Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۱ آذر ۱۶, پنجشنبه

لە زیندانی ناوەندیی تەورێز دەستدرێژی جینسی کرایە سەر زیندانییەک


لە زیندانی ناوەندیی تەورێز دەستدرێژی جینسی کرایە سەر زیندانییەک
کوردپا: سەرچاوەیەک ئاشکرای کرد، لەبەر نەبوونی چاوەدێری و کەمتەرخەمیی بەرپرسانی گرتووخانەی تەورێز، دەستدرێژی کراوەتە سەر زیندانییەکی ئەو گرتنگەیە.




بەپێی هەواڵێک کە لەناو زیندانی ناوەندیی تەورێزەوە بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا گەیشتووە، چەند رۆژ پێش ئێستا لەبەر کەمتەرخەمی و نەبوونی چاوەدێریی پێویست، زیندانییەک بە ناوی “ع . ت” تەمەن ٢٢ ساڵ، لەلایەن ٣١ کەسەوە دەستدرێژی جینسی کراوەتە سەر و بەو هۆیەوە باری تەندروستیی خراپ بووە و رەوانەی نەخۆشخانە کراوە.
سەرچاوەکە راشیگەیاند: بەندکراوانی کەم تەمەن بەسەر هەموو “بەند”ەکاندا دابەش کراون و ئەمەش بۆتە هۆی ئەوەی کە ناوە بەناوە بە شیوەی بەرچاو دەستدرێژی بکرێتە سەریان.
هەروەها لەلایەکی دیکەشەوە چەند کەسێک و بەهاوکاریی بەرپرسانی ئەو زیندانە بە شێوەی بەربڵاو مادەی هۆشبەر بڵاو دەکەنەوە، هەر ئەوە بۆتە هۆی ئەوەی کە بە ئاشکرا تووشبوان “تەزریق” ئەنجام بدەن و ژومارەی تووشبوان بە نەخۆشیی ئییدز لەو زیندانە روو لە زیادبوون بکات.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر