وادیارە ئەم دۆ حیزبە بە هیچ شیۆەیەک ناتۆانن بە بی ویست و خۆاستی مام جەلال جەمۆ جۆل بەکەن یان دەبێت لە مام جەلال ئیزن وەربگرەن یان لە عەلی رەزا نۆریزادە
پاشەکشەی شەرمێونانەی حێزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و حیزبی کۆمەڵە لە بەرابەر شوڤێنیزمی ئێرانیدا
خەلیل غەزەڵی
پاش هێرشی شوێنیستانە و رەگەزپەرستانەی ژمارێک بەناو رووناکبیری ئێرانی بۆ سەر گەلی کورد و خواستەکانی، بە بیانووی ڕاگەیەندراوی هاوپەیمانیی دوو حێزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و کۆمەڵەی کوردستانی ئێران، ئەو دوو حێزبە جورعەتی هیچ دژکردەوەیەکیان لە خۆ نیشان نەدا و ماوەیەکی نەکەم بێدەنگیان پارست.

من دڵنیا بووم کە ئەو بێدەنگییە هۆی ئەوە بوو نەدانستە کەوتبوونە ئەو وەزعەوە و خەریکی بیرکردنەوە بوون کە چۆن خۆیان لەو مەخمەسە دەرباز بکەن. تا لەلایەک دڵی رەنجاوی دۆستانیان( فەدایی ئەکسەریەت و کۆماریخوازان و بابەکی ئەمیر خسروی و...)بەدەست بێننەوە و لە لایەکی دیکەوە ئەو فەزایەی کە هێڕشی ئەو سوڤینیستانە پێکی هێنابوو و تا ڕادەیەک مەشروعیەتی بۆ ئەم دوو حیزبە پێکهێنابوو بقۆزنەوە و لەدەستی نەدەن.
بەڵام وەزعەکە ئالۆزتر لەوەیە کە رێبەرانی ئەو حیزبە بتوانن وا بەئاسانی خۆیانی لێ دەرباز بکەن. بۆیە زۆر بەداخەوە پەنایان بردەوە دۆخەکەی جارانیان و دۆستایەتیی ژمارێک کۆنەپەرست و فاشیستیان بەسەر خواستی گەلەکەیاندا هەڵبژارد.
ئەم هەڵوێستەی دیموکراتی کوردستانی ئێران و کۆمەڵەی کوردستانی ئێران لە ڕاگەیەندراوێکدا کەلە ڕاگەیەنەرە ئیرانیێەکان بڵاو بوەتەوە (بەداخەوە) ئەو سووکە هیوایەی کە ڕاگەیەندراوە هاوبەشەکەیان لەمەر یەکگرتن و یەکدەنگیی کورد پێکی هێنابوو دەرەوێنێتەوە و دەیسەلمێنی کە ئەو یەکگرتنە هیچ نەبوە بێجگە لە ژست و مانۆڕی تەبلێغاتی و بیر و روانگەی ئەو دوو حیزبە هیچ گۆڕانی بەسەردا نەهاتوە و ئەگەر لە چەند رۆژی ڕابرددا لە ئەدەبیاتی فارسیی خۆیاندا ئیشارەیان بە چەند چەمکی گرنگی وەک نەتەوە بوونی کورد و رزگاریخواز بوونی بزووتنەوەکەی کردوە (دوو چەمک کە ببوونە هۆی دەهری کردنی پان ئێرانیستەکانی دۆستیان)، باوەڕیان پێ نەبوە و لە دەستیان دەرچووە.
زۆر بە داخەوە لە ئێمە ڕاگەیەندراوی تەوزیحیی ئەم دوو حیزبەدا (بە زمانی فارسی) ئیتیر چاومان بە دەستە واژەی"ملت"(نەتەوە) بۆ ناو هێنانی کورد ناکەوێ. ئەم دوو حیزبە لە پاشەکشەیەکی شەرمێون دا ، راست و رەوان پشت لە خواست و ئیرادەی گەلەکەیان و بەتایبەت رووناکبیرانی دەکەن و دیسان قەوانی کۆنی هەمیشەییان لەمەڕ هێنانی ناوی کورد لە ئەدەبیاتی فارسیان دا ( لە ترسی ئێرانییەکان) لێدەدەنەوە و کورد دەبێەوە مەردوم و خەلق و ملیەت.(من لە بابەتێکی سەربەخۆدا جەعلی بوونی دەستەواژەی ملیەتم شی کردوەتەوە). لەوەش بەسۆتر ئەوەیە کە ناوەرۆکی بزووتنەوەی کوردیش بۆ دڵنیا کردنی شوڤنیستەکان لە "بزووتنەوەی رزگاریخوای"یەوە دەبێتەوە بە دێموکراتیک و...
ئەو دوو چەمکە دەقیقەن ئەو خاڵانە بوون کە حەساسیەتی ئێرانییەکانی هەڵخڕاندبوو. کەچی دەبینین بە ئاسانی لە ئەدەبیاتی ئەم دوو حێزبە دەسڕدرێنەوە و بۆ دڵنیاکردنی "دۆستانی ئێرانییان"چەند جار راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ ئیشارە بە یەکێتی خاکی ئێران و حاشاکردن لە جیاوازی خوازی خۆیان دەکەن. دیارە مەبەست ئەوە نییە کە ئەم حیزبانە هاوار بکەن جیاوازی خوازن، بەڵام پێویستیش ناکات بە قەسەم و ئایە بە ئێرانییەکان بسەلمێنن کە نین. گەلی کورد خوازیارتی مافی دیاریکردنی چارەنووسە و گەر ئەو هەلەی بۆ هەڵ کەوێ، ئەوە هەلوێستی دەسەلات و نەتەوەی حاکمە کە هانی دەدات لە کام شکڵی ئەو مافە(سەربەخۆیی، فدرالیزم و تەنانەت خودموختاری و ...) کەڵک وەرگرێ.
-------------------
نامه دوستان از انگلستان
همین حالا نوریزاده در برنامه تلویزیونی خودش متن نامه را خواند ، و اظهار کرد که چند تا از این جملهها را من گفتم ولی بقیه نامه را از قول من جعل کردند ،این خود جای سوال است کدام جملهها ،ایشان در این مورد توضیحی ندادند ،در ضمن هدف از پخش این نامه تنها و تنها افشاو محکوم کردن افکار شوینیستیی خطرناکی است که نه تنها حق نه تنهاحق طبیعی تعیین سرنوشت ملتهای تحت ستم را انکار میکند بلکه نماینده فکری خطرناک میبا شد که حتما در فردای اعتلا اگر قدرتی داشته باشد دمکراسی را له خواهد کرد ، این افکار و ادبیات باید همین امروز افشا و بایکوت شوند فردا دیر است/////////////////////

هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر