ته‌فسیرێک بۆ سوکایه‌تی به دین. وه‌ڵامێک بۆ خالید ڕه‌نجده‌ر.. به‌شی سێهه‌م و کۆتایی.. مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی
له ڕاستیدا ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت بنوسین، ئه‌گه‌ر به توانا بین و باگراوندێکی مه‌عریفیمان هه‌بێت، ئه‌وه نوسین ته‌واو نابێت و هه‌میشه بۆشاییه‌ک هه‌یه که ئێمه له بواره‌که‌یدا چه‌ند لاپه‌ڕه‌یه‌کی له‌سه‌ر بهۆنینه‌وه. بۆیه بڕیارمدا چیت درێژه به وه‌ڵامه‌که‌م بۆ کاک خالید ڕه‌نجده‌ر نه‌ده‌م و لێره‌دا کۆتایی پێ بهێنم. ئه‌مه‌ش ناکاته ئه‌وه‌ی که کاک خالید وه‌ڵامی نه‌بێت، حه‌تمه‌ن وه‌ڵامی هه‌یه‌و ئه‌گه‌ر بۆی ناردم وه‌ک خۆی بڵاوی ده‌که‌مه‌وه‌و وه‌ڵامیشی ناده‌مه‌وه، به‌ڵام:
ده‌مێک ساڵه ته‌وه‌رێک سه‌رنجی من و ئه‌و ڕه‌خنه‌گرانه‌ی ڕاکێشاوه که‌له‌بواری ئایینناسیدا کارمان کردوه، ئه‌و سه‌رنجه‌ش ده‌ستکردی موسڵمانه‌کانه‌و ته‌نها ئه‌وان ده‌توانن شیکردنه‌وه‌ی زیاتری له‌سه‌ر بده‌ن بۆیه ئێستا هه‌ست ده‌که‌م که پێویسته وه‌ڵامێکی هاوچه‌رخانه‌ی ده‌رباره‌ی بخوێنمه‌وه. پێشتریش هه‌مان ئه‌م سه‌رنجه‌م له دوو کۆڕی جیاوازی ساڵانی نه‌وه‌ده‌کان ڕووبه‌ڕووی هه‌ر یه‌ک له فازڵ قه‌ره‌داخی له سلێمانی و کامل مه‌حموود له‌هه‌ڵه‌بجه، وه‌ک دوو نوسه‌ری جوانی ئیسلامی کرده‌وه. نازانم بۆ ژیانی ئه‌م کۆمه‌ڵگایه‌ی ئێمه ئه‌وه‌نده شپرزه بوو که نه‌متوانی وه‌ڵامه‌که‌یان وه‌ربگرمه‌وه. هه‌رچه‌نده چه‌ند جارێک له‌گه‌ڵ کاک کامل مه‌حموددا یه‌کتریمان بینیوه‌ته‌وه‌و پێکه‌وه له‌یادو کۆڕه‌کاندا خه‌می هه‌ڵه‌بجه‌مان نۆشیوه به‌ڵام به‌خت هه‌ر یاوه‌رم نه‌بووه.
پێویسته بزانین که سوکایه‌تی چییه.؟ به‌مانایه‌کی تر: ئه‌و هه‌لومه‌رجه‌ی که چوارچێوه‌یه‌ی بۆ سوکایه‌تیکردن به‌دین یان به‌هه‌ر پیرۆزیه‌که‌ی دیکه‌ی کێشاوه، چییه‌و چۆنه‌و له کوێی نیشاندان و وتن و نوسیندایه.!
بۆ ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی که چاویان باش فۆنته‌کانی فه‌یسبووک نابینێت تکایه له‌م لینکه‌وه باشتر ده‌توانن بیخوێننه‌وه.
http://xwdakan.com/xwdakan/index.php/mariwan/3188-0.html
با ڕووداوێک بهێنینه پێشچاوی خۆمان به‌ڵکو بتوانین شوێنه‌که‌ی یان شێوازه‌کانی بدۆزینه‌وه:
وای داده‌نێین که‌سێک کوژراوه، دوای لیکۆڵینه‌وه ده‌رکه‌وت که گومان له‌دوو که‌س هه‌یه ئه‌و کاره‌یان ئه‌نجام دابێت، هه‌ردووکیان ده‌ستگیر ده‌که‌ن و لێکۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌کرێت، دوای دراسه‌کردنی به‌ڵگه‌نامه‌کان و سکاڵاچی و گه‌واهیده‌ران، ده‌رده‌که‌وێت که که‌سی یه‌که‌م، به‌به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵێک که‌س به‌چاوی خۆیان دیویانه که‌سێکی کوشتووه، هه‌روه‌ها که‌سێکیش به کامێرایه‌ک وێنه‌ی گرتووه‌و تێیدا به‌ده‌نگ و ڕه‌نگ تۆماری کردووه، دواتر خۆی دانده‌نێت به‌تاوانه‌که‌یدا، ئیتر هیچ گومانێک نامێنێت بۆ تاوانباری ئه‌و بۆیه دادوه‌ر به تاوانباری ده‌ناسێنێت‌و سزای زیندانی ده‌دات، دوای ته‌واوبوونی سزاکه‌ی ئازاد ده‌کرێت. بۆ که‌سی دووهه‌میش، ده‌رده‌که‌وێت ته‌نها به‌ڕێکه‌وت له‌شوێنی ڕووداوه‌که بووه‌و له‌به‌ر نه‌بوونی هیچ به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ک و هیچ سکاڵایه‌ک و هیچ شاهیدێک، بێ‌تاوان ده‌رده‌چێت و هه‌ر له‌وێدا ئازاد ده‌کرێت.
ئێستا دوو که‌سمان هه‌یه‌و هه‌ردووکیان ئازادن، یه‌که‌میان تاوانبار بوو، سزای خۆی نۆشی و ئازاد کرا، دووهه‌میان بێ تاوان ده‌رچوو ده‌موده‌ست ئازاد کرا.
جێی گومان نییه له‌ڕووی یاساییه‌وه پێش بڕیاری دادگا که‌س مافی ئه‌وه‌ی نه‌بووه به‌و دوو که‌سه بڵێت تاوانبار، ته‌نانه‌ت ئه‌و لێکۆڵیاره‌ی له‌گه‌ڵیان لێکۆڵینه‌وه‌ی ئه‌نجامداوه ئه‌و مافه‌ی نه‌بووه وه‌ک تاوانبار یان بێ‌تاوان مامه‌له‌یان له‌گه‌ڵ بکات و پییان بڵێت تاوانبار ئه‌گه‌ربێت و دانیشیان به‌تاوانه‌که‌یاندا نابێت، به‌ڵکو هه‌ردووکیان تۆمه‌تبار بوون، تاکه که‌سێک که ئه‌و مافه‌ی هه‌یه ته‌نها دادوه‌ر بووه. به‌ڵام کاتێک دادوه‌ر یه‌کێکیانی به تاوانبار‌و ئه‌وی تریانی به‌بێتاوان ناساند، ئیتر هه‌موو که‌س مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه به‌که‌سی یه‌که‌م بڵێت تاوانبار‌و به که‌سی دووهه‌مین بڵێت بێ‌تاوان.
ئه‌مه پێش دادگایی، به‌ڵام دوای دادگایی و ئازادکردنیان:
١- ئه‌گه‌ر ئێمه جار جار باسی که‌سی یه‌که‌م بکه‌ین، یان ڕووبه‌ڕوو قسه‌ی له‌گه‌ڵ بکه‌ین و پێی بڵێین تۆ تاوانباریت، ئه‌وه هیچ خه‌تایه‌کی یاسایی و ئه‌خلاقیمان نه‌کردووه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سکاڵا هه‌بوو، شاهید هه‌بوو، به‌ڵگه‌نامه هه‌بوو، خۆی دانینابوو به‌تاوانه‌کیدا، له زیندانیش‌دا سزای ته‌واوکردووه.
٢- ئه‌گه‌ر چه‌ند جارێک ئه‌م کاره‌مان دووباره کرده‌وه، (واته چه‌ند جارێک و له شوێنی جیاجیا پێمانگوت تۆ تاوانباریت) له‌م کاته‌شدا کارایکی نایاساییمان نه‌کردووه به‌ڵام کارێکی نائه‌خلاقیمان کردووه. چونکه به‌م کاره‌مان سزای ده‌روونی ئه‌و ده‌ده‌ین. ئه‌و به‌یاسا سزای خۆی وه‌رگرتووه‌و هه‌ر به‌یاسا ئازاد کراوه، ئیتر بۆ ئێمه نییه سزای تری بده‌ین ئه‌گه‌ر بێت و سزای زیندان نه‌بێت و سایکۆلۆژیش بێت.
٣- ئه‌گه‌ر بۆ مه‌به‌ستێکی دیاریکراو، هه‌ر که بۆمان ڕه‌خسا، باسی تاوانباریی ئه‌ومان کرد، له‌هه‌ر شوێنێک بینیمان، له‌هه‌ر کۆرو کۆبونه‌وه‌یه‌کدا، له‌هه‌ر زه‌مان و مه‌کانێکدا بێت، هه‌ر ئه‌وه‌نده بێته‌وه بیرمان یاخود بۆمان بلوێت یه‌کسه‌ر پێی بڵێینه‌وه تاوانبار، ئه‌مه هه‌م نایاساییه‌و هه‌م نائه‌خلاقیه.! به‌م کاره ده‌ڵێن ئیستفزازکردن.! ئه‌مه‌ش نایاساییه‌و بۆی هه‌یه توڕه ببێت و له گرته‌یه‌کی چاوه‌ڕواننه‌کراودا په‌لاماری ئێمه یان که‌سێکی تر بدات و ئازاری بدات یان بیکوژێت، یان خۆی بکوژێت. له‌ڕووی ئه‌خلاقییشه‌وه بۆی هه‌یه ئه‌و له‌به‌رامبه‌ر تاوانه‌که‌ی خۆیدا توشی سه‌ختترین ئازاری ویژدان بوبێته‌وه‌و به‌هه‌میشه‌یی له‌ده‌روونێکی پڕ له په‌شیمانیه‌وه ژیان بگوزه‌رێنێت، له‌م کاته‌دا ئێمه زوو زوو پێی بڵێین تاوانبار، ئه‌وه‌نده‌ی تر ئازاره‌کانی زیاد ده‌کات چونکه ئه‌و به‌کاره‌که‌ی ئێمه که‌سایه‌تی پێ ده‌شکێت و بۆی هه‌یه توشی نه‌خۆشی ده‌روونیی بکات. له‌ڕووی یاساییشه‌وه ئه‌م دوو ده‌رئه‌نجامه سزای یاسایی له‌سه‌ره.
له‌سه‌ره.
تا ئێره، له‌ڕووی یاساییه‌وه شوێنێکمان نه‌دیوه که تاوانی سوکایه‌تی تێدا بێت. با بێینه سه‌ر که‌سایه‌تی دووهه‌م.
١- ئه‌گه‌ر به که‌سی دووهه‌ممان وت تاوانبار، لیره‌دا ئێمه سوکایه‌تیمان به‌و نه‌کردووه، ته‌نانه‌ت ئیستیفزازیشمان پی نه‌کردووه به‌ڵکو هه‌ڵه‌مان به‌رامبه‌ری کردووه، واته تاوانێکمان به‌رامبه‌ری کردووه، به‌مانایه‌کی تر کارێکی نایاسایمان ده‌رباره‌ی ئه‌و کردووه، چونکه دادگا بڕیاری بێتاوانی ئه‌وی داوه‌و بۆ ئێمه نییه پیی بڵێین تاوانبار، به‌م شێوه‌یه ئه‌و مافی هه‌یه سکاڵا تۆمار بکات چونکه سزای یاسای
٢- ئه‌گه‌ر به‌بێ مه‌به‌ست پێمان وت (تۆ تاوانبار بویت به‌ڵام بڵێین چی که دادوه‌ر تۆی به‌بێ تاوان ناساندووه.!) ئه‌وه جگه له بێڕێزی به خۆمان و نیشاندانی بێ ئاگایی خۆمان هیچی تر سه‌وز ناکه‌ین چونکه دوای هه‌موو لێکۆڵینه‌وه‌کان و به‌پێی یاسا‌و به‌بڕیاری دادوه‌ر ئه‌و بێ‌تاوان ده‌رچووه‌و تاوانبارکردنی ئه‌و له‌لایه‌ن ئێمه‌وه هیچ نرخ و به‌های یاسایی و ئه‌خلاقی نییه.
٣- به‌ڵام ئه‌گه‌ر به مه‌به‌سته‌وه به که‌سی دووهه‌ممان وت جا با دادوه‌ر بڕیاری بێتاوانیت بدات، له‌لای من هه‌ر تاوانباریت و ئه‌گه‌ر بۆت بلوێت مرۆڤی تر ده‌کوژیت، چونکه ده‌موچاوت هه‌ر له تاوانبار ده‌چێت، کێ ده‌ڵێت تۆ نه‌تکوشتووه یان به‌شدار نه‌بویت له‌گه‌ڵی.؟!
ئه‌مه شکاندن و سوکایه‌تیه به که‌سایه‌تی ئه‌وو سزای یاسایی له‌سه‌ره.
٤- ئه‌گه‌ر هات و چه‌ند جارێک ئه‌م قسانه‌مان دووباره‌کرده‌وه، له‌چه‌ند شوێنێکی جیاواز وتمانه‌وه‌و باسمان کرده‌وه، هه‌روه‌ها زیاده‌شمان خسته‌سه‌ری‌و کۆمه‌ڵێک کاری نایاسایی و نا ئه‌خلاقیمان بۆ زیاد کرد، بۆ نموونه زوو زوو پێی بڵێین تۆ دزیت، تۆ درۆزنیت..تاد، به دووباره‌کردنه‌وه‌ی ئه‌مانه سێ تاوان دروست ده‌بێت: هه‌م شکاندن و سوکایه‌تی، هه‌م ئیسفزازکردن، هه‌م ناوزڕاندن یان ناوڕه‌شکردنه‌وه.
لێره‌دا ئه‌و مافی هه‌یه له‌سه‌ر هه‌ر سێ جۆره‌که سکاڵای خۆی تۆمار بکات. چونکه ڕه‌نگه که‌سی دووهه‌م به‌رگه‌ی ئه‌و حاڵه‌ته نه‌گرێت و توشی نه‌خۆشی ده‌روونی بکات، یان ئه‌گه‌ر که‌سێکی بریندارکراوی لێده‌رچێت و له‌کاردانه‌وه‌یه‌کدا ڕه‌فتارێکی توند‌و تیژی لێبوه‌شێته‌وه که‌که‌س نازانێت چۆنه، به‌ڵام ناگاته کوشتن چونکه مرۆڤ کوژ نییه.
من که‌سێی یاسایی نیم، جگه له خوێندنه‌وه‌و شاره‌زایی ڕۆشنبیریم له ماده‌و بڕگه‌کانی یاسا‌و پێگه‌و که‌مێک لێکۆڵینه‌وه‌ی یاسایی، ئیتر شاره‌زاییه‌کی ئه‌وتۆم نییه‌و بۆی هه‌یه له‌مه‌ی باسم کرد که‌م تا زۆر هه‌ندێک شتم له‌بیر چووبێت، به‌ڵام وه‌ک خاڵه سه‌ره‌کیه‌کانی یاسا دروستن، چونکه ئه‌مانه نوسراون و له‌یاساکانی سزادانی ده‌وڵه‌تاندا چاپ و بڵاوکراونه‌ته‌وه.
بۆ نموونه ماده‌ی ٢٤٧ی یاسای سزادانی نه‌رویجی له‌سه‌ر سوکایه‌تی به‌م شێوه‌یه‌یه:
§ 247. Den som i ord eller handling opptrer på en måte som er egnet til å skade en annens gode navn og rykte eller til å utsette ham for hat, ringeakt eller tap av den for hans stilling eller næring fornødne tillit, eller som medvirker dertil, straffes med bøter eller med fengsel inntil 1 år. Er ærekrenkelsen forøvet i trykt skrift eller i kringkastingssending eller ellers under særdeles skjerpende omstendigheter, kan fengsel inntil 2 år anvendes.
Endret ved lover 10 mars 1939 nr. 1, 12 des 1958 nr. 1, 23 mars 1973 nr. 17, 13 juni 1980 nr. 36.
من لێی تێده‌گه‌م به‌ڵام به داخه‌وه ناتوانم بیکه‌مه کوردی، ئه‌مه یاسایه‌و له نوسینی بڕگه‌و ماده یاساییه‌کانیشدا ده‌بێت نوسینه‌که ڕوون و ئاشکراو ساده‌و ڕه‌وان بێت، بێ پێچ و په‌نا نوسرابێت و نابێت وشه‌ی ئه‌ده‌بی و هه‌ندێک زاراوه‌ی تری تێدا بێت که مانای زیاتر بدات به‌ده‌سته‌وه تا له‌لایه‌ن که‌سانی جیاوازه‌وه شیکردنه‌وه‌ی جیاوازی بۆ نه‌کرێت. هه‌روه‌ها کاک خالید بۆ خۆی وه‌رگێڕه‌و دڵنیام به‌شێوه‌یه‌کی زۆر له‌من باشتر لێی تێده‌گات
ئێستا من یه‌کێک له‌و ڕه‌خنانه ده‌نوسم که له یه‌کێک له کتێبه‌کانمدا نوسیومه‌و موسڵمانان به سوکایه‌تی ده‌زانن، ئینجا له‌گه‌ڵ باسه‌که‌ماندا به‌راوردی ده‌که‌ین و بزانین ئایا من سوکایه‌تیم به ئیسلام کردووه؟ سه‌ره‌تا با ئه‌م دوو ئایه‌ته بخوێنینه‌وه.
فَمَثَلُهُ كَمَثَلِ الْكَلْبِ إِنْ تَحْمِلْ عَلَيْهِ يَلْهَثْ أَوْ تَتْرُكْهُ يَلْهَثْ. الاعراف١٧٦
نموونه‌ی ئه‌و وه‌ك نموونه‌ی سه‌گ وایه ئه‌گه‌ر ده‌ریکه‌یت زمان ده‌رده‌هێنێت و هوسکه هوسک ده‌کات ئه‌گه‌ر وازیشی لێبهێنیت هه‌ر زمان ده‌رده‌هێنێ و هوسکه هوسک ده‌کات.
له‌م ئایه‌ته‌دا خودا به که‌سێک ده‌ڵێت سه‌گ
هه‌روه‌ها
عُتُلّ بَعْدَ ذَلِكَ زَنِيمٍ. القلم١٣
(عُتُلّ) که‌سێکی وشکی توندی قسه نه‌کوڵۆک، واته که قسه ده‌کات بیری لێناکاته‌وه چی ده‌ڵێت و یه‌کسه‌ر ده‌ریده‌په‌ڕێنێت، هه‌رشتێک که‌وته‌ده‌می ده‌یڵێت، له‌کلتوری کورده‌واریدا به‌م جۆره که‌سانه ده‌ڵێن پێش ئه‌وه‌ی قسه بکه‌یت بیجووه ده‌نا قووتی ده‌ره‌وه، یاخود پێی ده‌ڵێن که‌رتڕ، واته قسه‌کانی ئه‌و وه‌ک قسه‌ی که‌رێک وایه که بتڕێت.
(زَنِيمٍ) زه‌نیم واته کوڕی زینا، که‌سێک که دایکی ناسراوه به‌ڵام که‌س نازانێت کێ باوکێتی، له‌کلتوری کورده‌واریدا به‌چه‌ند شێوه‌یه‌ک ناویان لێنراوه، (باوک نادیار، بێ بنه‌چه، بێ ڕه‌چه‌ڵه‌ک، ناکه‌سبه‌چه، دایک حیز، دایک گانده‌ر، کوڕی قه‌حبه، زۆڵ..تاد)
که‌واته له‌م ئایه‌ته خودا به که‌سێکی ڕه‌خنه‌گر ده‌ڵێت که‌رتڕی دایک حیز.
له‌ئایه‌تی یه‌که‌میاندا ئێمه ناتوانی وشه‌ی سه‌گ بگۆڕین، سه‌گ هه‌ر سه‌گه‌و له زمانی کوردی‌دا هیچ مورادیفێکی تری نییه، به‌ڵام بۆ ئایه‌تی دووهه‌م ده‌توانی ده‌ربڕینی (که‌رتڕی دایک حیز) بسڕینه‌وه وشه‌ی باشتر دابنێین، بنوسین (ده‌مه‌وه‌ری ناکه‌سبه‌چه.). که‌واته خودای ئیسلام له‌م دوو ئایه‌ته‌دا جوێنی داوه.!!. به‌یه‌کێکیان ده‌ڵێت سه‌گ و به‌وی تریان ده‌ڵێت ده‌مه‌وه‌ری ناکه‌سبه‌چه.
ڕه‌نگه کاک خالید ڕه‌نجده‌ر بڵێت نه‌خێر ڕاستت نه‌کرد، خودا زمانی بازاڕی به‌کار ناهێنێت و جوێنفرۆش نییه، خودایه‌ک که ئه‌م هه‌موو گه‌ردوونه‌ی دروست کردووه، باڵاده‌سته به‌سه‌ر هه‌موو گه‌ردوونه‌وه، سه‌رپه‌رشتی شه‌ش حه‌وت ملیار مرۆڤ و که‌متر له‌وه ئاژه‌ڵ و باڵنده‌و چی و چی ده‌کات، ئه‌و به کون فه‌یه‌کونێک دونیا ژێراو ژوور ده‌کات، هیچ پێویستی به‌وه نییه زمانی بازاڕی هه‌بێت یان جوێن بدات بۆیه ئه‌و نه جوێنفرۆشه‌و نه زمانی بازاڕی به‌کار هێناوه.
ئینجا کۆمه‌ڵێک مه‌لای ترمان لێ ڕاست ده‌بنه‌وه‌و ناهێڵن خالید قسه‌کانی ته‌واو بکات تۆمه‌تبارمان ده‌که‌ن به‌وه‌ی سوکایه‌تی به خودا‌و به ئیسلام ده‌که‌ین، ئینجا له میحرابی مزگه‌وته‌کانه‌وه هه‌زار ناووناتۆره‌مان شوێن ده‌خه‌ن، دواتر به چاوی پڕ له فرمێسکه‌وه، به لێوی پڕ له‌لیکه‌وه، به ته‌وێڵی عاره‌قاویه‌وه، به‌ده‌نگێکی گڕه‌وه هاوار ده‌که‌ن و خوتبه‌ی پڕ له جۆش و خرۆشی خۆیان ده‌ده‌ن، به‌جۆرێک ده‌یهۆننه‌وه‌و ده‌یلاوێنه‌وه که موسڵمانه سڤیله‌کانی پێی سه‌رسام بکه‌ن و به‌خور فرمێکسیان بۆ بڕژن، له‌گه‌ڵ خوتبه‌ی مه‌لاکاندا ده‌میان داده‌چه‌قێنن و له‌گه‌ڵ گریانیاندا ده‌گرین، پله‌ی ڕێخته‌ری ساردی و گه‌رمیان له‌گه‌ڵ هێمنی و توڕه‌یی و هاواری مه‌لاکان به‌رزو نزم ده‌بێته‌وه، ته‌کبیر.. ته‌کبیر.. ته‌کبیر.. ئیتر قوڕ به‌سه‌ری ڕه‌خنه‌گر.
ئه‌گه‌ر بڵێین جوێنفرۆشه ئه‌وه مانای وایه که خودا ده‌مشڕه، ئه‌مه‌ش له‌گه‌ڵ سیفه‌ته‌کانی خودا ناگونجێت، ئه‌گه‌ر بڵێین زمانی بازاڕی به‌کارهێناوه مانای وایه که خوا که‌سێکی بازاڕیه، ئه‌مه‌ش له‌گه‌ڵ سیفه‌ته‌کاندا ناگونجێت، ئه‌گه‌ر بڵێین وشه‌ی بێئه‌ده‌بی به‌کار هێناوه، مانای وایه خودا بێئه‌ده‌به، ئه‌مه‌ش هه‌ر ناگونجێت.! ئه‌ی ده‌ست بگرین به چ ئاسمانێکه‌وه.؟؟ چی بنوسین.؟؟ موسڵمانان تکایه وه‌ڵام.!
با بڵێین که من نوسیومه زمانی بازاڕی، ئایا سوکایه‌تیم کردووه.؟ با بزانین:
١- من به‌ڵگه‌ی نوسینم هه‌یه که خودای ئیسلام له قورئاندا زمانی بازاڕی به‌کار هێناوه، هه‌موو که‌س ده‌توانێت به‌چاوی خۆی ئه‌و نوسینه بیبینێت، یه‌کێکیان له سوره‌تی الاعراف ئایه‌تی ١٧٦، ئه‌وی تریان له سوره‌تی القلم ئایه‌تی١٣، دیاره ئایه‌ت زۆرن و من ته‌نها ئه‌م دوو به‌ڵگه‌یه ده‌خه‌مه‌ڕوو.
٢- من به‌ڵگه‌ی ده‌نگ و ڕه‌نگم هه‌یه که خودای ئیسلام له قورئاندا زمانی بازاڕی به‌کار هێناوه، به کامێرایه‌کی ڤیدیۆ وێنه‌ی سووره‌ت و ئایه‌ته‌که گیراوه‌و به ده‌نگه‌وه تۆمار کراوه.
تکایه بڕوانه ئه‌م به‌ڵگه‌نامانه تا به نوسین و به ده‌نگ و به وێنه بیانبینین
بۆ ئایه‌تی یه‌که‌م بڕوانه
http://www.youtube.com/watch?v=n1S8aV4QHJ4
له خوله‌کی کاتژمێر ١ خوله‌کی دوو چرکه‌ی پێنج به‌دواوه.
بۆ ئایه‌تی دووهه‌میش بڕواننه
http://www.youtube.com/watch?v=7dTl9AtKqHw&feature=related
ئه‌مه به‌ڵگه‌ی ده‌نگ و ڕه‌نگ و نوسینیش.
٣- من شاهیدم هه‌یه که خودا له‌قورئاندا زمانی بازاڕی به‌کار هێناوه، شاهیده‌کانیشم ڕاڤه‌کاره باوه‌ڕپێکراوه‌کانی ئیسلامه، شاهیدیان داوه که خودا ئه‌م کاره‌ی کردووه، تکایه بڕواننه ئه‌م به‌ڵگانه بزانن چۆن دانیانناوه به ڕاستیه‌کاندا:
سه‌باره‌ت به ئایه‌تی یه‌که‌میان
ته‌فسیره‌که‌ی ابن کثیر
http://quran.al-islam.com/Page.aspx?pageid=221&BookID=11&Page=173
ته‌فسیره‌که‌ی الجلالین
http://quran.al-islam.com/Page.aspx?pageid=221&BookID=12&Page=173
ته‌فسیره‌که‌ی الطبري
http://quran.al-islam.com/Page.aspx?pageid=221&BookID=13&Page=173
ته‌فسیره‌که‌ی القرطبي
http://quran.al-islam.com/Page.aspx?pageid=221&BookID=14&Page=564
سه‌باره‌ت به ئایه‌تی دووهه‌میان
ته‌فسیره‌که‌ی ابن کثیر
http://quran.al-islam.com/Page.aspx?pageid=221&BookID=11&Page=1
ته‌فسیره‌که‌ی الطبري
http://quran.al-islam.com/Page.aspx?pageid=221&BookID=13&Page=1
ته‌فسیره‌که‌ی القرطبي
http://quran.al-islam.com/Page.aspx?pageid=221&BookID=14&Page=564
ته‌فسیره‌که‌ی الجلالین
http://quran.al-islam.com/Page.aspx?pageid=221&BookID=12&Page=565
ئه‌م چوار ڕاڤه‌کاره له سه‌ره‌کیترین و باوه‌ڕپێکراوترین ڕاڤه‌کاری جیهانی ئیسلامین و موسڵمانان ناتوانن له‌م چواره باشتر‌و زاناتر بۆ ئێمه بدۆزنه‌وه.
ئێستا به‌ڵگه‌ی ده‌نگی، به‌ڵگه‌ی بینین، به‌ڵگه‌ی ڕه‌نگ، هه‌روه‌ها شاهیده‌کانیش، هه‌مووی هه‌یه‌و پارێزراوه، خودی قورئانیش دانیناوه به‌م ڕاستیه‌دا.! هه‌موو به‌ڵگه‌کان ده‌ڵێن که خودا به‌و شێوه زمانه هاتۆته گۆو به‌و شێوه زمانه ئایه‌ته‌کانی داڕشتووه.
که‌واته تاوانمان بۆ ئیسلام هه‌ڵنه‌به‌ستووه، ئیستفزازی ئیسلاممان نه‌کردووه، ناوی که‌سمان نه‌زڕاندووه، سوکایه‌تیمان به موسڵمانان و به ئیسلام و به خودا نه‌کردووه، درۆمان نه‌کردووه، بوختانمان هه‌ڵنه‌به‌ستووه، فڕتوفێڵمان به‌کار نه‌هێناوه، هه‌ڕه‌شه‌و مۆڕه‌شمان له‌که‌س نه‌کردووه، جگه له‌نوسینی ڕاستیه‌کان و ده‌رخستنی یه‌ک به‌یه‌کی به‌ڵگه‌کان هیچی دیکه‌مان نه‌نوسیوه، ته‌نها کارێک که ئێمه کردبێتمان هه‌ر ئه‌وه‌یه کردومانه‌ته کوردی.
نه کاک خالید ده‌توانێت نکوڵی له‌م ڕاستیانه بکات نه‌هیچ که‌سێکی ئه‌م دونیایه.! کاک خالید ڕه‌نجده‌ر نه زانایه‌کی ئیسلامیه، نه داعیه‌یه، نه موفه‌کیره، نه قورساییه‌کی له‌ڕوقعه‌ی فکری ئیسلامی‌دا هه‌یه، نه پێگه‌یه‌کی وای هه‌یه موسڵمانان بۆچوونه‌کانی ئه‌و به‌هه‌ند وه‌ربگرن، نه موفتیه نه ڕاڤه‌کاره، نه توێژه‌ره، نه مامۆستایه، نه نه نه نه.!!!
به‌ڵام هه‌ر قبوڵمه بڵێت تۆ ڕاست ناکه‌یت و ئه‌وه‌ی تۆ باسی ده‌که‌یت له قورئاندا نییه.! ڕێزیشی ده‌گرم، ئینجا کتێبێکیشم له‌سه‌ر بنوسێت و وه‌ڵامم بداته‌وه‌و پڕ ڕه‌خنه‌م بکات، پیت به‌پیتی نوسینه‌که‌م بشواته‌وه، به‌ڵام پێم نه‌ڵێت تۆ سوکایه‌تیت کردووه، ئه‌گه‌ر بڵێت تۆ سوکایه‌تیت کردووه ئیتر هیچ به‌هایه‌ک بۆ نوسینه‌کانی دانانێم و ئه‌ویش ده‌چێته ڕیزی بێ سه‌واده‌کانه‌وه.
ئه‌گه‌ر ئاینداران بۆچوونیان وایه ئێمه بۆ ئه‌وه ڕه‌خنه ده‌گرین که سووکایه‌تی به دین و به باوه‌ڕو به پیرۆزیه‌کانیان بکه‌ین، ئه‌وه به‌دحاڵیبوونه.! هه‌ر ڕه‌خنه‌گرێک، هه‌ر نوسه‌رێک باگراوندێکی مه‌عریفی هه‌بێت ناتوانێت ببێته هه‌ڵگری تێزێک یان ئه‌خلاقێک که سوکایه‌تی به که‌سانی تر بکات، جا ئیتر له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر دین و هه‌ر باوه‌ڕو هه‌ر پیرۆزیه‌کدا بێت. ڕه‌خنه‌گری جددی کار ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی که هه‌موو دینه‌کان، هه‌موو ئایدۆلۆژیاکان، هه‌موو پێگه فکری و ڕه‌هه‌نده فه‌لسه‌فیه‌کان، هه‌موو بواره زانستی و کلتوره کۆمه‌ڵایه‌تی و نه‌رێته ئه‌خلاقیه‌کان، هه‌ر هه‌مووی وه‌ک به‌رهه‌مێکی مرۆڤایه‌تی، وه‌ک دیارده‌یه‌کی مێژووکرد بناسێنێت و ئه‌وانه‌ش ڕوون بکاته‌وه که ئه‌م دیاردانه که‌م تا زۆر سوود یان زیانییان بۆ مرۆڤ و هه‌موو گیانداره‌کانی دیکه‌و ته‌واوی ژینگه هه‌یه. له‌به‌رامبه‌ریشدا ده‌بێت هه‌موو هه‌وڵێمان بۆ خۆشبه‌ختی و خۆشگوزه‌رانی هه‌موو گیانداره‌کان به‌گشتی و مرۆڤ به‌تایبه‌تی بێت، ئیتر هه‌ر شتێک، به‌هه‌ر ئایدیایه‌که‌وه خۆی بناسێنیت به‌لامانه‌وه گرنگ نییه‌و ئه‌وه‌ی نیگه‌رانی بۆ ئێمه دروست ده‌کات ئه‌و ده‌رئه‌نجامانه‌یه که خۆشبه‌ختی و خۆشگوزه‌رانیه‌که تێک ده‌دات، هه‌وڵ ده‌ده‌ین هۆو هۆکاره‌کانی شێواند‌و شپرزه‌ییه‌ی ژیانی گێتی بدۆزینه‌وه‌و بنه‌ماو ڕه‌گ و ڕیشه‌ی ناته‌باکان بخه‌ینه به‌رباس و لێكۆڵینه‌وه، ئیتر ئه‌وانه به‌لامانه‌وه گرنگ نییه که‌ڕووبه‌ڕووی چ گوتارێک و چ یاسا‌و ڕێسایه‌ک ده‌بینه‌وه. به‌ڵکو ئه‌وه به‌لامانه‌وه گرنگه که هه‌رچی زووتره خوێنڕێژی بوه‌ستێنین، جا ئه‌گه‌ر ئه‌م بڕیاره له‌دژی یاساکانی زه‌مینه یان یاساکانی ئاسمان.
پێمان وایه ئایین ته‌نهاو ته‌نها په‌یوه‌ندیه‌کی ڕۆحیه له‌نێوا مرۆڤ و خوداکه‌ی خۆی.! به‌بێ خۆشه‌ویستیش ئه‌م په‌یوه‌ندیه ڕۆحیه دروست نابێت، گه‌ر ئێمه نه‌توانین خۆمان خۆشبوێت نه‌ک ته‌نها ئایین به‌ڵکو خودی خۆشه‌ویستیش ده‌چێته‌ژێر پرسیاره‌وه.! هه‌وڵی بێ‌وچان ده‌ده‌ین خۆشه‌ویستی له ناخی مرۆڤایه‌تیماندا بچێنین، تا له‌سه‌ره‌تادا ناخی خۆمان خۆشبوێت بۆ ئه‌وه‌ی دواتر بتوانین مرۆڤ و نه‌ته‌وه و نیشتمان و دین و خودامان خۆشبوێت. گه‌ر مرۆڤمان خۆش‌ویست ئیتر ترسی کوشتنی دینیمان نامێنێت، گه‌ر خودامان خۆش‌ویست ئیتر ترسی چوونه دۆزه‌خمان نامێنێت، هه‌موومان ده‌بینه بونه‌وه‌رێکی کۆمه‌ڵایه‌تی پڕ پڕ ده‌بین له‌و ڕه‌هه‌ندانه‌ی که‌هه‌ڵگری ئه‌خلاقی عاشقانه‌ن.
ئه‌رکی سارشانی کاک خالید ڕه‌نجده‌ره، بۆ ئه‌وه‌ی به‌رگری له دینه‌که‌ی بکات، بۆ ئه‌وه‌ی جوانیه‌کانی ئیسلام نیشانی ئێمه بدات، بۆ ئه‌وه‌ی خوداکه‌ی لێی ڕازی بێت، ده‌بێت ئێمه‌ی مرۆڤی له دینه‌که‌ی خۆشتر بوێت. پێش ئه‌وه‌ی موسڵمان بێت ده‌بێت مرۆڤ بێت. ده‌بێت هه‌وڵ بدات ئه‌و وێنه ناشرینه تۆقێنه‌ره‌ی بۆ خودا دروستیان کردووه بیسڕێته‌وه‌و وێنه‌ی حه‌قیقی خودامان نیشان بدات، داوای مه‌حاڵیشی لێ ناکه‌ینچونکه وێنه‌ی ئه‌و خودایه‌ی داوای ده‌که‌ین به‌خۆی بێگانه نییه‌و له‌ناو دروشمه‌کانیدا دێت و ده‌چێت.
کۆتایی
بابه‌ته‌کانی په‌یوه‌ست به نوسینه
دڵشاد گه‌رمیانی تاجی سه‌رمانه نوسینی مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی
http://xwdakan.com/xwdakan/index.php/mariwan/3165-0.html
مەریوان ھەڵەبجەیی ھیچ داھێنانێكی نوێی لە دژایەتی ئیسلامدا نەكردوە نوسینی خالید ڕه‌نجده‌ر
http://www.xwdakan.com/M/Hemejor/Xalid.Ranjdar.htm
وه‌ڵامێک بۆ خالید ڕه‌نجده‌ر . به‌شی یه‌که‌م .. نوسینی مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی
http://xwdakan.com/xwdakan/index.php/mariwan/3179-0.html
وه‌ڵامێک بۆ وه‌ڵامه‌که‌ی مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی نوسینی خالیدڕه‌نجده‌ر
http://xwdakan.com/xwdakan/index.php/mariwan/3182-xalid.html
ئیسلام داوای مه‌حاڵمان لێ ده‌کات.. وه‌ڵامێک بۆ خالید ڕه‌نجده‌ر . نوسینی مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی به‌شی دووهه‌م
http://xwdakan.com/xwdakan/index.php/mariwan/3183-0.html
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر