Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۱ مهر ۳۰, یکشنبه

بزووتنه‌وه‌ی کورد و چاره‌نووسی جاش و به‌کرێگیراوان



بزووتنه‌وه‌ی کورد و چاره‌نووسی جاش و به‌کرێگیراوان

گومانی تێدانیه‌ که‌ دیارده‌ی جاشێتی و په‌ره‌سه‌ندنی رێژه‌ی جاشێتی پێوه‌ندی راسته‌وخۆی به‌ بزووتنه‌وه‌ی کورده‌وه‌ هه‌یه‌...، هه‌رچه‌ند بزووتنه‌وه‌ چالاکتر بێ رێژیم زیاتر په‌نا ده‌با بۆ جاش درووست کردن تا له‌و رێگه‌وه‌ شه‌ڕی کورد به‌ کورد بکا. ئه‌وه‌یان سه‌یر نیه‌ و هه‌موو ده‌وڵه‌تێک په‌نا بۆ شتی وا ده‌با.


به‌ڵام سه‌یر ئه‌وه‌یه‌ که‌ بزووتنه‌وه‌ی کورد له‌ هیچ به‌شێکی کوردستان هه‌رگیز سیاسه‌تێکی گونجاویان به‌ نیسبه‌ت ئه‌م دیارده‌یه‌ نه‌گرتۆته‌ به‌ر و ته‌نیا بیریان له‌ سزادادن و توڵه‌ سه‌ندنه‌وه‌ کردوه‌ته‌وه‌، ئه‌مه‌ش خراپترین سیاسه‌تێکه‌ که‌ بگیرێته‌ به‌ر و راسته‌وخۆ یارمه‌تی به‌ رێژیم ده‌کا. به‌ کوژران و سزادانی هه‌ر جاشێک و به‌کرێگیراوێک له‌ ساده‌ترین حاڵه‌تدا بنه‌ماڵه‌یه‌ک یان چه‌ند که‌س و بنه‌ماڵه‌ی نزیک له‌و جاشه‌ به‌ ته‌واوی ده‌خه‌یته‌ به‌ره‌ی دوژمنه‌وه‌.، ئاخر هیچ نه‌بێ درووسته‌ ئه‌و که‌سه‌ جاشه‌ به‌ڵام که‌سی ئازیزی ئه‌و بنه‌ماڵانه‌شه‌ و کور و رۆڵه‌ی خۆیانه‌ و ناتوانن به‌ نیسبه‌ت کوژرانی بێ هه‌ڵوێست بن و ساده‌ترین هه‌ڵوێستیش ئه‌وه‌یه‌ تووشی نه‌فره‌ت له‌ بزووتنه‌وه‌ بن و له‌ داخی بزووتنه‌وه‌ زیاتر له‌ جاران بکه‌ونه‌ به‌ره‌ی دوژمنه‌وه‌ و به‌ دڵ خزمه‌تی پێ بکه‌ن. 
یه‌کێک له‌ مه‌رجه‌ سه‌ره‌کییه‌کانی سه‌رکه‌وتنی هه‌ر بزووتنه‌وه‌یه‌ک ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه‌ بتوانێ رێژه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ که‌م بکاته‌وه‌ که‌ هاوکاری ده‌وڵه‌ت ده‌که‌ن، جا ئه‌و که‌سانه‌ چ له‌ رووی بیر و باوه‌ره‌وه‌ هاوکاری بکه‌ن و چ به‌ هۆی ئیمتیازاتی مادیه‌وه‌.، ئه‌و که‌سانه‌ هۆکاری مانه‌وه‌ی رژیمن که‌واته‌ ئه‌رکی بزووتنه‌وه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئه‌و که‌سانه‌ له‌ هاوکاری کردنی رژیم دوور بخاته‌وه‌..، ئه‌و کاره‌ش له‌ رێگای سزادان و توڵه‌ سه‌ندنه‌وه‌ ئیمکانی نیه‌ و ته‌نیا رێژه‌ی هاوکارانی رژیم زیاتر ده‌کا. بزووتنه‌وی کورد به‌ درێژایی مێژووی خۆی زۆری سزا داوه‌ به‌ڵام ئایا رێژه‌ی جاشه‌کان که‌می کرد؟ یان به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ ئه‌و سزادانانه‌ بوونه‌ هۆکار بۆ ئه‌وه‌ی رژیم باشتر بتوانێ یارگیری بکا؟ 
ده‌سه‌لاته‌کان هه‌میشه‌ ده‌توانن له‌ رێگه‌ی ئیمتیازاتی مادییه‌وه‌ که‌سانێکی زۆر له‌ ده‌وری خۆیان وه‌ک هێزی سه‌رکوتگه‌ر کۆ بکه‌نه‌وه‌.، به‌ڵام بزووتنه‌وه‌ نابێ ده‌ره‌تانی ئه‌وه‌ بدا ئه‌و رێژه‌یه‌ زیاتر بێ. سزادان ئه‌و ده‌ره‌تانه‌ بۆ رێژیم درووست ده‌کا. که‌واته‌ ئێستا کاتی ئه‌وه‌ هاتووه‌ که‌ به‌ جیددی بیر له‌و بابه‌ته‌ بکرێته‌وه‌ و سیاسه‌تی گونجاو بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی رێژه‌ی جاشێتی بگیرێته‌ به‌ر. یه‌کێک له‌و رێگایانه‌ ده‌کرێ له‌ هاندانی به‌رده‌وامی جاشه‌کاندا بێ به‌ شێوازی جۆراوجۆر بۆ وازهێنان و یان به‌ نهێنی هاوکاریکردنی بزووتنه‌وه‌.، تا له‌و رێگه‌یه‌وه‌ رێژیم که‌مترین متمانه‌ی به‌ جاشه‌کان نه‌مێنێ. 
له‌ کۆتاییدا ته‌نیا بیر له‌و ئاماره‌ ناره‌سمییه‌ بکه‌نه‌وه‌.، له‌ 4 پارێزگای رۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا ده‌کوترێ رێژه‌یه‌ک له‌ نێوان 80 تا 120 هه‌زار که‌س له‌ ریزه‌کانی سپا و به‌سیج و ئیتلاعات و ئۆرگانه‌کانی دیکه‌دا چالاکن. ئه‌گه‌ر هه‌ر یه‌ک له‌وانه‌ بنه‌ماڵه‌یه‌کی 5 که‌سیان هه‌بێ، بیری لێ بکه‌نه‌وه‌ یانی شارێکی وه‌ک سنه‌.، یانی نابێ بزووتنه‌وه‌ی کورد له‌ خه‌می جه‌معیه‌تێکی 500 هه‌زار که‌سی ولاته‌که‌یدا بێ؟ یانی ده‌بێ ئاوا به‌ ئاسانی 500 هه‌زارکه‌س بخه‌ینه‌ به‌ره‌ی دوژمنه‌وه‌؟ ئایا بیرمان له‌وه‌ کردۆته‌وه‌ پشتیوانیه‌کی 500 هه‌زارکه‌سی بۆ رژێمێکی داگیرکه‌ر یانی چی و چه‌نده‌ یارمه‌تیده‌ر ده‌بێ بۆ به‌رده‌وامکردنی داگیرکاری؟ ئه‌وه‌ زۆر کاره‌ساته‌ و پیویستی به‌ به‌خۆداچوونه‌وه‌ هه‌یه‌.، تکایه‌ با به‌سه‌ر بیری تووله‌سه‌ندنه‌وه‌ و سزاداندا زاڵ بین و عه‌قلانیتر بۆ مه‌سه‌له‌که‌ بڕوانین
Hosein Ahmadpoor
--------------------
کاریکاتور خامنه ای در واشنگتن تایمز
---------------------


اعدام قریب الوقوع ۱۰ محکوم به مرگ


Imminent risk of execution of 10 prisoners in Iran

خبرگزاری هرانا – ده محکوم به مرگ که روز چهارشنبه ۱۹ مهرماه جهت اجرای حکم اعدام به زندان اوین منتقل شده بودند بزودی اعدام می‌شوند.




بنا به اطلاع گزارشگران هرانا، ارگان خبری مجموعه فعالان حقوق بشر در ایران، ۱۰ زندانی که به اتهام قاچاق مواد مخدر به اعدام محکوم شده بودند و روز چهارشنبه ۱۹ مهرماه جهت اجرای حکم از زندان قزل حصار به انفرادیهای بند ۲۴۰ اوین منتقل
گردیدند بزودی اعدام خواهند شد.

یکی از بستگان این زندانیان به گزارشگر هرانا گفت: این زندانیان به دستور مسئولین زندان با خانواده‌های خود تماس گرفتند و به ایشان گفتند فردا صبح با در دست داشتن شناسنامه‌هایشان جهت آخرین ملاقات به درب زندان اوین مراجعه نمایند.

یکی از این زندانیان سعید صدیقی می‌باشد که بنا به اسنادی که منتشر شده در یک دادگاه ۱۴ دقیقه‌ای به اعدام محکوم شده و اصرار دارد که بی‌گناه است.

خانواده این افراد تا کنون چندین بار در مقابل بیت رهبری در خیابان پاستور تجمع نموده‌اند.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر