Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۱ آبان ۵, جمعه

تیرۆریستانی ئیخوان موسلمین برا کوردەکانمان لە سوریا دەکوژ


لەم ڤیدیۆیەدا ببینن کە چۆن چەکدارە تیرۆریستەکانی خۆیان ناو ناوە سوپای سوری ئازاد ، کە چەکدارە ئیسلامیەکانی سەر بە ئیخوان موسلمین و سەلەفیەکانن هێرش دەکەنە سەر مەراسیمی بەخاک سپاردنی تەرمی خوشک و برا کوردەکانمان لە حەلەب کەبەدەست ڕژێمە دڕندەکەی ئەسەد شەهید کرابوون ، فەرموون ببینن چۆن ئەم ئیسلامیانە کوردانی تەعزیەبار گولەباران دەکەن و پێنج برای بێچەکی کوردمان بێ هیچ گوناح و تاوان شەهید دەکەن ،، 






ئەمە ئەو سوپایەیە کە پێتان دەگوتین ئازادی بۆ گەلانی سوریا دێنن ؟
ئەمە ئەو چەکدارانەن کە کوردان چاوەڕێ بکەن لە دوای مەرگی ڕژێمە خوێخۆرەکەی ئەسەد ، دان بە مافە زەوتکراوەکانیاندا بنێن کەلە ئێستاوە کۆمەڵکوژمان دەکەن ؟ 
لەکوێن ئیسلامیە خاوەن کەرامەتەکانی کوردستان کە سەریان لەسەر بەرماڵ هەڵناگرن داوا دەکەن خودا باشتر هیدایەتیان بدات بۆ کوشتنی برا و خوشکەکانمان لە سوریا ؟
کوان ئەو ئیسلامیە خاوەن شەهامەتانەی کوردستان کە مانگی ڕەمەزان پێیان دەگوتین پێش بەربانگ بەزمانی بەڕۆژوەوە دوعای سەرکەوتن بۆ ئەم موجاهیدینە کورد کوژانە بکەن ؟
لەکوێن ئەو بەناو موسوڵمانانەی لە بارەگاکانیاندا فەرشی سور بۆ پێشوازی لە سەرکردەی ئەم عەرەبە ئیسلامیە تیرۆریستانە و کەتیبەی سەدام حوسەین ڕادەخەن و هاوکاریان بۆ دەنێرن؟
ئەمە ئەو مۆدێلە ئیسلامیەیە کە لە حەلەب و حیجاز و ئەنقەرە و قاهیرەوە بۆمان ئیستیراد دەکەن ؟
گوا گەروە ساف و دەنگە دلێرەکەتان بۆ لەبەرامبەر ئەم ڕەشەکوژیەی کوردان وەک کیسەڵ چونەتەوە قاوغی خۆتانە و بێدەنگن ؟
بێدەنگیتان واتای قبوڵ کردنی ئەو کۆمەڵکوژیە و دەست خۆشیە لە بکەرانی.
بێ دەنگی لەئاست ڕشتنی خوێنی تاکە کوردێکدا شەرمەزاری و خەجاڵەتیە.


ئێمە هەمیشە وتومانە و دەیڵێینەوە گەر پێوسیت بێت ماڵ و گیانمان بکەیەن قوربانی تا نەهێڵێن ئیسلامیە سیاسیەکانی لەدایک بووی کۆمپانیای ئەم تیرۆریستانەن بۆ ساتێکیش حوکمی کوردستان نەگرنە دەست ، ئیسلامی سیاسی گەورەترین خەتەرن بۆ داهاتووی ئینسانیەت.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر