دڵسوزی یا گەمەی سیاسی ؟؟!!!
ههر وەک ئاگادارن پاشی پێشنیاری گەلالە کراو بۆ پێک هاتنی بەرەیەکی کوردستانی بە بەشداری ههمو لایەنەکان لە رۆژههڵات دوو حیزبی سیاسی بە دوای پلانێکی شاراوە ئەم داخوازیەیان بە دەست ئانقەست ویستیان لە خشتەی بەرن و پێک هاتن نامەیەکیان راگەیاند و لە پشت پردە دۆستانی دوێنێ یان ( ئێرانییەکان ) پەلامارێکی نامرۆڤانەیان هێنایە سەر گەلی کورد و کەم تا کورت ئەم سیناریویە ئاشکرا بو ، لە لایەکی دی دەسکەوتی بۆ کامەلایەن ههبو وەک گەیشتن بە ئەندامەتی ئەنترناشیونال و فلان باسێکی دیکەیە ، هاوکات بێ دەنگی ماباقی لایەنەکان دەریان دەخست کەلە ئاستی داوای گەل ماونەتەوە ، لەم ماوەیە ههول درا بە شێوازی ئەم رەوشتە شاراوەیە بە جورێ لە ناو خەلک بیکەنە باو و پەنا بۆ میدیا و واژۆ و .
... برا بەلام لە کوی ئەمانە چونکو لە سەر ئەساسێکی واقعبینانە و داخوازی گەل نەبو هیچی بە ئاکام نەگەیشت و هاو کات لە
ناو خۆ خەلک هاتونەتە ئارا و شار بە شار و دێ بە دێ باسی داکۆکی کردن لە رەوتی سیاسی کوردە بە بەشداری ههمە لایەنە، وە ههر چەشنە دانوسانێکی شاراوە بەر پرچ دەدەنەوە و دوارۆژیان نادەنە دەس سیاسەتی چەوت .
ئێستاش ههر وەک ئاگادارن ئەو دوو لایەنەی کەلەگەڵ یەک پێکهاتون، بە شێوازێکی دی درێژە بەم گەمەیە دەدەن و دەیانەوێت لایەنەکانی دی تێوەگلێنن و شەرعەیەت بە خۆیان بدەن و پرسی گەل وەلا نێن ، بەم شێوازە کە لایەنەکانی دابراو لە یەک ، یەک بگرنەوە !!! ( یانی دوو بالی حیزب ، بە بیروکەی کوردستانی و ئێرانچیەتی ببنەوە بە یەک !! ٦ بالی کومەلە بە سوسیالیست و کمونیست و کوردستانی و .... ببنەوە بە یەک کومەلە !! ئەم چێشتی مجێورە لە کوێی دنیا بونی ههبوە ؟؟ حیزب ههم ئێرانی بێت ههم کوردستانی ، کومەلە ههم کمونیست بێی ، ههم سوسیالیست ، ههم کوردستانی و ههم .... !!! ) تازە بوێرانەش دەفەرمون : دابرانەکانیان بە زەرەری گەل و شورش بوە !!!
- ئەی بۆ کرتان ؟؟
- کێی بەر پرسە ؟؟
- قوربانیەکانی چەندە بو ؟؟
- چەندە بە قازانجی دوژمن تەواو بو ؟؟
- جگە لەمانە بۆ ئەوکات بە تەنگی داوای گەلەوە نەهاتن ؟؟
- ئەم بەرێزانە بە راستی نازانن یا خۆد لایان وایە خەلک لە گویی گادا نوستوە ؟؟
- لە کام قاموسی دنیا ههیە ، لایەنێکی بروا بە ئێرانچیەتی لە گەل لایەنی بروا بە کردستانی بتوانی بێتەوە بە یەک ؟؟
- لە کام قاموسی دنیا ههیە ، لایەنێکی کە خۆی بە کمونیست ناوزەد دەکا لە گەل لایەنیکی بە قەولی خۆیان نا کمونیست و ... بێتەوە یەک ؟؟ ئیتر لایەنی چینایەتی و.... ههر لێی گەرێ .
بەرێزان ئەم گەمەیە بو وەیە کە نەگەرێنەوە بۆ رای گەل و ئەوەی کە دەکرێ سەدان بیروکەی جیاواز لە ژێر چەتری بەرەیەکدا کۆ ببنەوە ، خۆی لێی نامۆ دەکەن و قەرەی ناکەون ، گەلی کورد ههمو کات باوەشی ئاوەلەیە بۆ رۆلەکانی و یەک ریزی و تەبایی و دیالۆک و دڵسۆزی بە خاک و نیشتمانی ئاواتە ، بەلام ئەوەدەمە بە سەر چو ههر جورە سیاسەتێکی لە سەر تاقی کەنەوە و کە تۆشی نەکسەش هات کەس خۆی لێی نەکاتە ساحێب و پاساوی بۆ بهێنێتەوە . ئێمە نامانەوێت کای کون بە بادا بکرێ ، نامانەوێت باسی برینەکان کەین ، نامانەوێت دەمارگیری و رق پەرەی پێ بدەین ، نامانەوێت سیاسەتە چەوتەکان دووبارە بێنەوە ، ئەودەمە بەسەر چو نەهێلن دەنگ بە خەلکی بگات ، ئەو دەمە بەسەر چو بە تیرۆری شەخسیەتی و دەستە واژەی نەیار و قسەی بێ مەعنا خەلک لە زانینی ڤوداوەکان دور کەنەوە . بەسە بە خۆ بێنەوە ، کابرا ئێستاش بە فکرەی ٣٠ سال پێش هنگاو دەنێت ! من فلانم کردوە ! من مالم لە سەر داناوە ! من ........ ئەی بەرانبەرەکەت نابینی کە گەلە و بە سیاسەتی چەوت چیت بەسەر هێناوە و هێشتا شەهامەتی ئەوەندەت نییە داوای لێبوردنی لێ بکەیت و ههر رۆژە پلانێک بۆ شەرعیەتت دادەنێت ! بەسە و بە خۆ دا بێرەوە .
یەک گرتنەوەی دوو بالی لێک دابراو باسێکە کە دەبێ بە وردی و بە ئاشکرا پردە لە سەر ههمو نهێنیەکان و دەس تێی وەردانەکان لا ببرێ و کەس یا کەسانی دیاری کە لەم لێک ههلبرانە دەوریان ههبوە ، لە کار، یان دەسەلات وەلا نرێن کە وەک خۆرکە نەبنەوە هۆی نەکسەی دوایی ، ئایا شتی وا لە ئارادا ههیە و دەبێ ، یا خۆد گەمەی سیاسیە ؟؟ ئەگینا ئەوەی خاوەنی ویژدان و مرۆڤ دوست بێت ئاواتی یەک ریزی کوردە .
ئێمە وا ناروانینە ئەم گەمەیە ، کە وەک ئازیزانی دەفەرمون : پاشی چەن سال یەکمان دیتەوە کەش و ههوایەکی دیکەی بو....!! یان بەرێزێکی کە ، لە ٦ بەشەکە دەفەرمێ : پێوەندی لە ئارادایە و لە دانوسان داین !! ئەی بەرێزم بۆ لە ماوەی ئەو ههمو سالانە ئەوەی بێی رێزی بو بەیەکتان دەکرد ؟ ئەی تۆی ئازیز نافەرموی کامە دانوسان، لە سەر چ ئاستێک ؟ باسی ئەم هابیل و قابیلە ههر نەبرایەوە ؟؟
ئێمە نە بە ههست چاو لە سیاسەت و روداوەکان دەکەین و نە چاو پۆشی و پاساوی بۆ دهێنینەوە ، نە شاراوە بونمان لا پەسەندە ، بەلکو لە گەل ئەمری روداو وە بە رەچاو کردنی بەرژەوەندی گەل رخنە و باسەکان ئاراستە دەکەین و بە ئەگەرو رەنگەو و بە هیوای خوا پێشنیار و رێکار ناهێنینە ئارا و .....
بە کوردی و بە کورتی : لە گەل ئەوەی لە ئاستی : سەرکردە و پێشمەرگە و پیاو و ژن و گەنج و کەسایەتی پاک و دڵسۆزی کوردمان ههیە و زۆرن لە ههمان کات دا بە داخەوە خاوەنی مەیلە و گەندەلیش مان ههیە و کەس ناتوانی نکۆلی لێی بکات . تاکە رێگە بۆ ئەوەی بەر بەم جەماعەت یاخود تاکانە بگیرێ کە گورگن و لە پێستی مەر هاتونەتە ناو حەرەکە ، ئەوەیە کە بەرەیەکی نیشتمانی بە بەشداری ههمەلایەنە و بەرنامەی دیاری کراو، بێتە ئارا کە بەر بەس بێت لە دەس تێوەردان و لە خشتە بردنی یەک ریزی مالی کورد لە لایەن ئەم مەیلانەوە ، وە بە دانانی هێلی سوور دەم کوتی تەشەنەی ئەم وایروسانە بکەین ، ئەگینا خۆ خلافاندن و لە دەسدانی پێگەی جەماوەری بە دواوەیە و تا دێت تۆشی نەکسە و سەر لێشێ واوی زیاتر دەبین . وە ئەگەر لە خەیالی ئەوەش دا ببین : لە داهاتو لە لایەن، لایەنی سێهەم بەو نزیکایەتیە بگەن ، ئاسەواری ئەو وایروسە لە کاتێ سەر ههلدەدات کە زەرەری یەکجار زوری بە دواوە دەبێ و خەلک بە گشتی تاوانەکەی دەدات . بەسە بێن چاو لە راستیەکان بکەن ، ههر پلانێکی ئێوە دوژمن بە سەدان شێوە ههلی دەسنگێنی تا یەک ریزی کوردی پێی لاواز بکات ، بەرژەوەندی گەل لە سەروی بەرژەوەندی رێکخراوەی ببینن ، قەڵای لە بن نەهاتو گەلە و رای کۆتایش بە دەس گەلە ، بێن لەوە زیاتر خۆتان کەڕ مەکەن ، بۆ لە وەلام دانەوە دەترسن ؟ بۆ لە رخنە دەترسن ؟ بۆ لاتان وایە بە غەیری ئێوە کەس دڵسۆزی خاک و نیشتمان نییە ؟ بۆ بوێرانە داواکاری رای گشتی نابن کە داخوازیان چییە ؟ ئەی چون لە داهاتو برواتان بە سەندوقی دەنگ دان ههیە ؟ ئایا ئەمە لە نیشانەکەی سەر شانتان کەم دەکاتەوە ، رو بە گەل بلێن : رای ئێوە بۆ پێک هێنانی بەرەی نیشتمانی چییە ؟ یا خۆد لە سەر ههمان ئاستی کۆن دەرون و غەیری خۆتان چاوتان هیچ کوێ نابینێ ؟ بە سە، گەمەی سیاسی ئاکامی نییە و مال وێرانی بەدواوەیە .
ئەم کارەتان زور بەلاوە گرانە ! کۆسپ گەلتان لە رێ دایە و ناتوانن ! ههلومەرجی نەهاتوەتە ئارا ! سەرقالیتان هێندە زۆرە ناپەرژێنە ئاور دانەوە ! قەی ناکات گەل بەسەبرە ، بێن ئیسباتی خزمەت گوزاریتان بە گەل بکەن و ئەو بەرنامە پێشنیاریەی بۆ داکوکی لە زیندانی سیاسی کورد درواوە کە پەتی سێدارەیان لێ نزیکە ، بیگرنە بەر ، خۆ ئەمە قومار نییە ، خۆ ئەمە یاری بە ژیانی گەل نییە ، خۆ ..... بۆ بێدەنگن ؟؟ دڵنیا بن خۆلەکەی دەچێتەوە چاوی خۆتان و رۆژێ بەرانبەر بە مێژوو دەبێ ولام بەدەنەوە . بەسە وە خۆ بێنەوە و ترستان لە ئاشکرا قسە کردن نەبێ ....
• بۆ ئاگاداری لینکی ( لە مەر زیندانی سیاسی )
https://www.facebook.com/photo.php?fbid=104563699698318&set=o.77940689542&type=1&theater
بەرەی نیشتمانی رۆژههڵاتی کوردستان ( لە ناوخۆی وڵات )
برواری ٢٠/٠٩/٢٠١٢
Kurdistan.r.b.n@gmail.com
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر