سه‌رۆكی هه‌رێم وه‌ڵامی مالكی ده‌داته‌وه
- بریاره
سه‌رۆكی هه‌رێم به‌ره‌سمی وه‌ڵامی لێدوانه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی نوری
مالكی بداته‌وه كه چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر له‌كۆنگره‌یه‌كی
رۆژنامه‌وانیدا هێرشی توندی كرده سه‌ر به‌رپرسانی هه‌رێم، هاوكات
حكومه‌تی هه‌رێم پێشوازی له‌ده‌ستپێشخه‌رییه نوێكه‌ی سه‌رۆكی
په‌رله‌مانی عێراق ده‌كات بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی هه‌رێم‌و
ناوه‌ند.
هێمن مامه‌ند، هه‌ولێر: له‌به‌رامبه‌ر لێدوانه‌كان ئه‌م دواییه‌ی نوری مالكی، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سه‌فین دزه‌یی، ئه‌مرۆ، دووشه‌ممه، به‌ئاوێنه‌نیوزی راگه‌یاند، بریاره سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌سمی وه‌ڵامی لێدوانه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی نوری مالكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بداته‌وه.
شه‌ممه‌ی رابردوو، 1-12، نورى مالكى سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، وتی، له‌هه‌رێمی كوردستاندا شتێك نیه ناوی ده‌ستور بێت‌و كاری پێبكرێت، له‌وباره‌یه‌وه نمونه‌ی بۆ قسه‌كانی هێنایه‌وه‌و ئه‌وه‌ی خسته‌روو كه حكومه‌تی هه‌رێم بارودۆخه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی به‌غدا گه‌یانده دۆخێكی قه‌یراناوی.
مالكی له‌كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا ناراسته‌وخۆ وه‌ڵامی قسه‌كانی پێشتری مه‌سعود بارزانی دایه‌وه‌و رونیكرده‌وه كه فراكسیۆنی هاوپه‌یمانی نیشتمانی -زۆربه‌ی هێزه شیعه‌كان له‌خۆده‌گرێت- ده‌نگیدا به‌تاڵه‌بانی‌و بوو به‌سه‌رۆك كۆمار، له‌كاتێكدا فراكسیۆنی عێراقییه ده‌نگی پێنه‌داو له‌دانیشتنی په‌رله‌مانی عێراق تایبه‌ت به‌ده‌نگدان به‌سه‌رۆك كۆمار كشایه‌وه.
پێشتر‌و 28ی مانگی رابردوو، لەچاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ ڕۆژنامەی مەدا، مەسعود بارزانی، رایگه‌یاندبوو، نوری مالكی به‌رێككه‌وتنامه‌ی هه‌ولێره‌وه پابه‌ندنه‌بوو، بۆیه ویستی خێرا بیری خۆی بباتەوە، بارزانی له‌و روه‌وه وتی، "ئەو بیری چووەوە كە ڕێككەوتنەكان ئەویان كردووە بەسەرۆكی حكوومەت، ئەو بە هەڵبژاردنی ڕاستەوخۆ ئه‌و پۆسته‌ی وه‌رنه‌گرتوه، بەكودەتایش نەهاتووە، بەڵكو بەڕێككەوتنی پەرلەمان‌و هاوبه‌شه سیاسیه‌كان بووە."
له‌لایه‌كی تره‌وه‌و له‌باره‌ی واده‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی ئوسامه نوجێفی بۆ هه‌ولێر، سه‌فین دزه‌یی وتی، بریاره ئه‌مرۆ دووشه‌ممه، یان سبه‌ی سێشه‌ممه، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق، ئوسامه نوجێفی بگاته شاری هه‌ولێرو دواتر له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێم كۆببێته‌وه.
دوێنێ، یه‌كشه‌ممه، ئوسامه نوجێفی له‌میانه‌ی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌شاری به‌غدا ئاشكرایكرد كه رۆژی هه‌ینی رابردوو پێنشیارێكی نوێی خستۆته به‌رده‌م نوری مالكی به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان پێشمه‌رگه‌و سوپای عێراق، له‌به‌رامبه‌ردا به‌ووته‌ی نوجێفی، مالكی ره‌زامه‌ندی نیشانداوه له‌سه‌ر پێشنیاره‌كه.
له‌باره‌ی پێشنیاره‌كه‌وه سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق وتی، پێشنیاره‌كه بریتییه له‌كشانه‌وه‌ی سه‌رجه‌م هێزه سه‌ربازییه‌كان له‌پێگه‌ی ئێستای خۆیان، له‌شوێنی ئه‌واندا پۆلیسی ناوخۆی پێكهاتوو له‌سه‌رجه‌م پێكهاته‌كان دۆسییه‌ی ئه‌منی ناوچه‌كانیان بگرنه ئه‌ستۆ.
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و پێشنیاره نوێیه‌دا وته‌بێژه‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم رونیكرده‌وه كه "ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌داین ناوچه جێناكۆكه‌كان به‌هاوبه‌شی له‌نێوان هه‌رێم‌و ناوه‌ندا ئیداره بكرێت، له‌هه‌مانكاتدا ئه‌و هێزانه‌ی هێنراون بۆ ناوچه‌كه بكشێنرێته‌وه به‌ئۆپراسیۆنی دیجله‌شه‌وه.

هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر