په‌یام ئه‌حمه‌د: یاساکانی دژ به توند و تیژی دژ به ژنان وه‌کو خۆی پیاده ناکرێت
دەنگی کوردی ئەمەریکا
به‌و ئامارانه‌ی که ده‌بێنرێت توند‌و تیژی له هه‌رێمی کوردستان ئه‌گه‌ر به‌ددتر نه‌بوبیت باشتر نه‌بوه، "که له ماوه‌ی ساڵێکدا 700 ژن ده‌بنه قوربانی".
خانم په‌یام ئه‌حمه‌د ئه‌ندام په‌ڕله‌مانی کوردستان له‌سه‌ر لیستی گۆڕان له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت هۆی ئه‌و توند و تیژیانه ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ڕه‌نگدانه‌وه‌ی داب و نه‌ریت و ره‌وشی خێڵه‌کایه‌تی و ئێستاکه که هه‌ست ده‌که‌ێن زۆرتر بوه‌ته‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌یه ڕۆڵی راگه‌یاندن زۆرتر گه‌شه‌ی کردووه و هه‌مو شته‌کان به جوانی بڵاوی ئه‌کاته‌وه بۆیهمه ئێمه لێره‌دا هه‌ست ئه‌که‌ێن زیادی کردووه و له‌به‌ر ئه‌وه پێش ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مانیش چه‌ندین دانیشتن و چه‌ندین پرۆژه پێشکه‌ش کراوه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته .
-----------------------
هه‌ریر: بینایه‌كی ژنان له‌لایه‌ن ناوچه‌ی حزبه‌وه به‌كرێ ده‌درێته‌وه حكوومه‌ت
وارڤین – هەریر: ناوچه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان له شارۆچكه‌ی هه‌ریر ده‌ستبه‌سه‌ر بینایه‌كی تایبه‌ت به ژناندا ده‌گرێت و ئه‌و بینایه به كرێ ده‌داته‌وه به حكومه‌ت و به‌و هۆیه‌وه ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه پرۆسه‌ی خوێندنی گه‌وران بۆ ژنان له شارۆچكه‌كه په‌كی كه‌وتووه.
له ده‌یه‌ی نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو، رێكخراوێكی بیانی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ژنان بینایه‌كی له شاره‌دێی هه‌ریر دروستكردووه و مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی له دروستكردنی خزمه‌تكردن بووه به ژنانی ناوچه‌كه و ئه‌نجامدانی چالاكی تێیدا، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا لقی هه‌ریری ئه‌نجومه‌نی خانمانی سه‌ر به یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان به هاوكاری په‌روه‌رده‌ی شه‌قڵاوه، قوتابخانه‌یه‌ك بۆ خوێندنی گه‌وران تایبه‌ت به ژنان له‌و بینایه ده‌كاته‌وه.
له ساڵی (2005)ه‌وه ناوچه‌ی هه‌ریری پارتی دیموكراتی كوردستان، ئه‌و بینایه له ژنان وه‌رگرتووه‌ته‌وه و به كرێی (800) هه‌زار دیناری عێراقی ده‌یداته ده‌زگای ئه‌نفال و شه‌هیدانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و كۆتایی به پرۆسه‌ی خوێندنی گه‌وران بۆ ژنان دێت.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا لقی هه‌ریری ئه‌نجومه‌نی خانمانی سه‌ر به یه‌كێتی ئافره‌تان هه‌وڵی دووباره كردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌ی گه‌وران بۆ ژنان ده‌دات و جارێكی دیكه له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆیان قوتابخانه‌كه ده‌كه‌نه‌وه.
لە لێدوانێكی تایبەت بۆ (وارڤین) به‌رپرسی لقی هه‌ریری ئەنجومەنی خانمانی سه‌ر به یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان خاتوو (هیوا زكری) رایگەیاند، "لە ساڵی (2008)ەوە داوای قوتابخانەمان كردووە، چەندینجار چوومەتە پەروەردە، بەڵام هەتا ئێستا كەس ئاوڕی لێنەداوینەتەوە، هەتاوەكو ئێستا قوتابخانەمان نییە، ئەو جیاوازییەش تەنها بۆ ژنانە، لەساڵی (2001)ەوە قوتابخانەی خوێندنی گه‌وران بۆ كوڕان كراوەتەوە و هەموو شتێكیان بۆ دابینكراوەو كێشەیان نییە، به‌ڵام بۆ ژنان گرفته‌كان چاره‌سه‌ر نه‌كراوون".
گووتشی: "ئه‌مه دوو ساڵه قوتابخانه‌كه كراوه‌ته‌وه و له بینایه‌كی كۆنی حكومه‌تدا كاره‌كانمان راده‌په‌ڕێنین كه ئه‌ویش (ناوچه) ده‌ستی به‌سه‌ردا گرتووه و ئێمە بینایەكی تایبەتمان نییە، هەروەها مامۆستا‌و كارگوزارمان نییه، زۆربەی كارەكان خۆمان ئەنجامی دەدەین، پارەكە زۆر كەمە هیچ كەس رازی نییە بەو بڕە پارەیە ئیش بكات. هەروەها كێشەی نەبوونی مامۆستامان هەیە هیچ مامۆستایەك بەو بڕە پارەیە وانە ناڵێتەوە، بەڵام ئێمە ئەو كێشەیەمان تاڕادەیەك چارەسەر كردووە و مامۆستای محازرمان هێناوە ئەوانەی كە هێشتا دانەمەزراون".
هەروەها گووتیشی: "مامۆستاكانمان بە (150) هەزار دیناری عێراقی مانگانە وانە دەڵێنەوە ئەمەش بڕه پاره‌یه‌كی زۆر كەمە".
لە بارەی رێژەی ژنانی نەخوێندەوار لە شارۆچكەكە، (هیوا زكری) گووتی: "ژماره‌یه‌كی زۆر لە ژنانی هەریر نەخوێندەوارن، ئەمساڵ (100) قوتابی ژنمان هەیە، ساڵی رابردووش نزیكەی (70) قوتابیمان هەبوو، ئه‌گه‌ر ناوچه ئه‌و بینایه‌ی لێ زه‌وت نهكردباین ئه‌وا ئێستا نه‌خوێنده‌واری له‌ناو ژنانی ناوچه‌كه بنهبڕدهكرا".
سه‌باره‌ت به هاوكاری وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، ئه‌و چالاكوانه گووتی: "لە مانگی (ئاب – ئۆگست)ەوە هەتا ئێستا چاوەڕێین، به‌ڕێوبه‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی شارۆچكه‌ی شه‌قڵاوه، به بیانووی نه‌بوونی بودجه ئاماده نییه هیچمان بۆبكات، چەند جار داوای پارەمان كردووە، پێمان دەڵێن، پارە نییە، بودجە كەمە".
خاتوو (هیوا زكری) ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، لەساڵی (2005)ەوە بینایەكمان هەبوو، لە هەریر ئەو بینایە كاتی خۆی رێكخراوێكی بیانی بۆ ژنانی هەریری درووستكردبوو، ئێمە هەموو چالاكیەكانی خۆمان لەوێ ئەنجامدەدا، بەڵام ئێستا ئەو بینایەیان لێستاندین و به كرێ دراوه‌ته‌وه به حكومه‌ت و كرێیه‌كه‌شی بۆ ناوچه‌یه و نه‌خراوه‌ته خزمه‌تی ژنانه‌وه.
ئه‌و ژنه چالاكوانه گووتیشی: "لە ئێستادا ئێمە هەوڵدەدەین بۆ گەڕاندنەوەی ئەو بینایە بۆ ئەنجومەنهكهیان، چونكە زۆر پێویستمانە هەموو چالاكیەكانمان وەستاوە، ئێمە لەساڵی (2005) دەمانویست قوتابخانەی خێرا بكەینەوە بەڵام نەكرا".
ئه‌و باسی له‌وه‌شكرد، بودجه‌ی پێویستیان بۆ كاركردن له‌به‌ر ده‌ست نییه و ئه‌نجومه‌نی شاره‌دێیه‌كه‌یان له یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستانه‌وه ته‌نیا بڕی (250) هه‌زار دینار وه‌رده‌گرێت.
خاتوو (هیوا زكری) ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه، كه حزبه‌كه‌ی پشتیوانی ئه‌و جۆره ره‌فتارانه‌ی ناوچه‌ی هه‌ریر ناكات و گوتی: "من ناڵێم پارتی ئه‌و كاره‌ی كردووه، ئه‌وه ته‌نیا ناوچه‌ی هه‌ریره، ئه‌و كاره‌ی كردووه و بینای ژنانی زه‌وت كردووه و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی به‌كاری ده‌هێنێت".
ئه‌و گوتیشی: "سته‌م هه‌ر سته‌مه و هه‌ركه‌س بیكات به‌رامبه‌ر به ژن پێویسته له به‌رامبه‌ریدا ژنان ده‌نگیان هه‌بێت و رووبه‌ڕووی ببنه‌وه، بۆیه داواكارم له لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان به ده‌نگ ئافره‌تانی ئه‌م سنووره‌وه بێن و كێشه‌كه‌مان بۆ چاره‌سه‌ر بكه‌ن".
ئا: زیلان عه‌لی
---------------------------
شه‌قڵاوه: ته‌رمی ژنێك دۆزرایه‌وه و ئاژه‌ڵی دڕنده ته‌نیا ئێسقانیان هێشتووه‌ته‌وه
وارڤین – شه‌قڵاوه: له لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسه‌وه له گوندێكی سه‌ر به شاره‌دێی (هیران) ته‌رمی ژنێك دۆزرایه‌وه و به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئاژه‌ڵی دڕنده جه‌سته‌ی شێواندووه، تا ئێستا ناسنامه‌ی نه‌ناسراوه‌ته‌وه.
له لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ (وارڤین) سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له رووداوه‌كه، كه نه‌یویست ناوی بهێندرێت، رایگه‌یاند، دوێنێ یه‌كشه‌ممه (21 / تشرینی یه‌كه‌م – ئۆكتۆبه‌ر / 2012) له نزیك گوندی (فریز)ی سه‌ر به شاره‌دێی (هیران) ته‌رمی ژنێك له لایه‌ن پۆلیسه‌وه دۆزرایه‌وه.
گوتیشی: "ته‌رمه‌كه له لایه‌ن ئاژه‌ڵی دڕنده‌وه شێوێندراوه و به جۆرێك ته‌نیا قژی و ئێسك و پروسكی ماونه‌ته‌وه و به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی پشكنینی پزیشكی دادوه‌ری ته‌رمه‌كه ره‌وانه‌ی ههولێركراوه".
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌ك له پۆلیسی شارۆچكه‌ی (شه‌قڵاوه) به (وارڤین)ی راگه‌یاند، كه‌سوكاری ژنێكی نابیستا سه‌ردانیان كردوون و ئاگاداریان كردوونه‌ته‌وه كه ژنێكی نابیستا چه‌ند رۆژێك پێش ئێستا به تاكسییه‌ك چووه‌ته بانك بۆ وه‌رگرتنی موچه، به‌ڵام نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئه‌وه‌شی گوت: "كه لێكۆڵینه‌وه به‌رده‌وامه و تا ئێستا ناسنامه‌ی ژنه‌كه و هۆكاری كوژران و فڕێدانی ته‌رمه‌كه‌ی نه‌زانراوه".
ئا: زیلان عه‌لی
-----------------
هه‌ولێر: به‌ناوی دكتۆری و شێخایه‌تییه‌وه ژنانی له خشته بردووه
وارڤین – هه‌ولێر: پیاوێكی ته‌مه‌ن (52 ساڵ) به‌ناوی دكتۆری و شێخایه‌تییه‌وه، په‌یوه‌ندی سێكسی له‌گه‌ڵ ئه‌و ژنانه دروستكردووه، كه به مه‌به‌ستی نوشته و چاره‌سه‌ری منداڵنه‌بوون سه‌ردانیان كردووه و به كامێرا وێنه‌ی ژنه‌كانی گرتووه.
له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا، به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ئاسایی هه‌ولێر رایگه‌یاند، هێزه‌كانیان توانیویانه تۆمه‌تبار (س.ح.س) له‌دایكبووی (1960) له گه‌ڕه‌كی (مناره)ی شاری هه‌ولێر ده‌ستبه‌سه‌ر بكه‌ن، دوای ئه‌وه‌ی ئاسایش زانیاری له باره‌ی ره‌فتاره‌كانی ئه‌و تۆمه‌تباره پێگه‌یشتبوو.
به گوێره‌ی روونكردنه‌وه‌كه، ئه‌و تۆمه‌تباره خۆی وه‌ك دكتۆری دوورینه‌وه‌ی په‌رده‌ی كچێنی و منداڵ نه‌بوونی ژنان و كه‌سایه‌تی ئایینی ناساندووه و له‌و رێگه‌یه‌وه توانیویه‌تی سه‌رنجی خه‌ڵك به تایبه‌تی ئه‌و ژنانه‌ی كێشه‌ی منداڵنهبوونیان هه‌یه، سه‌ردانییان كردووه.
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا ئاسایش رایگه‌یاندووه: "بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ماڵه‌كه‌ی خۆی كردووه به نۆڕینگه‌ی پزیشكی له‌لایه‌ك، له‌لایه‌كی دیكه‌وه كردوویه‌تییه ته‌كیه‌ی شێخایه‌تی. دوای چاودێرییه‌كی ورد بۆمانده‌ركه‌وت تۆمه‌تبار له‌ڕێی ئه‌م كارانه‌وه هه‌وڵیداوه به‌شێوازی جۆراوجۆر په‌یوه‌ندی سێكسی له‌گه‌ڵ ئه‌و ژنانه درووستبكات، كه سه‌ردانی ده‌كه‌ن".
ئه‌و تۆمه‌تباره له‌ماڵه‌كه‌ی خۆیدا كامێرای داناوه بۆ وێنه گرتنی ئه‌و ژنانه‌ی له‌كاتی پشكنیندا خۆیان ده‌گۆڕن. له رێگه‌ی وه‌رگرتنی ژماره‌ی مۆبایله‌وه په‌یوه‌ندی سۆزداری له‌گه‌ڵ ژنه‌كان دروستكردووه.
ئاسایش ئاشكرایكردووه، به‌بڕیاری دادوه‌ر به یاسای ژماره (160)ى ساڵی (1983) ده‌ستگیر کراوە و دوای دەستگیركردنی تۆمه‌تباره‌كه دانی به تاوانه‌كانی داناوە.
ئا: ژاڵه عه‌زیز
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر