Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۱ آذر ۱۶, پنجشنبه

ئایا ئەوە پژاکە هەڕەشە دەکات؟



ئایا ئەوە پژاکە هەڕەشە دەکات؟

‌جوابەکەی زۆر سادەیە، نەخەیر!

ئەم کوردستانە مۆلکی هەموو کوردانە هیچ کەس بۆیی نییە بەلێت کوردستان یان ناوچەیەک مۆلکی منە  هەموو کوردیەک حەقی هییە لە سەر ئەم خاکە ژیان بەکات و دەست بە خەباتی سیاسی بەکات

‌ئەوە کۆمەڵانی ماندو لە دەستی ئەو سیاسەتە دۆڕاوەی کۆمەڵەو دێموکڕاتی(ئێرانە) کە پژاک دەری دەبڕێت،
‌ئەوە بۆ ٢٥ ساڵ دەچێت کۆمەڵەو دێموکڕات، خەباتی سیاسی و نیزامیان ڕاگرتوەو لە کەمپەکانیاندا قەتیس ماونەتەوە. هەر لە سەرەتای ترازانیان لە شاخ بۆ ناو کەمپ، ئەوان هەمو ملکەچیێکیان لە دوژمنان قبوڵ کرد، کە زیاتر لە هەزار پێشمەرگەی ئازاو شۆڕەشگێریان بە تیرۆر کردن دا، کە هیچ مایەی قبوڵ کردن نیە. ئەوان لە پێشدا تەسلیم بە پارتەکانی باشور بون، دوایش کەوتنە ناو گەمەی سیاسی کۆماری ئیسلامی ئێران و ، بە سەدان معاملەی هیچ و پوچ لە گەڵ ئێران،خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستانیان بەرەو توانەوە برد.

‌دوای ئەوە بە هۆی تێکەڵ بونیان لە گەڵ ی ن ک، وە پ د ک، کە نزیکترین هاوپیمانی ئێران بون، کەوتنە گوفتوگۆو دانیشتن لە گەڵ جەمهوری ئیسلامی و تۆبە نامەیان ئیمزا کرد، کە هەرگیز دژایەتی یێکتر نەکەن، بەڵکو هاوکارو هاودەستی یێک بن.
‌ دواتر بە هۆی تێکەڵ بونی زیاتریان لە گەڵ پارتەکانی باشور، ئەوجار گرتنی موچەو پوڵ و پارەیێکی زۆر لە لایەن ی ن ک وە پ د ک، وە کە زۆریش دور نیە ئێران دابێتی بەو پارتانەی باشور، کە ئەویش سیاسەتێکی داگیرکەران وە تەسلیم کردنیان بە شێوەی پوڵ و پارەوە، کە ئامانجی جەمهوری ئیسلامی بو پێکاو، هەر وەک ئێستاش دەبینن کۆمەڵەو دێموکرات بون بە بەشێک لە ی ن ک وە پ د ک.
‌ئەوە ٢٥ ساڵ ڕۆیشت ئەوان خەریکی خۆش گوزەرانین، وە لە کەمپەکانیان دا جێژنەکان دەرازێننەوەو، معامەلە بە خوێنی شەهیدانی کوردستانەوە دەکەن و مڵک و سامانی حیزبی بە سەر یێکتردا دابەش دەکەن.
‌جیا لەوەی کە ٥٠ ساڵە زەهنیەت و مێشکی لاوانی کورد دەشۆنەوە بە ئێرانیبون وە ئێرانپەرستی، کە تەئسیرێکی یێکجار خەرابی لە سەر بەشێکی کوردستان داناوەو، نەتەوە بونی لە بیر کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بردبۆوە.
‌ئێستاش هەر ئێرانپەرستی دەکەن وە ڕادەی کوردایەتی وە کوردستانیبون، ئەو دوو پارتەمان لە ئاخیرین کۆنفرانسی پڕاگ دا بۆ دەردەکەوێت، کە حاشایان لە میلەت بونی گەلی کورد کردبو، وە ئەگەر کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان وە ڕەوشەنبیرانی کورد نەبوان، هەمو مافو خاکی کوردستانیان کردبۆ قوربانی بەرژەوەندی حیزبی و شەخسی خۆیان.
‌بەڕێزان، ئێستاش پژاک وەک پارتێکی نمونەی نەتەوایەتیو کوردایەتی هاتۆتە مەیدان و دژی داگیرکاری و زۆرداری خەبات دەکات، وە لە ناو دڵی ڕۆژهەڵات دا خۆی دۆزیوەتەوەو، بۆتە جێی سەرەنج و خۆشەویستی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان.
‌کۆمەڵەو دێموکڕاتیش کە بە ڕەگەز کەمپنشین، وە چاویان بە پێشکەوتن و هوشیاری پژاک هەڵنایێت، وە تەعەمولی ئەو حەقیقەتە ناکەن، هەر وەک چۆن تەحەمولی یێکتریش ناکەن وە بونەتە دەیان بەش، دژایەتی پژاک دەکەن و داگیرکەرانی کوردستانیان فەرامۆش کردوە، زۆر جاریش لە گەڵ داگیرکەران دا دەبنە هاوسەنگەر، جێگای قبوڵ کردن نیە، بۆیێش کە من پێیان دەڵێم، ئەوە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانن هەڕەشە دەکەن، بەڵام پژاک دەری دەبڕێت.
‌ڕەحمەت قەڵاڕەشی
////////////////////////

ئايا زەردەشت كوردە؟

زەردەشت لە سەردەمی ماد(میدی)یەكان و دەوڵەتەكەیان دەركەوتووە و، زۆرینەی لێكۆڵینەوەكان زەردەشت دەبەنەوە سەر بنەماڵەیەكی ناسراوی میدی كە لە رۆخی رۆژهەڵاتی دەریاچەی و ورمێ لە دایكبووە و لە چیاكانی ناوچەی ئازەربایجان بە گۆشەگیری ژیاوە و ئیلهامی خواوەندیی وەرگرتووە، ناوی(ئازەربایجان) لە واژەی(ئازەر= ئاتەر= ئاگر=- ئاهیر= ئاییر= ئاور= ئاتەش)ەوە، هاتووە كە هێمای ئاگری هەمیشە بڵێسەداری ئاتەشگە (مەعبەدی زەردەشتی) ی سەردەمی خۆیەتی. هەر هەمان ئاگری نەورۆزە كە ئاماژە بە ڕووناكییە. ڕووناكیش نیشانەی سەرەكی كەلتووری زەردەشتییە. هەر بۆیەش لە ڕێوڕەسمەكانی سەردەمی ساسانییەكاندا زۆرینەی خەڵك بە جلوبەرگی سپی دەچوونە جەژنە پیرۆزە، رەنگی سپیش هێمای پاكی و جوانی ڕووناكییە.

هەر چەندە تەماشای فەقیانە سپییەكانی كورد، تا ئەم دواییە، ئەكەم رەنگی سپی زەردەشتیانەم دێتەوە زەین، جگە لەوەش كراسی سپی لە بۆنە ئایینییەكانی عەلەوی كورد و بەكتاشی و ئیزەدی و یارسان، پاشماوەی هەمان ڕێوڕەسمە.

دڵداری شاعیر گووتەتی: (ئێمە ڕۆڵەی میدیا و كەیخوسرەوین)..

واتە: پرسەكەمان لەوێوە دەسپێدەكات ئایا ئێمەی كورد نەوەی میدییەكانین؟ بێگومان، دیارە، لە زەمانی دەركەوتنی زەردەشت ناوی كورد و چەمكی كوردبوون وەك ئەمڕۆ نەبووە.


////////////////////





به‌ بڕوای من به‌شێک له‌و تاونانه‌ی که‌ له‌ کوردستان به‌ ناوی پاراستنی "شه‌ره‌ف" و "نامووس" ده‌کرێ، تاوانه‌که‌ی ده‌کوێته‌ ئه‌ستۆی ئه‌و کۆلکه‌ مه‌لایانه‌ی که‌ هه‌میشه‌ تریبوونێکی خۆیان هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌وێوه‌ وه‌ک شه‌مشه‌مه‌ کوێره‌ دواکه‌وتوویی بپاریزن و خۆیان بده‌ن به‌ نێو چاوانی ئازادی و سه‌ربه‌ستی مرۆڤه‌کانا و...
به‌داخه‌وه‌ ئه‌وان له‌و باره‌وه‌ ئازادی ره‌هایان هه‌یه‌ و خۆیان له‌ هیچ شوێنێک به‌رانبه‌ر به‌وته‌کانیان به‌ به‌رپرسیار نازانن و زۆر جار شتی وه‌ها سه‌یروسه‌مه‌ره‌ ده‌ڵێن که‌ ته‌نانه‌ت له‌ نێو کتێبه‌ هه‌واییه‌کانیشدا بوونی نیه‌ !
هه‌ر بۆیه‌ش به‌رده‌وام باس له‌وه‌ ده‌که‌ن ''دینی ئیسلام و نرخ و به‌هاکانی''که‌وتوونه‌ته‌ مه‌ترسیه‌وه‌ و ئه‌خلاق نه‌ماوه‌و...
جا سه‌یر له‌وایه‌ هه‌موو شتێک (ته‌نانه‌ت بوومه‌له‌رزه‌یش) ده‌خه‌نه‌ ئه‌ستۆی بێ ئه‌خلاقی و له‌هه‌موان زیاتر ژنانی به‌ش مه‌ینه‌تی کوردستان به‌تاوانبار ده‌زانن....





فه‌زاعه‌تێكى ترى ئيسلاميه‌كان ئه‌وجاره‌ له‌ ( ئاژانسى هه‌والى كورد نيوز )

ئه‌و عه‌ره‌ب په‌رستانه‌ له‌ ئاينه‌كه‌ى خۆيان ناگه‌ن ئيدى چۆن ئه‌كرێت ئێمه‌ چاوه‌رێ ى ئه‌وه‌يان لێ بكه‌ين له‌ بابه‌تێكى كورتى ته‌نز ئامێز بگه‌ن .
فه‌زاعه‌تێكى ترى ئيسلاميه‌كان ئه‌وجاره‌ له‌ ( ئاژانسى هه‌والى كورد نيوز )
ئه‌و عه‌ره‌ب په‌رستانه‌ له‌ ئاينه‌كه‌ى خۆيان ناگه‌ن ئيدى چۆن ئه‌كرێت ئێمه‌ چاوه‌رێ ى ئه‌وه‌يان لێ بكه‌ين له‌ بابه‌تێكى كورتى ته‌نز ئامێز بگه‌ن .
http://kurdinews.com/index.php/2012-06-10-15-25-02/2012-06-10-15-24-49/2012-06-10-15-17-40/2598-2222

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر