سێ کوچکه‌ی روژههلاتی ناوی سیاسه‌تی ئیستعماری جودای خووازی کورد ؟ یان ته‌جزیه‌ته‌لبی
عومه‌ر عینایه‌تی ( به خه‌تی بیزماری )
کاتیک که باس له‌روژهه‌لاتی ناوی دیتهئاراوهراستهوخؤیاناراستوخؤوسهرنجمان دهچیتهشوینیک که خاوەن ئیستراتیژیکی
تایبه‌ت ژیئوپولیتیک له بواری میژیی وه سه‌رچاوی شارستانیه‌ت ،
فه‌لسه‌فه، و زانست بوه به دریژای میژوی چه‌ند هه‌زارساله‌ی خؤوی خاون
ئاسه‌واریکه له فهرهنگ بواری فه‌رهه‌نگی و تایبه‌ت مه‌ندی فولکلور
کولتور وه که‌له‌پور و خاون ئه‌ده‌بیاتی تایبه‌ته له بواری زمانه
وانیهوه خاوه ریزمانی تایبه‌ت بوه‌وه ته‌نانه‌ت به‌پی ئاسه‌واره
میژویه‌کان ده‌توانین بلین به سی شیواز ئاسه‌واری میژوی و حاشا ههلنهگر
هه‌یه که میله‌تی کوردشانازی پیوه ده‌کات به پی ئاسه‌وارناسان وه زمان
ناسانی ئالمانی له تویژینهویکی نوی دا ده‌ریان خستوه که له
روژههلانی ناوی له باکوری کوردستان بو یه‌که‌م جاره که دانی پیدانینن
که یه‌که‌م ریچکه‌ی زمان له ئاراراته‌وه که میژوی بو 9500 سال پیش
ده‌گه‌ریته‌وه و ئه‌م ریچکهیه تائیستا زیاتر له 400 زمانی به فه‌رمی
لی دروست بوه له هئندو ئروپادا بلاو بوته‌وه و ته‌نات پشت ئه‌ستورن
به‌شیکی زور چاویکی زمان ده‌گه‌ریته وه بو سه‌ره‌تای که له
ئاراراته‌وه سه‌رچاوه ده‌گریت هه‌ر به‌م مه‌به‌سته ده‌توانین ئاماژه
به میژوی وخاندواریهنی ئه‌و ئاسه‌واری نوسینه‌کان بکه‌ین.
یه
که‌م ئاسه‌واری نوسین به شیوه‌ی ئهویستایه دوهه‌م به شیوه‌ی بیزماریه
و سیهه‌م ئاسه‌وار به شیوهپههلهوی له روژههلاتی ناویدا که ئیستاش
به‌شیکی زور له پسفورانی زمانه‌وانی میژوئی سه رسامن به ریچکه‌ی دارشتنی
ئه‌م ئاسه‌وارانه له بواری زانستی وه ریشه‌ی زمانه‌وانی له فونتیک و
دارشتنی به‌شیوی ره‌سته له سه‌ر روداوه‌کان و یان ئه‌فسانه‌کانی سه‌رده‌م
له بواری بیروباوه‌ر وه ئاینه‌وه میژوی شارستانیه‌ت له روژههلاتی
ناوی دا ده‌توانین بلین پتر له 12 هه‌زار ساله به‌پی به‌لگه
نوسراوه‌کانی بیر‌و باوه‌ری ئهویستایی هه‌ر بەم بونه‌یه‌وه من چه‌ند
نمونه‌یه‌ک دینمهوه هه‌لبه‌ت روژههلاتی ناوی خوی خاوه‌نی بیر‌و
باوه‌ری مهزدائیستی وه زه‌روان بیکهرانبهشیوهیهکی گشتی ده‌توانین
بلین خاوه‌ن پیگه‌ی تایبه‌ت له سه‌ر بنه‌مای ئاهورا مه‌زدای وه خاوه‌ن
خوداوه‌ندانی ژن واکو مهر میترا وه ئاناهیتان ئانانا وه هه‌ر ئه‌م
ریچکه‌ی به خودای بون خوی له بیر‌و باوه‌ر ی مهزدائیستی وه زه‌رده‌شتی
دا ده‌بینیته‌وه که ئه‌م بیر‌و باوه‌ره له‌ناو ئه‌ویستا وه (په‌هله‌وی
ئه‌ن فههله یان فهلهئی که پرفسور ئارتور کریستیهنسهن که کتیبی
میژوئی ساسانیان باسی ده‌کات) ویان له به‌شی بیزماری وه نمونه‌ی هه‌ره
به‌ر چاو ئاسه‌واری بیستون.
ئه‌وی که ئیستا بو ئیمه‌ی گه‌لی
کورد جیگای باسه له روانگه‌ی میژویهوه ئیمه تاچ راده‌یه‌ک ده‌توانین
پیداگری له پرسی که سایه‌تی خومان بکه‌ین له روانگه‌ی فه‌رهه‌نگی کولتوری
که‌له‌پور وه هاوبه‌شی زمانه‌وانیه‌وه سه‌باره‌ت به رابردو وه گریدانی
ئیستامان به میژووه به پیویستی ده‌زانم لیره‌دا بریک باس له پیکهاته‌ی
ئه‌و سه‌ر ده‌م بکه‌م که خاوه‌ن تایبه‌تمندی تایبه‌ت بون سه‌باره‌ت به
زمانه‌وه 1 ( کاسپیه‌ن شوین باکور ئیران وه ئه‌فغانستانی ئیستا) 2 (
مانایه‌کان له دوروبه‌ری گولی ئورمیه ) 3 ( سکایه‌کان له باکوری ئیران
ئازه‌بایجانی ئیستا) 4 ( ئوراتوریهکان له ئیستای ده‌وروبه‌ری گولی وان
)5 ( ئورامان ئیستای ئه‌رمنستان) 6 ( کمیریرکان له باکوری روژئاوای
تورکیه ئیستا)
7 ( ههیتیهکان له باشوری
ئیستای تورکیه له سه‌ر ده‌ریای سپی ) 8 (ئاشوریه‌کان له ئیستای موسل
له ئیراق) 9 ( کاسیه‌کان له نیوان کاسپیهنهکان و سکایه‌کان له باکوری
ئیران نزیک به چیای ئه‌لبرز) 10 (لو لویهکان له به‌شی بادینان له سی
گوشه‌ی ئیران ئیراق تورکیه ) 11 (پارتهکونان له سمنان وه کرمان له
ئیران) 12 ( پرسید یان پارسه‌کان له نزیک شیراز وه بلوچستان ) 13
(کهلدانیان له نزیک به که‌نداو له کوویتی ئیستا ) 14 ( سومریه‌کان له
شوش نزیک ئه‌هواز) 15 (بابولیهکان نزیک ئیستای به‌سره له ئیراق) 16
(حوریه‌کان یان هوریه‌کان له ئیستای هه‌ورامان وسنه و کرمانشا) 17 (
ئیلامیه‌کان له ئیستای ئیلام لورستان له‌کستان وه به‌شیک له ئه‌هواز )
18 ( مادکان له هه‌مه‌دان وه به‌شیک له زه‌نجان و به‌شیک له سنه)19 (
فنیقییهکان له ئیسرائیل وه فلستین ) 20 ( میسریه‌کان له ئیستای
ولاتی میسر ) 21 ( کاردوخیهکان له نیوان لو لویهکان و ئوراتور نزیک
به گولی وان وه سنوری ئیرانی ئیستا)
هه‌لبه‌ت من لیره‌دا باس له‌م
پیکهاته میژویه ده‌که‌م که به‌دریژای میژو هه‌چه‌ند له ململانی
ده‌سه‌لات دابون له ناو خو به‌لام هه‌رکام هاوبه‌ش بون له ره‌وتی به‌رو
پیش بردنی شارستانیه‌ت یه‌کیک له تایبه‌تمه‌ندیه سه‌رکیه‌کان زمانی
هاوبه‌ش بیر‌و باوه‌ری هاوبه‌ش بهلگههایهکی حاشا هه‌لنه‌گرن و له هه‌ر
شوینیکی ناوچه‌ی روژههلاتی ناوی توژینه‌وه بکریت جی په‌نجه‌ی ئاسه‌وار
وه نوسینه‌کان ده‌ری ده‌خات که کی خاوه‌نی ئه‌م میژوی راسته‌قینه‌ی
روژههلاتی ناویه
یه‌که‌م ئاسه‌واری نوسین په‌هله‌وی کهبهنوسینی خودایان ناوی لی ده‌به‌ن واکودهسهلاتی خودایان وه پادشاکان
دوهه‌م ئاسه‌واری نوسینی
ئهویستائی( هه‌لبه‌ت ئهویستای کون وه ئهویستای تازه) که تایبه‌ت بوه
به موغه‌کان وه کاهینانی بیر‌و باوه‌ری زهروانیان به خودایبونی ژن و
زه‌رده‌شتیان که هه‌لگری فه‌لسفه‌ی زهروانیان بون
سیهه‌م ئاسه‌واری نوسینی بیزماری تایبه‌ی بوه به بازرگانان وه که‌شاوه‌رزان و ئاژهلداران.
هه‌ر به پی ئه‌م بەلگانهیه
ئیمه واکو گه‌لی کورد ده‌توانین خاوه‌نداریه‌تی له میژوی راسته‌قینه‌ی
روژههلاتی ناوی و بونی خومان بکه‌ین چونکه شوینی ئاسه‌واره‌کان و شوینی
راسته‌قینه میرات گرانی ئه‌م میژویه ده‌توانم به‌راشکاوانه بلیم ئیمه‌ی
کوردین هه‌رچه‌ن که‌سانیک بیانهوهیت ئه‌م میژوی چه‌ند هه‌زار ساله‌یه
به شیوه‌یی کاتی بشوینن به‌لام راستیه‌کان له ناو دلی روژههلاتی ناوی و
ئاسه‌واره‌کان دایه .
به پی ئه‌م به‌لگانه ئایهکو
تورک ( پانیتورکیسم ) که ئیستا به بالوپشتی سیاسه‌تی ئیستعمار و سیاسه‌تی
ده‌وله‌ت نه‌ته‌وه ده‌توانیت ئیدعای ئه‌م میژوه وه ئاسه‌وارانه وه
ئه‌م نوسینانه بکات تا چ راده‌یه‌ک شیوازی زمانه‌وانی تورکان له گه‌ل
ئه‌م ئاسه‌وارانه یه‌ک ده‌گریته‌وه بیگومان نا‌توانیت
ئایهکو عه‌ره‌ب ده‌توانیت ریزمانی زمانه‌وانی له گه‌ل ئه‌م ئا سهوارانه یه‌ک بخاته‌وه بیگومان نا‌توانیت.
دارشتنی زمانی فارسی ئیستا له
بواری فه‌ر هه‌نگی به پیتی عه‌ره‌بی و له فهرهنگنامهی فارسی نزیک به
80% ریچکه‌ی چاوکی زمانه‌وانی بو فه‌رهه‌نگی عره‌بی ده‌گه‌ریته‌وه که
فارسه‌کان واکو که‌مینه له‌ئیران به پشتیوانی سیاسه‌تی ئیستعماری
بریتانیا یه‌که‌م شای ده‌ست نیشان کراو واکو بنه‌ماله رزاخان میرپه‌نج که
نازناوی ( په‌هله‌ویان ) بو خویان هه‌لبژارد که ده‌ست کردی بیگانه بون و
ئیستا له روانگه‌ی فه‌رهه‌نگی زمانه‌وانیه‌وه نزیک بونه‌ته‌وه له
فه‌رهه‌نگی عه‌ره‌ب و ته‌نانه‌ت ئیستا له دوای روخانی ده‌سه‌لاتی
پادشایه‌تی و به هاتنی کوماری به نیو ئیسلامی ئیران و له ژیر سیبه‌ری
باوه‌رداری به ئیسلام وه په‌یره‌و کردنی ئایاتی قورعان فه‌رهه‌نگی ئیران
له‌گه‌ل ریزمانی عهرهبیوه له قورعان دا ده‌بینیته‌وه ده‌یانه‌ویت
ببنه ئه‌ندامی کومکاری عره‌بی که ئیستا واکو به‌شی میوان له کورو
کوبونهوهکانی عه‌ره‌بی به‌ش دارن ،، پرسیار لیره‌دایه
1 - ئیمه‌ی کورد تاچ راده‌یه‌ک له بواری فه‌رهه‌نگی زمانه‌وانی له گه‌ل تورک پاننیتورکیسم هاوبه‌شین ؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
2 – ئیمه‌ی کورد تاچ راده‌یه‌ک له‌بواری فه‌رهه‌نگی له گه‌ل ریزمانی عره‌بی ئیمپراتوری لم هاوبه‌شین ؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
3 - ئیمه‌ی کوردله به‌شی روژئاوا
تاچ راده‌یه‌ک له گه‌ل فه‌رهه‌نگی روژئاوا هلینیسم له بواری زمانه‌وانی
وه فه‌ر ههنگیهوه هاو به‌شین
لیره‌دا ده‌مه‌وی بلیم ئهمرو له
لایه‌که‌وه ئیمپراتوری لم یان عه‌ره‌ب له لایه‌که‌وه پانی تورکیسم وه
له به‌شی روژئاوا ههلنیسم وه ولاتانی ئوروپائی و ئیمه‌ی کورد لم سی
کوچکه‌ی روژههلاتی ناوی که خاوه‌نی میژوی چه‌ن هه‌زار سالهین هیشتا
داگیرکاران له سه‌ر مالی خومان پیمان ده‌لین کورد جودای خواز یان
تهجزیهتهلهبه
هه‌رچه‌ند ده‌روانینه
سیاسه‌ته‌کانی ئهمروی سه‌ده‌ی 21 له چوارچیوه‌ی به‌رژه‌وند خوازی ولاتانی
ناوچه‌یی وه سیاسه‌ته‌کانی ئیستعماری هاوپیمانی ئمپریالیسم ده‌بینین که
کارنامه‌ی سی سه‌ده‌ی رابردو به هه‌مو شیوه‌یه‌ک دژی مروڤایه‌تی نه‌ک هه‌ر
نکولی له بونی میله‌تیکی 50 میلیونی ده‌که‌ن به‌لکو ده‌یانه‌ویت به
دزینی ئاسه‌واره‌کانیش میژوی ئه‌م ناوچه‌ی سی کوچکه‌ی روژههلاتی ناوی
بشارنه‌وه
له‌م بابه‌ته ده‌مه‌ویت زیاتر
سه‌رنج راکیشم سه‌ر ئه‌وی که له 3 سه‌ده‌ی رابدو وه ده‌سه‌لاتی زالی
سیاسه‌تی ئیستعمار که ده‌توانم له چه‌ن خالدا دهسنیشانیکهم هه‌ر واکو
ئاگادارن له پهیشدا ده‌ستنیشانم کردوه له‌سه‌ر چه‌ند بابه‌ت که به
پیویستی ده‌زانم لیره‌دا ناویان بین
2 - ده‌سه‌ڵاتداریی شیعه له رۆژهه‌ڵاتی ناڤین و موچه‌خۆره‌کانی بێگانه
له 3 سه‌ده رابردوودا، به‌تایبه‌ت ئیستعماری بریتانیا
3 - ( شه‌ڕی سارد ) له‌نێوا ن، ئه‌مریکا و رووسیه، پشتێنه‌ی سه‌وز،
پرسی کورد له رؤژههڵاتێ ناڤین،
به‌شێک له خاڵه‌کانی شه‌ڕی سارد
4 - مودمێن بوون( ئیعتێاد) سێاسهتێ ئێستعمار له روژهه‌لاتێ ناوێ
کاردانهوێ ڵه ناو گه‌ڵی کوردستان
له چوار چیوه‌ی نوسینی ئه‌م
باباته ده‌مانه‌ویت بریک له‌و خالانه ده‌ست نیشان بکه‌ین که سه‌رده‌می
ئیستا که قیرانیکی سیاسی بروکی روژههلانی ناوی گرتوته‌وه
دریژه‌دانی هه‌مان 300 سالی داگریکاری سیاسه‌تی ئیستعمارهیه له له
بواری ژئو پولیتیک وه هه‌م له‌بواری جوگرافیا وه هه‌م له‌بواری رامیاری
ئابوری وه هه‌م له بواری ریگای بازر گانی که ده‌توانی 3 قاروه واکو
ئاسیا وه ولاتانی روژئاوا و ئافریقا به یه‌که‌وه له 3 کوچکه‌ی
روههلاتی ناوی هه‌م له روی وشکانی وه هه‌م له‌رو ده‌ریاوه به‌یه‌که‌وه
گری بدات
ئه‌ویی راستی بیت له وینه
نقشهيی ئیرانه له پیش ده‌سه‌لاتی ئیستعمار له ساله کانی 1700 له سه‌ر
ده‌می سه‌فه‌ویه‌کان له وینه‌یه‌دا ده‌ر ده‌که‌ویت له ژیر کاریگه‌ی
ده‌سه‌لاته ده‌ست نیشان کراوه‌کان ئیران چون به‌بی بریاری گه‌ل وه
کومهلگا ئیران ته‌جزیه کراوه به‌بی ئه‌وه کومهلگا بریاری له‌سه‌ر بدات
له هه‌ل ههلو مه‌رجی سیاسی وه بشیوی ده‌وله‌تی ناوندی له پیناو
مانه‌وه وه ده‌سه‌لاتی خویان بریاریان له سه چاره‌نوسی کومهلگاداوه
بابه‌تی سه‌ره‌کی ئیمه
ئه‌وه‌یه که ئیستا له سه‌ده21 ده‌بینین سیاسه‌تی ئیستعمار له
سه‌ده‌کانی رابردو به هوی ده‌سه‌لاتی که‌مینه به سه‌ر زورینهده که
پیره‌و کراوه له‌سه‌ر باوری ده‌سه‌لاتی که‌مینه به سه‌ر زورینهده بو
نمونه ده‌سه‌لاتی ده‌وله‌تی عوسمانی داروخا وه خه‌لافه‌تی عوسمانی درا
به که‌مینه ده‌سه‌لاتی تورک وه نیژاد په‌ره‌ست که زوربه‌ی ولاتانی ژیر
ده‌سه‌لاتی عوسمانی له ژیر ناوی ولاتانی ناوچه‌ی عه‌ره‌ب که ده‌بینین
سوریه عیراق لوبنان ئوردون وه کویت و ارمنستان له به‌شی ئیران دا
ولاتانی واکو بحرین ئه‌فغانستان سیستان وبلوچستان به‌شیک له ئازه‌ر بایچان
و به‌شی له ناوچه کوردیه‌کان واکو گه‌نجه وه نه‌خچه‌وان و هه‌ر وه ها
به شیک له ناوچه‌ی شاره‌زور وه خانقین وه مندهلیئ له 2 ولاتی ئیران
وه ئیراق به پشتیوانی وه به‌رژه‌وندی سیاسه‌تی ئیسعمار
تهجزیهکراوهن به‌لام له ئانی کات له سه‌ده21 گه‌لی کور له پیناو
به چاره‌نوسی خوی که گه‌لیکی 50 میلیونیه به یه‌ک سری شه‌رعیات
ده‌یانه‌ویت نگولی بکه‌ن له سه‌ر به‌خوی وه مافی چاره‌نوس به هه‌مو
شیوهه پلان داده‌ریژن بو به‌لاری دا بردن وه ته‌نانه‌ت له سه‌ری
نیشتمانی خویان به جودای خواز وه ته‌جزیه ته‌له‌ب ناوی ده‌به‌ن
ته‌نانه‌ت بو دژایه‌تی کردن ده‌توانین بلین که ئایئین وه بیروباوه‌ریان
دژی میلتی کورد به‌کار هیناو که ده‌لین میله‌تی کورد هه‌ر ئه‌م
میله‌ته‌ی ئاگرپهرهسته وه له‌روانگه‌ی دینه شهر عیه‌ت ده‌ده‌ن به
قه‌تلوعام وه ئه‌نفال کردن
ئامانج له نوسینی ئه‌م بابه‌ته
من واکو کوردیکی روژههلات له
به‌شی ئیران ده‌بینم که ده‌سه‌لاتی ناوندی له ماوی 300 ساله ده‌سه‌لاتی
ئیستعمار وه لاوازی ده‌سه‌لاتی ناوندی ئیران به هوی گریدراوی به موچه
خورانی تهنخاهی هیندی له ژیر کاریگه‌ری بیروباوه ری شیعه‌گه‌رای واکو
موچه‌خورانی بیگانه‌و پئگهی ئیستراتیژیکی ئیران بو به هوکاریک له
ساله‌کانی 1800 ده‌وه بشیویهک ئیران له پیناو به‌رژه‌وندیه‌کانی
سیاسه‌تی ئیستعماری تهجزیهکرا و نمونه هه‌ره به‌ر چاو ده‌توانین
ئاماژه به چه‌ن به‌لگه‌یه بکه‌ین
1 ، له سالی1857 جیابونه‌وه‌ی ئه‌فغانستان له ئیران له سه‌ر ده‌می ده‌سه‌لاتی قاجار ، بی ئه‌وه‌ی که گه‌ل بتوانیت بریات بده‌ن
2 ، له سالی 1872 به‌خشینی ته‌واوی کانزای ئیران به دورویتر که بو به هوی سه‌رسورمانی زوربه‌ی ولاتانی دونیا
3 ، له سالی 1885 به‌شیکی زور
له خاکی بلوچستان درا به ده‌و له‌تی تازه دروسکرا ی ئیسلامی که له
هیندوستا جیا ببونه‌وه به ناوی پاکستان
4 ، له سالی 1887 داسه‌پاندی بریاری تالپوت ( ئینحساری تهمباکو توتن ) له سه‌ده‌می قاجار
5 ، له سالی 1901 له‌سه‌ر
بریاری دوزینه‌وه‌ی نه‌وت له ژیر چاودیری دورویتر به نوینه‌رایه‌تی و
سه‌مایه کوزاری مارسی و داسه‌پاندنی ئه‌م بریاره
6 ،له‌سالی 1907 دابه‌ش بونی ئیران له لایه‌ن روسیه وه بریتانیا له سه‌ر ده‌می قاجار
7 ، له سالی 1916 ده‌روست بونی ده‌وله‌تی تورک له‌سه‌رده‌ستی ئیستعماری بریتانیا و بریارنامه‌ی سایکس پیکو له هه‌مان سالدا
8 ، له سالی له ساڵی 1917 بڕیارنامه‌ی بالفور.
9 ، له ساڵی 1919 داسه‌پاندنی بڕیارنامه‌ی ئیمتیازی باکووری ئیران.
10 ، له ساڵی 1920 رێگاخۆشکردن و پشتیوانی له ره‌زاخان و پشتیوانیکردنی له‌لایه‌ن سهیدزیا ئه‌دین ته‌باته‌بایی.
11 ،له ساڵی 1920 په‌یماننامه‌ی سوور.
12 ، له ساڵی 1920 دروستکردنی ده‌وڵه‌تی ئیراق.
13 ، له ساڵی 1923 بڕیارنامه‌ی لۆزان.
14 ، له ساڵی 1937 بڕیارنامه‌ی سه‌عدئاباد.
15 ، له ساڵی 1953 رێگاخۆشکردن بۆ کۆدتای موسه‌دیق.
16 ، له ساڵی 1971 رۆڵگێڕانی
سه‌ره‌کی بریتانیا بۆ جیاکردنه‌وه‌ی ناوچه‌کانی گشتی به‌حرین له باشوری
ئیران جیابوونه‌وه‌ی ته‌واویه‌تی خاکی به‌حرین له ئیران
17 ، له‌ساڵی 1975 بڕیارنامه‌ی ئه‌لجه‌زایر.
18 ،له ساڵی 1979 گۆڕینی ده‌سه‌ڵاتی په‌هله‌وی و پشتیوانیکردن له ئایه‌توڵا خومه‌ینی.
له‌م ریکه‌وتن نامانه‌دا ئایهکو
کورد وه گه‌لانی ئیران چه‌نده‌یان رول تیدا گیراوه ده‌سه‌لاتی ناوه‌ندی
به پشتیوانی سیاسه‌ته‌کانی ئیستعمار ئیران ته‌جزیه کراوه به تایبه‌ت
له له ساله‌کانی 1920 و ده‌ست نیشان کردنی شا بو ئیران بو به هوی ئه‌وی
که که‌مینه‌ی فارس ده‌سه‌لاتی خوی به‌سه‌ر زورینه‌ی کومهلگای ئیران دا
داسهپینیت و فارسه‌کان یه‌کم کاریک که کردیان له بواری فه‌رهه‌نگی وه
میژویهوه که خویان میژوی 2500 ساله‌یان ناوی ده‌به‌ن به بنه‌ما
داده‌نین و بونه میراتگری میژوی چندههزار ساله‌ی ئیران و ته‌نانه‌ت له
بریار نامه ی که ده‌توانین ئاماژه‌ی پی بکه‌ین تا چ راده‌یه‌ک کورد
توانیویه‌تی بریار ده‌ر بیت له‌سه‌ر چارونوسی جوی
1 – به‌ڵێننامه‌ی ئیدریس بدلیسی و سوڵتان سه‌لیمی یه‌که‌م، ساڵی 1514وه ساڵه‌کانی 1555 ، 1556 ، 1590.
2- به‌ڵێننامه‌ی نێوان ده‌وڵه‌تی
سه‌فه‌وی و ده‌وڵه‌تی عوسمانی له زه‌هاوی ناوچه‌ی کرماشان، ساڵی 1639 که
ده‌توانین بڵێین کوردستان بوو به دوو به‌ش و دوابه‌دوای ئه‌مه له‌سه‌ر
کێشه سنووریه‌کان له ساڵانی 1727 ،1736 ، 1746.
3- به‌ڵێننامه‌ی ئه‌رزروم، ساڵه‌کانی 1823، 1847، 1853، له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی قاجار و ده‌وڵه‌تی عوسمانی .
4- به‌یاننامه‌ی سایکس – پیکۆ،
ئه‌م به‌یاننامه‌یه له 9 هه‌تا 16 مانگی مه‌ی ساڵی 1916 له کۆتاییدا له
نێوان بریتانیا و فه‌ڕانسه و ده‌وڵه‌تی عوسمانی و ده‌وڵه‌تی روسیه
کوردستانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی عوسمانی کرا به‌سێ به‌شی (ئا و ب و س).
له پاشان به‌شێک له کوردستان
که‌وته ژێر ده‌سه‌ڵاتی روسیه، نوینه‌ری بریتانیا (مارک سایکس) نوێنه‌ری
فه‌رانسه (جورج پیکۆ) نوینه‌ری روسیه (سازانوف) که بڕیارنامه‌که
به‌مشێوه‌یه کوتایی پێهات:
ئا – باکووری رۆژهه‌ڵاتی تورکیه
که‌وته ژێر ده‌سه‌ڵاتی روسیه که پاشان خرایه نێو دوو ده‌سه‌ڵاتی
ئازه‌ربایجان و ئه‌رمنستان که هه‌تا رووخانی ده‌وڵه‌تی سوسیالیستیی وه‌کو
نیمچه ئۆتۆنۆمییه‌ک خۆبه‌ڕێوه‌به‌ر بوون.
ب – باشوری کوردستان ویلایه‌تی
موسڵ و که‌رکوک و به‌شێک له ویلایه‌تی شاره‌زور و خانقین که بریتانیا
له ئێرانی سه‌ند بۆ کهوتنهژێردهسهڵاتی بریتانیا و به‌مه‌رجێک که
ده‌وڵه‌تی ئێراق هاوبه‌شی 2 نه‌ته‌وی کورد و عه‌ره‌ب بێت.
س – رۆژئاوای کوردستان له سوریه
که‌وته‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تی فه‌رانسه، ئه‌م به‌شه ته‌نانه‌ت وای لی
هات که نکۆڵی له هاوڵاتیبونیشیان کرا و ته‌نانه‌ت ناسمانهکهشیان
لێسه‌ندرایه‌وه.
5 – به‌ڵێننامه‌ی سور، ئه‌م
به‌ڵێننامه‌یه له ساڵی 10.8.1920 له نێوان دوو براوه‌ی شه‌ڕی یه‌که‌می
جیهانی و ده‌وڵه‌تی عوسمانی‌دا له پاریس به ئاماده‌بوونی ژێنراڵ شه‌ریف
پاشا و هه‌یئه‌تی نوینه‌رانی کورد گه‌ڵاله کرا که ده‌وڵه‌تی عوسمانی
دابه‌شکرا. به‌مجۆره خاله‌کانی 62، 63، 64، راسته‌وخۆ پێوه‌ندیی به
کورده‌وه هه‌یه، بڕیاربوو له کاتێکی دیاریکراودا جێبه‌جێ بکرێت و
ده‌توانین بڵێین یه‌که‌م به‌ڵگه‌ی سیاسیی نێوده‌وڵه‌تیه وه‌کو مافی
چاره‌نووس بو گه‌لی کورد دیاریکراوه.
6 - به‌ڵێننامه‌ی لۆزان، ئه‌م
به‌ڵێننامه‌یه له ساڵی 24، 7، 1923 له نێوان ده‌وڵه‌تی تورکیه و
هاوپه‌یمانانی نوێ به گه‌ڵاڵه‌کردنی ئه‌م به‌ڵێننامه‌یه په‌یمانی
سورههڵوهشایهوه و چاره‌نووس و خه‌ونه‌کانی کوردی خسته‌ژێر پێی ئه‌م
به‌ڵێننامه‌یه.
7 – بڕیارنامه‌ی سه‌عداباد، ئه‌م
بڕیارنامه‌یه له‌ساڵی 8،7،1937، له نێوان وڵاتانی ئێران، ئێراق،
تورکیه، ئه‌فغانستان و نوێنه‌رانی وڵاتانی بهرژهوهندخوازهاتهئاراوه.
له‌م بڕیارنامه‌یه‌دا که هه‌تا ئێستاش به‌رده‌وامه و پێداگریی له‌سه‌ر
ده‌که‌ن، خاله‌کانی هاوبه‌ش له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که به‌ته‌واویی توانایان له
به‌رامبه‌ر هه‌ر جووڵانه‌وه‌یه‌کی کورد وه‌کو سه‌رهه‌ڵدان و شۆڕشی کوردان
ده‌بێ سه‌رکوت بکرێت و ته‌نانه‌ت دانیشتوانی هه‌ریه‌ک له‌و وڵاتانه که
بچێته‌ناو وڵاته‌کانیانه‌وه ده‌بێ راده‌ست بکرێنه‌وه، به وڵاتی نیشته‌جێ
به‌تایبه‌ت که شه‌ڕی دووه‌می جیهانی له‌ئارادا بێ له‌به‌رئه‌وه‌ی که
کوردان له‌م هه‌له که‌ڵک وه‌رنه‌گرن بۆ سه‌رهه‌ڵدان هه‌روه‌ها چه‌ند خاڵی
سه‌ره‌کییش ده‌ستنیشانکرا.
یه‌که‌م: توانه‌وه، پاکتاوکردنی
کوردستان، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی کوردستان، به‌شێوه‌ی راگوازتن، نیشته‌جێکردنی
ناکورد له شوێنه‌کانیان، که‌مکردنه‌وی رێژه‌ی کورد له ئاماره
ره‌سمیه‌کان، چاودێری و کۆنترۆڵی باری ئابووریی کوردان، سڕینه‌وه‌ی
شوێنه‌واری مێژوویی، ناونه‌بردنی به‌شی پێوه‌ندیدار به کوردان له
نوسراوه‌کان و کتێبه‌کان که کاردانه‌وه‌ی هه‌بێت له‌سه‌ر توێژینه‌وه‌ی
مێژوویی، بچوککردنهوی که‌سایه‌تیی کوردان له هه‌ر بواریکدا، گرێدانی
کوردان به ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی و... رێگا خۆشکردن بۆ ئاڵۆزیی ئایینی و
زمانه‌وانی ناوچه‌یی، بکارهێنانیان له روانگه‌ی سیاسیه‌وه وه‌کو
دارده‌ستێک له‌به‌رامبه‌ر سیاسه‌تی نه‌ته‌وه‌ی کوردان، هه‌وڵدا ن بۆ
به‌لاڕێدابردنی کوردان سه‌باره‌ت به بیرۆکه‌ی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان وه‌کو
وڵاتێک، خستنه‌ژێر چاوه‌دێریی هه‌ر رێکخراوێکی سیاسی و حیزبیی کوردان.
هه‌ر به پی ئه‌م بریار نامه‌ی
ژوماره‌ی 7 که بو هه‌مو تاکی کورد گرینگه له سه‌ری ههلوییست
بگریت،پرسیاره‌کان لیره‌دا دینه گوری که میژوی چه‌ند هه‌زار ساله‌ی
روژههلاتی ناوی زمانی فارسی له که‌یه‌وه بوته زمانی فه‌رمی ئیران ؟؟؟
له‌م به‌شه دا ده‌توانم به
راشکاوانه بلیم له پاش هیرشی عه‌ره‌ب بو سه‌ر خاکی ئیران که زمانی
فه‌رمی ئیریانی جا له‌سه‌ر ریچکه‌ی زمانه‌وانی ئهویستای و بیزماری وه
په‌هله‌وی بوه که زاراوه‌ی کوردین به‌لام له ماوی 200 سالی داسه‌پانی
ئه‌ده‌بیات وه ریزمانی عه‌ره‌ب و کوشت‌و کوشتاریکی زور و ویرانکردنی
ته‌واوی ئاسهوارهکای سه‌ر ده‌م له‌سه‌ر چونیه‌تی نوسی به شیوه‌ی
بیزماری ئویستای وه په‌هه‌له‌وی فه‌ر هه‌نگی ریزمانی عه‌ره‌بی به سه‌ر
ئیران‌دا له ژیر ناوی ده‌سه‌لاتی ئیسلامی داسه‌پا و یه‌که‌م ئاسه‌واری
نوسین به پیتی عهرهبیبه فارسی له سه‌رده‌می خواجه نه‌سیره‌دینی توسی
بوه که میژوکهی بو 1170 سال له‌مه‌و پیش ده‌گه‌ریته‌وه من به ته‌واوی
پسفوران وه میژونوسان ده‌لیم ئه‌گه‌ر ئاساریکی میژوی نوسراوه‌ی فارسی
له‌وه کونتر هه‌یه با بیخه‌نه رو
بلام میژو ئیدعای ئه‌وه ده‌کات
که میژوی روژههلاتی ناوی خوی له 12000 سال ده‌دات واکو له سه‌ره‌وه
ئاماژه‌مان پیکرد ئه‌ی کی به‌ر پرسیاره له ئه‌م میژوه هه‌تاکه‌ی
ده‌توانن میژو چه‌واشه بکه‌ن و کی ده‌بی خاوه‌نداریه‌تی له‌م میژوه بکات
؟؟؟
وشه‌ی ئیران به نیوی ده‌وله‌تی
ئیران له چ سالیکهوه داسه‌پاوه به سه‌ر ئیران که فارس خوی لی کردوه
به خاوه‌ن و نکولی هه‌مو ئیتنهکانی ئیران ده‌کات به تایبه‌ت کورد وه
میژوی چه‌ند هه‌زار ساله‌ی ، له‌بنه‌ره‌ت دا وشه‌ی ئیران له وشه‌ی کونی
ئهویستایهوه هاتوه به‌ناوی ئیریانه ئیرانه یان ئیریانه جا وشه‌ی
ئیران له سه‌ر ده‌می ده‌سه‌لاتی رزاشای پهههلی شای ده‌ست نیشان کراوی
ئیستعماری بریتانیا بویه هه‌ر میژویهک له سه‌ر ئیران ده‌نوسریت به‌خاتری
ده‌سه‌لاتی وابه‌سته شای ئیران وه به‌رژه‌وندیه‌کانیان له ژیر چاوه
دیری ده‌سه‌لاتی داسه‌پاوی که‌مینه‌ی فارس زوربه‌ی میژونوسان له‌سه‌ر
ریچکه‌ی میژونوسانی گریدراوی ده‌سه‌لاتی ناوه‌ندی میژو ده‌نوسنه‌وه
ته‌نانه‌ت ده‌بینین له نوسینه‌کان دا ئه‌گر له هه‌ر به‌شیکی ئیتنیکی بیت
ناوی شوینه که دینن له قالبی فارسی دا ده‌گونجینن یان زور به
زیره‌کیانه ناوه میژویهکه ده‌نوسن که که‌م که‌س شارزای ناوی میژوه
کونهکهن و به‌م شیوه خویان ده‌که‌ن به خاوه‌نی ئاسه‌وار که
ده‌سه‌لاتی ناوندی خیرا مورکی خوی له‌سه‌ر ده‌ده‌ات وه خوینه‌ر پی وایه
که ئه‌م نوسینه به‌س تایبه‌ته به ده‌سه‌لاتی ناوه‌ندی وه فارس ،
ته‌نانه‌ت من ده‌بینم که زور که‌س به‌شیوه‌کی زور مترسی دار ده‌یه‌ویت
خوی له وشه‌ی ئیرانی بون ببویریت و ده‌لین ئیمه کوردی ئیرانی نین
ئه‌مه‌ش خودی ده‌سه‌لاتی ناوندی فارس په‌ره به‌م بوچونهدهدات مادام
ئیوه خوتان به ئیرانی نازانن ده‌کاته بیانو ئه‌وه نیه خویان ئیعتراف
ده‌که‌ن ئیمه ئیرانی نین کوردین مادام به‌و پیه ئیوه جودای خواز وه
ته‌جزیه تهلهبن به‌م شیوه‌یه ده‌یانه‌ویت که ئیمه‌ی کورد خومان
باوه‌رمان به میژوی راسته‌قینه‌ی روژههلاتی ناوی نه‌مینیت بلام هه‌ر
له‌سه‌ر ئه‌م ته‌وه‌ره ده‌بی باس له‌وه بکه‌ین له سالی1357 ، واته سالی
1979 کاتی گه‌لانی ئیران ده‌ستیان به شورش کرد دژی ده‌سه‌لاتی شای ده‌ست
نیشان کراوی بیگانه وه‌زیری ئه‌و کات شاپوری به‌ختیار پیش راده‌ست کردنی
به ده‌سه‌لاتی نوی له به‌رنامه‌یه‌کی راسته‌وخوی تلیویزیونیدا سه‌باره‌ت
به دوخی سیاسی ئیران رای گه‌یان ئه‌ی ده‌سه‌لاتی نوی که دینه سه‌ر کار
ئاگادار بن که کوردستان جودای خواز وه ده‌یانه‌ویت له ئیران جودابنهوه
و ئیران ته‌جزیه بکه‌ن ئه‌مه‌هه‌ر له سه‌ره‌تاوه بو به هه‌وینی
دژایه‌تی کردن له به‌رامبه‌ر به هه‌ر داخوازیه‌کی ره‌وای کوردکه
له‌ئاکام دا ده‌سه‌لاتی سیاسی کورد که‌وته داوی ریچکهیهک له‌دوای
ده‌سه‌لاتی بازرگان ره‌جای وه باهونه‌ر له سه‌رده‌می ده‌سه‌لاتی
بهنیسهدر حکومه‌تی ناوه‌ندی کوماری به‌ناو ئیسلامی له‌سه‌ر بریاری حوکمی
جیهادشهریان به سهرکوردستانداسهپاندو ههروههاسیاسهتی نارون له‌نیوان
حیزبه سیاسیه‌کانی کوردستان بوبههوی ئه‌وی کهدوبهرهکی تیبکهویت
ونه‌یان توانی له‌به‌رامبه‌ر به پیلانی ده‌سه‌لاتی ناوه‌ندی دا هه‌لویستی
گونجاویان هه‌بیت
هه‌ر له سه‌ره‌تای ده‌سه‌لاتی
حکومه‌تی ئیسلامی ئیران له‌سه‌ر ریچکه‌ی باوه‌ری ئیسلامی و په‌یره‌وی یاسای
بنچی نه‌یی قورعان فه‌رهه‌نگی زمانه‌وانی وه نوسینی ئیران له‌سه‌ر
ریچکه‌ی عه‌ره‌بی زیاتر په‌ره‌ی سه‌ند به هوی لاوازی زمان و فه‌رهه‌نگی
فارسی ده‌سه‌لاتی ناوه‌ندی لهسهربیروکهی زمانه‌وانی به پیتی عه‌ره‌بی
خوی له فه‌رهه‌نگی عه‌ره‌بی دا ده‌بینیته‌وه و ته‌نانه‌ت داوای
ئه‌ندامیه‌تی له کوملگای عه‌ره‌بی ده‌کریت که ئیران ببیته ئه‌ندامی
کومکاری عره‌بی ،به‌بی له‌به‌ر چاوگرتنی میژوی چه‌ند هه‌زارساله‌ی
روژههلاتی ناوی ، لیره‌دا پرسیار دیته گوری ئایهکو ئیمه‌ی کورد
له‌روانگه‌ی فه‌رهه‌نگی و بنچینه‌ی زمانه‌وانی ده‌توانین له ناو
فه‌رهه‌نگی عه‌ره‌بیدا خومان ببینینه‌وه ، ئایهکو ئه‌وه ده‌سه‌لاتی
ناوندی ئیرانه ده‌بیته هوکاری
ته جزیه‌ی ئیران یان میله‌تی کورد
که خاوه‌نداریه‌تی له میژوی ههزارانسالهی روژههلاتی ناوی ده‌کات ،
له ماوه‌ی 34 سال ده‌سه‌لاتی ئیسلامی ئیران له‌سه‌ر بنچینه‌ی ریبه‌رایه‌تی
ئایه‌تولا و له‌رابردو له‌سه‌ر بنچینهنهی ده‌سلاتی شا گه‌نده‌لی وه دزی
به‌ریوه به‌رایه‌تی ده‌سه‌لاتی ناوندی بوته هوکاری ئه‌وی که ته‌نانه‌ت
نه‌توانن پاره‌که له ناوخوی ئیران دا رابگرن به‌لکو بونه‌ته
گهنچینهیهک که ولاتانی عه‌ره‌بی پی ئاوه‌دان بکه‌نه‌وه واکو دوبه‌ی
ئه‌بوزه‌بی عومان کویت و میله‌تی ئیران‌و ئیران له قه‌یرانی ئابوری وه
فه‌قیری دا بمینیته‌وه ته‌نانه‌ت ده‌توانم بلیم که به‌شی هه‌ره‌زوری
ئوپوزیسیونی ئیران واکو ده‌ستوپیوه‌نده‌کانی رابردوی شا راحه‌ت
ته‌له‌به‌کانیش له ژیر ناوی ئه‌وی که له سنوره‌کانی ئیران نزیک بنه‌وه
سه‌رمایه گوزاری له ولاتانی عهرهبیدهکهن و بونه‌ته هوکاری
گه‌شه‌سه‌ندنی ولاتانی ناوچهئی له بواری ئابوری و ته‌نانه‌ت حازر نین له
ناو ئیران‌دا سه‌مایه گوزاری بکه‌ن له ژیر ناوی نائه‌منی بونی ئیران
به‌لام له هه‌مانکات دا ته‌نانه‌ت ئوپوزسیونی ئیرانی له به‌رامبه‌ر به
چاره‌نوسی روژههلاتی ناوی و فه‌رهه‌نگی له میژینه‌ی ئه‌م ناوچه‌یه له
به‌رامبه‌ر به کورد خویان له گه‌ل سیاسه‌تی ناوندی ئیران دا ده‌بینه‌وه
وه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌که‌ن که کورد ته‌جزیه ته‌له‌به
سه‌رچاوه
تاریخ ئیران باستان میر حسین پیرنیا
تاریخ تمدن ویلدورانت
ده‌سه‌لاتی قاجار نوسینی علی اسغر نسیم
حقوق بگیرانی بیگانه ا‌قای اسماعیل رابین
استعمار ن‌و جواد منسور
جغرافیای اسیا و افریقا ته‌رجومه میرحیدری
هه‌ر و ها توری ئه‌نترنیت
---------------------------------
پیلانگێڕی نێو ده‌وڵه‌تی له سوریاوه تا ئیمراڵی
پێنوسەکان..
دوای پیلانگێڕی تێکدانی
ئاگربه‌ستی ساڵی 1993 ی له‌نێوان PKK و ده‌وڵه‌تی تورک‌دا و قووڵکردنه‌وه‌ی
هێرشه‌کانی دژی سازبوونی زه‌مینه‌ی ئاشتی به کوشتنی سه‌رۆک کۆماری ئه‌وسای
تورکیا (تۆرگۆت ئۆزاڵ) لایه‌نه شه‌ڕ په‌رسته‌که‌ی ناو ده‌وڵه‌تی تورک به
پێشه‌نگایه‌تی تانسۆچیله‌ر و دۆغان گویرهش و هاوه‌ڵاکانی ده‌ستیان به
هه‌ڵمه‌تێکی نوێ هێرش و ئۆپه‌راسیۆنی پاکتاوکاری کرد. چ له ده‌ره‌وه و چ
له‌ناوه‌وه هه‌موو هه‌وڵه‌کان خرانه گه‌ڕ بۆ له‌ناوبردنی PKK.
دوای شکستی هه‌وڵی کوشتنی راسته‌وخۆی ئۆجالان له ساڵی 1996دا به
ته‌قاندنه‌وه‌ی بۆمبێکی چێنراو له‌به‌رده‌م ماڵه‌که‌یدا و هه‌روه‌ها
ئۆپه‌راسیۆنی زه‌به‌لاحی "موراد" له به‌هاری "1998"دا که سوپای تورک به
زیاتر له "39"هه‌زار سه‌رباز و نزیکه‌ی "400" فڕۆکه و هه‌لیکۆپته‌ری
جۆراوجۆر و تازه‌ترین ته‌کنیکی شه‌ڕ ئۆپه‌راسیۆنێکی "15" رۆژى له‌دژی
ناوجه‌رگه‌ی بۆتان و ئامه‌د ئه‌نجامدا, له نیوه‌ی ساڵی”1998” ئاراسته‌ی
پیلانگێڕییه‌کان گۆڕان.
ده‌وڵه‌تی تورک له‌وه تێگه‌یشتن
که‌وا نه‌به ئۆپه‌راسیۆنه‌کانى نێو سنووره‌کانى تورکیا و نه‌به
ئۆپه‌راسیۆنه‌کانى ده‌ره‌وه‌ی سنوور ناتوانن ئه‌نجامێکی خوازراو
به‌ده‌ستبێنن. سه‌رنه‌که‌وتن و ئهنجامنهگرتنی ئه‌و هێرشه به‌رفراوانه
رووی ئاراسته‌ی شه‌ڕ و دووژمنایه‌تیکردن راسته‌وخۆ درایه سه‌ر رێبه‌ری
گه‌لی کورد عه‌بدوڵڵا ئۆجالان.
به هاوبه‌شی ئاگربه‌ست راده‌گه‌یه‌نرا
ئێواره‌ی 1 ى ئه‌یلولی 1998 رێبه‌ری گه‌لی کورد عه‌بدولڵا ئۆجالان
له‌ڕێگاى ته‌له‌کۆنفرانسه‌وه به‌شداری به‌رنامه‌یه‌کی که‌ناڵی ئاسمانی
کوردی ”MED TV”بوو له‌وێوه له‌پێناو خۆشکردنی زه‌مینی خولقاندنی پێگه‌ی
ئاشتی بانگی ئاگربه‌ستی یه‌کلایه‌نه‌ی راگه‌یاند. لهتورکیاشهوه
به‌شێوه‌یه‌کی سنووردار رۆژنامه‌وان و ئه‌ندامی راگه‌یاندن به‌شداری ئه‌و
کۆنفرانسه بوون.
شاهین جیلۆ لێپرسراوی په‌یوه‌ندییه‌کانی
ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وسای PKK له‌و باره‌یه‌وه وتی:" له‌گه‌ڵ ئه‌فسه‌رێکی
پله‌داری سوپای تورک له‌سه‌ر ناوی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌رکانی گشتی له‌سه‌ر
چۆنێتی هه‌نگاونان بۆ ئاشتی دیدارمان ئه‌نجام ده‌دا، بڕیارماندا به
کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌نووسی بڕیاری ئاگربه‌ستی یه‌کلایه‌نه رابگه‌یه‌نین.
ئه‌مجاره‌یان ده‌وڵه‌تی تورک وه‌کو رابوردوو ته‌گه‌ره‌ی له‌به‌رده‌م
به‌شداربوونی که‌ناڵه‌کانى راگه‌یاندن نه‌ده‌نایه‌وه, راسته‌وخۆش نه‌بوو
به کۆسپ به‌ڵکو که‌ش و هه‌وایه‌کی وه‌های نواند وه‌ک بڵێی که‌ناڵه‌کانی
راگه‌یاندن خۆیان نایانه‌وێت به‌شداری کۆبوونه‌وه‌یه‌کی وه‌ها ببن. له‌به‌ر
ئه‌مه‌ش به‌شداربوونی راگه‌یاندنی تورک له‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌دا زۆر
سنوورداربوو.
هێشتا ماوه‌یه‌کی زۆر کورت به‌سه‌ر راگه‌یاندنی
ئاگربه‌ستی یه‌کلایه‌نه‌ی”PKK"دا تێپه‌ڕیبوو که له”16 – ئه‌یلول"له
شارۆچکه‌ی ره‌یحانلی ئه‌سکه‌نده‌روونه و لهخیتابێکیدا بۆ گه‌ل, ئاتیلا
ئاته‌ش روونکردنه‌وه و گوتاری زۆر توند و تیژی خسته‌ڕوو. له‌پاش ئه‌و
خیتابه‌ش نوێنه‌ری سه‌رۆکایه‌تی ئه‌رکانی گشتى دیسان هاته‌وه بۆ
چاوپێکه‌وتن به‌م شێوه‌یه وه‌ڵامی ئه‌و روونکردنه‌وه ده‌داته‌وه”ئه‌مه
هه‌ڵوێستێکی تهکیتیکییه, نیازێکی خراپمان نییه و به‌مه فشار ده‌خه‌ینه
سه‌ر سوریا و شتێکی دیکه نییه. له‌داهاتوودا ئێمه‌ش ئاگربه‌ست
راده‌گه‌یه‌نیین."
ئۆجالان هۆشیاری ده‌دا
جیلۆ ئاماژه به‌وه ده‌کات که ئه‌و دیداره‌ی ئه‌نجامدراوه به ئۆجالان
راده‌گه‌یه‌نرێ و وتی:" ئه‌و کاته سه‌رۆک پێی وتین ئه‌م ره‌وشه
مه‌ترسیداره و ئه‌وانه ده‌یانه‌وێت شتێک بکه‌ن، سه‌رۆک تێگه‌یشت که
پیلانگێڕییه‌کی چه‌په‌ڵ به‌ڕێوه‌یه, بۆ وه‌رگرتنی ته‌گبیری پێویست وشیاری
کردینه‌وه. گه‌ریلا وابه‌سته‌بوو به بانگه‌وازیی سه‌رۆکایه‌تییه‌وه,
به‌ڵام ده‌وڵه‌ت زیاتر په‌ره‌ی دا بههێرشهکانى و تادهچوو زیاتر
به‌رده‌وامی پێده‌دا. له‌و قۆناخه‌دا جێگرتنی پارتى دیموکراتی کوردستان PDK
له‌پاڵ تورکیا و درێژه‌دانیان به هێرشه‌کانیان له‌به‌رامبه‌ر به ئێمه و
هه‌روه‌ها تێگه‌یشتنێکی نیوه‌چڵی گه‌ریلا له بڕیاری ئاگربه‌ست و
به‌رپه‌رچدانه‌وه‌یه‌کی لاواز، بووه هۆکاری نیوه‌چڵ مانه‌وه‌ی
ئاگربه‌سته‌که و به‌هێزبوونی لقی”هه‌ڵۆکان"واتا شه‌ڕخوازه‌کان.
به‌مشێوه‌یه ئه‌م قۆناخه‌ی ئاگربه‌ست پراکتیکیانه کۆتایی پێهێنرا.
ئه‌گه‌ر ئه‌و ره‌وشانه نه‌بوونایه ده‌وڵه‌تی تورک ده‌یتوانی هه‌ندێک
هه‌نگاو بهاوێ و به‌ره‌و قۆناخی چاره‌سه‌ری سیاسی بچێت.
کۆشکی سه‌رۆک کۆمار بڕیاری شه‌ڕ ده‌رده‌کات
کۆشکی چانکایا به سه‌رۆکایه‌تی سلێمان دێمرێل، له‌به‌رامبه‌ر سوریا
بڕیاری به‌کارهێنانى هێزی وه‌رگرت، لهرهوشێکدا گه‌ر عه‌بدولڵا ئۆجالان
له‌خاکه‌که‌یدا ده‌رنه‌کات، ئه‌وا تورکیا ئاماده‌یه هێرش بکاته سه‌ر
سوریا. ئیشاره‌ی یه‌که‌مینی ئه‌مه‌ش رۆژى 16ى ئه‌یلولی 1998 سه‌رۆک
ئه‌رکانی هێزی وشکانى جه‌نه‌ڕاڵ ئاتیلا ئاته‌ش له‌ناوچه‌ی ره‌یحانلی سه‌ر
به شاری ئه‌سکه‌نده‌رونه له‌گوته‌یه‌کیدا بۆ گه‌لی هه‌رێمه‌که ئاماژه‌ی
پێدا و ده‌یگوت”ئیدی سه‌برمان نه‌ما".
دێمرێل له په‌رله‌مانی
تورکیا هۆشیارییه‌کی زۆر توندی دا به ده‌وڵه‌تی سوریا و ده‌گوت؛ هێزی
چه‌کداری ده‌وڵه‌تی تورک له”5 – تشرینی دووه‌م”دا له‌خاڵی سفری سه‌ر
سنووری سوریا به”35”هه‌زار سه‌ربازه‌وه مانۆڕێکی سه‌ربازی ئه‌نجامده‌ده‌ن
و به‌گوێره‌ى ئه‌وه‌ش له ئاماده‌کاریدان و فڕۆکه جه‌نگییه‌کانى تورک
له‌سه‌ر سنووره‌کانى سوریا ده‌ستیان کرد به پشکنین... هه‌ر له‌و
ماوه‌یه‌دا ئیسرائیل – تورکیا – ئه‌مریکا به بیانووی ئه‌نجامدانی مانۆڕێکی
سه‌ربازی هاوبه‌ش هێزی سه‌ربازییان له ئاکده‌نیز”ده‌ریای ناوه‌ڕاست”مۆڵدا
و مۆڵگهکانیش به‌گوێره‌ی به‌کارهێنانى مووشکی گه‌وره ئاماده ده‌کران.
ئاشکرایه که ئۆجالان له ساڵی”1979"وه له سوریا ده‌ژییا، تورکیا له‌م
باره‌یه‌وه زۆرجار هه‌ڕه‌شه‌ی له سوریا کردبوو، به‌ڵام بۆ یه‌که‌مجاربوو
به‌وشێوه‌یه جددی و سووربوو، باشه تورکیا ئه‌م جورئه‌ته‌ی له‌کوێوه
وه‌رده‌گرت؟ کێ هانده‌ری بوو، بۆچی له‌ماوه‌ی (20) ساڵی پێشووتردا هێنده
چاوسووری له سوریا نه‌ده‌کرد.. ئه‌مانه جێگای گومانن.
ئۆجالان
به‌م شێوه‌یه گوزاره‌ی لێوه ده‌کرد:”ناشێ بێ به‌ریتانیا بیر له هیچ
سیاسه‌تێک له‌سه‌ر کورد بکرێته‌وه. له‌گه‌ڵ له‌دایکبوونی ئیسرائیل
چاودێریکردنه‌کان که‌وته ده‌ستی مۆساده‌وه، هاوشان له‌گه‌ڵ تاڵه‌بانى و
به‌رزانى گه‌لێک کوردی دیکه‌ش خرابوونه نێو سیسته‌مه‌که‌وه. به‌ڵام ره‌وش
و پێگه‌ی”PKK”ئه‌و سیسته‌مه‌ی تێکده‌دا، هه‌ڕه‌شه‌بوو بۆ ئه‌و
هاوسهنگییانهى که لهسیستهمهکهوه خولقابوون، له‌به‌ر ئه‌مه‌ش من به
به‌رپرسیاری ده‌گرت و منیان به‌سیاسه‌تی گۆشه‌گیری و تهشیرکردنهوه
به‌ندکردبوو".
حوسنی موباره‌ک ده‌چێت بۆ تورکیا
له‌و ماوه‌یه‌دا ئه‌گه‌ر سوریا هه‌وڵی دیالۆگیشی دابووبێت، تورکیا حسابی
بۆ نه‌کردووه، بۆ ئه‌مه‌ش سه‌رۆکی ئه‌وسای ده‌وڵه‌تی میسر”حوسنی موباره‌ک”
بۆ ناوبژێوانى کردن، له3ى تشرینی یه‌که‌می 1998دا سه‌ردانى تورکیای کرد.
پاش سێ رۆژی ئه‌نکه‌ره رووی کرده شام و له‌دۆسێ پڕ عیباره نهێنییه‌که‌ی
سه‌ر و بنی کورسییه‌که‌یدا په‌یامى تورکیای حه‌شاردابوو. ئۆجالان له‌پاش
ئه‌م سه‌ردانه ناچاربوو سوریا به‌جێبهێڵێت، له‌و ده‌مه‌شدا ئۆجالان ئه‌م
گوتانه‌ی بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانى شام به‌جێهێشت:"سوریا ئه‌وه‌ی سه‌لماند که
هێزی خۆده‌ربازکردنی له موباره‌ک و بیرۆکراسییهکانى ده‌وروبه‌ری نه‌بوو،
له‌پێگه‌یه‌کی وه‌هاشدا نه‌بوو که فشار بخاته سه‌ر نه‌ژادپه‌رستی".
به‌رپرسی بیرۆی”PKK”له دیمه‌شق (ده‌لیل ئامه‌د) له‌باره‌ى ره‌وشی
ناله‌باری سوریا له‌و سه‌رده‌مه‌دا وه‌ها ده‌دوێ:"به‌ر له لێدوانه‌که‌ی
ئاتیلا ئاته‌ش, له‌نێوان ده‌وڵه‌تی تورک و سوریا و له‌نێو ده‌وڵه‌تی سوریا و
ئێمه‌دا جموجوڵێکی چڕوپڕی دیبلۆماسی هه‌بوو. له‌باره‌ی ده‌رخستنی
سه‌رۆکایه‌تی له سوریا روونکردنه‌وه و لێدوانی زۆر توند ده‌دران.
له‌ڕاستیدا پێشتر له‌م شێوه داخوازییان پێشخرابوون به‌ڵام نه‌ک به‌م
ئه‌ندازه‌یه, له‌ساڵی”1996"دا هه‌وڵی له‌و جۆره‌ی تورکیا هه‌بوون و
راستییه‌که‌شی سوریا به‌گه‌رمی لێی ده‌ڕوانی, به‌هه‌ندێک رێگاى دیبلۆماسی
توانیبوومان بهرلهوانه بگرین, به‌ڵام ئه‌وه‌ى ساڵی 1998 زۆر جیاواز
بوو."
ده‌رکه‌وتن له سوریا له زاری ئۆجالانه‌وه
ئۆجالان له پارێزنامه‌کانیدا به‌مشێوه‌یه ئاماژه به چۆنێتی
ده‌رکه‌وتنی له سوریا ده‌کات:"هه‌وڵی ده‌رکه‌وتنم بۆ ئه‌وروپا له رێگه‌ی
ئه‌سیناوه له به‌رواری 9ی تشرینی یه‌که‌می 1998 و پاشهاته‌کانی دوای
ئه‌ویش له‌گه‌وهه‌ری خۆیدا له‌که‌سێتی مندا گوزاره له ئیفلاسکردنی
تێڕوانینی پارادیگما (تێڕوانینی نمونه‌یی)ی هاوچه‌رخ ده‌کات. سه‌رباری
ته‌واوی هه‌وڵه‌کانم بۆ وه‌رچه‌رخاندنی پێکهاته‌ی به‌گومانی زهنیه‌تم،
به‌ڵام له‌گۆڕه‌پانی ناوه‌وه‌ی وڵات نه‌گه‌یاندنی به ئاستی هێزێکی
سه‌رکه‌وتووی ئازادی؛ ئاشکرایه شانبه‌شانی ئه‌و کۆسپانه‌ی له‌م
لایه‌نه‌وه ده‌رکه‌وتن، هه‌موو ئه‌مانه ناچاریان کردم روو بکه‌مه
ئه‌وروپا که نوێنه‌ری هێزی شارستانی به‌کاریگه‌ره. به واتایه‌ک ئه‌م
راستینه داننانه به بێ باوه‌ڕبوون به هێزی گه‌وهه‌ری خود. مێژووی
رابردوو، به‌هه‌ردوو ره‌هه‌ندی کات و شوێنه‌وه، گوزارشتی له
بنبهستبوونێکی قووڵ ده‌کرد. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هه‌وڵه‌کانی بیست ساڵیم
(1979 ــ 1999) له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست رێگای له‌به‌رده‌م پێشکه‌وتنی
گرنگ کرده‌وه، به‌ڵام به‌شی ئه‌وه‌ی نه‌کرد ئه‌و گرێ کوێره‌یه به‌ره‌و
چاره‌سه‌رییه‌کی به‌رده‌وام ببات که خودی کۆمه‌ڵگای رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست
تێی که‌وتووه."
بۆچی رێگای ئه‌وروپا هه‌ڵبژێردرا
ده‌لیل ئامه‌د باس له‌گه‌ڕان به‌دواى رێگاچاره‌یه‌ک ده‌کات کاتێک باس له
ناچاری ده‌رکه‌وتنی ئۆجالان ده‌کرا له سوریا و به‌تایبه‌تى خودی ئامه‌د
له‌م باره‌یه‌وه زۆر جار گوت‌وبێژی له‌گه‌ڵ ئۆجالاندا کردبوو, ئامه‌د ئه‌و
رۆژانه ده‌گێڕێته‌وه و ده‌ڵێت:”زۆر پێداگیریمان کرد له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که
سه‌رۆک به‌ره‌و شاخ بڕوات, سه‌رۆک خۆیشی خواستی زۆربوو. به‌ڵام ئه‌و
هه‌ڵوێستێکی دیکه‌ی به‌باش زانی، ئه‌ویش گه‌ر ده‌رکه‌وێت به‌ره‌و ئه‌وروپا,
ئه‌وا کێشه‌ى کورد ده‌که‌وێته رۆژه‌ڤی جیهانه‌وه و بهلًکو لێره‌وه
چاره‌سه‌رییه‌کی دی دهربکهوێتهڕوو. سه‌رۆکایه‌تی زیاتر دوور له
نیشاندانی هه‌ڵوێستێک که په‌ره به توند و تیژی بدات, گه‌ر به‌ره‌و
شاخه‌کان بڕۆشتایه ئه‌وا خاڵێ بناخه‌یی ئامانجی دوژمن له‌سه‌ر شاخه‌کان
کلیل ده‌بوو و ئه‌مه‌ش له‌گه‌ڵ خۆیدا رێگای له‌پێش توند و تیژی و
دژوارییه‌کی بێپایان ده‌کرده‌وه. به ده‌رکه‌وتن بۆ ئه‌وروپا رێگا چاره‌ی
سیاسی تاقیکرده‌وه. له‌به‌ر ئه‌مه‌ش له‌گه‌ڵ چین و توێژ و که‌سایه‌تی
دیکه په‌یوه‌ندی رێکخران و به‌تایبه‌تیش په‌یوه‌ندی دیبلۆماسی به‌سه‌ر
ئه‌وروپادا به‌ڕێوه بران."
9ی تشرینی یه‌که‌می 1998؛ بانگهێشتنامه‌یه‌ک له یۆنانستانه‌وه
ده‌لیل ئامه‌د باس له رۆژى ده‌رکه‌وتنی ئۆجالان له سوریا ده‌کات و
ده‌ڵێت:”جگه له ژماره‌یه‌کی زۆر که‌م له‌هه‌ڤاڵان به‌ئاگابوون له‌وه‌ی
که سه‌رۆکایه‌تی له‌سووریا ده‌رده‌که‌وێ, هیچ که‌سێکی دی نه‌یده‌زانی.
کاتژمێرێک به‌رله هه‌ڵسانى فڕۆکه له‌گه‌ڵ چه‌ند به‌رپرسێکی سوری
سه‌رۆکایه‌تیمان گه‌یانده فڕۆکه‌خانه و دواجار له‌وێ یه‌کترمان بینی."
ئۆجالان رۆژى 9ی تشرینی یه‌که‌می 1998 هاوڕێ له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری PKK له
یۆنانستان ئایفه‌ر کایا ناسراو به (رۆزه‌رین) له‌سوریا ده‌رکه‌وت و
به‌ره‌و یۆنانستان که‌وته‌ڕێ. عه‌بدولڵا ئۆجالان هۆکاری هه‌ڵبژاردنی
یۆنانستان به‌م شێوه‌یه هه‌ڵده‌سه‌نگێنێت:”بانگهێشتنامه‌یه‌کی زۆر له
پارتى ده‌سه‌ڵاتداره‌وه هاتبوو، په‌رله‌مانیش به‌گۆڕینی ده‌ستووری گشتی
به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ، منی بانگهێشت کردبوو. به‌ر له‌وه‌ی له سوریا ده‌ربچم
ئایفه‌ر کایای وه‌رگێڕ له‌گه‌ڵKostas Baduvas (وه‌زیری پێشووی سه‌ر به
پارتی پاسۆکی یۆنان که وه‌کو دۆستێکی گرنگی کورد و ئۆجالان خۆی ده‌نوێنێ)
قسه‌یکردبوو و له‌و باره‌یه‌وه بۆ چوونی منیش ته‌یدی له‌سه‌روو خۆیه‌وه
وه‌رگرتبوو".
پێویسته له‌ماوه‌ی (3) کاتژمێردا له یۆنانستان ده‌رچیت
که ئۆجالان ده‌گاته فڕۆکه‌خانه‌ى یۆنانستان، ”Baduvas”له‌سه‌ر به‌ڵێنی
حکومه‌ته‌که‌ی نییه و له فڕۆکه‌خانه‌که به‌دی ناکرێت. سه‌رۆکی ده‌زگای
سیخوڕی یۆنانستان ”Stavrakis” و ”Kalenderis”که بۆ پیشاندانى گرێدراوی و
دۆستایه‌تی خۆی ناوی”عه‌گید"ی له‌خۆی نابوو، پێشوازی له ئۆجالان ده‌که‌ن.
ئه‌م تابلۆی پێشوازیکردنه ئۆجالان نیگه‌ران ده‌کات و به‌مشێوه‌یه باس
له‌و تابلۆیه ده‌کات."یۆنانستان که تا ئه‌و کاته په‌یوه‌ندییه‌کی
گه‌وره‌ى پیشان ده‌دا و خۆی به دۆستی PKK ده‌نواند رووی خراپی خۆی
خسته‌ڕوو و به منیان وت (له‌ماوه‌ی سێ کاتژمێردا یان ده‌گه‌ڕێته‌وه ئه‌و
شوێنه‌ی که لێوه‌ی هاتووی، یان به‌ره‌و ئه‌و شوێنه‌ی که خۆت ده‌ته‌وێت
بچیت). له‌م نێوه‌دا رۆزه‌رین له‌گه‌ڵ Dimitri ئه‌ندامى سه‌رویسی یۆنان‌دا
قسه ده‌کات و پاشان ئۆجالان به‌ره‌و مۆسکۆ به‌ڕێ ده‌که‌وێت. که به‌ر له
به‌ڕێکه‌وتنی ئۆجالان روسیا مافی په‌نابه‌رێتی ئۆجالان ره‌تده‌کاته‌وه.
(33) رۆژ له روسیا
ئۆجالان به‌ر له ده‌رکه‌وتنی له یۆنانستان داوای مافی په‌نابه‌رێتی
پێشکه‌شی مۆسکۆ ده‌کات، دوای ماوه‌یه‌ک داواکه‌ی ئۆجالان ره‌تده‌کرێته‌وه
به‌ڵام ده‌رگایه‌کیش به کراوه‌یی به‌جێ ده‌هێڵن.
ئۆجالان به‌م شێوه گوزاره له‌مانه‌وه‌ی (33) رۆژ له روسیا و
له‌ماڵی”Mitropano”ده‌کات که به قۆناخی روسیا ناوزه‌دی کردووه:"به‌ڕێگاى
Jirinovski په‌یوه‌ندیم له‌گه‌ڵ مۆسکۆ به‌ست. هه‌ڵبه‌ته منیشیان
بانگهێشت کردبوو، کاتێ له سوریاش بووم Mitropano بانگهێشتی کردبووم.
Mitropano کهسَکی په‌یوه‌نداری پارتی Jirinovski ه. له‌و ماوه‌یه‌شدا
له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی ناوخۆ Ariski په‌یوه‌ندیم دروستبوو."
له‌لایه‌کی دیکه‌شه‌وه په‌رله‌مانی روسیا به (298)ده‌نگ مانه‌وه‌ی
ئۆجالانى له روسیا په‌سند کرد به‌ڵام له‌به‌ر هۆیه‌کی نه‌زانراو سه‌رۆک
ده‌وڵه‌تی روسی Boris Yeltsin ئه‌م بڕیاره‌ی ئیمزا ناکات.
هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌شدا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا په‌یامێکی
هۆشیارکردنه‌وه‌ی (زۆر به‌په‌له)ی له‌سه‌ر نووسراو، بۆ ته‌واوى
نوێنه‌ره‌کانیان له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا ده‌نێرێت. ئه‌م په‌یامه‌ش
یه‌که‌مین ئیشارهبوو بۆ پهردهماڵین له‌سه‌ر سهرئهکتهری گه‌له‌کۆمه‌ی
نێو ده‌وڵه‌تی دژ به ئۆجالان. ئه‌مریکا له کۆتادا دانی پێدانا و به
تورکیا وت”ئۆجالانمان بۆ پاکێت کردن و دامان به ئێوه".
راگه‌یاندنه‌کان: ئۆجالان له رۆما ده‌ستگیرکرا
ئۆجالان به‌هاوکاری ئه‌ندام په‌رله‌مانى ئیتاڵیا له‌سه‌ر لیستی سه‌رله‌نوێ
ئاواکردنه‌وه‌ی سه‌ر به پارتى کۆمۆنیست Ramon Montaviani به‌ره‌و رۆما
که‌وته رێ. له‌به‌رواری 12ی تشرینی دووه‌می 1998 دا هه‌واڵی
ده‌ستگیرکردنى ئۆجالان له فڕۆکه‌خانه‌یه‌کی نزیک رۆما، له
راگه‌یاندنه‌کاندا ده‌نگ و ره‌نگ ده‌داته‌وه. له‌و کاته‌دا مه‌سعود یڵماز
له‌سه‌ر ئه‌م هه‌واڵه به‌ته‌له‌فۆن فه‌رمانی (ده‌ست به ئاماده‌کاری
راده‌ستکردنه‌وه بکه‌ن) به حه‌سه‌ن ده‌نیز قورد و وه‌زیری داده ده‌کات.
هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا باڵیۆزی روسیا له ئه‌نکه‌ره Aleksander Lebedev بۆ
پیشاندانى ئه‌و گرنگییه‌ی که فیدراسیۆنی روسیا به تورکیای ده‌دا، داواى
دیدار له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه ده‌کات. Lebedev له‌م دیداره‌دا وه‌های
گوتبوو:"من بۆ گه‌یاندنی - به‌جێهێنانى به‌ڵێنی فیدراسیۆنی روسیا - به
ئێوه ئه‌رکدار کراوم. ئێمه له‌کاتی خۆیدا که وڵاته‌که‌مان له‌نێو
قه‌یرانی ئابووریدا بوو هاوکاری ئێوه‌مان بینی و چه‌ندین جار ئه‌وه‌شمان
وه‌بیرهێنایه‌وه و حکومه‌ته‌که‌مان بانگه‌وازی هێشتنه‌وه‌ی کۆمپانیا
تورکییه‌کانى له‌ڕوسیا کردووه. پێشتر گوتبوومان هیچ دۆستایه‌تی ئێوه
له‌یاد ناکه‌ین، ئه‌و هه‌نگاوه‌ی له مه‌سه‌له‌ی ئۆجالاندا ناومانه
ده‌ربڕی ئه‌وه‌یه".
سه‌رۆک ده‌وڵه‌تی روسیا بۆچی ئۆجالانی په‌سه‌ند نه‌کرد
مایه‌ی سه‌رسوڕمان بوو که له‌کاتی ره‌تکردنه‌وه‌ی بڕیاری مافی
په‌نابه‌رێتی ئۆجالان له‌لایه‌ن سه‌رۆک ده‌وڵه‌تی روسیاوه، کرێدی (8)
ملیار دۆلاری له بانکی پاره‌ی جیهانى ”IMF”ه‌وه ده‌رێت به تورکیا و
تورکیاش پرۆژه‌ى (ته‌زووی شین) ده‌به‌خشێت به روسیا.
ئۆجالان
گوته‌کانى سه‌رده‌می سه‌رۆکایه‌تی"Lebedev”وه‌بیردێنێته‌وه و ده‌ڵێت:”
رۆڵی به‌رچاوی ئیسرائیل هه‌یه له چاودێریکردن و بێ کاریگهرکردنمدا،
بێگومان به هاوکارییه‌کی گه‌وره‌ى ئابووری و دیبلۆماسیانه‌ی ئه‌مریکا
پێکه‌وه به‌ڕێوه‌یان ده‌برد. بۆ ئه‌وه‌ی له مۆسکۆ نه‌مێنمه‌وه
کرێدی"8”ملیار دۆلاری”IMF”به‌کارهێنرابوو. دیسان هه‌ر به‌م ئامانجه‌وه
پرۆژه‌ی ته‌زووی شین له‌تورکیا سهندرنرابوو.
ئه‌ڵمانیا: داواکه‌ی ئۆجالان به‌سه‌رچووه؛ نامانه‌وێت
دوابه‌دوای فه‌رمانه‌که‌ی سه‌رۆک وه‌زیری ئه‌وسای تورک مه‌سعود یڵماز،
وه‌زاره‌تى دادی تورک له 14ی تشرینی دووه‌مدا له‌سه‌ر بانگه‌شه‌کانی
سه‌باره‌ت به ئۆجالان، به فه‌رمی راوێژی ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌کانى
ئیتاڵیای کرد، راوێژکاری وه‌زاره‌تى دادی ئیتاڵیا Carleone له‌وه‌ڵامدا
ده‌ڵێت:"ئیتاڵیا که‌سێک راده‌ست ناکات که رووبه‌ڕووی سزای مردن
بوبێته‌وه” و هه‌روه‌ها گوزاره له‌وه‌ش ده‌کات که ئیتاڵیا له‌دژی
راده‌ستکردنه‌وه‌ی ئۆجالانه به تورکیا.
پارتی سه‌وزه‌کانیش
بیریان له‌وه ده‌کرده‌وه که ئۆجالان راده‌ستى ئه‌ڵمانیا بکرێت و له‌وێ
دادگایی بکرێت. به‌ڵام ئه‌ڵمانیاش به‌لای ئه‌مه‌دا نه‌ده‌هات. ئه‌ڵمانیا
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی پێشتر بڕیاری ده‌ستگیرکردنی ئۆجالانی ده‌رکردبوو، به‌ڵام
هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا داموده‌زگاکانى دادی ئه‌ڵمانیا زۆر به‌خێرایی
کۆبوونه‌وه و بڕیاره‌که‌ی ده‌رهه‌ق به ئۆجالانیان به‌بیانووی به‌سه‌رچوون
و کۆنبوونی داواکه هه‌ڵوه‌شانده‌وه و به‌مه‌ش رایانگه‌یاند که‌وا
ئۆجالانیان ناوێت.
رۆما مافی په‌نابه‌رێتی ئۆجالان ره‌ت ده‌کاته‌وه
تورکیا به‌فه‌رمی داوای راده‌ستکردنه‌وه‌ی ئۆجالانیان پێشکه‌شی حکومه‌تی
رۆما کرد، رۆما ملی بۆ ئه‌م داوایه‌ی تورکیا نه‌نا، ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی رۆما
بووه مایه‌ی ناڕه‌زایی و کاردانه‌وه‌ی تورکیا. وه‌زیری ئه‌وسای به‌رگری
میللی تورک عیسمه‌ت سه‌زگین و وه‌زیری ئه‌وسای ده‌ره‌وه‌ی تورک ئیسماعیل
جه‌م، له15ی تشرینی دووه‌مدا هه‌ڕه‌شه‌ی ئابڵۆقه‌ى ئابوورییان له ئیتاڵیا
کرد. دوابه‌دوای ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌یه‌ی تورکیا، ژووره‌کانى بازرگانى تورک
”TOBB و ITO”ده‌ستیان به‌که‌مپینی ده‌سته‌وه‌ستان له‌دژى شتومه‌کی ئیتاڵیا
کرد. له‌م نێوه‌دا ئۆجالان له‌ڕێگاى پارێزه‌ره‌که‌یه‌وه به‌ناوی Luigi
Saraceni داواى مافی په‌نابه‌ری له ئیتاڵیا کرد.
په‌رله‌مانی
ئه‌وروپا له 18ی تشرینی دووه‌می 1998 دا ده‌ستوورنامه‌ی ئیتاڵیای
ده‌رباره‌ی مافی په‌نابه‌رێتی ئۆجالانی ره‌تکرده‌وه. ئه‌مه‌ش به رۆژه
سه‌خته‌کانی سه‌رۆک وه‌زیرانی ئیتاڵیا له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێت. ئۆجالان رۆژه
سه‌خته‌کانى سه‌رۆک وه‌زیری ئیتاڵیا (Massimo D’Alema) به‌م شێوه‌یه
ده‌نرخێنێت:"له‌خشته‌بردن و هاندانی زۆر قورسی قه‌واره سه‌رمایه‌گوزاره
گه‌وره‌کانى ئیتاڵیا و هاوکار نه‌بوونی وڵاتانی دیکه‌ی ئه‌وروپا،
به‌تایبه‌تى له‌ژێر قورسایی هه‌ڵوێستی که‌سێتی له‌رزۆک و خۆ سه‌پێنه‌ری
ئه‌ڵمانیادا، زۆر ده‌ستپێشخه‌ر و ئه‌کتیڤانه هه‌ڵسووکه‌وتی ده‌کرد".
ده‌شێ ئۆجالان ببێت به هۆکاری شه‌ڕی کورد ــ تورک له ئه‌ڵمانیا
کاتێ هه‌موو ده‌رکه‌کان له”D’Alema”داخران،”27"ى تشرینی دووه‌م له‌گه‌ڵ
سه‌رۆک وه‌زیری ئه‌ڵمانیا”Gerhard Schroder”چاویان به‌یه‌ک که‌وت، له‌م
چاوپێکه‌وتنه‌دا”Schroder”گوتبووی:”ئێمه نامانه‌وێت ئۆجالان
راده‌ستبکرێته‌وه، چونکه ئه‌ڵمانیا وڵاتێکه که زیاتر له‌هه‌موو وڵاتانی
ئه‌وروپا ژماره‌یه‌کی زۆر به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ک کورد و تورک تێیدا ده‌ژین".
له‌م دیداره‌دا هه‌ر دوولا هاوڕابوون له‌سه‌ر شێوگی دادگاییکردنى ئۆجالان
له دادگایه‌کی نێوده‌وڵه‌تیدا، تورکیا کاردانه‌وه‌یه‌کی دژواری له‌مه‌ڕ
ئه‌م شێوگه نواند.”D’Alema”له‌و ماوه‌یه‌دا وه‌ها ده‌دوا:"گه‌ر بیر له
دژبهربوونی تورکیا بکرێته‌وه له دادگایی‌کردنی ئۆجالان له دادگایه‌کی
ناونه‌ته‌وه‌ییدا، ته‌نها تاکه ئه‌ڵته‌رناتیڤێک ده‌مێنێته‌وه، ئه‌گه‌ر
دادگایی‌کردنی ئۆجالان ده‌ستنادات، ئه‌وا خودی ئۆجالان ده‌بێته که‌سێک که
به‌شێوه‌یه‌کی نایاسایی که‌وتبێته نێو وڵاته‌که‌مانه‌وه و ده‌بێت
هاوڵاتییه‌کی دوور له پره‌نسیپه‌کانى هاوڵاتیبوونی یه‌کێتی ئه‌وروپا،
له‌هه‌مانکاتدا به‌خشینی مافی په‌نابه‌ری سیاسی یان دوورخستنه‌وه‌ی له
وڵاته‌که‌مان جێگای باسه".
بۆچی له دادگای تاوانبارانی شه‌ڕ له هۆڵه‌ندا دادگایی نه‌کرا
ئۆجالان کاتێک له ئیتاڵیا بوو و پاش ده‌رکه‌وتنی له‌وێش ئه‌وه‌ی په‌سه‌ند
ده‌کرد که بچێته هۆڵه‌ندا و له‌دادگای نێو ده‌وڵه‌تی تاوانبارانى شه‌ڕدا
داگایی بکرێت, له‌م باره‌یه‌شه‌وه له‌چه‌ند بوارێکه‌وه که‌وتبووه نێو
هه‌وڵدانه‌وه. ئۆجالان کاتێک به‌فڕۆکه له فڕۆکه‌خانه‌ی ئه‌سینا
ده‌رکه‌وت و گه‌یشته رووسیای سپی ده‌بوا له‌وێ فڕۆکه‌یه‌ک چاوه‌ڕێی
بکردایه تا به‌ره‌و هۆڵه‌ندا بچێت, به‌ڵام ئه‌و فڕۆکه‌یه‌ی که چاوه‌ڕێی
ده‌کرا, نه‌هات.
کارایڵان ئه‌مه روونده‌کاته‌وه و ده‌ڵێت:"
فڕۆکه‌یه‌کی تایبه‌تمان له کۆمپانیایه‌کی سویسرا به‌کرێ گرتبوو, به‌ڵام
فڕۆکه‌که له‌و رۆژه‌ى که دیاریکرابوو ئاماده نه‌بوو. به‌پێی ئه‌و
زانیاریانه‌ی که دواتر به‌ده‌ستمان گه‌یشتن, په‌یامی قه‌ده‌خه‌کردنی
به‌کرێدانی فڕۆکه‌ی تایبه‌ت بۆ گه‌لێک کۆمپانیا نێردرابوو. ئۆجالان
کهناچاربوو به‌هه‌مان فڕۆکه بگه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌سینا.
سه‌رجه‌م ده‌روازه‌کانی ئه‌وروپا به‌ڕووی ئۆجالاندا داخرا
کاتێ وه‌ده‌رکه‌وت که ئۆجالان ناتوانێت له ئیتاڵیا بمێنێته‌وه,
له‌لایه‌ن بیرۆی دیبلۆماسی”PKK”له ئه‌وروپاوه په‌یوه‌ندی ده‌کرێت به
ده‌سه‌ڵاتدارانى فینله‌ندا – نه‌رویج – نه‌مسا و باشووری ئه‌فریقاوه.
له‌مباره‌یه‌وه شاهین جیلۆ ئاماژه‌ی به‌وه کرد که ئیتاڵیا پێشنیازی
کراواتیا و لیبیای بۆ کردوون, له‌به‌ر نه‌بوونی متمانه‌یان هیچ کامێکیان
په‌سند نه‌کردووه و وتیشی:" له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانى فینله‌ندا – نه‌رویج
– نه‌مسا به‌فه‌رمی دانیشتنمان ئه‌نجامدا, سه‌ره‌تا په‌سندیان کرد به‌ڵام
پاش ماوه‌یه‌کی کورت هه‌موو وتیان چاوه‌ڕێ بکه‌ن. هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ
ده‌سه‌ڵاتدارانی باشووری ئه‌فریقاش گوتوبێژمان کرد, به‌ڵام هه‌ڵوێستی
ئه‌وانیش چ جیاوازییه‌کی ئه‌وتۆی نه‌بوو له‌گه‌ڵ هه‌ڵوێستی ئه‌وروپادا."
ئۆجالان به‌مشێوه‌یه گوزارشت له هه‌ڵوێسته‌کانى وڵاتانى ئه‌وروپا
ده‌کات:"وا دیاره حقوق و دیموکراسی ئه‌وروپا له‌سه‌ر سنووری کێشه‌ی کورد
راوه‌ستاوه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی رههابوو هه‌ڵوێستی سووکانه‌ی سوودمه‌ندبوون
له‌کار و هێزی کورد و به‌شێوه‌یه‌کی درێژخایه‌ن به‌کارهێنانیان له
سیاسه‌تی رۆژهه‌ڵاتى ناویندا بوو".
میته‌ران هه‌وڵێکی رفاندنی ئۆجالان پوچه‌ڵ ده‌کاته‌وه
سه‌رۆکی کۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی KCK موراد کارایڵان سه‌باره‌ت به‌و
ره‌وشه ئاماژه به‌وه ده‌کات که کاتێک ئۆجالان له رۆما بووه، پیلانی
رفاندی به‌ره‌و وڵاتێکی وه‌ک کینیا داڕێژراوه و چه‌ند که‌سێکی به‌ئاگا
لهپیلانهکه به‌ڕێگاى Danial Mitterhand هه‌واڵیان به سه‌رۆک
گه‌یاندووه. هه‌روه‌ها کارایڵان ئاماژه به‌وه ده‌کات که هه‌ندێک
هاورٍِێی ساخته‌ی وه‌ک (کانی یڵماز) و (مزگین شه‌ن) له‌ده‌وروبه‌ری ئۆجالان
کۆبووبوونه‌وه رۆڵی تهگهرهنانهوهیان له‌به‌رده‌م رێی رزگاربوونی
ئۆجالان له گه‌له‌کۆمه‌که بینیوه و له‌م باره‌یه‌وه ده‌ڵێت"ئه‌رکی کانى
و مزگین له گهلهکۆمهکهدا، به‌ره‌و هه‌ڵدێر بردنی کاره‌که بوو".
KCK ویستی ئۆجالان بگه‌یه‌نێته شاخه‌کانی کوردستان
رۆژى”16 – کانوونی دووه‌م – 1999”ئاژانسی هه‌واڵی تایبه‌تى ئیتاڵیا
هه‌واڵی ده‌رکه‌وتنی ئۆجالانی له‌ماڵه‌که‌ی له‌گه‌ڕه‌کی”İnfernetto” نزیکی
رۆمای به هه‌موو دنیا گه‌یاند. کارایڵان له‌مباره‌یه‌وه ئاماژه‌ی به‌وه
کرد که له‌و سه‌رده‌مه‌دا له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دابوون ئۆجالان بگه‌یه‌ننه
سه‌ر چیاکان و به‌مشێوه‌یه باس له‌و بابه‌ته ده‌کات:"ویستمان به‌سه‌ر
ئێران‌دا سه‌رۆکایه‌تی بهێنینه چیا، بۆ ئه‌مه‌ش له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی
ده‌وڵه‌تی ئێران‌دا دیدارم سازدا، به‌ڵام داواکه‌یان په‌سند نه‌کردین. ئه‌و
کاته پێم گوتن:(ده‌شێ ئێستا سه‌ره‌ی ئێمه بێت، به‌ڵام باش بزانن که‌وا له‌دوای ئێمه سه‌ره‌ی ئێوه و ئێراقه)".
له‌سه‌ر پێداگیری و سووربوونی نۆمان ئوچاری نوێنه‌ری PKK له مۆسکۆ
له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی ئۆجالان بۆ ئه‌و وڵاته و قانعکردنی، ئۆجالان له‌سه‌ر
به‌ڵێنه‌کانی مۆسکۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ روسیا. له‌مباره‌یه‌وه ئۆجالان
وه‌ها گوزارشت له بابه‌ته‌که ده‌کات:"که گه‌ڕاینه‌وه بۆ روسیا جاری
یه‌که‌م بوو هه‌ندێ روخسارم ده‌بینی که‌وا هیچ شوێنی بۆ دۆستایه‌تی پێوه
دیارنه‌بوو. به هه‌ندێ فێڵبازی و زۆرداری سواری فڕۆکه‌یه‌کی بارهه‌ڵگر
کرام و له‌ماڵی دێهاتییهکدا هه‌فته‌یه‌ک به‌ندکرام که دواتر ئاشکرابوو
ئه‌و دێیه دێی دوشه‌مبه (بیشکه‌ک)ی پایته‌ختی تاجیکستانه. له‌پاشان
به‌ڕێگای (Petrograd) که له‌هه‌مان ستاتۆ و پێگه‌دا بوو و”Nagzakis”که
لهدۆستێکی سه‌یر ده‌چوو و وه‌ک ده‌گوترا جه‌نه‌ڕاڵی خانه‌نشین بوو و
له‌گه‌ڵ ئایفه‌ر نوێنه‌ری (PKK)له ئه‌سینا به فڕۆکه‌یه‌کی تایبه‌ت هاتن و
به‌ره‌و ئه‌سینا که‌وتینه رێ. له‌و نێوه‌شدا ده‌رکه‌وت که فڕۆکه‌که
راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به ده‌وڵه‌تی تورکه‌وه هه‌بوو."
یۆنانستان هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی سه‌یر له ئۆجالان ده‌کات
ئۆجالان یه‌که‌م رۆژ ناچاربوو له هۆڵی (VIP میوانخانه‌ی تایبه‌تى
فڕۆکه‌خانه‌کان) دا چاوه‌ڕێ بکات. رۆژی دووه‌م Kalenderis و Stavrakis
به‌ئامانجی دیدارسازدان ده‌چنه فڕۆکه‌خانه‌که‌وه و پاش ئه‌وه‌ی ئۆجالان
شه‌وێک له‌ماڵێک که ماڵی خه‌سووی Nagzakisه ده‌مێنێته‌وه، به‌ره‌و ئه‌و
ماڵه چوو که به‌مه‌به‌ستی سازدانی دیدار له‌گه‌ڵ Pangalos وه‌زیری
ده‌ره‌وه‌ی یۆنانستاندا بانگهێشتکرابوو. که ده‌چنه ماڵه‌که له‌جیاتى
Pangalos گه‌وره به‌رپرسانى ده‌زگای سیخوڕی یۆنانستان له‌شوێنی مه‌به‌ستدا
له چاوه‌ڕوانى ئۆجالاندان.
ئۆجالان ده‌گێڕێته‌وه که له‌م
دیداره‌دا گوتویانه هه‌تا کاتژمێر 4.00ی به‌ره‌به‌یانی سبه‌ینێ مۆڵه‌تت
هه‌یه، به‌پێچه‌وانه‌وه به‌زۆریش بێت ئه‌وه ده‌که‌ین که خۆمان
ده‌زانین.
هه‌نگاو به هه‌نگاو به‌ره‌و ده‌ستگیرکردن
ئۆجالان چۆنێتی قایل‌بوونی به گه‌ڕانه‌وه‌ی له روسیای سپییه‌وه بۆ
ئه‌سینا وه‌ها دێنێته زمان:" Kalenderis که زۆر جێگه‌ى متمانه‌م بوو,
سوێندی به‌شه‌ره‌فی ده‌وڵه‌ت خوارد له‌ماوه‌ی (15) رۆژدا به پاسپۆرتی
باشووری ئه‌فریقا (که له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌وه ئاماده‌کراوه)
چاره‌ی پێویست ده‌دۆزێته‌وه. له‌ماوه‌ی ئه‌و (15) رۆژه‌دا له کینیا
بمێنمه‌وه که شوێنێکی ئه‌مین و دوور له مه‌ترسییه که له‌کۆندا
یۆنانییه‌کان تێیدا به‌کاریگه‌ر بوون."
ئۆجالان گه‌یشته کینیا
که کینیا گرنگترین هه‌رێمی بنه‌ڕه‌تی ئه‌مریکایه له ئه‌فریقا, له
فڕۆکه‌خانه‌که‌دا باڵیۆزی یۆنان له کینیا Kostulas پێشوازی له ئۆجالان
کرد و پێکه‌وه چوونه ته‌لاری باڵیۆزخانه‌که‌وه. به‌ڵام پاش که‌مێک
راسته‌وخۆ فه‌رمانى ده‌رخستنی ئۆجالان ده‌گات به باڵیۆز. باڵیۆز به
ئۆجالان ده‌ڵێت که‌وا پێویسته تا 15ی شوبات له باڵیۆزخانه ده‌ربکه‌ویت
ئه‌گه‌رنا ئێمه به‌زۆر ئه‌م کاره ده‌که‌ین".
له‌و
باره‌یه‌شه‌وه ئۆجالان ده‌ڵێت:"ئه‌و کاته گه‌ر هه‌تا 15 ی شوبات
دهرنهکهوتینایه, ته‌نانه‌ت شیمانه‌ی ئه‌وه‌ش هه‌بوو که بشمانکوژن,
له‌به‌ر ئه‌وه‌ش ده‌رکه‌وتن هه‌لێکی ده‌گمه‌ن بوو, گه‌ر بمێنینه‌وه، کراسی
به‌سه‌ردادان – پێکدادان و شه‌ڕ ده‌کرایه به‌ر ره‌وشه‌که و
ده‌کوژراین".
هه‌موو زه‌مینه‌یه‌ک ئاماده‌یه بۆ ده‌ستگیرکردنی ئۆجالان
رۆژی 15ی شوبات هێزه‌کانى ئاسایشی کینیا ته‌نانه‌ت ده‌که‌ونه نێو باخچه‌ی
باڵێۆزخانهکهشهوه, له‌و کاته‌دا یه‌کێک له ده‌سه‌ڵاتداره‌کان
ده‌ڵێت:(ئێمه نامانه‌وێت له وڵاته‌که‌ماندا خوێن بڕێژین). ئۆجالان که
لهجددییهتی ئیشه‌که تێده‌گات, ده‌یه‌وێت له‌ڕێی مافی حه‌سانه‌ی
باڵیۆزه‌وه بچێته فڕۆکه‌خانه‌وه, به‌ڵام ئه‌م داوایه‌ی ره‌تده‌کرێته‌وه
و ناچارده‌کرێت که سواری ئه‌و ئۆتۆمبێله ببێت که ده‌ستنیشانیان کردووه
و رێگه نادرێت هاوڕێکانی له‌گه‌ڵ بن. دوای ئه‌وه‌ی ئۆجالان ده‌چێته ناو
ئۆتۆمبێله‌که‌وه سێ پۆلیس به‌ناوی (پۆلیسی باڵیۆزخانه)وه ده‌چنه ناو
هه‌مان ئۆتۆمبێله‌وه. قافڵه پێنج ئۆتۆمبیلییهکهیان ده‌که‌وێته‌ڕێ و پاش
ماوه‌یه‌کی کورت ئه‌و ئۆتۆمبیله‌ى ئۆجالانی تێدایه له قافڵه‌که
داده‌بڕێ و به‌ره‌و فڕۆکه‌خانه‌ى سه‌ربازی ده‌چێ, هه‌ر له‌و کاته‌دا
به‌ده‌رزییه‌کی خه‌و ئۆجالان له‌هۆش خۆی ده‌برێت و ئاگاى لهرووداوهکانى
ئه‌و ماوه‌یه نابێت.
ئۆجالان ئه‌و شتانه‌ی که به‌درێژایی
گه‌شته‌که‌یان دێته‌وه خه‌یاڵی وه‌ها ده‌یگێڕێته‌وه:" له‌ناو ئه‌و
فڕۆکه‌یه‌ی که منی تێدابووم, هه‌ندێک که‌سی چاوشین و قژ زه‌رد و هه‌ندێکی
دیکه‌ش گه‌نم ره‌نگ و باڵابه‌رز هه‌بوون به‌چه‌کی ئۆتۆماتیکیه‌وه, هه‌ستم
ده‌کرد له ئاماده‌باشیدان. ئه‌گه‌رێکی به‌هێزی ئه‌وه هه‌بوو که ئه‌مانه
ئه‌ندامانی”CIA و MOSSAD”بن, هێزی تایبه‌تی تورک له فرٍۆکهکهدا خۆیان
بهسهرمدادا و رایانکشاندم هه‌موو شومهکهکانمیان گرت و یه‌کسه‌ر
به‌ستمیانه‌وه. به‌تیپی پان چاویان به‌ستم و له‌به‌شی دواوه‌ی
فڕۆکه‌که‌وه دایاننام. فڕۆکه‌که دووجار نیشته‌وه یه‌که‌م جار له‌میسر
دووه‌مجار یان له ئیسرائیل و یان له قوبروس بوو. که‌منیان به که‌شتی
به‌ره‌و دوورگه هێنا به‌ره‌به‌یانی”16"ى شوبات بوو.
له ده‌ستگیرکردنی ئۆجالان کێ چی ده‌ستکه‌وت
له به‌رگرینامه‌کانیدا که له زیندانی تاکه که‌سی ئیمراڵی پێشکه‌شی
دادگای کردبوو. ئۆجالان هۆکاره‌کانى پیلانگێڕی نێو ده‌وڵه‌تی 9 ى تشرینی
یه‌که‌می 1998 و ئامانجه‌کانى ده‌وڵه‌تان به‌شداربوو به‌شێوه‌یه‌کی
گه‌وهه‌ری ده‌خاته ڕوو:-
"ئه‌مریکا که تورکیا وه‌ک هاوپه‌یمانێکی سترایژی ده‌بینێت بۆ زیاتر
وابه‌سته‌کردنی به‌خۆیه‌وه ئه‌م هاوکارییه‌ی وه‌ک و هه‌لێکی نایاب
هه‌ڵسه‌نگاندووه. ئه‌مریکا به‌ڕاده‌ستکردنه‌وه‌ی من سوودمه‌ندبوونى
له‌تورکیا له‌چالاکییه‌کانی خۆی له‌ته‌واوى رۆژهه‌ڵاتى ناوین و ئاسیای
ناوین و بهڵکاناندا گه‌یانده لووتکه. هه‌مان تایبه‌تمه‌ندی بۆ
ئینگلته‌ره‌ش له‌جێی خۆیدایه. ئیسرائیلیش به‌ڕۆڵی خۆی له‌م رووداوه‌دا,
ئاستی گرنگی په‌یوه‌ندییه ستراتیژییه‌که‌ی له‌گه‌ڵ تورکیادا سه‌لماند.
رۆڵی ئیسرائیل"مێشکی پیلانگێڕی"بوو که له هه‌رێمه‌کانى دیکه و
به‌تایبه‌تى له کینیا ئهنجامگیربووه. باشه ئه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی کۆماری
هه‌له‌ن"یۆنان" له‌م پیلانگێڕییه‌دا چی بوو؟ پێش هه‌موو شتێک
فه‌رمانی ئه‌مریکای به‌جێهێنا که له‌ڕاده‌به‌ده‌ر وابه‌سته‌یه‌تی, دواتر
له‌کێشه‌کانى قوبروس و ئیجه‌دا به هاوکاری ئه‌مریکا, وه‌رگرتنی پاداشتێکی
سه‌روزیاد ده‌گرێته به‌رچاو. هه‌ڵوێستێکی سووک و که‌وتووی دیکه له
گوته‌که‌ی " Pangalos "دا شاردراوه‌یه. به به‌کارهێنانى
ده‌سته‌واژه‌ی"فریشته‌یه‌کی لای عیسا" باش ده‌یزانی که له له‌نێوبردن
زیاتر هیچ ئاکامێکی دی چاوه‌ڕێی من ناکات. مردنم له‌ده‌ستی تورکیادا,
به‌رده‌وامییه‌کی بێ پایان ده‌دا به سیاسه‌تی "سووک به سووک شکاندن".
سووکه‌کان چه‌نده یه‌کتر بشکێنن, له‌ئه‌نجامدا هه‌ر سیاسه‌ته‌که‌ی خۆیان
قازانج ده‌که‌ن. ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ش زۆر به‌ڕوون و ئاشکرایی ئه‌وه
ده‌سه‌لمێنێت که‌وا ته‌واوى ئه‌و هاوکارییانه‌ی پێشکه‌شی تورکیا کراون,
بریتین لهیهکپارچه "ئامانجی به‌رژه‌وه‌ندی تاکتیکی". نه‌بوونی ئاراسته و
په‌یڕه‌وێکی هه‌ره بچووکی مرۆڤایه‌تی ده‌سه‌لمێنێ. هه‌موو حساب و
پیلانگێڕییهکیش له‌سه‌ر بناخه‌ی"هه‌ڵبژاردنی به‌رخۆدانییه‌کی کوێرانه و
له و رێڕهوهشدا هه‌مووشتێک به‌مردنی من کۆتایی پێدێت" کران.
--------------------------
ڕوفاتی 159 ئەنفالی گەرمیان بە بێدەنگی و شاراوەیی لە حەمرینەوە هێنراونەتەوە سلێمانی
ێنوسەکان..
لە
یاداشتێکیاندا، کە ئاراستەی ڕای گشتیان کردوە، کۆمەڵێک ڕێکخراو و
کەسایەتی، گازندەی ئەوەیان کردوە، کە وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوەکان،
لە شەوی 18 لەسەر 19 ی ئەم مانگە، بەشاراوەیی و دور لەچاوی ڕاگەیاندنەکان،
ڕوفاتی سەد و پەنجا و نۆ ئەنفالکراویان لە گۆرە بەکۆمەڵەکانی حەمرینەوە
هێناوەتەوە سلێمانی، ئەوەی خوارەوە دەقی یاداشتەکە و ناوی ڕێکخراوەکانە:
ئێمە کە لاى خوارەوە ناومان
هاتوە، بە تووندى ئەوە ڕەتدەکەینەوە، کە لە شەوى 18 لەسەر 19ى ئەم مانگە لە
رێگاى (کەرکوک – سلێمانی)یەوە، ڕووفاتى (159) ئازیزى ئەنفال کراو کە لە
گۆڕە بە کۆمەڵەکانى زنجیرە چیاى حەمرین بوون، بە بێدەنگى و بە شاراوەیى
گەیەنرایەوە نەخۆشخانەى شۆڕش لە سلێمانى. بە بێدەنگى هێنانەوەو شاردنەوەى
ڕووفاتى ئەنفالکراوەکان لەلایەن وەزارەتى شەهیدان و ئەنفالکراوەکان،
بەبێئامادەبوونى کەس و کارییان و دوور لە چاوى کامیراو ڕاگەیاندنکاران و
ڕاى گشتى ناوخۆ‌و دەرەوە، بە ناحەقى و زوڵمێکى گەورە لە خودى ئەنفالکراوان و
کەس و
کارەکانیان و دۆسیەیى تایبەتى ئەنفال و جینۆسایدکردنى گەلەکەمان دەزانین،
لەم سۆنگەیەشەوە داوا لە سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستان و سەرۆکایەتى
پارلەمان و ئەنجومەنى وەزیران و تەواوى کۆمەڵانى خەڵکى کوردستان دەکەین:
یەکەم:
لەوەزیاتر ڕێگا بە وەزارەتى شەهیدان و ئەنفالکراوەکان نەدەن، بە ئارەزووی
خۆى و بە بێبەرنامە ڕووفاتى ئەنفالکراوەکان بە نهێنى بگەڕێنێتەوە باوشى
نیشتمان و زێدى خۆیان.
دووەم: پێویستە
ئەگەر تەنیا یەک ڕووفاتى ئەنفالکراویش بدۆزرێتەوە، بە ئاشکراو بە پێشچاوى
ڕاى گشتى ناوخۆ‌و دەرەوەو بە ئامادەبوونى تەواوى دەزگاکانى ڕاگەیاندن و کەس و
کارەکانیان بهێنرێتەوە کوردستان و زێدى خۆیان، نەک بە نهێنى و بە
شارەوەیى.
سێیەم: ئەگەر لایەنە
بەرپرسەکان، لە سەروویانەوە سەرۆکایەتى هەرێم و پارلەمان و حکومەتى هەرێم
ڕێگا لە وەزارەتى شەهیدان و ئەنفالکراوان نەگرن، لەبەرامبەر ئەم جۆرە
مامەڵەیەیى بەرامبەر ڕووفاتى ئەنفالکراوەکان، و دووبارەنەکردنەوەى، ئەوا
ئێمە هەڵوێستى ترمان دەبێ و بە هیچ شێوەیەک ئەمە قبوڵ ناکەین.
چوارەم:
جگەلەو (159)ڕووفاتەى ئەنفالکراوان کە لە گۆڕەکانى زنجیرە چیاى حەمرین
بوون، تا ئێستا هەوڵى جددى نەخراوەتە گەڕ بۆ دۆزینەوەى گۆڕبە کۆمەڵەکانى
تر‌ى حەمرین، بۆیە داوادەکەین بە زووترین کات هەوڵى دۆزینەوەو هێنانەوەى
تەواوى ڕووفاتەکانى تر‌ى نێو ئەو گۆڕانە بۆ باوشى نیشتمان بدرێ. ئەمە جگەلەو
سەدان گۆڕەى تر‌ى بەکۆمەڵ کە تائێستا بە شێوەیەکى ناڕێخاروو ناسیستماتیک
کارییان لە سەر دەکرێ و کەمترین کارییان تیا کراوە بۆ هەڵدانەوەیان و
هێنانەوەى ڕووفاتەکانیان بۆ خاک و نیشتمانى خۆیان.
پێنجەم:
پێویستە وەزارەتى شەهیدان و ئەنفالکراوەکان بە فەرمى داواى لێبوردن لە کەس
و کارى ئەنفالکراوەکان بکات، لەبەرامبەر بە نهێنى هێنانەوەو شاردنەوەى
ڕووفاتى ئەنفالکراوەکان.
-گرووپى کار بۆ ئەنفال
-رێکخراوى چاک- نوسینگەى باشوور
-کۆمەڵەى ئافرەتانى کوردستان
-یەکێتى لاوانى دیموکراتى لە کوردستان
-یەکێتى گشتى قوتابیانى کوردستان
-گرووپى بە گژاچوونەوەى گەندەڵى لە گەرمیان
-عەلى مەحمود
-تەهاسلێمان
-هۆشیارى عەبدل عەزیز
-لەتیف فاتح فەرەج
-دلێر کەریم
-مەلاتەحسین گەرمیانى
-هاوڕێ پێشڕەو
-شێخ سدیق
-شەماڵ ڕەوف
-شوان جەلال
-هیوا محمەد
-جەلال هۆرینى
_هەلمەت کەریم
_سلام عبدوللە
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر