به هیوای سه ر که وتنی هه ر چی زیاتر بۆ کۆ نگر ه ی پارتی ئاشتی و ئازادی (به ده په) له باکووری کوردستان
قامیشلۆ -
له رۆژئاوای کوردستان به‌ده‌یان هه‌زار که‌س به دروشمی (سڵاو له
به‌رخۆدانی رێبه‌ر ئاپۆ) رژانه سه‌ر شه‌قامه‌کان و داوای ئازادی رێبه‌ری گه‌لی کورد عه‌بدولڵا ئۆجالانیان کرد. لێدوان پێشکه‌ش کران و جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه کرایه‌وه که
گه‌لی کورد به فه‌لسه‌فه‌ی ئۆجالان به‌ره‌و ئازادییه‌وه ده‌چێت و ئیراده‌ی خۆی نیشان ده‌دات.
له چوارچێوه‌ی (رێپێوانی هه‌ینی)دا که هه‌موو رۆژانێکی هه‌ینی ئه‌نجامده‌درێت، له شاره‌کانی رۆژئاوای کوردستان به ده‌یان هه‌زار که‌س به دروشمی (سڵاو له به‌رخۆدانی رێبه‌ر ئاپۆ) و بهپۆستهرهکانی ئۆجالان و ئاڵاکانی ته‌ڤده‌م و هه‌روه‌ها به پلانکارتی به‌نوسراوی دروشمه‌کانی شه‌رمه‌زارکردنی گه‌له‌کۆمه و پیلانگێڕی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه رژانه سه‌ر شه‌قامه‌کان و بۆ ئازادی رێبه‌ری گه‌لی کورد عه‌بدولڵا ئۆجالان رێپێوانیان کرد.
کوردان له شاره‌کانی کۆبانێ، سه‌رێ کانی، عامودێ، دربێسی، حه‌سه‌که و قامیشلۆ دڵسۆزی خۆیان بۆ رێبه‌ری گه‌لی کورد عه‌بدولڵا ئۆجالان ده‌ربڕی. هه‌روه‌ها وێنه‌ی گه‌ریلا گیانبه‌ختکردووه‌کان به‌رزکرانه‌وه و دروشمه‌کانی (بژی سه‌رۆک ئاپۆ ــ به‌گیان به‌خوێن له‌گه‌ڵتداین ئه‌ی سه‌رۆک ــ بێ سه‌رۆک ژیان نابێت ــ دڵمان، گیانمان، ئاپۆیه سه‌رۆکمان) وترانه‌وه.
له کۆتایی رێپێوانه‌کاندا وتار و لێدوان پێشکه‌ش کران و جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه کرایه‌وه که به پێشه‌نگایه‌تی و به‌رخۆدانی ئۆجالان، گه‌لی کورد هه‌موو گه‌مه و پیلانگێڕییه‌کانی پوچه‌ڵ کردۆته‌وه، هه‌روه‌ها جارێکی تر به چالاکییه‌کانی، ئیراده‌ی خۆی نیشانداوه. ئاماژه به‌وه کرا که ئازادی ئۆجالان له رۆژهه‌ڵاتی ناویندا ده‌روازه‌ی ئاشتی ئاوه‌ڵا ده‌کات و له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش بانگه‌وازی بڵندتر کردنی تێکۆشان کرا.
گه‌وره و بچووکی قامیشلۆ له‌سه‌ر شه‌قامه‌کان بوون
له قامیشلۆی پایته‌ختی رۆژئاوای کوردستان رێپێوانه‌که له‌به‌رده‌م مزگه‌وتی قاسمۆ ده‌ستی پێ‌کرد و هه‌ر له (7) تا (70) ساڵ به‌شداریان کرد، چالاکان شه‌قام و مه‌یدانه‌کانیان به پۆسته‌ره‌کانی رێبه‌ری گه‌لی کورد عه‌بدولڵا ئۆجالان، پۆسته‌ری گه‌ریلا گیانبه‌ختکردووه‌کان، ئاڵاکانی ته‌ڤده‌م و هه‌روه‌ها به پلانکارتی له‌سه‌ر نوسراوی (گه‌له‌کۆمه‌ی نێوده‌وڵه‌تی شه‌رمه‌زار ده‌که‌ین ــ بێ ئازادی ژیان نابێت ... هتد) به‌رز کرانه‌وه. له رێپێوانه‌که‌دا هه‌روه‌ها به‌رده‌وام دروشمه‌کانی (ئۆجالان ــ بژی سه‌رۆک ئاپۆ ــ بێ سه‌رۆک ژیان نابێت) وترانه‌وه.
گه‌لی کورد خاوه‌نداری له ئیراده‌ی خۆی ده‌کات
رێپێوانه‌که به خوله‌کێک رێزلێنان و وتنه‌وه‌ی سرودی (ئه‌ی ره‌قیب) ده‌ستی پێ‌کرد و پاشان ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ڤگه‌ڕی کۆمه‌ڵگای دیموکراتی (ته‌ڤده‌م) حسێن چاوش لێدوانێکی پێشکه‌ش کرد و گه‌له‌کۆمه‌ی نێوده‌وڵه‌تی دژی رێبه‌ری گه‌لی کورد عه‌بدولڵا ئۆجالانی به توندی شه‌رمه‌زار کرد.
حسێن چاوش ده‌ستنیشانی کرد که ئه‌و به‌دبه‌ختییه‌ی له‌دژی ئۆجالان کرا، له هه‌مانکاتدا له‌به‌رامبه‌ر به گه‌لی کورد و ئازادی گه‌لی کورد ئه‌نجامدراوه. چاوش ئاماژه‌ی به‌وه کرد که له‌به‌رامبه‌ر هه‌موو هێرشه‌کانیش گه‌لی کورد ئیراده‌ی خۆی پاراستووه و وتی:" ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر شه‌قام و کۆڵان و مه‌یدانه‌کانی رۆژئاوای کوردستان به ده‌یان هه‌زار که‌س دروشمی (ئازادی بۆ ئۆجالان) یان به‌رز کردۆته‌وه. له مێژووی مرۆڤایه‌تیدا هیچ کات و سه‌رده‌مێک (60) که‌س بۆ رێبه‌رێک خۆیان نه‌سووتاندووه، به‌ده‌یان هه‌زار شه‌هیدمان هه‌یه، ئه‌وه‌ش نیشانی ده‌دات که رێبه‌ر ئاپۆ ئیراده‌ی گه‌لی کوردستانه، ئیراده‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوینه."
به فه‌لسه‌فه‌ی رێبه‌ر ئاپۆ به‌ره‌و ئازادی ده‌چین
حسێن چاوش ده‌ستنیشانی کرد که پێویسته هه‌موو که‌سێک بزانێ ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ هه‌نگاوێک به‌ره‌و ئازادی ده‌نرێت، به‌سایه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی ئۆجالانه و وتیشی:" ئامانجی دوژمنانمان ئه‌وه‌بوو رێبه‌ر ئاپۆ ئهسیربگرن و گه‌لی کورد بێ سه‌رۆکایه‌تی، بێ هه‌ناسه و بێ ئیراده بکه‌ن، به‌ڵام ئێوه به‌م هه‌ڵوێسته سه‌لماندتان که دوژمن هیچ کاتێک ناتوانێت گه‌لی کورد له ئیراده‌ی گه‌وهه‌ری خۆی داببڕێت. ئه‌مڕۆ هه‌نگاوی گرنگ به‌ره‌و ئازادییه‌وه ده‌نێین و به‌م سه‌رهه‌ڵدانه‌ی خۆشمان ئه‌و به‌دبه‌ختییه پوچه‌ڵ ده‌که‌ینه‌وه."
گه‌مه و پیلانگێڕییه‌کان شکست ده‌هێنن
چاویش ئاماژه‌ی به‌و کۆبوونه‌وه نهێنییه کرد که له هه‌ولێر ئه‌نجامدراوه و وتی:"هه‌ندێک پیلانگێڕی له ئارادان، ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ په‌یمانی نهێنی ده‌به‌ستن، ته‌نیا به ئامانجی تێکدانی یه‌کێتی کوردانه. ده‌یانه‌وێ ته‌ڤگه‌ڕی ئازادی بچووک بکه‌نه‌وه، بۆیه پێویسته ئێمه رێگه به‌وانه نه‌ده‌ین و له هه‌موو شوێن و جێیه‌ک به‌رخۆدانی و پاراستنی خۆمان پته‌وتر بکه‌ین. ئێمه‌ش به‌وانه ده‌ڵێین، که ناتوانن ئیراده‌ی گه‌لی کورد بشکێنن. ئه‌مه به‌خوێنی شه‌هیدان دروستکراوه و ئێمه‌ش له‌سه‌ر ئه‌و بناغه‌یه خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری دیموکراتی داده‌مه‌زرێنین."
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر