وه‌زاره‌تی ناوخۆ (10) نووسینگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی توندوتیژی خێزانی ده‌كاته‌وه
وارڤین – هه‌ولێر: به مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی خێزانی، وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێم بڕیاریدا (10) نووسینگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی تایبه‌ت به توندوتیژی خێزانی بكاته‌وه و (%30) به‌رپرسان و كارمه‌ندانی ئه‌و نوسینگانه ژن ده‌بن.
له لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ (وارڤین) بەڕێوبەری بەدواداچوونی توندوتیژی دژ بە ژنان لە ھەولێر رائید (ژیلەمۆ عەبدولقادر) رایگەیاند، به مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی یاسای ژماره (8)ی ساڵی (2011)، یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی خێزانی، وه‌زاره‌تی ناوخۆ ژماره‌یه‌ك نووسینگه‌ی لێكۆڵینه‌وه ده‌كاته‌وه.
له بڕگه‌ی شه‌شه‌می مادده‌ی سێیه‌می یاساكه‌دا هاتووه، "له سه‌ر وه‌زاره‌تی ناوخۆیه به‌شێكی تایبه‌ت له‌ناو پۆلیس بكاته‌وه كه به شێوه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی له پۆلیسی ئافره‌ت پێكهاتبێت و هه‌ڵسوكه‌وت له كێشه‌كانی توندوتیژی خێزانی بكه‌ن".
گوتیشی: "به‌گوێره‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی دراوه‌ته وه‌زاره‌تی ناوخۆ، له شاره‌كانی هه‌ولێر، دهۆك و سلێمانی هه‌ریه‌كه دوو نووسینگه و له شارۆچكه‌كانی (سۆران، رانیه، زاخۆ) یه‌ك نووسینگه و بۆ سنووری گه‌رمیانیش یه‌ك نوسینگه ده‌كرێته‌وه".
روونیشیكرده‌وه، "ئه‌ركی ئه‌و نووسینگانه، جێبه‌جێكردنی یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی خێزانی و گرتنه ئه‌ستۆی ئه‌ركی لێكۆڵینه‌وه‌یه له كه‌یسه‌كانی توندوتیژی و راسته‌وخۆ هه‌موو ئه‌و كه‌یسانه‌ی په‌یوه‌ستن به توندوتیژی خێزانی ئه‌و نووسینگانه لێیان ده‌كۆڵنه‌وه و بۆ بڕیاردانیش كه‌یسه‌كان ره‌وانه‌ی دادگای تایبه‌ت به توندوتیژی خێزانی ده‌كرێن".
سه‌باره‌ت به ستاف و پێداویستییه‌كانی ئه‌و نووسینگانه، رائید (ژیله‌مۆ عه‌بدولقادر) گوتی: "له ئێستاوه كار ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی پێداویستی ئه‌و نووسینگانه دابین بكرێت و بڕیار وایه (%30)ی كارمه‌نده‌كانی له ئه‌فسه‌ر و پۆلیسی ژن بن، به‌تایبه‌تی به‌رپرسی نووسینگه‌كان ژن ده‌بن".
ده‌قی یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی خێزانی:
یاسای ژماره (8)ی ساڵی 2011
یاسای به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توند‌و تیژی خێزانی له هه‌رێمی كوردستان – عێراق
مادده‌ی یه‌كه‌م:
مه‌به‌ست له‌م زاراوانه‌ی خواره‌وه ماناكانی به‌رامبه‌ریانه بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه:
یه‌كه‌م: هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستان – عێراق
دووه‌م: خێزان كۆمه‌ڵه كه‌سێكی سروشتین، په‌یوه‌ندی هاوسه‌رگیری یان خزمایه‌تیان تاكو پله‌ی چواره‌م هه‌یه‌و ئه‌وانه‌ی به پێی یاسا هاتونه‌ته ناو خێزانه‌وه.
سێیه‌م: توند‌و تیژی خێزانی: هه‌ر كردارێك یان وته‌یه‌ك یان هه‌ڕه‌شه یان پێ لێبكرێت له‌سه‌ر بنه‌مای جۆری كۆمهلاَیهتی له چوارچێوه‌ی په‌یوه‌ندی خێزانی‌دا كه له سه‌ر بنه‌مای هاوسه‌رگیری یان خزمایه‌تی تا پله‌ی چواره‌م بنیات نرابێو ئه‌وانه‌ی به پێی یاسا هاتوونه‌ته ناو خێزانه‌وه ئه‌شێ له باری جهستهییو جنسی‌و ده‌روونییه‌وه زیانیان پێ بگهیهنیو ماف‌و ئازادییان له ده‌ست بدات.
چواره‌م: دادگا: دادگای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی خێزانی.
مادده‌ی دووه‌م:
یه‌كه‌م: هه‌ركه‌سێك كه په‌یوه‌ستی هه‌بێ به په‌یوه‌ندییه‌كی خێزانی، ئه‌نجامدانی توندوتیژی له چوارچێوه‌ی خێزاندا لێ قه‌ده‌غه ده‌كرێ له‌وانه‌ش: توندوتیژی جهستهییو جنسی‌و دهروونیو، ئه‌م كرده‌وانه‌ش وه‌ك نموونه به توندوتیژی خێزانی داده‌نرێت:
1.هاوسه‌رگیری به‌زۆر.
2.هاوسه‌رگیری ژن به ژن(شغار) و منداڵ به شوودان.
3.به‌شوودان له‌جیاتی خوێن.
4.لێك جوداكردنه‌وه‌ی به‌زۆر (الگلاق بالاكراه).
5.بڕینی په‌یوه‌ندی كۆمهلاَیهتی (صله الارحام).
6.مێرد به زۆر ژنی خۆی ناچاری به‌دڕه‌وشتی و كاری داوێن پیسی بكات.
7.خه‌ته‌نه كردنی مێینه.
8.ناچاركردنی تاكه‌كانی خێزان بۆ جێهێشتنی فه‌رمانبه‌ریه‌تی به ناڕه‌زایه‌تی خۆیان.
9.ناچاركردنی منداڵ بۆ كاركردن و سواڵكردن و به‌جێهێشتنی خوێندن.
10.خۆكوشتن له ئه‌نجامی توند‌و تیژی خێزان.
11.له‌باربردن له ئه‌نجامی توند‌و تیژی خێزان.
12.لێدانی تاكه‌كانی خێزان و منداڵ به هه‌ر بیانوویه‌ك بێت.
13.سوكایه‌تی پێ كردن و جنێودان و جنێودان به كه‌س و كار‌و به كه‌م سه‌یر كردنی‌و ئازاردانی و گوشار بۆ هێنانی ده‌روونی و پێشێل كردنی مافه‌كانی و به‌زۆر سه‌رجێی كردن.
دووه‌م: بۆ زیان پێكه‌وتوو له توندوتیژی خێزانی هه‌یه زامنكاری پاراستنی له توند‌و تیژی هه‌بێت.
سێیه‌م:
1.داوا له كێشه‌ی توند‌و تیژی خێزانی له لایه‌ن زیان پێكه‌وتوو یان ئه‌وه‌ی به پێی یاسا شوێنی ده‌گرێته‌وه دهجووڵێنرێو دادگا یان لێكۆڵه‌ره‌وه یان به‌رپرسی بنكه‌ی پۆلیس یان داواكاری گشتی لێ ئاكادار ده‌كاته‌وه.
2.له‌سه‌ر كارمه‌ندانی بواری ته‌ندروستی و په‌روه‌رده و بنكه فه‌رمییه‌كانه بۆ هاوكاری كردنی قوربانیانی توند‌و تیژی خێزانی هه‌واڵ بده‌ن.
چواره‌م: رێكاره‌كانی لێكۆلینه‌وه و دادگایی كردن له كێشه‌كانی توند‌و تیژی خێزانی نهێنی ده‌بێت.
مادده‌ی سێیه‌م:
یه‌كه‌م: دادگایه‌كی تایبه‌تمه‌ند به بابه‌ته‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توند‌و تیژی خێزانی ب پێی (یاسای دهسهلاَتی دادوه‌ریی هه‌رێم) ژماره (23)ی ساڵی 2007 پێكده‌هێنرێ.
دووه‌م: پێویسته له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی كاروباری كۆمهلاَیهتی له هه‌رێم شوێنی حه‌وانه‌وه بۆ قوربانیانی توندوتیژی خێزان دابین بكات.
سێیه‌م: قوربانیانی توند‌و تیژی خێزانی تۆڕی پاراستنی كۆمهلاَیهتی بیانگرێته‌وه.
چواره‌م: له سه‌ر وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیه به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی كار‌و باری كۆمهلاَیهتی چاودێری ته‌ندروستی ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن و سه‌ر له نوێ شیاندن بۆ زیان پێكه‌وتووانی توند‌و تیژی خێزانی بكه‌نه‌وه.
پێنجه‌م: بهریًوهبهرایهتی گشتی نه‌هێشتنی توند‌و تیژی دژی ئافره‌ت له وه‌زاره‌تی ناوخۆ به‌دواداچوون بۆ كێشه‌كانی توند‌و تیژی خێزانی ده‌كات.
شه‌شه‌م: له سه‌ر وه‌زاره‌تی ناوخۆیه به‌شێكی تایبه‌ت له‌ناو پۆلیس بكاته‌وه كه به شێوه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی له پۆلیسی ئافره‌ت پێكهاتبێت و هه‌ڵسوكه‌وت له كێشه‌كانی توند‌و تیژی خێزانی بكه‌ن.
حه‌وته‌م: له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی ناوخۆ و ده‌سته فه‌رمییه پسپۆڕه‌كانه ریكلام بۆ رۆشنبیریه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توند‌و تیژی خێزانی بكه‌ن.
مادده‌ی چواره‌م:
یه‌كه‌م: دادگای تایبه‌تمه‌ند له كاتی پێویستدا یان له‌سه‌ر داوای یه‌كێك له تاكه‌كانی خێزان یان ئه‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تی ده‌كات (فه‌رمانی پاراستن) وه‌ك ڕێكارێكی كاتی بۆ پاراستنی توند‌و تیژی خێزانی ده‌ربكات، به‌مه‌رجێ فه‌رمانه‌كه ماوه‌ی پاراستنه‌كه له‌خۆ بگرێت و له‌سه‌ر دادگاشه به پێی پێویست درێژی بكاته‌وه.
دووه‌م: پێویسته ئه‌وه‌ی داوای پاراستنی كردووه واز له‌و فه‌رمانه بهێنێ به پێی هاتنه كایه‌ی شتی نوێ و له‌سه‌ر دادگاشه ته‌ئكید له‌وه بكاته‌وه كه داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌كه به ئاره‌زوو پێشكه‌ش كراوه و له به‌رژه‌وه‌ندی زیان لێكه‌وتووه.
سێیه‌م: فه‌رمانی پاراستن ئه‌مانه له خۆ ده‌گرێ
1.به‌ڵێننامه‌یه‌ك له شكات لێ كرا‌و كه ده‌ست درێژی ناكاته سه‌ر زیان لێكه‌وتوو یان هه‌ر تاكێك له تاكه‌كانی خێزان.
2.گواستنه‌وه‌ی قوربانی بۆ نزیكترین نه‌خۆشخانه یان بنكه‌ی ته‌ندروستی بۆ چاره‌سه‌ركردنی له كاتی پێویستدا یان ئه‌گه‌ر قوربانی خۆی ئه‌مه‌ی داوا كرد.
3.به بڕیارێكی دادكا و بۆ ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه به مه‌ترسی بۆ سه‌ر شكاتكه‌ر یان بۆ سه‌ر هه‌ر تاكێك له تاكه‌كانی خێزان ده‌زانرێ نابێ ڕێگا به‌شكات لێكراو بدرێت بچێته ماڵی خێزانی.
چواره‌م: له حاڵه‌تی پێشێل كردنی فه‌رمانی پاراستن، سهرپێچكهر بۆ ماوه‌یه‌ك ده‌گیرێ كه له (48) سه‌عات زیاتر نه‌بێ یان به غه‌رامه‌یه‌ك سزا ده‌درێ كه‌له (300000) هه‌زار دینار كه‌متر نه‌بێ.
مادده‌ی پێنجه‌م:
پێویسته له‌سه‌ر دادگا لایه‌نه‌كانی شكایه‌ت ره‌وانه‌ی لیژنه‌یه‌ك بكات كه‌له شاره‌زاو پسپۆران پێك ده‌هێنرێ بۆ چاكردنه‌وه‌ی نێوانیان پێش ئه‌وه‌ی كێشه‌كه ره‌وانه‌ی دادگای تایبه‌تمه‌ند له‌و كێشانه بكرێت كه ئه‌شێ ئاشته‌واییان تێدا بكرێت، به مه‌رجێ كار له ڕێكاره‌كانی پاراستن نه‌كات كه له‌م یاسایه‌دا هاتووه.
مادده‌ی شه‌شه‌م:
له‌گه‌ڵ زیان نه‌گه‌یاندن به هه‌ر سزایه‌كی توندتر كه ده‌قی له یاساكانی به‌ركاری هه‌رێمدا هاتووه:
یه‌كه‌م: هه‌ر كه‌سێك هانی ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی خه‌ته‌نه كردنی مێینهیدا به غه‌رامه‌یه‌ك سزا ده‌درێت كه‌له (1000000) یه‌ك ملیۆن دینار كه‌متر نه‌بێ و له (5000000) پێنج ملیۆن دیناریش زیاتر نه‌بێ.
دووه‌م: هه‌ر كه‌سێك كرده‌وه‌ی خه‌ته‌نه كردنی مێینه‌ی ئه‌نجامدا یان به‌شداری تێدا كرد سزای به‌ند كردنی بۆ ماوه‌یه‌ك ده‌یگرێته‌وه كه‌له (6) مانگ كه‌متر نه‌بێت وه له (2) سالیش زیاتر نه‌بێت وه غهرامهكهشی لێ وه‌رده‌گیرێ كه له (2000000) دوو ملیۆن دینار كه‌متر نهبێـتو له (5000000) پێنج ملیۆن دینار زیاتر نه‌بێت یان به یه‌كێك له‌و دوو سزایه.
سێیه‌م: هه‌ركه‌سێك كرده‌وه‌ی خه‌ته‌نه‌كردنی مێینه‌ی ناكامی ئه‌نجام دا یان به‌شداری تێدا كرد سزای به‌ندكردن بۆ ماوه‌یه‌ك ده‌یگرێته‌وه كه‌له (1) ساڵێك كه‌متر نه‌بێت و له (5000000) پێنج ملیۆن دینار كه‌متر نهبێتو له (1000000) ده ملیۆن دیناریش زیاتر نه‌بێت یان به یه‌كیك له‌و دوو سزایه.
چواره‌م: باری تاوانكار توندتر ده‌بێ ئه‌گه‌ر بكه‌ره‌كه پزیشك بوو، یان دهرمانسازبوو، یان كیمیایی بوو، یان مامان بوو، یان یاریده‌ده‌ره‌كانیان بوون‌و له‌سه‌ر دادگاشه فه‌رمان بدات پیشه‌كه‌ی یان كاره‌كه‌ی بۆ ماوه‌یه‌ك لێ قه‌ده‌غه بكات كه‌له سێ ساڵ زیاتر نه‌بێت.
مادده‌ی حه‌وته‌م:
له‌گه‌ڵ زیان نه‌گه‌یاندن به‌هه‌ر سزایه‌كی توندتر كه ده‌قه‌كه‌ی له یاسا كار پێكراوهكانی هه‌رێمدا هاتووه:
هه‌ركه‌سێك توندوتیژییه‌كی خێزانی ئه‌نجامبدات بۆماوه‌یه‌ك سزای به‌ندكردن ده‌یگرێته‌وه كه له شه‌ش مانگ كه‌متر نهبێتو له سێ ساڵیش زیاتر نهبێتو غه‌رامه‌یه‌ك كه له‌یه‌ك ملیۆن دینار كه‌تر نهبێتو له پێنج ملیۆن دیناریش زیاتر نه‌بێت، یان یه‌كێك له‌م دوو سزایه
مادده‌ی هه‌شته‌م:
حوكمه‌كانی یاسای سزادانی عێراقی ژماره (111)ی ساڵی 1969 هه‌مواركراو و یاسای ئوسوولی دادگایی كردنی سزاییه‌كانی ژماره (23)ی ساڵی 1971ی هه‌مواركراوو یاسای هه‌مواركردنی پیاده‌كردنی یاسای باری كه‌سێتی ژماره (15)ی ساڵی 2008 و یاساكانی دیكه‌ی به‌ركار له هه‌رێم پیاده ده‌كرێن ئه‌گه‌ر هیچ ده‌قێك له یاسایه‌دا له‌سه‌ری نه‌هاتبوو.
مادده‌ی نۆیه‌م:
پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی ده‌یه‌م:
ئه‌م یاسایه له رۆژی بلاَوبوونهوهی له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قایعی كوردستان) جێبه‌جێ ده‌كرێت.
محمد قادر عبدالله
(د.كه‌مال كه‌ركووكی)
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان – عێراق
هۆیه پێویستیه‌كان
توند‌و تیژی خێزانی دیارده‌یه‌كی نه‌رینی دژ به پره‌نسیپه‌كانی شه‌ریعه‌ته ئاسمانیه‌كان وه مافه‌كانی مرۆڤه و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خێزان بنه‌مای كۆمه‌ڵگایه و له پێناو پاراستنی له هه‌ڵوه‌شانه‌وه و پاراستنی تاكه‌كانی و وه‌رگرتنی رێكای یاسایی بۆ دروستی و سه‌قامگیری و قه‌ده‌غه‌كردنی توند‌و تیژی خێزانی به رێگای خۆ پاراستن به‌ر له روودانیو گه‌ران به‌دوای دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری چاكسازی‌و چاره‌كردن دوای روودانی، بۆیه ئه‌م یاسایه ده‌رچووێنرا.
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان – عێراق
دیوان- ژماره: 435 له 19/7/2011
به پێی مادده‌ی (ده‌یه‌م/ یه‌كه‌م/ 2)ی یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ژماره (1) ساڵی 2005ی هه‌مواركراو یاسای ژماره (8)ی ساڵی 2011 یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی خێزان له توند‌و تیژی له هه‌رێمی كوردستان – عێراق، به ده‌رچوو داده‌نرێن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی جه‌نابی سه‌رۆكی هه‌رێم له ماوه‌ی یاساییدا پێی نه‌كرا واژووی بكات.
- هه‌واڵی په‌یوه‌ست: یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی خێزانی
ئا: ئه‌رسه‌لان ره‌حمان
----------------------
كه‌ركووك: له چوار رۆژی جه‌ژندا چوار ژن بریندار بوون
وارڤین – كه‌ركووك: له ماوه‌ی چوار رۆژی جه‌ژنی قورباندا، (7) هه‌زار (734) نه‌خۆش سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌كانی كه‌ركوكیان كردووه و به‌هۆی رووداوه‌كانی هاتوچۆشه‌وه (3) ژن بریندار بوونه و (93) كچیش له‌دایكبوون.
دوێنێ سێشه‌ممه (30 / تشرینی یه‌كه‌م – ئۆكتۆبه‌ر / 2012) به‌ڕێوبه‌ری گشتی فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی كه‌ركوك (سدیق عومه‌ر) كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی ساز كرد و تێیدا باسی له ره‌وشی ته‌ندروستی شاری كه‌ركووك له ماوه‌ی چوار رۆژی جه‌ژنی قورباندا كرد.
له‌و كۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌دا به‌ڕێوبه‌ری گشتی فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی كه‌ركووك گوتی: "له ماوه‌ی چوار رۆژی جه‌ژنی قورباندا، (7) هه‌زار (734) نه‌خۆش سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌كانی كه‌ركوكیان كردووه و له‌و ژماره‌یه‌ش (1948) نه‌خۆش پشكنینی تاقیگه‌ییان بۆ ئه‌نجامدراوه و (47) نه‌شته‌رگه‌ری به‌هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه ئه‌نجامدراوه.
هه‌روه‌ها گوتی: "له‌ماوه‌ی هه‌ر چوار رۆژی جه‌ژنی قورباندا له نه‌خۆشخانه‌ی له‌دایكبوون (274) منداڵ له دایكبوون و له‌و ژماره‌یه‌ش (93)یان كچن و خۆشبه‌ختانه هیچ حاڵه‌تێكی له‌بارچوون و مردن تۆمار نه‌كراوه".
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا سه‌رچاوه‌یه‌ك له به‌ڕێوبه‌رایه‌تی پۆلیسی هاتوچۆی كه‌ركووك به (وارڤین)ی راگه‌یاند، له رۆژانی جه‌ژندا (130) رووداوی جۆراوجۆر روویانداوه و به‌هۆیانه‌وه (4) منداڵ و (3) ژن بریندار بوون.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه بەڕێوبەری پۆلیسی هاتوچۆی كەركووك عەمید (عومەر جه‌عفەر) بۆ (وارڤین) گوتی: "بەهۆی رووداوەكانی هاتوچۆوە لە رۆژانی جه‌ژندا، (11) كەس گیانیان لەدەستداوە و له‌و ژماره‌یه تەنها یەكیان ژنه".
گوتیشی: (40) بریندار هەبووە، تەنها سێیان ژنه و خۆشبه‌ختانه ئەم ژماره‌یه به به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵی رابردوو كەمی كردووه".
له لایه‌كی دیكه‌وه، پۆلیس هه‌واڵی گیانله‌ده‌ستدانی منداڵێكی (3) ساڵی به هۆی كاره‌با گرتنه‌وه راگه‌یاند.
ئا: نێرگز قادر
---------------
خه‌ڵاتی ئازادی قه‌ڵه‌می سوید به‌خشرایه ژنێكی كورد
وارڤین – ستۆكهۆڵم: خەڵاتی ساڵانەی ئازادی قەڵەمی سوید بۆ ساڵی (٢٠١٢) لەلایەن ناوەندی (تورگنی سگرستد)ەوە بەخشرایە ژنه رۆژنامەنووس و نووسەرێكی كوردی باكووری كوردستان.
(دڵشاد دمیربەگ) ژنە نووسەر و رۆژنامەنووسی كوردی باكووری كوردستان لەلایەن ناوەندی (تورگنی سگرستد) خەڵاتی ساڵانەی ئازادیی قەڵەمی وڵاتی سویدی پێ بەخشرا.
ئەو خەڵاتە هەر ساڵە و بە نووسەر یان رۆژنامەنووسێك دەدرێت، كە لە بواری رۆژنامەنووسی و هەوڵدان بۆ ئازادیی رادەبڕین چالاك بێت.
بەگوێره‌ی سەرچاوەكان (دڵشاد دمیربەگ) بەهۆی چالاكیی لێبڕاوانەی لە بوارەكانی رۆژنامەوانی، بەرگری لە ئازادیی رادەربڕین، خەبات بەدژی رەگەزپەرستی، دوگماتیزمی مەزهەبی، كوشتنی نامووسی و ئەزیەت و ئازاری ژنان ئەو خەڵاتەی پێدراوە.
(دڵشاد دمیربەگ) لەدایكبووی ساڵی (١٩٦٩)ی باكووری كوردستانە و ئێستا دانیشتووی شاری (ستۆكهۆڵم)ی وڵاتی سویدە.
نووسەر و رۆژنامەنووس و یەكێك لە دامەزرێنەرانی (رێكخراوی هۆنینەوەی چیرۆك)ە كەلە بواری بارهێنانی منداڵانی ناوچە دورخراوەكاندا چالاكە.
خەڵاتی (ئازادیی قەڵەم) لە ساڵی (١٩٩٦)ەوە بە نووسەران دەدرێت و بۆ رێزلێنان و بیرئانینی (تورگنی سگرستد) وەشانكار و مێژوونووسی ناوداری ئه‌و وڵاته دیاری كراوە، ناوبراو یەكێك لە دژبەرانی داگیركردنی سوید بووە لەلایەن ئاڵمانیای نازییەوە.
س: كوردپا.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر