Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۱ مهر ۲۷, پنجشنبه

به‌کر حه‌مه‌ سدیق: ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی ئه‌مریکا به‌سه‌ر دارایی عێراقدا هه‌یه‌تی که‌متر نییه‌ له‌و ده‌سه‌ڵاته‌ له‌شکرییه‌ی پێشتر له‌ وڵاته‌که‌دا هه‌یبوو.


به‌کر حه‌مه‌ سدیق: ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی ئه‌مریکا به‌سه‌ر دارایی عێراقدا هه‌یه‌تی که‌متر نییه‌ له‌و ده‌سه‌ڵاته‌ له‌شکرییه‌ی پێشتر له‌ وڵاته‌که‌دا هه‌یبوو.وتووێژ له‌گه‌ڵ به‌کر حه‌مه‌ سدیق


شاندێکی وڵاته‌ یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا له‌م هه‌فته‌یه‌دا سه‌ردانی عێراقی کردووه‌ و له‌ گه‌ڵ کاربه‌ده‌ستانی عێراقیدا له‌ به‌غدا کۆبۆته‌وه‌.

ئه‌م شانده‌ ئه‌مریکاییه‌ به‌ سه‌رۆکایه‌تی ده‌نس مه‌کدۆنه‌ف، جێگری راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی ئه‌مریکا بووه‌.



له‌ کۆبوونه‌وه‌ی شانده‌که‌ له‌گه‌ڵ ڕێبه‌رانی عێراقیدا به‌ڕێز مه‌کدۆنه‌ف جه‌ختی له‌ پشتیوانی سه‌رۆک ئۆباما کردۆته‌وه‌ بۆ دامه‌زراوه‌ دیموکراتیه‌کانی عێراق و هه‌روه‌هاش داوای دیالۆگێکی به‌رفروانی له‌ ڕیبه‌رانی عێراق کردووه‌ بۆ ئاشته‌وایی نیشتیمانی له‌ وڵاته‌که‌دا.

به‌کر حه‌مه‌ سدیق، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی یه‌کگرتوی ئیسلامی کوردستان ده‌ڵێت به‌وپێیه‌ی که‌ هێشتا عێراق له‌ به‌ندی حه‌وتی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوه‌کان ده‌رنه‌چووه‌ و ئه‌و به‌نده‌ش کۆمه‌ڵێک بڕگه‌ی ئابوری تیادایه‌ که‌ قورسایی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مریکا به‌سه‌ر عێراقه‌وه‌ ده‌هێڵێته‌وه، چونکه‌ به‌شێکی زۆری دارایی عێراق له‌ بانکه‌کانی جیهاندا له‌ژێر پاراستنی ئه‌مریکادان.

به‌ڕیز حه‌مه‌ سدیق ده‌ڵێت هێشتا ئه‌مریکاییه‌کان هێزی ته‌واوی خۆیان له‌ عێراقدا به‌کارنه‌هێناوه ‌و له‌ کاتێکدا ئه‌مریکاییه‌کان دید و بۆچونه‌کانی خۆیان ده‌خه‌نه‌ به‌رده‌ست ئه‌وا ده‌بێت عێراقیه‌کان باش له‌و په‌یامانه‌ تێبگه‌ن.

زانیاری زیاتر له‌ ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه‌: ‌
http://www.dengiamerika.com/content/article/1529201.html

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر