Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۱ مهر ۸, شنبه

سنجار: بۆسه‌یه‌كی گروپه‌چه‌كداره‌كان شه‌ش كوژراو‌و برینداری‌ لێده‌كه‌وێـته‌وه‌


سنجار: بۆسه‌یه‌كی گروپه‌چه‌كداره‌كان شه‌ش کوردی ئیزدی (یارسانی ) دەکوژەن و  برینداری‌ لێده‌كه‌وێـته‌وه‌

له‌ ناوچه‌ی‌ سنجار ته‌قه‌ له‌ ئۆتۆمبیلێك ده‌كرێت كه‌ شه‌ش كوردی یه‌زیدی  یارسانی تیابووه‌‌و هه‌موویان كوژران‌و بریندار بوون.
موسڵ، ئاوێنه‌نیوز: 




سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی پارێزگای‌ نه‌ینه‌وا ئه‌مڕۆ، شه‌ممه‌، رایگه‌یاند، پێشنیوه‌ڕۆی‌ ئه‌مڕۆ، شه‌ممه‌، ژماره‌یه‌ك چه‌كداری‌ نه‌ناسراو ته‌قه‌یان له‌ ئۆتۆمبیلێكی جۆری‌ ئۆپڵ كردووه‌ كه‌ شه‌ش كوردی یه‌زیدی تیابووه‌‌و له‌ ئه‌نجامدا دووانیان كوژراون‌و چواره‌كه‌ی‌ تریش به‌سه‌ختی بریندار بوون.


وتیشی‌، ئه‌و كه‌سانه‌ خه‌ڵكی قه‌زای‌ سنجاری‌ خۆرئاوای‌ پارێزگای‌ موسڵن.
سەر چاوە ئاوینە
////////////////////////


سلێمانی‌: رێژه‌ی‌ توشبوانى نه‌خۆشی‌ كۆلێرا له‌به‌رزبونه‌وه‌دایه‌

رێژه‌ی‌ توشبوان به‌نه‌خۆشی‌ كۆلێرا له‌شاری‌ سلێمانی‌ له‌به‌رزبونه‌وه‌دایه‌و به‌ووته‌ی‌ وه‌زیری‌ ته‌ندروستیش چه‌ند رۆژێكه‌ رێژه‌ی‌ سكچون له‌ئاستی‌ پێشووی‌ زیادیكردووه‌ بۆ 50-60 نه‌خۆش‌و له‌و ژماره‌یه‌ش 19 حاڵه‌تیان گومانی‌ نه‌خۆشی‌ كۆلێرای‌ لێده‌كرێت.




زریان محه‌مه‌د، سلێمانی‌: له‌كۆنگره‌یه‌كی‌ رۆژنامه‌وانیدا كه‌ ئه‌مرۆ، شه‌ممه‌، له‌شاری‌ سلێمانی‌ به‌رێوه‌چوو، وه‌زیری‌ ته‌ندروستی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم، رێكه‌وت حه‌مه‌ ره‌شید، رایگه‌یاند، چه‌ند رۆژێكه‌ رێژه‌ی‌ سكچون له‌ئاستی‌ پێشووی‌ زیادیكردووه‌، پێشتر رۆژانه‌ 30-4 نه‌خۆش داخڵكراون له‌نه‌خۆشخانه‌، به‌ڵام له‌ئێستادا 50-60 نه‌خۆش داخڵ ده‌كرێن، بۆیه‌ پزیشكه‌كانی‌ نه‌خۆشخانه‌ی‌ هه‌ناوی‌ شاری‌ سلێمانی‌ زوو هه‌ستیان به‌حاڵه‌ته‌كه‌ كردو رێوشوێنی‌ پێویستیان گرته‌به‌ر.



رێكه‌وت حه‌مه‌ ره‌شید وتیشی‌، له‌و نه‌خۆشانه‌ی‌ سه‌ردانه‌ نه‌خۆشخانه‌یان كردوه‌و تووشی‌ سكچوون بوون، 19یان گومانی‌ تووشبوونیان لێده‌كرێت به‌نه‌خۆشی‌ كۆلێراو له‌ئێستادا پشكنینه‌كانیان ره‌وانه‌ی‌ به‌غدا كراوه‌ تا دڵنیا ببنه‌وه‌ له‌وه‌ی‌ توشی‌ ئه‌و نه‌خۆشیه‌ بوون یان نا.



كۆلێرا، نه‌خۆشیه‌كی‌ به‌كتری هه‌ناوییه‌و توشی‌ كۆئه‌ندامی‌ هه‌رسكردن ده‌بێت‌و له‌كه‌سی توشبوه‌وه‌ ده‌گوازرێته‌وه‌ بۆ كه‌سانی‌ دیكه‌، سه‌رچاوه‌كانی‌ بڵاو بونه‌وه‌ی‌ ئه‌و نه‌خۆشیه‌ بریتیه‌ له‌بونی‌ ئاو و خواردنی‌ پیسه‌.




نیشانه‌كانی‌ نه‌خۆشی‌ كۆلێرا بریتیه‌ له‌بێهێزی‌ كه‌سی‌ توشبوو، سكچون به‌رێژه‌یه‌كی‌ زۆرو به‌به‌رده‌وامی‌، رشانه‌وه‌، ئازاری‌ ده‌ماری‌ قاچ، كه‌مبونه‌وه‌ی‌ شله‌مه‌نی‌‌و ئاوی‌ له‌شی‌ كه‌سی‌ توش بوو،  به‌رزبونه‌وه‌ی‌ پله‌ی‌ گه‌رمای‌ له‌ش.




به‌ووته‌ی‌ وه‌زیری‌ ته‌ندروستی‌، ره‌وشی‌ ته‌ندروستی‌ له‌شاری‌ سلێمانی‌ له‌ژێر كۆنترۆڵدایه‌و چاره‌سه‌ری‌ پێویستیان بۆ نه‌خۆشی‌ كۆلێرا هه‌یه‌و له‌هه‌ماهه‌نگی‌ ته‌واودان له‌گه‌ڵ رێكخراوی‌  who و وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌ عێراق.




ناوبراو وتیشی‌، پێویسته‌ هاوڵاتیان ئاگاداری‌ ته‌ندروستی‌ خۆیان بن‌و پێش نان خواردن ده‌ستیان بشۆن‌و دوای‌ هاتنه‌ ده‌ره‌وه‌ له‌ (wc) ده‌ستیان بشۆن‌، ئه‌گه‌ر بكرێت ئاو پێش خواردنه‌وه‌ی‌ بكوڵێنرێت، هاوكات پێویسته‌ له‌چێشتخانه‌و شوێنه‌ گشتییه‌كان 
خواردنی‌ سوزه‌ قه‌ده‌غه‌ بكرێت.
awene

------------------------------------------
بەریتانیا: بەهۆی فڕێدانی كۆرپەكەیەوە ژنێكی كورد لە زیندانە

وارڤین – به‌ریتانیا: پۆلیسی بەریتانیا ژنێكی كوردی دانیشتووی شاری (وەلڤەرهامپتۆن)ی ئەو وڵاتەیان بە تۆمەتی فڕێدانی كۆرپە شەش رۆژییەكەی دەستبەسەر كردووه و چالاكوانێكی ژنیش رایدەگەیەنێت، بەدواداچوون بۆ مافی كۆرپەكە و ژنەكە دەكەن‌.

دوای ئەوەی لە رۆژنامەی (دەیلی مێل)ی بەریتانی هەواڵی فڕێدانی كۆرپەیەكی شەش رۆژە و دەستبەسەر كردنی ژنێكی كورد بە ناوی (ج.ع) بڵاوبوویەوە، رێكخراوی ژنانی كورد و خۆرهەڵاتی ناوەڕاست لە بەریتانیا لە هەوڵی بەدواداچوونی كەیسی ئەو ژنە و كۆرپەكەیدان.

لە لێدوانێكی تایبەت بۆ (وارڤین) چالاكوانی بواری مافەكانی ژن لە دەرەوەی وڵات (گۆنا سەعید) رایگەیاند، رووداوەكە رۆژی شەممەی رابردوو (22 / ئەیلوول – سێپتێمبەر / 2012) روویداوە و ماوەی هەفتەیەكەیە ئەو ژنە دەستگیركراوە.

گوتیشی: "ئێمە وەكو رێكخراوی ژنانی كورد و خۆرهەڵاتی ناوەڕاست لە بەریتانیا بەدواداچوونمان بۆ پرسی كۆرپەكە و ژنەكە دەستپێكردووە و بە گوێرەی زانیارییەكانی پۆلیسی ئەو وڵاتە كۆرپەكە لە ژیاندا ماوە، بەڵام رەوشی تەندروستی ناجێگیرە".

ژنەكە ناوی‌ (ج.ع)ەو ئێستا لە زیندانی ‌شاری‌ (وەلڤەرهامپتۆن)ە دوای ئەوەی رۆژی شەممەی رابردوو دەستبەسەر كرا، لە كۆتای هەفتەی ربردوودا یەكەم دانیشتنی دادگاییكردنی بەڕێوەچوو.

بە گوێرەی زانیارییە رۆژنامەوانییەكان ئەو ژنە دوای گەڕانەوەی لە نەخۆشخانە بۆ ماڵەوە و تێپەڕینی شەش رۆژ بەسەر لە دایكبوونی كۆرپەكەیدا، كۆرپەكەی خۆی فڕێداوەتە ناو زبڵدانێكی نزیك ماڵەكەی.

(گۆنا سەعید) روونیكردەوە، ئەوان وەكو رێكخراوەكەیان تەنیا داكۆكی لە مافی ژنەك ناكەن، بەڵكو ژیان و مافی ئەو كۆرپەشیان بە لاوە گرنگە.

هەروەها گوتی: "دوای شەش رۆژ لە منداڵبوونی ئەو ژنە كۆرپەكەی فڕێداوە و ئەمەش گومانی ئەوە درووست دەكات كە رەنگە وەكو پێویست لە نەخۆشخانە چاودێری نەكرابێت و یان رەنگە ئەو ژنە گرفتێكی دەروونی هەبوو بێت".

ئاماژەشی بۆ ئەوەكرد، وێڕای هەوڵەكانییان پۆلیسی بەریتانیا بە پاساوی جێبەجێكردنی یاسای پاراستنی زانیاری لە ئێستادا ئامادە نیین زانیاری زیاتر بخەنەڕوو، هەروەها پۆلیس رەتیكردووەتەوە رێگە بدەن كەس پەیوەندی پێوە بكات.

هاوكات پۆلیسی بەریتانیا ژمارە تەلەفۆنێكی كراوەی رێكخراوەكەی وەرگرتووە و ئامادەیی دەربڕیوە كە بیدەنە (ج.) و ئەو ئەگەر ویستی رێگەی پێدەدەن پەیوەندی بە رێكخراوی ژنانی كورد و خۆرهەڵاتی ناوەڕاست لە بەریتانیا بكات.
http://warvin.org
---------------------------
توتەقەل: گوندێكی خاڵی لە خەتەنە
وارڤین – ئاغجەلەر: گوندی (توتەقەل)ی سەر بە شارەدێی ئاغجەلەر سەرنجی میدیا بیانییەكانی بەلای خۆیدا راكێشا ئەو كاتەی ئەنجومەنی گوندەكە و دانیشتوانەكەی بڕیاریاندا بۆ هەمیشە خەتەنەكردنی مێینە قەدەغە بكەن، بەڵام میدیای كوردی و حكومەتی هەرێم تا ئێستا ئاوڕیان لەو گوندە نەداوەتەوە و چالاكوانێكیش داوادەكات حكومەت ئاوڕ لە گوندەكە‌ بداتەوە و خزمەتگوزاری پێویستیان بۆ دابینبكات.

دیاردەی خەتەنەكردنی كچان یەكێكە لەو دیاردانەی بەهۆی بەندوباوی كلتووری و كۆمەڵایەتییەوە لە سنوورێكی بەرفراوانی هەرێمی كوردستان بڵاوە.

یەكێك لەو رێكخراوانەی ماوەی چەند ساڵێكە ار لەسەر پرسی خەتەنەكردنی مێینە دەكات لە هەرێمی كوردستان، رێكخراوی وادی ئەڵمانییە، ئەو رێكخراوە لە ناوچە شاخاوییەكانەوە تا دەگاتە پێدەشتەكانی گەرمیان پرۆژەی جۆراو جۆری بۆ بنەبڕكردنی ئەو دیاردەیە ئەنجامداوە.

یاسا قەدەغەی كردووە و گوێی پێ نادرێ

پەرلەمانی كوردستان لە (21 / حوزەیران – یۆنیۆ / 2011) یاسای ژمارە (8)ی دەركرد و بە گوێرەی ئەو یاسایە خەتەنەكردنی مێینە قەدەغەكرا، بەڵام وەك چالاكوانانی ژن ئاماژەی پێدەكەن، هێشتا لە ناوچە گوندنشین و دوورە دەستەكان لە وەرزی پایزدا وەك نەریتێكی دواكەوتووانە كچە منداڵكارەكان خەتەنە دەكەن.

ساڵی رابردوو رێكخراوی (وادی) رایگەیاند، رێژەی ئەو ژنانەی رووبەڕووی خەتەنە بوونەتەوە (%60) تێپەڕیكردووە.

بەگوێرەی دواهەمین رووپێوی رەوشی كۆمەڵایەتی و تەندروستی ژنان كە نەتەوەیەكگرتووەكان هەر پێنج ساڵ جارێك ئەنجامیدەدات، و ئەمساڵیش رۆژی (2 / تەمموز – یۆلیۆ / 2012) ئەنجامەكەی ئاشكرا كرا، دەركەوت، خەتەنەكردنی مێینە لە هەرێمدا رێژەكەی زۆرترە بە بەراورد لەگەڵ ناوچەكانی دیكەی عێراقدا.

ئەو كات وەزیری پلاندانانی حكومەتی هەرێمی كوردستان (عەلی سندی) گوتی: "ئەو مەسەلەیە لەلایەن رێكخراوە نێودەوڵەتییەكانەوە زۆرترین بایەخی پێدەدرێت، بەتایبەتی لەلایەن رێكخراوی یونیسێفەوە و بەگوێرەی رووپێوەكە دەركەوتووە، رێژەكە لە هەرێم بەرزە". 

چالاكوانی بواری قەدەغەكردنی دیاردەی خەتەنەكردن (سوعاد شەریف) كە وەك رێكخەری پڕۆژەكانی رێكخراوی (وادی) كار دەكات رایگەیاند، هێشتا وەك پێویست ئەو یاسایە جێبەجێ نەكراوە و حكومەت بە رادەیەكی بەرچاو جێبەجێكردنی یاساكەی پشتگوێ خستووە.

گوتیشی: "لە هەندێك ناوچەی دوورە دەستی هەرێم لە وەرزی پایزدا كچۆڵەكانی گوند كۆدەكرێنەوە و خەتەنە دەكرێن".

پڕۆژەی ئەزموونی گوندی خاڵی لە خەتەنە

یەكێك لە پڕۆژەكانی ئەو رێكخراوە، ئەنجامدانی پڕۆژەی ئەزموونییە بۆ بنەبڕكردنی دیاردەی خەتەنە لە ئاوایی و گوندە دوورە دەستەكان و بۆ ئەوەی گوندنشینەكان بەدەم بانگەوازەكەیانەوە بێن رێكخراوەكە هەندێك پرۆژەی خزمەتگوزاری سەرەتایی پێشكەش بە گوندنشینەكان دەكات.

(سوعاد شەریف) گوتی: "ئێمە پڕۆژەیەكمان هەیە، دەمانەوێت ئەزموونی بكەین و هەوڵدەدەین گوندەكان لە خەتەنە پاك بكەینەوە، ماوەی ساڵێكە كار لەو پرۆژەیەدا دەكەین و ئەنجامی دڵخۆشكەریشمان بەدەستهێناوە".

بە گوێرەی پڕۆژەی ئەزمونكردنەكە، (8) گوند وەك ئەزمونگەیەكی فراوان كاریان تێدا دەكرێت، پێنج گوندیان لە ناوچە شاخاوییەكانی هەرێم هەڵكەوتوون و (3) دانەشیان دەكەونە ناوچە دەشتاییەكانی گەرمەسێرەوە.

وەك (سوعاد) گوتی، ئەوان لە سنووری شارۆچكەی سنووری قەڵادزێ (هەڵكەوتوو لە دووری 176 كیلۆمەتر لە باكووری خۆرئاوای سلێمانی) گوندی (نورەدین) و لە سنووری شارۆچكەی (رانیە) (هەڵكەوتوو لە دووری 145 كیلۆمەتر لە خۆرئاوای سلێمانی) هەریەك لە گوندەكانی (گێوژە، قەڵاسەیدا، سۆرە بنە) دەستنیشانكراوون و كاریان تێدا دەكرێت، لە ناوچەی گەرمەسێریش لە سنووری شارەدێی (ئاغجەلەر)ی هەڵكەوتوو لە باكووری خۆرهەڵاتی كەركووك، گوندی (توتەقەل) دیاركراوە و لە سنووری ئیدارەی گەرمیانیش هەردوو گوندی (میر قاسم و حەسیرە) بەشێكن لە جوگرافیای پڕۆژەكە.

خەڵك هاوكاریانە

رێكخەری پڕۆژەكانی (وادی)‌ باسی لە نەرمونیانی و گونجانی خەڵكەكە لەگەڵ تیمەكانی رێكخراوەكەی كرد و گوتی: "ئەوان هەستیارنیین لە بەرامبەر وەرگرتنی بیرۆكە نوێیەكان و تێگەیشتنە زانستیی و مرۆییەكان، گوندنشینەكان هەرچەندە دوورە دەستن و سیمای پێشكەوتنی تەكنۆلۆژیا و گەیاندن لە ناوچەكەیاندا بوونی نییە و هێشتا ئەوان بەدەست كەموكورتی و نەبوونی پێداویستییە سەرەكییەكانی ژیانەوە دەناڵێنن، بەڵام وەڵامدەرەوەیەكی باشی پەیامی دژە خەتەنەن".

(سوعاد) باسی لەوەشكرد، ئەوان دكتۆری شارەزا لە مەترسییەكانی خەتەنە، پارێزەر، چالاكوان، راهێنەری پێشكەوتوو دەبەنە گوندەكان، ۆرك شۆپ لە بارەی هۆشیاری دژە خەتەنه سازدەكەن‌ و فیلم و گەواهیدانی قوربانیانی خەتەنە بۆ خەڵكە گوندنشینەكە نمایشدەكەن.

گوتیشی: "ئێمە لەگەڵ گوندنشینەكانی گەرمیان و كوێستانی هەرێمدا وەك دۆست و هاوڕێمان لێهاتووە و لەگەڵ ئەنجومەنی گوندەكاندا زۆر باش لە یەكدی تێدەگەین و ئەوان متمانەیان پێمانە و ئێمەش لەپاڵ بەجێهێنانی ئەركەكانی خۆماندا هەوڵمانداوە خزمەتی گوندنشینەكان بكەین و بیر لە دابینكردنی پێداویستییەكانییان بكەینەوە".

توتەقەل گوندێكی نموونەییە

لە سنووری شارەدێی ئاغجەلەری سەر بە پارێزگای كەركووك، لە نێوان گوندەكانی (تەقتەق و ئاغجەلەر)دا گوندێكی چكۆڵە بەناوی (توتەقەل) هەیە، كە لە كۆتایی دەیەی هەشتاكانی سەدەی رابردوودا لە لایەن دەسەڵاتی بەعس (1963 - 2003) بەر شاڵاوی ئەنفال كەوت و گوندەكە وێرانكرا، لە دوای راپەڕینی ئازاری 1991ی كورد، جارێكی دیكە ژیان گەڕایەوە بۆ سەر زەوییە سووتاوەكانی ئەو گوندە.

"بەعس لە (6 / ئایار – مایۆ / 1988) پەلاماری گوندەكەی دا و  130 كەسمان لە منداڵ و ژن و گەورە و بچوك ئەنفالكران و 10 شەهیدی سەنگەرمان هەیە، دوای راپەڕین هاتینەوە سەر مەزراكانمان" ئەمە ئەنجومەنی گوندەكە (سەرهەد عەجیب وەهاب) تەمەن (52 ساڵ) گوتی.

ئەو ئەنجومەنی گوند گوتیشی: "دانیشتوانی گوندەكە خەریكی كاروباری ئاژەڵدارین و بە هۆی بێ ئاوییەوە ناتوانن زەویە كشتوكاڵییەكانییان دابچێنن هەرچەندە ئاوی زێی گەورە بە نزیكی گوندەكەدا تێپەڕدەكات و حكومەتی هەرێمیش لەو روەوە هیچ پڕۆژەیەكی لە ناوچەكەدا نییە".

قوتابخانە لە دارو قوڕدروستكراوەكەی (توتەقەل) ساڵی رابردوو، رووخا، منداڵانی گوند چیدیكە شوێنێكیان بۆ وانەخوێندن نەما، خانوویەكی گوند وەك قوتابخانە دیاریكراوە و جێی هەموو قوتابییەكانیان نەبووەتەوە، وەك (سوعاد) گوتی: "رێكخراوی وادی ئەڵمانی فریایان كەوت و سێ كابینەی بۆ دابینكردن تاوەكو هیوای خوێندن لای منداڵەكان بژێینێتەوە".

جگە لە قوتابیانی گوندەكە، هەریەك لە گوندەكانی (گرد خەبەر، جەلەمۆرد) هەریەكی بە (4) قوتابی، قوتابخانەكەیان ئاوەدانكردووەتەوە و (16) قوتابی گوندەكەش كە پۆلی شەشەمی بنەڕەتییان تەواوكردووە، ناچارن بچنە گوندەكانی دیكە بۆ خوێندن و بۆ هاتوچۆكردنیشیان رێكخراوەكەی (سوعاد) ئۆتۆمبێلی بۆ دابینكردوون.

ئەو گوندە لە ماوەی رابردوودا سەرنجی میدایاكانی دەرەوەی بەلای خۆیدا راكێشا، وێڕای ئەوەی زۆر دوورە دەستە، بەڵام باسوخواسی بنەبڕكردن و قەدەغەكردنی خەتەنەكردنی مێینە ئەوی بە دەرەوەی خۆی ناساند.

توتەقەل خاڵی لە خەتەنە و بێ بەش لە خزمەتگوزاری

(سەرهەد) گوتی: "خەڵكی ئاواییم كۆكردەوە و نوێنەرانی رێكخراوی وادی هاتن و قسەیان بۆ خەڵكەكە كرد و هەموومان بڕوامان هێنا و زانیمان كە خەتەنە دین واجبی نەكردووە و بۆیە بەڵێنمان دا بە یەكجاری بنەبڕی بكەین".

بە بۆچوونی (سوعاد) بەو بڕیارەی ئەنجومەنی گوندەكە، (توتەقەل)ی كردووەتە گوندێكی نموونەیی و پاكژكراو لە دیاردەی خەتەنەكردنی مێینە و دانیشتووانەكەی هەنگاوێكی بوێرانەیان ناوە بۆ جێبەجێكردنی ئەو یاسایەی لە پەرلەمانی كوردستان دەرچووە و خەتەنەی قەدەغەكردووە، ئەمە لە كاتێكدایە گوندەكە لە خزمەتگوزارییە سەرەتاییەكانی وەكو كارەبای نیشتمانی بێبەشە و هەرچەندە چەند كیلۆمەترێك لە شارۆچكەی (تەقتەق)ەوە دوورە، بەڵام لە شەوو رۆژێكدا تەنیا چەند كاتژمێرێك كارەبایان هەیە.

(سوعاد شەریف) زۆر گەشبینە بەوەی لە رێگەی پڕۆژەكەیانەوە بتوانن بە یەكجاری دیاردەی شێواندنی ئەندامی زاوزێی مێینە لە هەرێمی كوردستان لەناو بەرن و ئەو داواشیكرد، حكومەتی هەرێم رێز لە دڵسۆزی و مرۆڤدۆستی دانیشتوانی ئەو گوندە بگرێت و ئاوڕێكی جدی لە ژیان و رەوشی خزمەتگوزاری گوندەكە بداتەوە و داواكارییه سادەكانی خەڵكی گوندەكە جێبەجێ بكات.


قوتابیانی گوندی توته‌قه‌ڵ

ده‌ستپێكی كاری پڕۆژه‌یه‌كی رێكخراوی وادی

ژنانی گوندی توته‌قه‌ل
http://warvin.org
ئا: ئه‌رسه‌لان ره‌حمان

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر