Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۱ آبان ۲, سه‌شنبه

AKP هیچ زه‌مینه‌یه‌کی بۆ ئاگربه‌ست نه‌هێشتۆته‌وه‌


AKP هیچ زه‌مینه‌یه‌کی بۆ ئاگربه‌ست نه‌هێشتۆته‌وه‌ 

کارایڵان بانگه‌وازییه‌که‌ى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى تورک ئه‌حمه‌د داود ئۆغڵوى هه‌لسه‌نگاند که‌ به‌ بۆنه‌ى جه‌ژنى قوربانه‌وه‌ داواى له‌ سوریا کردبوو ئاگربه‌ده‌ست راگه‌یه‌نێ و وتی:"له‌ وڵاته‌که‌ی خۆیدا سه‌دان که‌س له‌زیندانه‌کان له‌ مانگرتندان، ئه‌و مانگرتنه‌ (40) رۆژى تێپه‌ڕاندووه‌، هه‌روه‌ها له‌ ناوخۆى وڵاتدا له‌ هه‌موو ده‌ڤه‌رێک ئۆپه‌راسیۆن ئه‌نجام ده‌درێ و شه‌ڕ و پێکادان هه‌یه‌، کابرا هیچ یه‌کێک له‌وانه‌ نابینێ و هه‌ڵده‌ستێ بانگه‌وازى ده‌کات که‌ سوریا شه‌ڕ راگرێ، ئه‌وه‌یه‌ زهنیه‌تى داگیرکارى تورک، له‌کاتێک دا که‌ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ وه‌ک نه‌دیو له‌ ڕوداوه‌کان ده‌ره‌وانێ، سه‌رۆک وه‌زیر فه‌رمانى له‌ناوبردن ده‌دات و ته‌نانه‌ت بانگه‌وازى ده‌کات که‌ هه‌ڵویست له‌ دژى بزوتنه‌وه‌ى ئازادى کۆمه‌ڵگه‌ وه‌ربگیرێت، له‌ جێى هێوربوونه‌وه‌ کار بۆ چیتر ئاڵۆزکردنى ره‌وشه‌که‌ ده‌کات، AKP هه‌موو هه‌لومه‌رج و، زه‌مینه‌یه‌کى ئاگربه‌ستى بۆ جه‌ژنى قوربان له‌ ئارادا نه‌هێشتووه‌."


ئه‌گه‌ر ئه‌ردۆغان راست ئه‌ڵێت بۆ نه‌چوو بۆ گرد

ی کۆنسێرڤه‌

کارایڵان رایگه‌یاند که‌ هێزه‌کانى HPG له‌ رۆژانى جه‌ژنى قورباندا چالاکى له‌ به‌رامبه‌ر به‌و هێزانه‌ی سوپای تورک و هێزه‌کانی تری سه‌ر به‌ ده‌وڵه‌تی تورک ئه‌نجام نادات که‌ له‌ هه‌رێمه‌ مه‌ده‌نییه‌کانن.

کارایڵان سه‌باره‌ت به‌ بانگه‌شه‌کانی ئه‌ردۆغانیش له‌سه‌ر حاشاکردن کۆنترۆڵکرانی هه‌رێمه‌کان له‌لایه‌ن گه‌ریلاکانی HPG ه‌وه‌ به‌م شێوه‌یه‌دوا:"ئه‌گه‌ر ستراتیژى PKK تێکبچوایه‌ ئه‌وا نه‌یده‌توانى بستێک خاک کۆنتڕۆڵ بکات، ئه‌گه‌ر وایه‌ بۆ فڕۆکه‌کانیان شه‌و و ڕۆژ چیاکانى کوردستان بۆردومان ده‌که‌ن؟ ئێستا نه‌ک ته‌نها قه‌ندیل و زاپ بۆردومان ده‌که‌ن، به‌ڵکو شه‌مزینان، گه‌ڤه‌ر، چه‌لێ، جوله‌مێرگ، ئه‌لکێ، شڕناخ و چیاکانى هه‌ره‌کوڵى سه‌ربه‌ سێرتیش بۆردومان ده‌که‌ن، ئایا ئه‌و جێگایانه‌ له‌ سنورى تورکیادا نیه‌؟ سوپاى تورکیا فڕۆکه‌ جه‌نگییه‌کانى نانێرێته‌ سه‌ر شوێنێک که‌ ده‌سه‌ڵاتى به‌سه‌رییه‌وه‌ هه‌بێت، له‌ دواى ئه‌وه‌ى سوپاى فڕۆکه‌ ده‌نێرێته‌ جێگه‌کانى ئاماژه‌ بۆکراو سوپاى پیاده‌یشى بۆ ده‌نێرێت، ئه‌گه‌ر تۆ ناتوانیت بچیته‌ هه‌رێمێکه‌وه‌ و به‌ فڕۆکه‌ بۆردومانى ده‌که‌یت، ئه‌وا وتاى ئه‌وه‌یه‌ که‌ تۆ کۆنتڕۆڵت له‌سه‌ر ئه‌و شوێنه‌ نیه‌، به‌ واتایه‌کى تر ئه‌و قسانه‌ى ئه‌ردۆغان ده‌یکات ته‌نها درۆیه‌، ئێمه‌ پێشووتر وتبومان ئه‌گه‌ر ڕاست ده‌کات بابچێته‌ گردى کۆنسه‌رڤه‌ که‌ پێش دووساڵ ئه‌دۆغان خۆى سه‌ردانی کردبوو، کوا بۆ نه‌چوو؟ یان نیشانه‌ى ئه‌و ڕاستیه‌یه‌ که‌ ئه‌و ده‌ڤه‌رانه‌ هیچى له‌ ژێر کۆنتڕۆڵیاندا نه‌ماوه‌ به‌ڵکو له‌ ژێر ده‌ستى گه‌ریلادایه‌ و ئه‌گه‌ر گه‌ریلا هێز و باوه‌ڕێکى پته‌وى نه‌بوایه‌ نه‌یده‌توانى ئه‌و ده‌ڤه‌رانه‌ بخاته‌ ژێر ده‌ستى خۆیه‌وه‌."

----------------------------



ئەحمەد تورک"بانگ له‌ سه‌رجه‌م رێکخراوه‌ مه‌ده‌نییه‌کان، رووناکبیران و ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ باوه‌رییان به‌ مافی ژیان هه‌یه‌، ده‌که‌م که‌ له‌به‌رامبه‌ربه‌م ره‌وشه‌ بێده‌نگ نه‌مێننه‌وه‌ و ده‌رنگیان ده‌رکه‌وێت. جارێکی تر بانگ له‌ گه‌له‌که‌مان ده‌که‌ین که‌ واز له‌ بێده‌نگی بهێنێت و به‌ ده‌نگیان به‌رز که‌نه‌وه‌. پێویسته‌ که‌ گه‌له‌که‌مان خاوه‌ندارێتی له‌ چالاکی مانگرتنی بێ واده‌ی زیندانیان بکات'

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر