Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۱ آذر ۱۲, یکشنبه

رۆژ ئاوایی کوردستان فەوجێكی تری ‌هیزی پارستنی كوردستان راگەیەندرا


 رۆژ ئاوایی کوردستان  فەوجێكی تری ‌هیزی پارستنی  كوردستان راگەیەندرا
یەكینەكانی پاراستنی گەل YPG لە ناوچەی جەندرسای شاری عەفین دامەزراندنی ”فەوجێك”ی تر بە ناوی ”شەهید نالین” راگەیاند.
یەكینەكانی پاراستنی گەل دوای دامەزراندنی ”فەوجی شەهید چەكدار”، هێزێكی تریش كە لە سەدان كچ و كوری كورد لەشاری عەفرین پێكهێنا.


لە ناوچەی جەندرسا دوێنی لە دوای كردنەوەی ناوەندی  YPG، فەوجی ”شەهید نالین” راگەیەندرا. فەوجەكە بە مەراسیمێكی سەربازی بە فەرمی راگەیەندرا.
بە دامەزراندنی ئەم فەوجە ژمارەی فەوجەكانی YPG گەیشتە (6). لە هەرێمی عەفرین فەوجەكانی ”شەهید چەكدار و شەهید نالین”، لە هەرێمی دێریك فەوجەكانی” شەهید باوەر و شەهید لەوەند”، لە قامیشلۆ فەوجی”شەهید ساریا”، لە كوبانێ فەوجی”شەهید سادق”، و لە سەرێكانی فەوجی”شەهید عابید خەلیل”.
یەكینەكانی پاراستنی گەل(YPG)  لە رۆژی 19 ی تەمموزی 2012 لە كاتی كۆنتڕۆڵكردنی بەرێوەبەرایەتی كوبانی لەلایەن كوردانەوە بە فەرمی راگەیەندرا
-------------------------

هاوپه‌یمانی‌ كوردستان: هه‌ڕه‌شه‌كانی‌ ماليكی‌ مه‌ترسیدارن

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر