پارتی لیبراڵ
دیمۆکراتی کوردستان" جەژنی خاوەنكار لە
كۆمەڵگای رەسەن
و خۆڕاگری یارسان پیرۆز دەکات
ئایینی
یاری ئایینی خۆڕاگری و تەبایی نێوان رەگەز و كۆمەڵە جیاجیاكانی كوردستانە و
كلتووری رەسەن و پارێزراوی ئەم بەشە لە كۆمەڵگای كوردستان مایەی شانازیی هەموومان
و نموونەیەك لە خەباتی مێژوویی گەلی كورد لە دژی بەرهەڵستكارانیەتی.
ڕۆژانی 18
تا 20 گهلارێزان خەڵکی یارسان ڕۆژو دەگرن و پێشوازی دەکەن لە جەژنی خاوەنکار.
لەو ڕۆژانه
دا، باوەڕمەندانی ئایینی یاری به گرتنی ڕۆژوو و نهزرکردن، ڕێز دهگرن له خۆڕاگری
سوڵتان سهحاك و هاوڕێیانی.
لە سێ
ڕۆژەی خاوهنکاردا، خۆڕاگری سوڵتان سهحاک و 6 کهس له هاوڕێیانی کە بە
"حەفتوانە" ناسراون، پیرۆز دەكەن.
هاوڵاتیانی
كوردی یارسانیی ئێمە هێمای بەرخودانن لە دژی داگیركارانی وڵاتەكەمان و سوڵتان
سەحاك و یارانی نموونەیەكن لەو كەسایەتی و سیمبولانەی, وانەی خۆڕاگرییان بە نەوەكانی
داهاتووی كورد فێركرد و پێشمەرگە و خەباتكار و پارێزەری نیشتمانیش لە وەچەكانی
دوای ئەوانن كە لەسەر رێبازی پیرۆزی ئەوان دەڕۆن و خوازیاری رزگاری لە بندەستیی
داگیركارنی وڵاتن.
لەم رۆژانەدا
سەری رێز لە خۆڕاگریی یارسانییەكان دەگرین و شانبەشانی ئەوان ئەم یادە نەتەوەییە
بەرز رادەگرین.
ئەنجومەنی سەركردایەتی "پارتی لیبراڵ دیمۆكراتی كوردستان" لەم بۆنەیەدا پیرۆزبایی خۆی بە هاوڵاتیانی یارسان رادەگەیەنێ و خۆڕاگریی نەوەكانی كوردی یارسان بەرز دەنرخێنێ.
ئەنجومەنی سەركردایەتی
"پارتی لیبراڵ دیمۆكراتی كوردستان"
28/10/2012
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر