مەلابەختیار هاتە دەنگ: ئەوتاوانبارانە بکرێن بەعیبرەت لاقەکردنى گەنجێک بێڕەوشتییە تا ئەوپەڕى تاوانە
مەلابەختیار، کەسایەتی دیار و ناسراوی ناو یەکێتی، لەمەڕ ئەو گەنجەوە هاتە دەنگ کە لەگرتەڤیدیۆییەکدا لاقەدەکرێت.
ئەمەی خوارەوە دەقی ڕاگەیاندنەکەی مەلا بەختیارە:
لاقەکردنى گەنجێک بێڕەوشتییە تا ئەوپەڕى تاوانە
لەم رۆژانە، وێنەیەکى ڤیدیۆیى لە سایت و فەیس بوکەکاندا بڵاوکراوەتەوە، کەسێکى دڕندەى دەموچاو ئاشکرا، لەگەل چەند کەسێکى دەموچاو نادیار، لاقەى هەرزەکارێک دەکەن، گوایە پەیوەندى دڵدارى بە کچێکیانەوە هەیە.دیمەنى لاقەکردنى گەنجەکە، بەوشێوە ئاشکرایەش، لەسەر دڵداریش، ویژدان هەژێنە. ئەو کەسەى بەم بێباکییە لاقەى گەنجەکەدەکات، منەتیشى بە خەڵک و تۆڵەسەندن و تەنانەت یاساو حکومەتیش نییە، دەیسەلمێنێ کە کەسێکە، خۆى و ئەو کەسانەى لەگەڵیشین، پیشەیان تاوانە.بەم نامەیەم، دەمەوێ بەراشکاوى بڵێم: من نە گەنجە لاقەکراوەکە دەناسم و نە تاوانبارە لاقەکەرەکە، بەڵام دیمەنى لاقەکردنەکە، پاڕانەوەى گەنجەکە، بێباکى ئەو پیاوەى گوایە لەبەر پاراستنى رەوشت ئەم تاوانە دەکات، ئەم دیمەن و کردارە، باوەڕناکەم لە هیچ شوێنێکى دواکەوتوى دونیا، لەم سەردەمەدا بەم ئاشکرایە روبدات. رووش بدا، ئاوەها وێنە ناگیرێ و پەخشیش ناکرێ. بۆیە.. دەڵێم:ئەگەر حکومەت بەزوترین کات ئەم تاوانبارانە نەگرێ نەیانگەیەنێتە توندترین سزاش، کە سزاکە ببێتە عیبرەت بۆ ئەم کەسانە بەناوى شەرەفپارێز گەورەترین بێشەرەفى دەکەن، گەر تاوانبارەکان نەگیرێن، دڵنیام لێکدانەوەى نابەجێ بۆ نەگرتنى تاوانباران دەکرێ لەسەر حکومەتیش خراپ دەکەوێ.
لەکۆتاییشدا نایشارمەوە کە:ئەو کەسانەى، لەناو هەر هۆزێک بن، سەر بە هەر لایەک و بنەماڵەیەک و ناوچەیەک بن، تاوانى ئاوەها ئەنجام دەدەن، نەک ناتوانن شەرەفى خۆیان و کەسوکاریان بپارێزن، بەڵکو دەیسەلمێنن کە خۆیان نەک لە دڵدارى و خۆشەویستى وەکو مافێکى رەواى کچ و کوڕ، تێنەگەیشتون، بەڵکو ئەم کەسانە، خۆیان نمونەى بێشەرەفترین کەسانى کۆمەڵن. گوناحیشە ئەمانە باقى تەمەنیان لە کونجى زیندان نەبەنە سەر.
پێنوسەکان...
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر