Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۱ شهریور ۳۰, پنجشنبه

یک ترانه صلح آمیز اسرائیلی که میگوید کبوتر آشتی میاد کبوتر صلح می آید فرشته صلح و آشتی می آید


یک ترانه صلح آمیز اسرائیلی که میگوید کبوتر آشتی میاد  کبوتر صلح می آید  فرشته صلح و آشتی می آید

یه‌کێک له‌ گۆرانیه‌ هه‌ره‌ به‌ ناو بانگه‌کان له‌ لای جوله‌که‌کان . فریشته‌ی ئاشتی دێت .


One famous song by Jewish.Comes the angels of peace


سەرچاوە 
www.facebook.com/kurdisraelfolklor
بەلام کوردەکان لە هەموو لایەکەوە دەستبەسەر دەکرین  ئازار ئەشکنجە دەدرین
6 گیراوی سیاسی کورد، 136 ساڵ زیندانیان بەسەر دا سەپا
NNSROJ:
شەش گیراوی سیاسی کورد، لە لایەن دادگاکانی شۆڕشی ئیسلامی کۆماری ئیسلامییەوە، 136 ساڵ زیندانیان بەسەر دا سەپا.

 
بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی لە رۆژهەڵاتی کوردستانەوە بە "ئێن‌ئێن‌ئێس رۆژ" گەیشتووە، دادگای شۆڕشی ئیسلامی شاری سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان، سزای زیندانی بۆ 4 هاوڵاتی کوردی بڕیەوە.

دوو کەس لەو گیراوانە بە ناوەکانی "ئەیوب ئەسەدی و فەخرەدین فەرەجی" کە لە رێگەی کامیارن بۆ سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان قۆڵبەستکرابوون، ماوەی زیاتر لە ساڵێک بوو لە گرتووخانەی ئیتلاعات بوون و سەرئەنجام سزای 20 و 30 ساڵ زیندانیان بەسەر دا سەپاوە.

هاوکات زانرا کە "چەنگیز قەدەم خەیری" بە ٤٠ ساڵ و گیراوێکی سیاسی تری کورد بە ناوی "محەممەد حوسێن"، بە 30 ساڵ زیندان حوکم دراوە.

دادگای شۆڕشی ئیسلامی سنە، ئەو چوار گیراوە کوردەی بە تۆمەتی ئەندامەتی و هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردستانییەکان، بەو حوکمە قورسانە سزا داوە.

لە لایەکی تر، دوو گیراوی سیاسی تری کورد کە ماوەی نزیک بە یەک ساڵە لە گرتووخانەکانی ئیتلاعات دان، لە لایەن دادگای شۆڕشی ئیسلامی مەریوانەوە سزای زیندانیان بەسەر دا سەپاوە.

ناوی ئەو دوو گیراوە سیاسییە "کاوە فەرەجی" و "کاوە مورادی" راگەیاندراوە و هەر یەک بە ٨ ساڵ زیندان مەحکووم کراون.

شایانی باسە کە لە رۆژانی رابردوو دا، گووشار بۆ سەر گیراوانی سیاسی کورد پەرەی سەندووە. هەر لەو چوارچێوەش دا، دوو گیراوی سیاسی حوکمی ئێعدامیان بەسەردا سەپابوو و بە گوێرەی ئاژانسی موکریانیش، "دیاکۆ خەیات"، خوێندکارێکی
مەهابادی، بە 5 ساڵ زیندان مەحکووم کرابوو.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر