له‌م یه‌ک دوو ڕۆژه‌دا حوکمه‌که‌ی مه‌لا کرێکار ده‌خوێندرێته‌وه، ئایا کۆتایی به توندڕه‌وی ئه‌و ده‌هێنێت؟ مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی
مەلا بەگۆر نییە لە سەر خۆرافاتەکی خۆیی سۆرە تەنها زیندانی هەتا هەتایی کۆتایی بە تووندوتیژیەکانی ئەم سەگە هارە دەینێت
.
ئه‌و کاتانه‌ی که دادگایی مه‌لا کرێکار ئه‌کرا هه‌ر هه‌موومان له هۆڵێکی کراوه‌دا کۆئه‌بوینه‌وه، دادوه‌ران، پارێزه‌ران، داواکاری گشتی ده‌وڵه‌ت، موخابه‌راتی ده‌وڵه‌ت، پرۆفیسۆرو سکاڵاچی و شاهیده‌کان..تاد. هه‌موو ئه‌و ڕۆژانه‌ی کهدهچووینه ناو هۆڵه‌ی دادگاکه‌وه، پێمان وابوو ڕۆژێکی ئاسایی ده‌بێت به‌ڵام به زانیاریه‌کی نوێی دژ به‌مه‌لا کرێکاره‌وه ده‌هاتینه ده‌ره‌وه. ته‌نها ڕۆژێک که پێشتر هه‌موو چاوه‌کان چاوه‌ڕییان ده‌کرد ئه‌و ڕۆژه بوو که‌داواکاری گشتی له دواهه‌مین ڕۆژه‌کانی دادگاییدا داواکانی خۆی تێسا ده‌خوێنده‌وه، چونکه داواکانی داواکاریی گشتی سه‌نگی داواکانی کۆمه‌ڵگای نه‌رویجییه که چۆن له مه‌لا کرێکاردهڕوانێت و داوای چ جۆره سزایه‌کی بۆ ده‌کات.
نازانم ڕێکه‌وت بوو یان ئانقه‌ست، ئێمه‌و مه‌لا کرێکاریان له‌به‌رامبه‌ر یه‌ک دانابوو، بۆیه ئاگام له‌زۆربه‌ی هه‌ڵچوون و داچونه‌کانی ئه‌و بوو، من هه‌موو ڕۆژه‌کانم وه‌ک یه‌ک ده‌بینی و بابه‌ته‌کانم پێکه‌وه گرێدهداو هه‌ڵسه‌نگاندنم بۆ ده‌کردن، به‌ڵام ئه‌و ڕۆژه‌کانی به‌ته‌نیا هه‌ڵده‌سه‌نگاند، ڕۆژ هه‌بوو باری ده‌روونی ته‌واو شپرزه‌و ڕۆژیش هه‌بوو ته‌واو هیوابه‌خش بوو. ده‌توانم بڵێم که‌ئه‌و هیوای زۆر گه‌ش بوو ئه‌مجاره‌یان له‌دادگا بێ‌تاوان ئازاد بکرێت. من نه‌مده‌زانی ئه‌و هیوایه‌ی له‌کوێوه هێنابوو به‌ڵام دڵنیام که به‌هه‌ڵه‌دا چووه چونکه ئه‌و تێبینی و به‌رگریکردنه‌ی خۆی له خۆی و پارێزه‌ره‌کانی له‌ویان کرد نه‌ک هیوابه‌خش به‌ڵکو وه‌ک لهوتهیهکی کوردی‌دا ده‌وترێته‌وه، قوڕی بۆ خۆی ده‌گرته‌وه. من، سه‌رباری ئه‌وه‌ی هیچ له‌یاسا نازانم، چ جای یاساکانی نه‌رویج، به‌ڵام گوێبیستی کۆمه‌ڵێک ڕسته‌ی ئه‌و بووم جگه له‌وه‌سفکردنی خۆی وه‌ک که‌سێکی ههڵوێستگیر له‌یاسای نه‌رویجی هیچ پێگه‌یه‌کی تری نه‌بوو، ئه‌مه‌ش سزای یاسایی توندی له‌سه‌ره،ئه‌م تێڕوانینه‌شم ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ قسهبزڕکاوهکانی یاخود بۆ ئه‌و قسانه‌ی که‌به‌بێ جوێن دهریدهپهڕاندن.
بۆ نموونه پێی له‌سه‌ر ئه‌وه داگرتبوو که ئه‌و که‌سێکی میانڕه‌وی هێوری کۆمه‌ڵایه‌تی و دینیه، ئه‌وه‌نده قسه ده‌کات که په‌یوه‌ندی به‌شیکردنه‌وه‌ی شه‌رعه‌وه هه‌بێت، زۆر ڕێزیشی بۆ خه‌ڵکی نه‌رویج و یاسا‌و ڕێساکانی نه‌رویج هه‌یه، شاعیره‌و زیاتر له چل کتێبی هه‌یه‌و..تاد، جا ئه‌م قسانه‌ی به زمانێکی شاعیرانه ده‌گوت و به‌ڕوویه‌کی ڕووخۆشهوه زوو زوو مێزه‌رو سه‌ڵته‌ی مهلایهتیهکهی چاک ده‌کرد. به‌ڵام که‌له‌به‌رامبه‌ر پرسیارێکماندا بێ وه‌ڵام ده‌بوو، ئیتر تێکده‌چوو، له‌پڕێکدا ده‌یگوت: (ئێمه چۆن قبوڵ ده‌که‌ین ئیسلامه‌که‌مان هه‌روا به‌و زه‌لیلیه بمێنێته‌وه، له‌سه‌ر ئیسلام دوو هه‌زار که‌سمان به‌کوشت داوه، چۆن هه‌روا به‌ئاسانی واز لهمهبدهئمان دێنین.؟!) جاری جاره‌ش به‌توڕه‌ییه‌وه هه‌ندێک قسه‌ی ده‌کرد که ئاماده‌بوانی هۆڵه‌که هه‌رگیز چاوه‌ڕێی قسه‌یه‌کی له‌و چه‌شنه نه‌بوون، بۆ نموونه: (ئێمه هه‌ڕه‌شه‌ی منداڵانه ناکه‌ین و ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت که‌سێک بکوژین به‌چه‌قۆ ملی له‌لاشه‌ی جیاده‌که‌ینه‌وه، که‌سه‌که ده‌گرین و سهریشیدهبڕین که‌سیش نه‌زانێت، یان به‌شێوه‌یه‌ک ده‌یکوژین که‌خۆشی نه‌زانێت چۆنه.!)
هه‌موو قسه‌کانیشی بێ به‌ڵگه‌و بێ ئه‌رزشی یاسایی بوون، بۆ نموونه ده‌یگوت له‌سه‌ره‌تاکانی ساڵی دوو هه‌زاره‌وه یه‌کێتی نیشتیمانی پیلانی کوشتنی منی داناوه، به‌دوو مه‌فره‌زه‌وه ویستویانه جێبه‌جێی بکه‌ن، مه‌فره‌زه‌ی یه‌که‌م بریتی بوون له مه‌لا بهختیارو شێرکۆ بێکه‌س و مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی، مه‌فره‌زه‌ی دووهه‌میش بریتی بوون له مه‌حموود سه‌نگاوی و فوئاد عه‌سکه‌ری، ئه‌م دوو مه‌فره‌زه‌یه‌ش له‌لایه‌ن جه‌لال تاڵه‌بانیه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌چوو. مه‌فره‌زه‌ی یه‌که‌م کاریان وابووه که هه‌موو هه‌وڵێکیان بخه‌نه‌گه‌ڕ من و مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی سێمینارێک ساز بکه‌ن، کاری مه‌فره‌زه‌ی دووهه‌میش ئه‌وه بوو که له‌و سێمیناره‌دا بمکوژن. که ده‌یانگوت به‌ڵگه‌ت چییه ده‌یگوت به‌ڵگه‌کانم ئه‌وانه‌ن که مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی چه‌ند جارێک داوای سیمیناری له‌من کردووه، هه‌موو جاره‌کانیش من ڕه‌تم کردۆته‌وه به‌ڵام ئه‌و هه‌ر داوای کردۆته‌وه.
من نازانم ئه‌م قسانه‌ی وه‌ک به‌ڵگه وه‌رده‌گیرێن یان نا به‌ڵام هه‌موو ئاماده‌بوانی هۆڵه‌که ئه‌و هه‌سته‌یان له‌لا دروست بوو بوو که‌ئه‌م قسانه هیچ بنه‌مایه‌کی ڕاستی و یاساییان نییه‌و بۆ ده‌رباز بوونه لهقهیرانهکهی دروستی کردووه. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی له‌لای لایه‌نگرانی مه‌لا کرێکار غائیب بوو ئه‌وه‌بوو ئه‌و هۆکارانه‌ی ئه‌ویان گه‌یانده ئه‌و چاره‌نوسه قسه‌و هه‌ڵوێسته‌کانی خۆی و چه‌واشه‌کاریه‌کانی لایه‌نگرانی بوو. لایه‌نگرانی ئه‌و به‌هه‌ڵه‌و بێ بنه‌مای زانستی و یاسایی زانیاریان ده‌گواسته‌وه بۆ مه‌لا کرێکار‌و پارێزه‌ره‌کانی، به‌م شێوه‌یه‌ش توشی شپررزهیی و بڕیاری هه‌ڵه‌یان کردووه، ڕووداوه‌کانیان وه‌ک خۆی نه‌ده‌گه‌یانده ئه‌و، زمانێکی کۆمه‌ڵایه‌تی وشکیان له‌به‌رامبه‌ر یاسا سه‌خته‌کانی نه‌رویجی هه‌بوو، مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ به‌ڵگه‌و به‌رگریکردنیان له‌خۆ ته‌واو لاواز بوو. بۆ نموونه مه‌لا کرێکار له‌ساڵی ٢٠٠٨دا هه‌ڕه‌شه‌ی له من کرد به‌ڵام له‌هۆڵی دادگاکه‌دا پارێزه‌ره‌کانی ده‌یانویست ئه‌وه بسه‌لمێنن که‌ئایا له‌ساڵی ٢٠١٢دا چاوپێکه‌وتنی ته‌له‌فزیۆنیم ساز کردووه یان نا، له‌ڕۆژنامه‌کاندا هه‌واڵم بڵاوبۆته‌وه یان ناو کۆمه‌ڵێک دۆکۆمێنتیشیان ئاماده‌کردبوو. ئه‌مه‌ش به‌هیچ شیوه‌یه‌ک په‌یوه‌ندی به دادگاکه‌وه نه‌بوو وه‌هیچ سودێکی به‌مه‌لا کرێکار نه‌گه‌یاند. پرۆفیسۆرێکیش باسی له‌وه کردبوو که‌به‌م دادگاییه له‌ڕووی که‌سایه‌تیه‌وه مه‌لا کرێکار گه‌وره‌تر ده‌کات و له‌ڕووی دینیشه‌وه زۆرکه‌س چاوشکێن ده‌کات.
وه‌ختێک داواکاری گشتی، له‌دواهه‌مین ڕۆژه‌کانی دادگایی‌کردنی مه‌لا کرێکاردا له ئۆسلۆی پایه‌ته‌ختی نه‌رویج ئۆکتۆبه‌ری ٢٠١٢، دواهه‌مین وته‌ی خۆی بۆ ئێمه‌و دادوه‌ر خوێنده‌وه، تێیدا هه‌ندێک بابه‌تی وروژاند که ڕه‌نگه به‌لای زۆربه‌مانه‌وه سه‌رنجڕاکێش و نامۆ بن.!
یه‌که‌م: داواکاری گشتی به درێژی باسی له‌وه کرد که له‌لایه‌ن هه‌ندێک له‌ڕاگه‌یاندنه‌کانه‌وه بیستومانه‌و هه‌روه‌ها خودی مه‌لا کرێکار بۆ خۆشی چه‌ندین جار ئه‌وه‌ی دووباره کردۆته‌وه که چه‌ندین جار دادگایی کراوه، له‌هه‌موو دادگاییهکانیشدا ئه‌و توانیوێتی بێ‌تاوان لێی ده‌رچێت، به‌ڵام به‌پێی زانیاریه‌کانی ئێمه‌و ئه‌و به‌دواداچوونه‌ی که بۆ دادگاکانی نه‌رویج کردمان بۆمان ده‌رکه‌وتووه که‌مه‌لا کرێکار، له‌و ڕۆژه‌وه‌ی هاتۆته وڵاتی نه‌رویج تا ئێستا ڕوبه‌ڕووی هیچ دادگایه‌ک نه‌کراوه‌ته‌وه‌و به‌شێوه‌یه‌کی یاسایی هیچ تاوانێکیان نه‌خستۆته ئه‌ستۆی، وه له هیچ شوێنێکی ئه‌وروپاشدا هۆڵی دادگای نه‌دیوه، ئه‌مجاره‌ش که‌له‌م هۆڵه‌دا دادگایی ئه‌و به‌ڕێوه ده‌چێت یه‌که‌مین دادگاییکردنێتی. جا ئه‌گه‌ر مه‌لا کرێکار له‌نه‌رویج یاخود له ده‌ره‌وه‌ی نه‌رویج ڕووبه‌ڕووی دادگا بوه‌ته‌وه، ئه‌وه داوا له پارێزه‌ره‌کانی ده‌که‌ین بیخه‌نه‌ڕوو.
پارێزه‌ره‌کانی هیچ ڕوونکردنه‌وه‌یه‌کیان نه‌بوو.
دووهه‌م:
له‌درێژایی قسه‌کانیدا وتی: له دادگایی یه‌که‌می مه‌لا کرێکاردا، له مانگی دووی ٢٠١٢ ئه‌و به پێنج ساڵ زیندانی و قه‌ره‌بووی مادی سزا درا، سزاکان له‌سه‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی کوشتن بوو بۆ سه‌ر که‌سایه‌تی له‌لایه‌ک و فه‌رمانبه‌رانی ده‌وڵه‌ت له‌لایه‌کی تر، ئه‌ویش به سزاکه ڕازی نه‌بوو بۆیه داوای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی کرد‌و دادوه‌ریش ڕازی بوو. به‌ڵام دادگایی ئه‌مجاره، که ئێستا به‌ڕێوه ده‌چێت و له‌سه‌ر داوای خودی مه‌لا کرێکار تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی بۆ کراوه، تاوانی زیاتر له‌ئه‌ستۆ ده‌گرێت که ئه‌ویش مه‌سه‌له‌ی تیرۆره، وه ئه‌مه بۆ یه‌که‌مینجاره له مێژووی نه‌رویجدا که‌سێک له‌سه‌ر تیرۆر دادگایی بکرێت، جگه له مه‌لا کرێکار پێشتر‌و له‌م وڵاته‌دا هیچ که‌سێک به‌تاوانی تیرۆر دادگایی نه‌کراوه، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌شه ئه‌زموونمان له چۆنێتی و چه‌ندایه‌تی سزاکه‌ی نییه.
داواکاری گشتی، بۆ مه‌سه‌له‌ی تیرۆره‌که پشتی به‌چه‌ند لایه‌نێک به‌ستبوو، باسی سێ که‌یسی جیای کرد، یه‌ک له‌وانه هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌و بۆ سه‌ر که‌سایه‌تیه‌کان، ئه‌مه‌ی وه‌ک تاوانێکی مه‌ده‌نی ناوبرد‌و وتی ئێمه ناتوانین ئه‌مه بخه‌ینه بازنه‌ی تیرۆره‌وه. دووهه‌میان هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌و بۆ وه‌زیرێک، له‌مه‌یاندا داواکاری گشتی گومانی هه‌بوو له‌وه‌ی بخرێته چواچێوه‌ی تیرۆره‌وه یان نا، چونکه داواکاری گشتی بۆ خۆی پێی وایه که ئه‌ویش ههڕهشهبووه له‌سه‌ر که‌سایه‌تیه‌کی تر، به‌ڵام خودی مه‌لا کرێکار ده‌ڵێت مه‌به‌ستم له که‌سایه‌تیه‌که نه‌بووه‌و من هیچ کێشه‌یه‌کم له‌گه‌ڵ نه‌رویجیدا نییه‌و خه‌ڵکی نه‌رویجم خۆش ده‌وێت، به‌م قسانه خۆی فڕێ داوه‌ته‌وه ته‌نگه‌ژه‌یه‌کی خراپتره‌وه چونکه ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستی له که‌سایه‌تی نه‌بێت ئه‌وه مه‌به‌ستی له فه‌رمانبه‌رانی ده‌وڵه‌ته، ئه‌مه‌ش واته هه‌ڕه‌شه له ئه‌منی قه‌ومی ده‌وڵه‌ت.! داواکاری گشتی داوای له دادوه‌ر کرد که لێی بکۆڵنه‌وه‌و ئه‌گه‌ر بۆیان ده‌رکه‌وت که هه‌ڕه‌شه‌که‌ی مه‌لا کرێکار لهوهزیرهکه مه‌به‌ستی له‌پشته‌وه هه‌بووه یان نا، ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستی له‌پشته‌وه بوبێت ئه‌وه ده‌بێت وه‌ک تیرۆر ته‌ماشا بکرێت.
لێره‌دا دادوه‌ر پرسیارێکی لێ کرد که ئه‌گه‌ر ده‌رکه‌وت ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌ی کردووه له فه‌رمانبه‌رانی ده‌وڵه‌ت به‌ڵام مه‌به‌ستی له‌پشته‌وه نه‌بووه ئه‌وکاته چی ده‌بێت.؟
داواکاری گشتی وتی ئه‌گه‌ر ده‌ربکه‌وێت مه‌به‌ستی له‌پشته‌وه نه‌بووه ئه‌وه هه‌ڕه‌شه‌که‌ی ئه‌و له‌فه‌رمانبه‌رانی ده‌وڵه‌ته‌و فه‌رمانبه‌ری ده‌وڵه‌تیش جیاوازه له‌هاوڵاتی بۆیه ده‌کرێت وه‌ک تیرۆر ته‌ماشا نه‌کرێت به‌ڵام ده‌کرێت سزاکه‌ی قورس‌تر بێت.
داواکار بۆ خاڵی سێهه‌م وتی: به‌ڵام له سێهه‌میاندا هیچ گومانمان نییه که کاره‌که‌ی ده‌چیته خانه‌ی تیرۆره‌وه چونکه هه‌لومه‌رجه‌که‌ی له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ده‌سوڕێته‌وه، ئه‌و به‌شێوه‌یه‌ی ناڕاسته‌وخۆ به لایه‌نگرانی وتووه که له ده‌ره‌وه‌ی وڵات خه‌ڵکی نه‌رویجی بڕفێنن و دواتر له‌گه‌ڵ مه‌لا کرێکاردا بیگۆڕنه‌وه. ئه‌مه‌ش کاری مه‌ده‌نی نییه به‌ڵکو کاری گروپه توندڕهوهکانهو ئامانج و مه‌به‌ستی تایبه‌تی له‌پشته، بۆیه له‌مه‌دا هیچ گومانێکی تێدا نییه که ده‌بێت به تاوانی تیرۆر دادگایی بکرێت.
به‌پێی قسه‌کانی داواکاری گشتی و پرسیاری دادوه‌رو جێگره‌کانی هه‌ندێک خاڵ بۆ من ڕوون بونه‌ته‌وه که مه‌لا کرێکار سزای زیندانی و قه‌ره‌بوی مادیش ده‌درێت، ئه‌و پێنج ساڵه زیندانیه‌ی که له‌دادگایی یه‌که‌مدا بۆ مه‌لا کرێکار دیاری کرا، که‌م ناکرێته‌وه، ئه‌گه‌ر وه‌ک خۆی نه‌مێنێته‌وه ئه‌وه بۆی زیاد ده‌کرێت. هه‌روه‌ها له دادگایی یه‌که‌مدا سزا درا به قه‌ره‌بووی سه‌د هه‌زار کرۆنی نه‌رویجی، من بۆچوونم وایه ئه‌و قه‌ره‌بووه له‌سه‌ری زیاد ده‌کرێت بۆ سه‌دو په‌نجا هه‌زار کرۆن یان زیاتر.
ئه‌وه‌ش کارێکی ئاسایی و یاسایی و مافی ڕه‌وای مه‌لا کرێکاره که سه‌رله‌نوێ و بۆ جارێکی تر به بڕیاری دادوه‌ر ڕازی نه‌بێت و داوای تێهه‌ڵچوونه‌وه بکات، داواکه‌شی وه‌رده‌گیرێت به‌ڵام وه‌ک جاری یه‌که‌می نا، چونکه ئه‌مجاره‌یان، وه‌ک جارانی یه‌که‌م و دووهه‌م لایه‌نه‌کان کۆنابنه‌وه‌و دادگای باڵا گوێبیستی که‌س نابێت به‌ڵکو بۆ خۆیان لاپه‌ڕه کۆنه‌کان دهخوێننهوهوو بڕیاری یه‌کلاکه‌ره‌وه ده‌ده‌ن.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر