لە کورتە فیلمێکی شەش دەقەیی دا کەس و کاری سێ کاسپکاری کورد باس لە کوشتنی رۆڵەکانیان بە دەستی هێزە ئەمنی و ئینتزامیەکانی ئێران دەکەن.
------------------------------------------
بنه‌ماڵه‌یه‌ک بۆ ئازادى ئۆجه‌لان زیاتر له (٧٠٠) واژۆ کۆ ده‌که‌نه‌وه..
ئه‌ندامێکى پارتى ژیانى ئازادى کوردستان (PJAK) له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌که‌ى زیاتر له (٧٠٠) واژۆ له شارێکى بچوکى نه‌روێ کۆده‌کاته‌وه و رایده‌گه‌یه‌نێت: ئۆجه‌لان کلیلى چاره‌سه‌رى کێشه‌ى کورده فه‌لسه‌فه و رامانى ئه‌وه له رۆژهه‌ڵاتى کوردستان ریشه‌ى رێبازى ئازادیخوازى خوڵقاندوه.
له به‌رده‌وامى که‌مپینى کۆکردنه‌وه‌ى واژۆ بۆ ئازادى عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان له وڵاتانى ئه‌وروپا ئه‌ندامى PJAK خدر حه‌سه‌ن نژاد ئه‌ندامى پارتى ژیانى ئازادى کوردستان (PJAK) له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵکه‌ى زیاتر له (٧٠٠) واژۆ کۆ ده‌کاته‌وه و له‌وباروه ئاماژه به‌وه ده‌کات "هه‌ر چه‌ند له شارێکى بچکوکى به ناوى (ئۆتا) ده‌ژى که ژمارى دانیشتوانى ته‌نیا چوار هه‌زاره، به‌ڵام ئه‌و به‌رده‌وامه له کۆکردنه‌ویه واژۆ بۆ رێبه‌ره‌که‌ی".
له درێژه‌ى قسه‌کانیدا ئه‌ندا
مه‌که‌ى PJAK رایده‌گه‌یه‌نێت "ئازادى ریبه‌رى گه‌لى کورد عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان به کلیلى چاره‌سه‌رى کێشه‌ى کورد له رۆژهه‌ڵاتى ناوین وه‌سف ده‌کات و روونى ده‌کاته‌وه، رێبه‌ر ئاپۆ سیمبولى به‌رخۆدان و خۆراگرى نه‌ته‌وه‌یه‌که. فه‌لسه‌فه‌و رامانى رێبه‌ر ئاپۆ به‌تایبه‌ت له رۆژهه‌ڵاتى کوردستان توانیویه‌تى ریشه‌ى رێبازى ئازادیخوازى به پێشه‌نگایه‌تى PJAK بخوڵقێنێت و فه‌لسه‌فه‌ى رێبه‌ر ئاپۆ قوتابیانى وه‌ک فه‌رزاد که‌مانگه‌ر و فه‌رهاد وه‌کیلى و شیرین عه‌له‌م هۆیى و عه‌لى حه‌یده‌ریان په‌روه‌رده کرد، که ئه‌م شه‌هیدانه به به‌رخۆدانى خۆیان رۆحى شورشگیرى و خۆراگرییان له ئێران و رۆژهه‌ڵاتى کوردستان زیندوو راگرت.
http://www.chatrpress.com/ Detail.aspx?id=10704&LinkID=73
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر