Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۱ آبان ۶, شنبه

کوردەکان گورزێکی گورچکبڕیان وەشاند و ١٩ کەسیان لێکوشتن و چەند گەڕەکێکی شاری حەلەبیان کۆنترۆڵ کرد


کوردەکان گورزێکی گورچکبڕیان وەشاند و ١٩ کەسیان لێکوشتن و چەند گەڕەکێکی شاری حەلەبیان کۆنترۆڵ کرد

پێنوسەکان/ حه‌له‌ب...
له‌ ئه‌نجامی شه‌ڕوپێکادانه‌که‌ی دوێنی که‌ له‌ نێوان گرووپه‌ چه‌کداره‌کانی به‌رهه‌ڵستکارانی سوریا که‌ که‌وتبوونه‌ گه‌ره‌کی ئه‌شره‌فییه‌ی شاری حه‌له‌ب و هێزه‌کانی YPG دا، (19) ئه‌ندامی گرووپه‌ چه‌کداره‌کانی به‌رهه‌لستکارای سوریا کوژران و ژماره‌یه‌کیش دیل کراون. له‌ ئه‌نجامی شه‌ره‌که‌ گرووپه‌ چه‌کداره‌که‌ له‌ گه‌ره‌که‌که‌ ده‌رکه‌وت و کۆنترۆل له‌ ده‌ست هێزه‌کانی YPG دایه‌. له‌ شه‌ڕه‌که‌دا ئه‌ندامێکی YPG ه‌ش ژیانی له‌ ده‌ستداوه‌ و یه‌کی تریش به‌ برینداری که‌وتوته‌ ده‌ست گرووپه‌ چه‌کداره‌که‌.

له‌ دوای ئه‌وه‌ی که‌ دوێنێ گرووپێک چه‌کدار که‌وته‌ گه‌ره‌کی ئه‌شره‌فییه‌ی شاری حه‌له‌ب که‌ زۆربه‌ی دانیشتوانی کوردن، و رێپێوانی کوردانیان دابوو به‌ر ده‌سرێژی گوله‌ و (5) که‌س ژیانیان له‌ ده‌ستدابوو و هێزه‌کانی YPG ده‌ستبه‌جێ وڵامی گرووپه‌ چه‌کداره‌کانیان دابووه‌. له‌ ئه‌نجامی شه‌ڕوپێکادانه‌کان که‌ تا دره‌نگه‌کانی شه‌و به‌رده‌وامیکرد، گرووپه‌ چه‌کداره‌که‌ گورزێکی گه‌وره‌یان به‌رکه‌وت و له‌ گه‌ره‌که‌که‌ ده‌رکه‌وتن. له‌ دوای شه‌ڕوپێکادانه‌کان، یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل(YPG) ده‌رباره‌ی ئه‌نجامه‌کانی شه‌ڕدا، لێدوانێکی نووسراوه‌ی بلاو کرده‌وه‌
له‌ لێدوانه‌که‌دا ده‌ستنیشانکراوه‌ که‌ گرووپێک چه‌کدار که‌ ناوی به‌رهه‌ڵستکارانی سوریایان له‌ خۆیان کردوه‌، به‌ ئامانجی کۆنترۆل کردن و کردنه‌وه‌ی شه‌ڕێک له‌گه‌ل رژێمی سوریا، که‌وتوته‌ گه‌ره‌کی ئه‌شره‌فییه‌ و وتیان:'' هه‌روه‌ها ده‌یانه‌وێت که‌ ئه‌و شوێنانه‌ی که‌ گه‌لی کورد تێیدا ده‌ژیت، بکشێننه‌ ناو شه‌ڕێکی چه‌په‌ڵه‌وه‌. له‌ ئه‌نجامدا گرووپه‌ چه‌کداره‌که‌ له‌به‌رامبه‌ر به‌ گه‌له‌که‌مان که‌ ده‌یه‌ویست رێپێوانێکی ئاشتییانه‌ ئه‌نجام بدات و داوای ده‌رکه‌وتنی گرووپه‌ چه‌کداره‌که‌ له‌ هه‌رێمه‌که‌یان بکه‌ن، چه‌کیان به‌کارهێنا و گه‌لێک که‌سیان شه‌هید و بریندار کرد''.
له‌سه‌ر بنه‌مای پاراستنی ره‌وا وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه‌
له‌ لێدوانه‌که‌دا ده‌ستنیشانکراوه‌ که‌ YPG له‌سه‌ر بنه‌مای پاراستنی ره‌وا و تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی شه‌هیدانی گه‌ره‌کی ئه‌شره‌فییه‌، وه‌ڵامی ئه‌و هێرشانه‌ی داوه‌ته‌وه‌ و وتی:''له‌ ئه‌نجامی شه‌ڕوپێکادانه‌کاندا، (19) ئه‌ندامی گرووپه‌ چه‌کداره‌که‌ کوژراون و ژماره‌یه‌کیش دیل کراون. هه‌روه‌ها ده‌ست به‌سه‌ر بڕێک جبه‌خانه‌دا گیراوه‌. هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌کیش ئۆتۆمبێلی گرووپه‌ چه‌کداره‌که‌ که‌ له‌ دوای راکردنیان ماوه‌ته‌وه‌، که‌وتوته‌ ده‌ست هێزه‌کانمان''.
گه‌ره‌که‌که‌ له‌ ژێر کۆنترۆلی YPG دایه‌
له‌ لێدوانه‌که‌دا وترا که‌ له‌ ئه‌نجامی شه‌ڕوپێکادانه‌که‌دا ئه‌ندامێکی YPG به‌ناوی''عومه‌ر'' ژیانی له‌ ده‌ستداوه‌ و یه‌ک بریندار بووه‌ و یه‌کی تریش به‌ بریناری که‌وتوته‌ ده‌ست گرووپه‌ چه‌کداره‌که‌. هه‌روه‌ها ده‌ستنیشانکراوه‌ که‌ گه‌ره‌که‌کانی شێخ مه‌قسود و ئه‌شره‌فییه‌ به‌ ته‌واوه‌تی له‌ ژێر کۆنترۆلی هێزه‌کانی YPG دایه‌ و له‌مه‌وبه‌دوا لیوای''شه‌هیدانی شێخ مه‌قسود'' پاراستنی هه‌ر دوو گه‌ره‌که‌که‌ و سه‌رجه‌م گه‌لی ئه‌و هه‌رێمه‌ ده‌که‌ن.
له‌به‌رابه‌ر هه‌ر هێرشێک راده‌وه‌ستین
YPG ده‌ستنیشانیکرد که‌ له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر هێرشێک راده‌وه‌ستن و وه‌ڵام ده‌ده‌نه‌وه‌. له‌ کوێ ده‌بێت با ببێت، وه‌ڵامی هێرشه‌کان ده‌ده‌ینه‌وه‌. به‌رپرسیارێتی هه‌ر هاوڵاتییه‌کی کورد، له‌ کوێ ده‌بێ با ببێت، له‌ ئه‌ستۆی ئێمه‌یه‌. ئه‌وه‌ به‌رپرسیارتییه‌کی ئه‌خلاقی و وڵاتپارێزییه‌. له‌گه‌ل هیچ که‌س و هێز و لایه‌نێک، ده‌رباره‌ی ئاسایش و ئه‌منییه‌تی گه‌له‌که‌مان له‌ رۆژئاوای کوردستان بازاری ناکه‌ین.
-------------------------


بەریتانیا ڕێگا بەئەمریکا نادات بنکەکانی لە قوبرس و کەنداوی فارسدا بۆ لێدانی ئێران بەکار بهێنێت

پێنوسەکان...
ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانیا بڵاوی کردەوە، حکومەتی بەریتانیا، داوایەکی ئەمریکا ڕەت کردۆتەوە کە لەڕێگای بنکە سەربازیە تایبەتیەکانیەوە لە قوبرس و کەنداوی فارسدا، هێرشی سەربازی بکاتە سەر بنکە ئەتۆمیەکانی ئێران.
ڕۆژنامەکە، لەسەر زاری بەرپرسانی بەریتانیاوە بڵاوی کردۆتەوە، هاوکاریکردنی بەریتانیا بۆ لێدانی ئێران، دژی یاسا نێودەوڵەتیەکانە. لەکاتێکدا، هێشتا ئێران، بانگەوازی بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی نەکردووە دژ بە هیچ لایەك و هیچ بەرچاوڕوونیەکیش سەبارەت بە ترسناکیی بەرنامەکانی ئێران لەگۆڕێدانییە.
شایانی باسە، حکومەتی ئەمریکا، داوای لە بەریتانیا کردبوو ڕێگای پێبدات لە بنکە سەربازیەکانیەوە لە قوبرس و کەنداوی فارسدا، هێرشی سەربازی بکاتە سەر ئێران.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر