نامەیەكی سەرئاوەڵا بۆ سەركردایەتی"كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان" لەمەڕ درامایەكی دۆبلاژكراوی ئێرانیی كاناڵی "پەیام"
بەرێز: مامۆستا "عەلی باپیر"ئەمیری "كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان
بەڕێز: ئەندامانی سەركردایەتی كۆمەلێ ئیسلامی كوردستان
بەڕێزانی ستافی بەڕێوەبەریی كاناڵی "پەیام"
لەگەڵ سلاوێكی شۆرشگێرانە
گەلی كورد سەدان ساڵە خەریكی خەباتە و بەو هۆكارەشەوە زیانێكی زۆری لە لایەن دوژمنانی خۆیەوە لێكەوتووە.
بە دەیان شێوە لە دژی ئەم گەلە زیانلێكەوتووە وەستاونەتەوە و لە هەموو ئامرازێك بۆ سڕینەوەی ناسنامەكەی كەڵكیان وەرگرتووە. یەكێك لەو شێوازانەی خەباتی دوژمنان لە دژی نەتەوەكەمان خەباتی فەرهەنگی بووە.
ئامرازەكانی راگەیاندنیان بۆ شێواندنی ناسنامەی خەباتەكەمان بەكارهێناوە و ویستوویانە لەو رێگایەشەوە شوناسی نەتەوەییمان بەلاڕێدا ببەن.
لەم ساڵانەی دواییدا كە سینەمای ئێران شانبەشانی سینەمای جیهانی گەشەی كردووە، هاتوون و لەم ئامرازە بەهێزەش كەڵكیان وەرگرتووە و بۆ شێواندنی سیمای خەبات و پێشمەرگە و هێماكانی بەرەنگاریی نەتەوەكەمان دەیان فیلم و دراما و زنجیرەی تایبەت و فیلمی دێكۆمێنتارییان بەرهەم هێناوە.
یەكێك لەو بەرهەمانەی كاتی خۆی لە رۆژهەڵاتی كوردستان ناڕەزایەتیی خەڵكی كوردستانی لێكەوتەوە، هەر ئەو درامایەیە كە ماوەیەكە بە ناوی(" ئەوینی ساڵانی جەنگ" لە بەرهەم هێنانی دەنگ و رەنگی كۆماری ئیسلامی ئێران) لە كەنالەكەتان بڵاو دەبێتەوە.
هەر وا كە لە سەرەوەش ئاماژەمان پێدا، ئەم درامایه كاتێك لە كەنالەكانی كۆماری ئیسلامی بڵاو كرایەوە نارەزایەتیەكی زۆری گەلی كوردی لە رۆژهەلاتی كوردستان لێكەوەتەوە چونكا لە بەرژەوەندی كۆماری ئیسلامیدا و دژ بە هێماكانی گەلی كورد دروست كراوە و بێرێزییەكی زۆری بە خەباتی نەتەوەیی و رزگاریخوازانەی گەلی كورد كردوە.
بە سەرنجدان بە سیاسەتەكانی "كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان" كە خەباتی خۆی لە چوارچێوەیەكی ئایینی - نەتەوەیی دا وەسف دەكات، داواكارین، پێش بە بڵاو كردنەوەی ئەو دەرامایە بگرن.
دڵنیا بن ئەمە ئەرك و بەرپرسیارێتیی ئێوە لە هەمبەر دۆزی رەوای گەلەكەمان لە پارچەكانی دیكەش پیشان دەدات.
ئەنجومەنی سەركردایەتی
پارتی لیبراڵ دیمۆكراتی كوردستان
13/10/2012
-----------------------
مانگێکی دەستکردی ئیسرائیلی – ئیتاڵی، لەتوانایدایە تەواوی ماددە سروشتیەکان بەتایبەت کانزاکان ئاشکرا بکات
شەمعون ئاران/ ئیسرائیل...
وەزیری زانست و تەکنەلۆجیای ئیسرائیل، دانیال هرشکوفیتش، پرۆژەیەکی نوێی ئیسرائیلی – ئیتاڵیی ئاشکراکرد کەلەتوانایدایە تەواوی ماددە سروشتیەکانی سەرزەوی، بەتایبەت کانزاکان، ئاشکرابکات. لەو بارەیەوە ووتی" پرۆژەیەکی هاوبەشمان لەگەڵ ئیتاڵیادا جێبەجێکردووە. ئەویش هەڵدانی مانگێکی دەستکرد بوو بۆ بۆشایی ئاسمان کە توانای ئاشکراکردنی تەواوی ماددە سروشتیەکان و بەتایبەت کانزاکان، لەسەر زەوی و لەجێگا نهێنییە حەشاردراوەکاندا، ئاشکرا بکات".
ئەو بەرپرسەی ئیسرائیل ووتیشی" پرۆژەکە، سەدان ملیۆن دۆلاری تێچووە و مانگە دەستکردەکەش لەبەرزایی ٥٠٠ کیلۆمەترەوە، دەتوانێت وێنەکان بگرێت و کاری ئاشکراکردن و دەرخستنەکان بەئاسانی تۆمار بکات. هەر بۆیە، ئێستا، لەبەدەستهێنانی سەرکەوتنەکەماندا، دەوڵەتانی تریش گرنگیان پێداوە و بەدڵنیاییەوە مەودایەکی نوێی تەکنەلۆجیا داگیر دەکات".
ووتیشی" هەر بۆ ئەو مەبەستە، لەنزیکترین کاتدا، سەرۆکی وەزیرانی ئیتاڵیا، بەم زووانە سەردانی تەلئەبیب دەکات"
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر