سیخور ناوەیەکی ناسراوە بەلام جاش لە گەل سیوردا فەرقی هییە شاید نیزیک بن لە یەک بەلام جاش و سیخور دەتوانن لە یک ریزدا بن چونکە هەردۆکیان بەکری گیراوەن لە کوردیدا جاش هەم مانای سیخوری لە خۆ دەگرێت و هەم مانای خۆفروشی لە خۆ دەگرێت لە ئیرەدا واتە هەردۆکیان یەکن
( هیوادارم ههمو میدیا و مالپەرەکانی ئازاد و کورد پەروەر بە گوێی ههر تاکێکی کوردی بگەیەنن )
سیخوری لە گەل جاش وەک چون لە ناوەکەی جیاوازە ، لە کار و ئەرک و دەوریان لە نوکەری و دار دەس بون و خۆ فروشی جیاوازیان ههیە و بە دیوێک دەتوانین بلێن : لە جاش زور مەترسی دارترە و بە درێژایی مێژوو تاکو ئێستا زورداران کەلکیان لێی وەر گرتوە و بە پێی راپورتەکان و دیکومنتەکان زیاتر لە رەگەزی ژن کەلکیان وەر گرتوە و تەنانەت ههر وەک ئاگادارن لەم دوایانە سیخورێکی روسی بە پلانی دارێژراو خۆی گەیاندە کوشکی سپی ئەمریکا و ئاشکرا بو . مەبەست لە هێنانە ئارای ئەم بابەتە و وەرگێرانی ( گەورەترین سیخوری شەری دووههمی جیهانی ) کە پێشەکشتان دەکەم لەمەر ئەوەیە کە :
- ئایا داگیر کەرانی کوردستان لەم بیروکە مەترسی دارە کەلکیان وەر نەگرتوە ؟؟
- گەر ئاورێک لەم ٣٤ سالەی رابردوی رۆژههڵات بدەینەوە و بە قەولی ماموستا پەشێو دەفەرمێ : لە کەرێکیش بپرسین . نەهێشتنی هاتنە ئارای یەک ریزی مالی کورد لە مەر ههبونی سیخور لە ریزی کوردەواری دا نییە ؟؟
- ئەم ههمو کارە ساتە ، ئاوارەیی ، خوێن رژان ، لێک دابران ، لە دەس دانی سەرکردەکان و ... هۆکاری بونی سیخور لە ئاستی سەرەوەی شورش دا نییە کە بەرگری لە یەک ریزی مالی کورد لە بەرەیەکی نیشتمانی دا دەکات ؟؟
ئەوەی کە حاشای لێی ناکرێ و ولامی پرسیارەکان دەسەلمێنی ، بە داخەوە سیخور لە کوردستان بوونی ههیە ! بەلام پرسیاری سەرەکی ئەوەیە چون گەل دەتوانی بەرنگاری سیخور بێتەوە و تەفر و تونایان کات ؟؟
بەرێزان ، ئازیزان ، دڵسوزان و چینی نوێی کوردەواری . بە کوردی پەتی لە نێوان دوو مرۆڤ تا دەگاتە بنەمالە و پێک هاتنی کومەلگا و .... بە ههبونی بەرنامەی دیاری و دەس نیشان کردنی هێلی سوور توانراوە خۆ لە کردەوە و فکرە و ئەگەری بەرە و ههلدێر بپارێزێ . لە سەر ئەم بنچینەیە ، ئەو کاتە کۆمەلگای کوردەواری بۆ پێشکەوتن و بە ئاوات و ئامانجی رزگاری لە ژێر چەپوکەیی و سەربەستی و سەربەخۆیی کوردستان بە ئامانج دەگات کە خاوەنی بەرەی نیشتمانی بە بەشداری نوێنەرانی ههمو چێن و توێژێکی کۆمەلگا بێت و بە دیاری کردنی خاڵ گەلێکی دیاری و سەرەکی و کردنە یاسا کە ههمو مل کەچی بین هێلی سوور دەس نیشان دەکرێ و تاکە بەر پرچ دانەوەی داگیرکەران و لە ناو بردنی سیخورەکانیەتی . بەرای من ئەوەی بە ههر شێوازی دژایەتی یا خۆد بە ههمو تۆاناوە لە ههولی چالاک بوونی بەرەی نیشتمانی نەبێت . راستەو خۆ مەیدانی رەم بازی بۆ سیخورەکان لە کوردستان دەرەخسێنێ و ناتوانێت بە هیچ پاسا و برو بیانوێک حاشا لەم راستیە بکات . هیوادارم ههمو تاکێکی کورد پێی داگری ئەم واقعە بن و چالاک بونی بەرەی نیشتمانی بکەنە تاکە دورشمی سەرەکیان و بە دڵنیایەوە بەرەی نیشتمانی بە رەوانەوەی ههمو گرێ پوچکەکانی ناو کۆمەلگای بزانن .
گەورەترین سیخوری شەری دووههمی جیهانی
وەرگێراو لە گوڤاری دانشمەند . ب / ب
پێشەکی ،
شەری دووههمی جیهانی سەرەرای ههمو تایبەت مەندیەکانی کە لە ئارا دا بو ، تایبەتمەندی ههرە سەرەکی کە تا ئەو کاتە بێی وێنە بو : کەلک وەر گرتن لە سیخورە نهێنیەکان لە دەزگا جوراو جورەکانی سیاسی و نیزامی لە ههر دوو بەرەی شەردا بو ، زوربەی ئەو زانست و ئاگادار بونەوەی کە لە پشتی جبهەی شەرەکە ، یان پێش لە دەس پێی کردنی هجوم کردن ئاشکرا دەبون ، لە لایەن ئەم سیخورانەوە بەدی دەهات و بەم شێوەیە خۆیان وەک هێزێک لە شەری دووههمی جیهانی بە خەلک ناساند و سەرنجی گشتیان بۆ لای خۆیان راکێشا و بە ناوی ستونی پێنجەم بەناو بانگ بون . وە لە پێش ههمو جموجولێک یا حەرەکەتێکی ئەو شەرە لە لایەن ههردو بەرەی شەر بایەخی زوریان پێی دەدرا . لە نێوان زوربەی ئەو سیخورانە بە ژن و پیاوە وە کە لە شەری دووههمی جیهانی دەوریان دەدیت : ( ماتا هاری ) یان بە ناوی گەورەترین سیخور لەو شەرەدا ناو دەبرد ، کە بە ناز ناوی " سی سرو " ناوبانگی پلەی یەکەمی سیخوری بو .
ژیان نامە و ناسنامەی " سی سرو "
ههر وەک باس کرا " سی سرو " ناز ناوی بو و کە لە لایەن دەسەلاتدارانی ئالمانیا پێی ناوزەد کرا بو . ناوی خۆی [ ئەلیاس بازنا ] بو ، باوکی ئالبانیایی و دایکی خەلکی رومانی بو وە لە شاری ( تیرانا ) پێتەختی ئالبانی لە دایک بو ، ئەو ههر لە مندالیەوە هوگری کردەوەی نێنی بو ، لە قوفل کردنەوە و ههر وەها کردنەوەی گاوسەندوق شارەزایی بێی وێنەی ههبو ، بە هوی فەقیریەوە نەیتوانی درێژە بە خوێندن بدات وە دوای ئەوەی لە ئالبانیا روی کردە تورکیا لە شاری ئیستانبول و سێواس چەن جێگایەکی بری و بەو هویە کەوتە زیندان . دوای رزگار بونی لە زیندان لە سالی ١٩٣٨ یانی سالێک پێش دەس پێی کردنی شەری دووههمە جیهانی چوە شاری ئانکارا پێتەختی تورکیا .
لە وی گەیشتە ئەو قەناعەتەی کە لە دزی و مال برینی خەلک دەس ههلگرێ و ئیش و کاری کلیل دورست کردن کە شارەزایی زوری تێیدا ههبو بکاتە پیشە و خۆی پێی بژیەنێت ، تەنانەت ماوەیەکیش بۆ بە رانندەیی تاکسی ، بەلام تەوای ئەو کارانە نە لە باری دەرونی وە نە لە باری ئابوری ئاکام و بەهرەی پێی نەدەگەیاند ، تاکو ههلێکی باشی بۆ هاتە ئارا کە لە رۆژنامەی ناوخۆی ئانکارا لە سالی ١٩٤٣ دا راگەیەندراوی بەم شێوەیە بلاو بۆ وە کە : بالوێزخانەی ئینگلیس پێویستی بە رانندە ههیە . " سی سرو " داواکاری خۆی لە مەر ئەم بانگەشەیە راگەیاند و بۆ ئەوەی دەیتوانی بە چەن زبانان قسە بکات ، بۆ ئەم کارە وەر گیرا و لە بالوێزخانەی ئینگلیس بۆ بە رانندەی کەسی یەکەمی ئەو بالوێزخانەیە و لە ماوەی کار کردنی دا توانی را و متمانەی ههموان بەرانبەر بە خۆی راکێشێ و بە گشتی جێگە سیقە بێت .
یەکەم چالاکی سیخوری
لە دوای ماوەیەک کار کردن لە بالوێزخانەی ناو براو ، لەگەل " هیوهاجسن " ماموستای مندالەکەنی بالوێزی ئینگلیس خۆی کردە دوست و توانی رەمزی گاو سندوقی ئاغای بالوێز وە دەس بێنی . ئەم بالوێزە کابرایەکی زور زانا و بە توانا بو ، لە وڵاتی بلژیک ، ئێران ، چین کاری کردبو و تەنانەت بە خەویش کارەساتی وای چاوەروان نەدەکرد ، کە رۆژێ گاو سنەندوقەکەی لە لایەن سیخورەوە بکرێتەوە و چاوی لێی بکرێ ، یەکەمین حەرەکەی بازنا " سی سرو " کاتێ دەستی پێی کرد ههندێ بەلگە و دیکومنت کە لە کەشاوی مێزەکەی ئاغای بالوێز بو دەستی کەوت و ناوەروکی ئەو بەلگانە وەک راپورتێکی گشتی دای بە نوێنەری ئالمانیا لە ئانکارا و لە لایان ئالمانیەکانەوە کارەکەی پەسەند کرا و پارەیەکی چاکیان پێی دا . ئەم دەسکەوتە هێنایە سەر ئەو قەناعەتە کە کەلکی زیاتر لەم کارە وەر بگرێ و زانیاری زیاتر کە ئالمانیەکان کریاری بوون وە دەس بێنی ، پاشان ههندی بەلگە و دیکومنتی دیکەی وەدەس کەوت کە سەبارەت بە رادەی چەک و تەقەمەنی وڵاتە یەکگرتوەکان بو کە هاوپەیمانی روسیە بوون لە شەری دژ بە ئالمانیا لەم ئاستەدا راپورتێکی ئاوا کەلکی زوری بۆ ئالمانیا ههبو تاکو لە هێزی نیزامی و کەرەستەی شەر لە روسیە بە شێوەیەکی گشتی ئاگاداری ئەوتوی ههبێ و نەخشە و پلانەکانی خۆی توگمە کات و بۆ ئەو شەرە خۆ تەیار کات ، " سی سرو " ئەم بەلگانەی بە رایشی سێههم فروشت .
پارەی تەزویر
لە دوای ئەوەی کە " سی سرو " زانی کە زور زیاتر لەوە بە هوی ئەم کارەیەوە دەتوانی کەلک لە ئالمانیاکان وەربگری و پارەی چاک وەلا بنێ . لە مانگی ئوکتوبری ١٩٤٣ لەو کاتە کە کنفرانسی وەزیرەکانی وڵاتە یەکگرتوەکان لە تورکیا دەسی پێی کرد ، ' سی سرو " ئاگادار بۆ وە و بە رەوشتی تایبەتی بەلگە و دیوکومنتەکانی ئەم کۆنفرانسە وە دەس بێنی و ئالمانیەکان کە حەزی زوریان لە زانست و چونیەتی ناوەروکی ئەم کۆنفرانسە بوو خەویان پێوە دەدیت و بۆ ههمو جورە مامەلەیەک حازر بون ، " سی سرو " ئەو زانیاریەی پێی فروشتن و بۆ درێژە دانی ئەم کارە کەوتە فکری سەرمایە گوزاری کردن و کامێرەیەکی بچوکی تایبەت بە رەسم گرتن لە ههمو چەشنە بەلگە و دیکومنتێکی کری . " سر هاجسن " باڵوێزی ئینگلیس لە تورکیا عادەتی وا بو کەزیاتر لە کاتی حەسانەوەی بەلگە و دیکومنتی بۆ خۆێندنەوە دەبردە ژوری خەوەکەی و بە وردی پێیدا دەچوە وە . " سی سرو " ش کە لە رەمزی گاوسەندوقەکەی دەزانی لە کاتی تایبەت خۆی دەگەیاندە ئەو بەلگە و دیکومنتانە و رەسمی لێی دەگرتن خاوەنی ٥٦ رەسم لە بەلگەی جوراو جور بو . دوای تەواو کردنی ئەم کارە لە ٢٦ مانگی ئوکتوبری ١٩٤٣ لە گەل کەسی گرێبەندی ئالمانیەکان پێوەندی گرت و پێشنیاری پێی کردن کە ئەم بەلگانە لە بەرانبەری بیست ههزار پوند واتە چل ههزار دولار پێیان بفروشی . ئالمانیەکان لە گەلیا رێ کەوتن و قەبولیان کرد ، بەلام ئەم جار کلاویان لە سەر " سی سرو " نا ، بەم شێوەیە کە ئالمانیەکان لەو پوندی تەزویریەی کە لە بەندیخانەکاندا بە زور و زەبری ئەشکنجە دان بە دیلەکانیان دورست دەکرد کەلکیان وەگرت .
رەشتی " سی سرو "
شێوەی کاری " سی سرو " لە تورکیا بە جورە بو کە ههر کاتێ " سی سرو " لە دەس خستنی بەلگە و دیکومنتەکان سەرکەوتو بوایەت . لە گەل " لودریک مونریش " کە یەکێک لە ئەندامانی پێوەندیەکانی رێکخراوی جاسوسی ئالمانیا لە تورکیا بو ، لە رێگەی تەلەفونەوە پێوەندی پێوە دەکرد و قەراریان وا بو کە " سی سرو " لە تەلەفوندا پێی بلێت : پێت خۆشە بەیانی پێکەوە یاری برێج بکەین . ئەم رەمزە بەو مانایە بو کە " سی سرو " شتی پێیە و دەبێ لە ساعەتی ١٠ی ئەو شەوە لە شوێنی کە پێشتر دیاریان کردبو " لودریک مونریش " ببینێ ، دوای ئەوە " مونریش " بە ماشینەکەی خۆی " سی سرو " ی لە شوێنی دیاری کراو سوار دەکرد و بە مانوردان و هاژوشتنی جورا جور رێگەی دەبری تاکو ئەگەر لە ژێر چاوە دێری بن لە پێش چاویان ون بن ، پاشان لە جێگەیەکی ئەمن و دوور لە شك کردن ، پول و بەلگەکانیان وێک دی دەگورایەوە . لە نێو ئەو بەلگانە یەکیان راوێژکاری کونفرانسەکانی تاران و قاهرە بو ، کە روزولت ، چرچیل و ئیستالین تێدا بەشدار بون ، ئەم دوو کونفرانسە کە لە راستی دا ئاکام و زروفی دنیای لە شەردا دیاری دەکرد بایەخێکی زوری بۆ ئالمانیەکان ههبو و دەیانویست بە ههر شێوەیەک کە دەبێ لە وتووێژی ئەو سێ دەسەلات دارانە ئاگادار بن . یەکێ لە راوێژی ئەم کونفرانسە هجوم کردنە سەر فەرانسە لە ژوءن ١٩٤٤ دا بو کە بوە هوی شەرێکی درێژخایەن و لە مێژوودا ناوبانگی دەر کرد کە " سی سرو " یەک سال پێش لە دەس پێی کردنی ئەو شەرە ئالمانیەکانی ئاگادار کردبو .
زانیاری وڵاتە یەکگرتوەکان لە وەی کە جاسوس لە تورکیادا ههیە
کاتێ ئەو بەلگەنامانە و دیکومنتانەی سەبارەت بە رێکخستنی ئامێری رادار لە تورکیا دا بۆ ئەوەی لە هاتنی فروکەکانی ئالمانیا ئاگادار بن ، لە لایەن " سی سرو " بە ئالمانییەکان فروشرا ، بە هوی ئەوەی تورکیا بێی لایەنی خۆی راگەیاندبو ئەم وڵاتە کەوتە ژێر دژایەتی " رومین تروپ " ی وەزیری دەرەوەی ئالمانییەکان . ئامریکایەکان لە دژایەتی کردنە ههستیان بەوە کرد کە رەنگە ئالمانیەکان زانیاری پێویستیان لە بەلگەنامەی وتووێژی وڵاتە یەکگرتوەکان ههبێ . ههر بە هویە لێکولینەوەیەکی گشتیان لە سەرانسەری ئوروپا دا دەس پیی کرد لە ئاکامی گەلالە کردنی گشتی گەیاندیانە " روزولت " . روزولت یش بە " چرچیل " ی وت کە ئالمانیەکان لە لایەن بنەیەکەوە ، توانیویانە بەلگە و دیکومنتی ئینگلدەکان وە دەس بێنن و ئەو بنە و شوێنەش لە تورکیا دایە . " چرچیل " گوفتی بە " روزولت " دا کە ئەم باسە بخاتە ژێر لێکولینەوەی تایبەت . لە ماوەی ئەم روداوانە " سی سرو " هههرو درێژەی بە سیخوری خۆی دەدا و بەلگە و دیکومنتی دەدایە " مونریش " تاکو لە مانگی ئەوریلی ١٩٤٤ " سی سرو " ههستی کرد کە لە یەکێک لە چاو پێی کەوتنەکەی لە گەل " مونریش " خراوەتە ژێر چاوە دێری دوایان کەوتون و ئەو کەسانەش سەر بە باڵوێزخانەی ئامریکان . زور لەم کارەساتە ترساو و لای وا بو رەنگە ههمو شت ئاشکرا بو بێت . ههر بەو هویە رۆژێک لە دوای نیوەرو دا هاتەوە مال و تەواوی ئەشیاکانی وەک ( کامێرا ، بەلگە و دیکومنتەکان ) ی لە ناو برد و بو ههمیشە لە ئانکارا هاتە دەرەوە و ئیتر هیچ کەس لە ئاکامی " سی سرو " ئاگادار نابیت .
بەسەر هات یان کارەساتی " سی سرو "
سەبارەت بە کارەساتی " سی سرو " چەن تیوری و بۆ چونی جوراو جور ههن کە لە ناو ئەوانە سێی یان بە هوی دەلیل و بەلگە باس کراون و زیاتر لە ههمو سەرنج راکێشەرە :
١ – ئالمانەکان لە سەر ئەو باوەرەن کە " سی سرو " وجودی نەبوە و ئەمە ناوێکی خەیالی و دەس کرد بوە بۆ ئەوەی رێکخراوە سیخوریەکانی وڵاتە یەکگرتوەکانی پێی بتوقێنن . ئەگینا لە راستی دا سیخوری ئالمان لە ئانکارا ههمان " مونریش " بوە کە بە ناز ناوی جورا و جور لە وڵاتەکاندا کاری سیخوری ئالمانیای بەرێوە بردوە و تەنانەت شەخسی هیتلر کە لە تەواوی کاری سیخورەکان ئاگادار بو " سی سرو " ی نە ناسیوە .
٢ - بو چونی دیکە ئەمە بو کە " سی سرو " بوونی ههبوە ، ناوی ئەسلی ئەو " بازنا " یە بەلام ئینگلیسەکان حاشا لەوە دەکەن کە بە هوی کەمتەر خەمی و بایەخ نەدان بە ئەمنیەتی ناوخۆ سیخور توانیبێتی رخنەی کردبێتە ریزەکانی دەزگای ئەوانەوە و بە هیچ جوری دانیان پێی دا نە ناوە و بە شتەیەکی خەیالی لە قەلەم ئەدەن . تاکو دوای گرتنی ئالمان ئەو ئاگاداری و بەلگە و دیکومنتانە لە وەزارەتی دەرەوەی ئەم وڵاتە دەس کەوت . کە ئاشکرای دەکرد یەکێک لە تورکیا بەلگە و دیکومنتی داوە بە ئالمانیەکان و بە پێی دەرکەوتنی ئەم بەلگانە لە وەزارەتی دەرەوە ئالمانا ئیتر جێگەی حاشا کردن نەبو .
٣ – بو چونی سێهەم و ئاخر بوچون کە زوریش سەرنج راکێش بو ، ئەوە بو کە : بەلێ " سی سرو" ههبوە کە ههمان " ئەلیاس بازنا " ی دزە کە بوتە " سی سرو " ی سیخور ، ههمو ئەو شتانە بە گشتی ههبون ، بەلام ئەوەی جێگەی باسە ئەوەیە کە کامە دەزگای سیخوری کەلکی لێ وەر گرتوە و نەناسراوە .
زور یەک لە لێکولێنەرانە لە سەر ئەو باوەرەن کە ئینگلیسەکان وە وڵاتە یەکگرتوەکان لە ههبونی " سی سرو " وە بایەخداریەتی ئەو بۆ ئالمانیا ئاگادار ئەبن ، بەلام بۆ خۆیان بەلگەو دیکومنتی ساختە و بیی بایەخیان ناراستە و خۆ دەخستە بەر دەس " سی سرو " تا کو بە ئالمانیەکانی بفروشی . دەلیلیشیان ئەوەیە کە تەواوی ئەو ماوەی " سی سرو " کاری لە گەل کردون بەلگەیەکی کاریگەریان پێی نەداوە وە لە ئاکام هیچ کاتێک ئالمانیەکان لە پلان و نەخشەی کاریگەری نەتەوە یەکگرتوەکان ئاگادار نەبوە ، تەنانەت لە ههندێ لە راپورتانە باسی هجوم بۆ تورکیا یان دامەزرانی رادار لە تورکیا دەکەوتە دەس ئالمان تاکو نەتەوە یەکگرتوەکان باشتر بتوانن پلانەکانیان بپێکن و دەسی بە سەرا بگرن ، ئەم تیوریە ههر چەن ناتوانێت راست بێت بەلام بونی " سی سرو " بە درۆ ناخاتەوە و بەلکو بە سیخوری دوو لایەنە ناوی دەبا .
هاتنەوەی دووبارەی " سی سرو "
قسە و باس سەبارەت بە " سی سرو " ههروا درێژەی ههبو تاکو لە سالی ١٩٦٠ پیاوێک لە ئیتالیا کتێبێکی نوسی کە لەو دا هاریکاریەکانی " سی سرو " بە وردی و خال بە خال و یەکە یەکە نوسی بویوە و تەنانەت بچوکترین حەرەکی کارەکانی بزر نەکردبو و خستبویە رو ، ئەم پیاوە خۆی بە ناوی " سی سرو " ی راستە قینە ناساندبو ، ههر وەها ئەو شتانە یان خالانەی کە لە کتێبەکەی دا باسی کرد بو ئەوە بو کە لە تەواوی سیخوری کردنی دا نەیتوانیبو قازانجی مالی لێی وەدەس بێنی ، بۆ ئەوەی ئالمانیەکان پوندی ئیسترلینگی تەزویریان پێی دەدا ، وە ئەو هیچ کات نەیتوانی پاش تەواو بونی شەر لەو پارەە کەلک وەر بگرێ و ههمو فرێ دابو ، شتەیەکی دیکە کە ئەو لە کتێبەکەی خۆی دا باسی لێی دەکات ئەوە بو کە : رەنگە لە دووا برگەی کار کردنی سیخوری وڵاتە یەکگرتوەکان ئاگادار بو بن و زانیاری نارستیان نا راستەوخۆ پێی دابێ تاکو بە ئالمانیەکانی بفروشی . " سی سرو " بویە ئەم گومانە دەکات بۆ وەی دەلێت : لە جاران بە سەهل تر و سانا تر بەلگەکانم وەدەس دەکەوت و زوربەی ئەو زانیارانەش بایەخێکی ئیستراتیژی ئەوتۆی سە بارەت بە شەر تێدا نەبو . : سی سرو " دەلێت : ههر بەم هویە و لە ژێر چاوەدێری ئەمریکایەکانەوە بەو قەناعەتەی گەیاندم کە بۆ ههمیشە سیخوری وەلا نێم خۆم لە بەر چاوان بشارمەوە .
لە واقع دا ههر چونێک و بە ههمو ئەو تیوریانەی سەبارەت بە " سی سرو " ههن یەک شت نکولی لێی ناکرێت : چ ئەو مەسەلەیە راست بێت یان نا ، رەوایەت و خەیال بێت وە یان چ سیخوری یەک لایەنە یان دوو لایەنە بێت . " سی سرو " گەورەترین چالاکی سیخوری لە شەری دووههمی جیهانی دا بە ناوی خۆیەوە دیاری کرد و ئالو گوری کردنی بەلگە بایەخ دارەکان ئەوە دەسلمێنی کە کەسێک یان کەسانی سیخورایەتیان کردوە و ئێستاکە " سی سرو " یەک کەس یان چەن کەسانێ بێت ویستویانە لە ناو جەرگەی دڵی رێکخراوی وڵاتە یەکگرتوەکان ترس و دردونگی دورست بکەن ، ئەمە مەسەلەیەکە دور نییە دا هاتو ولامێکی بۆ ههبێ .
حەمەی شاسواری
بورواەی ١٩ / ١٠ / ٢٠١٢
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر