هەردوو شاندى حکومى و حزبى پاش چەند رۆژێک گفتوگۆ لە بەغدا گەرانەوە وە دەریان برى کە هەموو خاڵەکانیان لەگەڵ حکومەت و کوتلە سیاسیەکان باسکردووە وە کەشەکە پۆزەتیڤ بوە وە بریاردراوە پاش جەژن ووردەکاریەکان باس بکرێن بۆ چارەسەرکردنى کێشەکان لەنێوان هەرێم و بەغدا وە یان کوتلە سیاسیەکان.
بۆئەوەى دانوستاندن ئەنجامى هەبێت پێویستە دەسەڵاتى بەرێوەبردن لەهەرێم لێپرسراوەتى هەڵگرێت بەرامبەر پەرلەمان کەئەبێت بەرپرس بێت بۆ بریاردانى کۆتایى بە تایبەتى کە پێویستى بەیاسا هەبێت.
پێویستە ئەنجومەنێکى پیشەیى پێک بێت بۆدانوستاندن لەلایەن دەزگاى بەرێوەبردن وە بەردەوام خەریکى ئەم کارە بێت لەگەڵ بەغدا لەگەڵ بەدواداچونى هەمیشەیى وە لەکاتى پێویستدا سەرکردە سیاسیەکان بەشداربن لەم پرۆسەیەدا بۆ کردنەوەى گرێکان ولابردنى کۆسپەکان.
کێشەو ناکۆکى نێوان کوتلەکانى عێراقى چارەسەریان بەپێ ى رێککەوتنى سیاسى ئەبێت کە هەموو پابەندى بن وە لەگەڵ بەرژەوەندى گشتى وە پرۆسەى سیاسى بگونجێت بێ ئەوەى لە دەستور دەربچێت.
----------------
''پشتیوانى رۆژنامەنووسان و چالاکانى سیاسى و مەدەنى رۆژهەڵاتى کوردستان لە خەباتى رەواى مانگرتووانى باکوورى کوردستان''
.......................
پشتیوانى رۆژنامەنووسان و چالاکانى سیاسى و مەدەنى رۆژهەڵاتى کوردستان لە خەباتى رەواى مانگرتووانى باکوورى کوردستان
وڵاتى کورد یەک پەیکەرە و لە هەر شوێنێکى ئەم سەرزەوینە بەرینەوە، برینێک سەرڕێژ بێت، ئازارەکەى لە زارى هەموواندا دێتە دەنگ و ئ
ە
بێتە هاوار.بە دەسپێشخەریى هەزاران رۆژنامەنووس و چالاکى مەدەنى و سیاسى کورد لە زیندانەکانى رژێمى تورکیەدا مانگرتنى بێوادە لە خواردن دەستیپێ کردووە، لەئێستادا نزیکەى (10)هەزار زیندانى بەشدارییان لەو مانگرتنەدا کردووە و خوازیارى چارە سەرکردنى ئاشتى خوازانەى پرسى کورد لە تورکیاو ئازاد کردنى بەڕێز عەبدوڵا ئۆجاڵانن تا بتوانێت دەورى خۆى لە جێگیر کردنى ئاشتى و دیالۆگدا بگێڕێت و هەروەها خوازیارى بەرگریکردن بە زمانى کوردى لە دادگاکاندا و ئازادى سەرجەم زیندانیانى سیاسى لە گرتووخانەکانى رژیمى تورکیان. ژیانى زۆربەى مانگرتووان لە مەترسیدایە و رژیمى تورکیە سەرەڕاى ئەوەى کە ئاوڕیان لێ ناداتەوە گوشاریان دەخاتەسەر تا ئەو ئیرادە نیشتیمانییەیان بشکێنێت و مافى بەرگریکردنیان لێ بستێنێت. پێشەنگەکانى مانگرتنەکە چل رۆژیان تێپەڕاندووە و لە بارێکى پڕمەترسیدان. مانگرتووان کە رۆژ لە دواى رۆژ روویان لە زیادبوونە و بڕیاریان داوە پێداگرن لەسەر چالاکییەکەیان و تا وەدەنگ هاتنى بەرپرسانى تورکیە بەدەم داخوازییەکانیان بەردەوام دەبن لە مانگرتندا.لە مێژووى خەباتى ئەم پارچەى وڵاتەکەماندا زیندانیانى کورد لە دژى سیاسەتە فاشیستییەکانى تورکیە لە نێو زیندانەکاندا مانگرتنى مەرگیان گرتووە و وێدەچى ئەم جارەش مانگرتووان بەرەوڕووى مەرگ ببنەوە.ئێمە واژۆکەرانى ئەم نووسراوە وێڕاى پشتیوانى و هاوسۆزى بۆ سەرجەم مانگرتووان و داخوازییەکەیان دەسەڵاتدارانى تورکیەش ئاگادار دەکەینەوە چیتر ناتوانێت بەسیاسەتى شەڕ و فریو چارەسەرى پرسى کورد لە تورکیا پشتگوێ بخات و دژایەتى پرسى کورد لە پارچەکانى ترى کوردستانیشدا بکات.پێویستە لە رێگەى دیالۆگ و رێزگرتن لە ئیرادەى ئازادى مرۆڤى کورد و راوەستانى شەڕ و ئازاد کردنى هەزاران رۆژنامەنووس و چالاکى مەدەنى و سیاسى چارەسەرى ئاشتیخوازانەى پرسى کورد بێتە خانەى جێبەجێ کردنەوە. لە رێڕەوى ئەم چەند دێڕەشەوە داوا لە گشت پارت و لایەن و چالاک و گەلى وڵاتپارێزى رۆژهەڵاتى کوردستان دەکەین هێڵى خەباتى نەتەوەیى و ستراتێژییەتێکى هاوبەش بەبنەما بگرن و رێبازى ئازادیخوازانەى گەلەکەمان لە هەموو کوردستانداپتەوتر بکەن.
1- سیامەند موعەینى سەرۆکى کۆموڵەى مافى مرۆڤى کوردستان- ئەورووپا
2- محەمەد سدیق کەبوودوەند، زیندانى ئێوین - تاران
3- میکائیل هونەرمەند - سوئید
4- محەمەد رەزا ئێسکەندەرى رۆژنامەنووس و چالاکى سیاسى
5- تاهێرە خۆڕەمى کۆمەڵناس و رۆژنامەنووس
6- پەخشان ئەزیزى چالاکى مافى ژنان - تاران
7- هیوا پەناهى مامۆستاى زانکۆ- یۆنان
8- سەعید ساعێدى
9- بێهزاد خۆشحاڵى
10- بەهمەن تووتوونچى، رۆژنامەنووس
11- ئازاد محەمەد، رۆژنامەنووس - هەولێر
12- زەینەب بایزیدى، زیندانیى سیاسى - مهاباد
13- لەیلا سیمایى رۆژنامەنووس و نووسەر - نۆروێژ
14- سارا ئەنوەرى، رۆژنامەنووس - سوئێد
15- رەزا مەنووچێهرى رۆژنامەنووس و چالاکى مافى مرۆڤ
16- داوود ئازادفەڕ، چالاکى سیاسى
17- شێرکۆ جیهانى ئەسڵ، رۆژنامەنووس - سوئێد
18- عارف نادرى، چالاکى سیاسى - نۆروێژ
19- سولێمان چووکەڵى، چالاکى مەدەنى - نۆروێژ
20- محەمەد تەوفیق ئەسەدى، چالاکى سیاسى
21- تەیبە ئەسەدى، چالاکى سیاسى
22- جەمشید بەهرامى، شانۆکار- ئاڵمان
23- ئاگرى باڵەکى، چالاکى سیاسى
24- شۆڕش گۆڵکار، چالاکى سیاسى
25- هاوار بازیان - سوئێد
26- ئارێز ئەندەریارى، رۆژنامەنووس - سوئێد
27- یوونس محەمەدى، چالاکى خوێندکارى
28- شلێر شیبلى، چالاکى مافەکانى ژنان
29- دلێر ئێسکەندەرى، چالاکى مەدەنى - سنە
30- جەهانگیر عەبدوڵاهى، چالاکى مافى مرۆڤ
31- یاسر گوڵى، چالاکى سیاسى
32- محەمەد ئەمینى، رۆژنامەنووس
33- شۆڕش شاواز، چالاکى مەدەنى - ئیلام
34- وەحید کەماڵى، چالاکى سیاسى
34- نادر ئەسکەرى، بەختیارى
35- عەمار گوڵی، چالاکى سیاسى
36- عامر گوڵى، چالاکى مەدەنى
37- شارام بلوورى، چالاکى مافى مرۆڤ
38- ئەیاز خوون سیاوەشان، چالاکى ئەدەبى - نۆروێژ
39- مەلیکە عەلەم هوولى، چالاکى مافى مرۆڤ
40- ئازاد رۆستەمى چالاکى سیاسى - نۆروێژ
41- رێبین رەحمانى چالاکى مافى مرۆڤ
42_ مهسعوود فهتحی رۆژنامهنووس
( ناوەکان بە پێی کاتى واژۆ کردن نووسراوە و بۆ دەربڕینى پشتیوانى خۆتان دەتوانن ناوەکانتان بۆ ئەم ئەدرەسە بنێرن ،گەلەکەمان لە باکوور بە پشتیوانى ئیوە پشت ئەستوور دەبن لە بەرخۆدانpeshtiwanymangertin@gmail.com.. )
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر