به‌هۆی رێگرتن له خوێندنی كچێكی پانزه ساڵ خۆی سووتاند
وارڤین – هه‌ولێر:
به‌هۆی ئه‌وه‌ی خاڵێكی رێگری لێكردووه بچێته‌وه بۆ قوتابخانه، كچێكی
ته‌مه‌ن (15 ساڵ) له گوندی (تووڕه‌ق)ی سه‌ر به هه‌ولێر خۆی سووتاند.
له لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ (وارڤین)
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له رووداوه‌كه، رایگه‌یاند، كچه‌كه ناوی (أ.خ.ح)یه
و ته‌مه‌نی (15 ساڵ)هو بنه‌ماڵه‌كه‌یان نیشته‌جێی گوندی (تووڕه‌ق)ی سه‌ر
به شاری هه‌ولێره.
گوتیشی: "رۆژی سێشه‌ممه (16 / تشرینی
یه‌كه‌م – ئۆكتۆبه‌ر / 2012) له ماڵه‌كه‌ی خۆیاندا نه‌وتی به خۆیدا
رێشتووه و ئاگری له جه‌سته‌ی خۆی به‌رداوه".
روونیشیكرده‌وه، دوای گواستنه‌وه‌ی بۆ
نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی خۆرئاوا، پۆلیس گوته‌ی له كچه‌كه وه‌رگرتووه و
سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر خاڵێكی تۆمار كردووه و له گوته‌كانیدا ئه‌و كچه
رایگه‌یاندووه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خاڵی رێگری چوونه قوتابخانه‌ی لێكردووه،
بۆیه خۆی سووتاندووه.
به گوێره‌ی راپۆرتی پزیشكی نه‌خۆشخانه، جه‌سته‌ی ئه‌و كچه به رێژه‌ی (%70) سووتاوه و ئه‌گه‌ری ژیان له‌ده‌ستدانی له ئارادایه.
ئا: ئه‌رسه‌لان ره‌حمان
http://warvin.org/dreja.aspx?=hewal&jmara=1521&Jor=9
-------------------------------
هەولێر: ته‌رمی ژنێك دۆزرایه‌وه
وارڤین – هەولێر: ته‌رمی ژنێك كه به گوله كوژراوه له ناوچه‌یه‌كی باشووری هه‌ولێر دۆزرایه‌وه و تا ئێستا ناسنامه‌ی نه‌زانراوه.
دوێنی چوارشەممە ( ١٧/ تشرینی یەکەم - ئۆکتۆبەر / ٢٠١٢) تەرمی ژنێک
بە كوژراوی لە ناوچه‌یه‌كی باشووری هه‌ولێر له نزیك شەقامی (١٢٠) مەتری
دۆزراوەتەوە.
لە لێدوانێکی تایبەت بۆ (وارڤین) بەڕێوبەری پۆلیسی هەولێر عه‌مید
(عه‌بدولخالق ته‌ڵعه‌ت) رایگەیاند، "تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی ئەو
ژنەوه بەدەست نەکەوتووە، تەنها ئەوە نەبێت ژنەکە شوێنه‌واری گولە بە
جەستەیەوە دیارە، لێکۆڵینەوەکانیش لەبارەی ئەو رووداوە دەستی پێکردووە".
گوتیشی: "بۆ ورده‌كاری شێوازی كوشتنی و ناسینه‌وه‌ی، ته‌رمه‌كه‌ی
ره‌وانه‌ی پزیشكی دادوه‌ری هه‌ولێر كراوه و پۆلیس رێككاری یاسایی
گرتووه‌ته به‌ر و په‌ڕاوی بۆ ئه‌و كرده‌وه تاوانكارییه كردووه‌ته‌وه".
ئا: ژاڵه عه‌زیز
------------------------
لە مهاباد پیاوێك هاوسەرەكه‌ی له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دا كوشت
وارڤین – مهاباد:
ژنێكی دانیشتووی گه‌ڕه‌كی (مه‌یدانی حه‌یوانان)ی شاری مهاباد، چه‌ند رۆژ
به‌ر له ئێستا له ئه‌نجامی ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌دانی هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه
ژیانی له‌ده‌ستدا.
به گوێره‌ی زانیارییه
رۆژنامه‌وانییه‌كان هاوسه‌ری ئه‌و ژنه به هاوكاری دایكی، ده‌ستی كردووه
به ئه‌شكه‌نجه‌دانی هاوسه‌ره‌كه‌ی و به ئوتووی جل، ده‌موچاوی دا‌غ كردووه
و سیمای شێواندووه.
وێڕای داغكردن، به جۆره‌ها شێواز
ئه‌شكه‌نجه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ی داوه تا گیانی سپاردووه و دوای ئه‌نجامدانی
تاوانه‌كه‌ش، پیاوه‌كه له‌گه‌ڵ دایكی به‌ره‌و شوێنێكی نادیار
رایانكردووه.
زانراوه، ئەو ژن و پیاوە لە بنەڕەتدا
خەڵكی گوندی (ئیندرقاش)ی سەر بە شاری مهابادن و خاوەن منداڵێكی تەمەن (2)
ساڵن و منداڵەكەش چارەنووسی نادیارە.
هەتا كاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە ناوی بكوژه‌كان و و کوژراوەكە ئاشكرا نەبووە و هەروەها هۆكاری كوشتنەكەش دیار نیە.
به گوێره‌ی گوته‌ی كه‌سانی نزیك له‌و
خێزانه، ئەو ژنە چەند ساڵ لەمەوبەر "رەدوو" كەوتووه و هەر بەو بۆنەوە
بنەماڵەكەی خۆی ئامۆشۆیان نەكردووە.
له ئامارێكی ناڕه‌سمیدا ده‌ركه‌وتووه
له‌ماوه‌ی حه‌وت مانگی رابردووی ئه‌مساڵدا له‌ناوچه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی
كوردستاندا (8) ژن به‌هۆی كێشه‌ی خێزانییه‌وه كوژراون.
س: كوردپا
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر