لە روانسەر هیزە ئەمنیەتییەکان هەڕەشەیان لە بنەمـاڵەی هاووڵاتییەکی کوژراو کرد
کوردپا: دوابەدوای کوژرانی هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری روانسەر،هێزە ئینتزامی
وئەمنیەتییەکان هەڕەشەیان لە بنەمـاڵەی ئەو قوربانییە کرد.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، دوابەدوای کوژرانی “شارام عەزیزی” لەلایەن گوروبانێکی پاسگایەکی رانسەورەوە، هێزە ئەمنیەتیییەکان هەڕەشەیان لە بنەماڵەی ئەو هاوولاتییە کردووە کە نابێ لەمەڕ چۆنیەتیی کوژرانی رۆڵەکەیان هێچ لێدوانێک بۆ راگەیاندنەکان بدەن و زانیاری بڵاو بکەنەوە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپای راگەیاند، تەرمی ئەو هاووڵاتییە کە رەوانەی پزیشک قانوونیی شاری کرماشان کراوە، بە بنەماڵەکەی نادرێتەوە.
هەمان سەرچاوە وتیشی ساڵی پار کوڕێکی بنەماڵەی عەزیزی بەناوی “کوورش عەزیزی” کە سەربازی هێزی ئینتزامی بووە بە شێوەیەکی گوماناوی کوژراوە و هەتا ئێستا هۆکاری کوژرانەکەی روون نەبۆتەوە و هیچ وەڵامێکیان بە بنەماڵەکەشیان نەداوەتەوە.
رۆژی سێشەممە رێکەوتی ١٤ی سەرماوەز شارام عەزیزی لەلایەن هێزە ئینتزامییەکانی پاسگایەکی روانسەرەوە دەستبەسەر دەکرێ پاشان دەیکوژن و دواتر ئەو هێزانە تەرمی شارام عەزیزی دەگوازنەوە بۆ پزیشک قانوونی ئەو شارە و هەڕەشە لە کارمەندانی پزیشک قانوونی ئەو شارە دەکەن هۆکاری کوژرانی ئەو هاووڵاتییە خۆ کوژی رابگەیەنن.
لەبەر گوێ نەدانی کارمەندانی پزیشک قانوونی شاری روانسەر بە هەڕەشەی هێزە ئینتزامییەکان، تەرمی ئەو هاووڵاتییە رەوانەی پزیشک قانوونی شاری کرماشان دەکرێ و هەتا ئێستا لە پزیشک قانوونی شاری کرماشان راگیراوە و بە بنەماڵەی ئەو هاووڵاتییەیان راگەیاندووە کە تەرمی کوڕەکەیان پێ نادرێتەوە.
////////////////////////
دوو هاووڵاتیی دیكە لە شاری پاوە دەستبەسەر كران
كوردپا: لە درێژەی دەستبەسەر كرانی هاووڵاتییانی كورد لە شاری پاوە لە ماوەی ئەم حەفتەیەدا ٢ هاووڵاتیی دیكە لەلایەن مەئموورانی ئیتلاعاتەوە دەستەبەسەر كران.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، رۆژی سێشەممە رێكەوتی ١٤ی سەرماوەز دوو هاووڵاتیی خەڵكی پاوە بەناوەكانی “سەیوان رسووڵی و شەهریار” كوڕی قوربان، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە ئاژانسی کوردپای راگەیاند: وێڕای بەدواداچوونی بنەمـاڵە و کەس وکاری ئەو دەستبەسەر کراوانە لەمەڕ چارەنووسی رۆڵەکانیان، ناوەندە ئەمنیەتی و قەزاییەکانی حکوومەت هیچ زانیارییەکیان پێ رانەگەیەندوون.
پێشتریش رێكەوتی ١١ی سەرماوەزی ١٣٩١ی هەتاوی هێزە ئێتلاعاتییەكانی حکوومەتی ئێسلامی ئێران ٢ هاووڵاتیی خەڵکی شاری پاوە بە ناوەکانی “لایەق مستەفایی” تەمەن ٣١ ساڵ و “عومەر مستەفایی” تەمەن ٢١ ساڵ لە ماڵەکەی خۆیاندا دەستبەسەر کردبوو.
بەپێی ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئاماری ئاژانسی کوردپا لە ماوەی ٤٥ رۆژی رابردووەودا 32 هاووڵاتیی کورد لە ناوچە کوردنشینەکانی ئێران لەلایەن هێزە ئەمنیەتی و ئیتلاعاتییەکانی حکوومەتی ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەبەسەر کراون.
ئەم ئامارە رێژەییە و بە پشت بەستن بە ناوەندی ئاماری ئاژانسی کوردپا بڵاو کراوەتەوە، بێگومان ئاماری راستەقینە لە و رێژەیەش زیاترە.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر