که‌جه‌که وشیاری دایه گروپه چه‌ته‌کانی نێو ئه‌رته‌شی ئازادی سوریا
سه‌رۆکایه‌تی کۆنسه‌ی به‌رێوه‌به‌ری که‌جه‌که له دوای هێرشی گرووپه چه‌ته‌کانی نێو ئه‌رته‌شی ئازادی سوریا بۆ سه‌ر کوردان له گه‌ره‌کی ئه‌شره‌فیه‌ی حه‌له‌ب، لێدوانێکی بڵاو کرده‌وه و به زمانێ تووند ئه‌و گرووپانه‌ی وشیاری کرده‌وه که به پشتیوانی تورکیا هێرش ده‌که‌نه سه‌ر کوردان.
له لێدوانه‌که‌ی که‌جه‌که دا هاتووه؛ ئه‌گه‌ر ئه‌و هێرشانه بۆ سه‌ر گه‌له‌که‌مان له رۆژئاوای کوردستان به‌رده‌وام بکات، که‌جه‌که ناچار ده‌بێ به شێوه‌یه‌کی سه‌ربازی خاوه‌نداری له کوردانی ڕۆژئاوای کوردستان بکات.
سه‌رۆکایه‌تی کۆنسه‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی که‌جه‌که سه‌بارت به‌و هێرشه که له حه‌له‌ب له دژی کوردان پێکهات، لێدوانێکی بڵاو کرده‌وه.
که‌جه‌ک له لێدوانه‌کی دا پرسه و سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختکراوان ده‌کات و هیوای چاکبوونه‌وه‌ی بۆ برینداری ده‌خوازێ.
له لێدوانه‌ی که‌جه‌که‌دا هێرش بۆ سه‌ر کوردان وه‌کوو هێرشێکی نامه‌ردانه ناودێر کراوه و له به‌رده‌وامی دا ده‌گووترێ:" ده‌بێ هه‌موو لایه‌ک به باشی بازنی گه‌لی کورد ته‌نیا له کوردانی رۆژئاوای پێکنه‌هاتووه. سه‌رجه‌م گه‌لی کورد پشتیوانی له گه‌له‌که‌مان له رۆژئاوای کوردستان ده‌کات و ده‌بێ هه‌موو که‌سێک به باشی بزانی گه‌لی کورد خاوه‌ن ئه‌و هێزه‌یه که وه‌ڵامی هه‌موو هێرشه‌کانی بداته‌وه. پێگه‌ی بێلایه‌نی گه‌لی کورد له گه‌ره‌که‌کانی حه‌له‌ب، به هیج شێوه‌یه زینا به هێزه دژبه‌ره‌کان ناگه‌یه‌نێ. به پێچه‌وانه‌وه قازانجی زۆریان پێئه‌گه‌یه‌نێ. گه‌لی کورد له تێکۆشانی ئازاد و دیموکراسی دا هێزێکی گرینگه و بۆ سووریایه‌کی دیموکراتیک و کوردستانێکی خۆبه‌رێوه‌به‌ر، فیداکاری مه‌زنی کردووه. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش هه‌وڵوێستی ئه‌و گرووپه که له سه‌ر ناوی هێزه ده‌ژبه‌ره‌کانی سووریا هه‌ڵسووکه‌وت ده‌کات، مایه‌ی تێگه‌هیشتن نییه.
له لێدوانه‌ی که‌جه‌که دا ده‌گووترێ ئه‌و گرووپه به هێرش و هه‌ڵوێستی خۆی له دژی گه‌لانی سووریا بووته هۆی پارچه بوونی هێزی شۆرشی سووریا و وشیاریه‌کی به‌و شێوه‌یه ده‌دا:
" ده‌بێ ئه‌و گرووپه هێرشکاره، کۆتایی به هێرشه‌کانی بۆ سه‌ر کوردان بێنێ. نابێ باوه‌ڕی به پشتیوانی تورکه‌کان بێنێ و ببن به قاتڵی کوردان. ده‌بێ باش بزانن ئه‌گه‌ر له سه‌ر ئه‌و هێرشانه‌ی خۆیان به‌رده‌وام بن، ئێمه وه‌کوو ته‌ڤگه‌ری ئازادی گه‌لی کورد خاوه‌نداری له گه‌له‌که‌مان ده‌که‌ین و ئه‌گه‌ر ناچار ببین به شێوه‌یه‌کی سه‌ربازی پشتیوانی گه‌له‌کمان ده‌که‌ین. ئێمه نامانه‌وه‌ی بڕیاڕێکی به‌و شێوه‌یه بده‌ین و له ده‌ستێوه‌ران له پێڤاژۆی سووریا بکه‌ن. گه‌له‌که‌شمان بۆ ئاسایشی خۆی، ده‌یه‌وێ هه‌ڵوێستی خۆی به‌رده‌وام بکات و له‌گه‌ڵ که‌س شه‌ڕ نه‌کات. هه‌ر بۆیه ده‌بێ که‌س نه‌که‌وێته نێو پیلانه‌کانی تورکیاوه و هێرش نه‌کاته سه‌ر گه‌لی کورد. ده‌بێ ئه‌و لایه‌نانه به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و هه‌ڵوێسته‌یان، له‌گه‌ڵ په‌سه‌ند کردنی مافه ڕه‌واکانی گه‌لی کورد، هه‌وڵ بده‌ن له‌گه‌ڵ گه‌لی کورد په‌ره به یه‌کیه‌تی خۆیان بده‌ن. سیاسه‌تی ڕاست که خزمه‌تی گه‌لانی سووریا بکات، سیاسه‌تێکی به‌و شێوه‌یه‌یه."
سه‌رۆکایه‌تی کۆنسه‌ی به‌رێوه‌به‌ری که‌جه‌که هه‌روه‌ها بانگ له هێزه نێونه‌ته‌وه‌یه‌کان ده‌کات، له به‌رامبه‌ر پیلانه چه‌په‌ڵه‌کان له دژی گه‌لی کورد بێ ده‌نگ نه‌بن و خاوه‌ن هه‌ڵوێست بن، مافه ڕه‌واکانی گه‌لی نه‌که‌ن به قوربانی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆیان.
که‌جه‌که داوا له گه‌له‌که‌مان له هه‌موو به‌شه‌کانی کوردستان ده‌کات، له به‌رامبه‌ر هێرشه‌کان بۆ سه‌ر گه‌لی رۆژئاوای کوردستان خاوه‌ن هه‌ڵوێست بن و بانگی به‌هێزکردنی یه‌کیه‌تی
نه‌ته‌وه‌یی له رۆژئاوای کوردستان کرد
http://newroz.tv
-----------------------'
گه‌ریلاکانی HPG له شڕنا‌خ له سه‌رجه‌م بنکه سه‌ربازییه‌کانی شاره‌که‌یان دا
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ گه‌ریلاکانی HPG له‌ناوه‌ندی شاری شڕنا‌خ هێرشیان کرده سه‌ر سه‌رجه‌م بنکه و باره‌گاکانی سه‌رباز و پۆلیس و ژماره‌یه‌ک بینای حکومی.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌ناوچه‌که‌وه به‌ده‌ستکه‌وتوون، گه‌ریلاکانی HPG له ئێواره‌ی ئه‌مڕۆدا له‌دژی ژماره‌یه‌ک بینای حکومی و سه‌رجه‌م بنکه و باره‌گا سه‌ربازییه‌کان و باره‌گاکانی پۆلیسی شاری شڕنا‌خ که له‌نێوانیاندا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیس، پارێزگار، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی لقی هێزی پۆڵاین، بنکه‌کانی حه‌وانه‌وه‌ی پۆلیس و سه‌رباز، فه‌رمانداری فه‌وجی جه‌ندرمه و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شه‌ڕی تایبه‌تیش هه‌یه‌چالاکییه‌کی به‌فراوانیان ئه‌نجامدا.
راگه‌یه‌نرا که ژماره‌یه‌کی زۆر پۆلیس بریندار به‌ره‌و نه‌خۆشخانه‌کانی ناوچه‌که گوازراونه‌ته‌وه و له هه‌مانکاتدا دووکه‌ڵ له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی شاره‌که‌وه به‌رزده‌بێته‌وه.
له‌لایه‌کی تره‌وه سه‌رچاوه هه‌رێمییه‌کان رایانگه‌یاند که فه‌رمانداری که‌تیبه‌ی (23)ی جه‌ندرمه‌ی شڕنا‌خ و پۆلیسی تیمی تایبه‌ت هه‌وڵیانداوه بکه‌ونه ناو ناوه‌ندی شاره‌وه، به‌ڵام به‌چه‌کی قورس لێیان دراوه و نه‌یانتوانییه‌وه به‌ره‌و پێشه‌وه بچن.
ده‌نگی چه‌ک و تۆپ له ناوه‌ندی شار ده‌بیسترێت. http://so.firatnews.com/ index.php?rupel=nuce&nuceID=831 7
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر