کاریکاتۆریستێکی به‌رازیلی به ناوی "کارلۆس لاتوف " وێنه‌ی کاریکاتۆری چالاکی مانگرتنی بێواده‌ی زیندانیانی سیاسی کوردی له باکوری کوردستان و تورکیا کێشا که ئه‌مرۆ له 48 مین رۆژیدایه .
کاریکاتوریست برزیلی "کارلس لاتوف" عکس کاریکاتور اعتصاب غشای زندانیان سیاسی کرد در شمال کردستان و ترکیه را به تصویر کشید که امروز 48 مین روز خود را سپری می کند .
--------------------------
هەوڵێکی ترسناکی مەسعود بارزانی بۆ تێکدانی بارودۆخی خۆرئاوای کوردستان شکستی هێنا
پێنوسەکان/ حەلەب...
حکومەتی تورکیا، لەڕێگای مەسعود بارزانیەوە، هەوڵی نانەوەی پشێوی لەناوچە کوردییە ئازادکراوەکانی خۆرئاوای کوردستان دا. بەڵام، هەوڵەکە پاش ئاشکرا بوونی شکستی هێناو سەری نەگرت.
بەپێی زانیاری پێنوسەکان، مەسعود بارزانی، لەڕێگای پارتی ئازادی کوردەوە، کەڕاستەوخۆ فەرمان لەخۆیەوە وەردەگرن، هەوڵیدا شەڕگە بگوازێتەوە بۆ ناو ناوچە ئارام و ئازادەکانی خۆرهەڵاتی کوردستان، لەسوریادا. ئەوانیش، لەحەلەب، بەهاوکاری بەتالیۆنی سەڵاحەدینی ئەیوبی سەر بە تورکیا، ڕژانە ناو کۆڵانەکان و ١٠ کەسیان کوشت و ٢٥ کەسی تریشیان لە خەڵکی بێپشتیوانی کورد کوشت. لەبەرامبەریشدا، هێزەکانی پارتی یەکێتی دیموکراتی کورد، وەڵامیان دایەوە و ١٩ کەسیان لێ‌کوشتن و ژمارەیەکیشیان لێ بریندار کردن و ٢ کەسیشیان بەدیل گرت.
لەو بارەیەوە، فه‌رمانداری یەپەگە سیپان حه‌مۆ ووتی'' کورده‌کان له کۆلانی کوردان راوه‌ستان. له‌به‌ر ئه‌مه‌ش لایه‌نه خێرنه‌خوازه‌کان که‌وتنه ته‌ڤگه‌ره‌وه. هه‌ندێ هێزی سه‌ر به تورکیا و هێزی تر ویستیان له کۆلانی کوردان گێره‌شێوێنی بکه‌ن. به‌ڵام گه‌لی کورد هه‌ڵوێستێکی به بڕیاری نیشاندا''.
سەبارەت بەپەلکێشکردنی کورد بۆ جەنگ و پەیوەندی گروپەکان بەیەکەوە، سیپان حەمۆ ڕایگەیاند'' هه‌م رژێمی و هه‌م گرووپه چه‌کداره‌کان ده‌یانه‌وێت کوردان بکشێننه ناو شه‌ڕه‌وه. له‌وانه‌یه په‌یوه‌ندی ئه‌و گرووپانه به ده‌وڵه‌تیشه‌وه هه‌بێت و ده‌یه‌وێت کورد به‌شداری ئه‌و شه‌ڕه بکه‌ن. زانیاریمان هه‌یه که هه‌ندێ لایه‌ن په‌یوه‌ندییان به ده‌وڵه‌ته‌وه هه‌یه''.
دەرابەری پارتی ئازادی کورد و تێوەگلانی و ئاشکرابوونیان، سەرۆکی یەپەگە ووتی'' یه‌کێک له‌مانه ''پارتی ئازادی کورد''ه. له ناو گرووپه چه‌کداره‌که‌ی که هێرشیان برده سه‌ر گه‌ره‌کی ئه‌شره‌فییه، کوردانی نزیکی پارتی ئازادی کوردان هه‌بووه و 7 ( 6 عه‌فرین و یه‌کیش کوبانی) که‌سیان لێ کوژراوه. ئێمه لایه‌نی سیاسییه‌که‌یان ده‌زانین. هه‌روه‌ها له ناو ئه‌و (7) که‌سه‌ی که دیل کراون، (2) که‌سیان کوردن''.
هەر لەو بارەیەوە جێگری سه‌رفه‌رمانداری به‌رهه‌ڵستکارانی سوریا مالیك ئه‌لکوردی، له وه‌ڵامی پرسیاری''ئه‌و لایه‌نانه کێنه'' وتی'' هه‌ندێ هێزی سه‌ر به پارته کورده‌کان بوونه هۆکار و رێ خۆشکه‌ر‌ی ئه‌و شه‌ڕوپێکادانه. لایه‌نه سیاسی و سه‌ربازییه‌کان، به تایبه‌تش'' به‌تاڵیۆنی سه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی''. ئه‌و به‌تالیۆنه له ناو هێزه‌کانماندا قسه و پڕوپاگه‌نده‌ی''پێویسته کۆنترۆلی PKK له‌سه‌ر گه‌ره‌که‌کان نه‌مێنێت'' بڵاو کردبووەوە. چاودێرانی گه‌ره‌که‌که ده‌ڵێن که له شه‌ڕوپێکادانه‌که‌دا، ئه‌و به‌تاڵیۆنه راسته‌وخۆ هاوکاری به‌رهه‌ڵستکارانیان داوه و چه‌کدارێکیان لێ کوژراوه''.
------------------------
دەزگای هەواڵگری بی ئێن دی ئەڵمانی نهێنیەکی دیکەی سەددام حسێنی
ئاشکراکرد
پێنوسەکان/ دەیلی مایڵ...
سەدام حوسێنی دیکتاتۆری پێشووی عێراق، رایگەیاندبوو، ( هەشت سەد و چل هەزار) پاوەنی بەریتانی کەدەکاتە یەك ملیۆن دۆرای ئەمریکی داوەتە خانەوادەی ئەندازیارێکی بەریتانی بەڕەگەز عەرەب و خەڵکی عێراق و نیشتەجێی بەریتانیا، کەلەگەڵ هاوسەرەکەیدا لە کێوەکانی ئەلب کوژرا و پارەکە لەبانکێکی سویسرادا و بەناوی خۆیەوە، کازم ئەلحلیەوە هەڵگیراوە.
داواکارەکە کەلەگەڵ موخابەراتی ئەڵمانیادا کاری کردووە، دەڵێت" پرسەکە، ئاڵۆز کراوە. بەشێوەیەك نا‌ئومێد بەخشە".
ساڵی پار و لە ٥ ی ئسێپتەمبەردا، کازم حلی ٥٠ ساڵە لە (ساری) ، لەگەڵ هاوسەرە تەمەن ٤٧ ساڵەکەیدا (ئیقبال خاتوون) و خەسوەکەیدا و لەلایەن پاسکیلسوارێکی فەرەسیەوە هێرشیان کرایە سەر و کوژران و کچە حەوت ساڵانەکەی ( زەینەب) و خوشکەکەی ( زینا) ی چووار ساڵە بەسەختی بریندار کرا.
کازم، باوکی سەعد ئەلحلی، لەهەفتاکاندا یەکێك بووە لەنزیکەکانی سەددام حسێن و ئەندامێکی کارا و پایەبەرزی حیزبی بەعس بووە و پاشان لەعێراق هەڵهاتووە و لەبەریتانیا گیرساوەتەوە. لە ٥ ی سێبتەمبەردا، کاتێك خێزانەکە بەسەفەرێك لەفەرنسای ڕۆژهەڵات و لەنزیکی دەریا بوون، بۆسەیەکیان بۆ دادەنرێت و تێیدا کازم و هاوسەرەکەی گیان لەدەست دەدەن و هەردوو کچە منداڵەکەشی بەسەختی بریندار دەبن. دادوەری سویسریش( داریۆ زانی) لەدادگادا ئەوەی سەلماندووە.
هەنوکە، سەعد کازم ئەلحلی، کوڕی کازم، کە ساڵی پار مرد، خوێنباییەکەی باوکی وێرای ئەوەی لەبانقەکەی سویسرادا گیری خواردبووە بەدەستکەوتنی ستەم ببوو. لەبەدەستهێنانەوەیدا، سەرکەوتوو بوو.
ڕۆژنامەی فەرەنسی لوموند، بڵاوی کردەوە" پۆلیسی فەرەنسی ڕایگەیاندووە، ئەم بڕە پارەیە، لەلایەن دەزگای هەواڵگری بی ئێن دی ئەڵمانیەوە ئاشکرا کراوە".
کار و بەرژەوەندیەکانی ڕێکخراوی هەواڵگری بی ئێن دی ئەڵمانی، بەشێوەیەکی دۆگماگی ئاشکراکراون کە سەرمەیاگوزاریەکی بێوێنەی ووڵاتەکەی( ئەڵمانیا) لەگەڵ لایەنی عێراقیدا بەئەنجام گەیاندووە بەشێوەیەك پێشینەی نەبووە و لە ووڵاتە یەکەمەکانی ڕیزی پێشەوەی بازرگانی نێوان ووڵاتان، لەگەڵ ڕژێمی سەددام حسێندا، دەژمێردرێت.
سەرچاوەیەکی هەواڵگری لە میونیخ، شەوی ڕابردوو ڕایگەیاند" ئەوان ئەزانن دەزانن چۆن و لەکوێ پارەو پولەکانی سەددام حوسێن دەدۆزنەوە. هەروەها شارەزان لەبەدوواداچووندا. دەزگای هەواڵگری بی ئێن دی ئەڵمانی، زیاتر لە دەیەیەك لەگەڵ ڕژێمەکەی سەددامدا ئاڵ و وێڵی پارەیان کردووە و تاکە پەنجەرەی گەیشتن بە نهێنیەکانن".
سەبارەت بەو پرسەش، بەرپرسێکی بی ئێن دی، ووتی" هەرگیز نهێنیەکان بۆ کەس ئاشکرا ناکەین و لێدوانیش دەربارەیان نادەین".
ڕۆژنامەی لوموند، دوێنێ، لەژێر ناوی ( نوێژی چاوەڕوانکراو لەنێوان خێزانی ئەلحلی و سەددام حوسێن‌دا) بڵاوی کردۆتەوە" بەپێی سەرچاوەیەکی پۆلیسی فەرەنسی، دەزگاهەواڵگریەکانی ئەڵمانیا، ڕایانگەیاندووە، زانیاریان لەلایەن لقێکی دەزگاکەیانەوە (چاودێریکردنی تاوان) پێگەیشتووە کە لەم نزیکانەدا، نوێژی نێوان خانەوادەی ئەلحلی و سامانە شاراوەکانی سەددام حسێندا دەکرێت". هەروەها نوسیویەتی" سەعد کازم ئەلحلی، سودمەندبوون لەسامانە نهێنیەکانی سەددام حسێن و لەم نزیکانەدا، یەك ملیۆن دۆلاری ئەمریکی وەردەگرێت".
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر