Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۱ آذر ۱۳, دوشنبه

کورد بەشدارى حکومەتى کاتى سوریا ناکات ئەگەر داواکانی فەرامۆش بکرێت


کورد بەشدارى حکومەتى کاتى سوریا ناکات ئەگەر داواکانی فەرامۆش بکرێت
ئامادەکردنى: محەمەد چاوشین
ئیئتیلافى نیشتیمانى سوریا ئاماژە بەوەدەکات کە لایەنەکانى ئۆپۆزیسیۆنى سوریا بەم زووانە 'حکومەتى کاتى' پێکدێنن، لایەنەکانى کوردیش جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە کە تابەشێوەیەکى فەرمى دان بە ناسنامەى گەلى کورد لەسوریا دانەنرێت و خواستەکانى کورد لەبەرچاو نەگیردرێن، بەشدارى ئەو حکومەتە ناکەن.

نووسینگەى ڕۆژنامەوانى ئیئتیلافى نیشتیمانى سوریا کە ناوەندەکەى لە قاهیرەى پایتەختى میسرە، ڕۆژى 2-12-2012 ئاشکرای کرد "لایەنەکانى ئۆپۆزیسیۆنى سوریا بەم زووانە 'حکومەتى کاتى' پێکدێنن و تا دوو هەفتەى دیکەش ناوى وەزیرانى کابینەى نوێى حکومەتە کاتییەکە ڕادەگەیەنرێت".
لەوبارەوە محمود محمد ناسراو بە 'ئەبو سابر' ئەندامى ئەنجومەنى نیشتیمانى کورد لەسوریا، لە لێدوانێکدا بۆ "ناوەندى نۆچە و شڕۆڤەى ڕۆژ" ڕایگەیاند، سەرجەم لایەنەکانى کورد، بەشدارى کردن لەو حکومەتە کاتیەدا ڕەت دەکەنەوە چونکە تائێستا ئیئتیلافى نیشتیمانى سوریا دانى بە مافەکانى گەلى کورد لەسوریا دانەناوە.
ئەبو سابر گوتى "ئێمە وەکو کورد تائەوکاتەى داخوازیەکانمان جێبەجێ نەکرێت و بەشێوەى فەرمى دان بە مافەکانى گەلى کورد دانەنرێت ئەوا بەشدارى ئەو حکومەتە کاتیە ناکەین".
وتیشى "هەرکەس یان لایەنێکى کوردیش کە بەتەنها بچێتە ناو ئەو حکومەتە کاتییەوە، ئەوا نوێنەرایەتى گەلى کورد ناکات".
وەلید البنى، وتەبێژى ئیئتیلافى نیشتیمانى سوریا لە پرێس کۆنفڕانسێکدا ڕایگەیاند "حکومەتى کاتى هەروەک لەناوەکەیەوە دیارە، بۆ بەڕێوەبردنى کاروبارەکانى سوریاى دواى بەشار ئەسەد پێکدەهێنرێت و تا تێپەڕبوونى ‹قۆناغى گواستنەوە› و نووسینەوەى دەستوورێکى نوێ و هەروەها بەڕێوەچوونى هەڵبژاردن سەرجەم کاروبارەکانى ناوخۆى وڵاتى لەئەستۆ دەبێت."
به‌:ڵام ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نیشتیمانى كورد له‌ سوریا ده‌ڵێ "ڕاستە ئێستا ڕوخاندنى حکومەتى بەشار ئەسەد لە ئەولەویەتى کارەکانى ئۆپۆزیسیۆن دایە بەڵام ئێمە دەخوازین پێش ڕووخاندنى ئەو نیزامە، ئۆپۆزیسیۆنى سوریا دان بەسەرجەم مافەکانى گەلى کورد دابنێت و ئه‌و پرسه‌ یه‌كلایى بكرێته‌وه."
ابو-سابر
مەحموود محەمەد ناسراو بە ئەبو سابر
محمود محمەد کە هاوکات ئەندامى مەکتەبى سیاسى (پارتى یەکێتى دێموکراتى کورد لەسوریا)شە، درێژەى بەقسەکانى خۆیدا و گوتى "ئێمە ئەزموونى باشورى کوردستانمان لەپێش چاوە کە لایەنەکانى ئێستاى دەسەڵاتى عێراق چۆن لەو بەڵێنانەى بەگەلى کوردیان داوە لە بەڵێنەکانیان پاشگەز بوونەتەوە".
ئەبو سابر لەو نێوەدا مادەى 140 ى دەستوورى عێراقى بە نموونە هێنایەوە کە چەندین ساڵە بە بیانووى جۆراوجۆر لایەنى عێراقى خۆى لە جێبەجێکردنى ئەو مادەیە دەدزێتەوە.
ناوبراو وتیشى: "بەرلە پێکهێنانى حکومەتى کاتى، پێویستە سەرجەم کێشە و ناکۆکیەکانى لایەنە جۆراوجۆرەکانى ئۆپۆزیسیۆنى سوریا چارەسەر بکرێن و داخوازى سەرجەم لایەنەکان لەبەرچاو بگیردرێن و دەستورێکى کاتیش بنووسرێتەوە و تێیدا بەشێوەیەکى فەرمى دان بەمافى سەرجەم نەتەوە و پێکهاتەکانى سوریادا بنرێت، دواى ئەوە بیرلە پێکهێنانى حکومەتى کاتى بکرێتەوە".
ئەوبەرپرسە کوردەى سوریا جەختیشى کردەوە "ئەگەر ئەو کارانە پێش وەخت یەکلایى نەکرێنەوە ئەوا حکومەتى کاتى زیانێکى زۆر بە یەکڕیزى و یەکپارچەیى لایەنەکانى ئۆپۆزیسیۆنى سوریا دەگەیەنێت".
ئیئتیلافى نیشتیمانى سوریا لایەنێکى گەورەى ئۆپۆزیسيۆنى سوریایە و لەمانگى نۆڤامبرى ڕابردوو لەلایەن ژمارەیەکى زۆر لەحزب و گروپ و کەسایەتى ئۆپۆزیسیۆنى سوریا لە دەوحەى پایتەختى قەتەڕ پێکهێنرا.
وڵاتانى کۆمکارى عەرەبى، تورکیا، فەڕەنسا و بەریتانیا و چەند وڵاتێکى تر بەشێوەیەکى فەرمى دانیان بە ئیئتیلافى نێشتمانى سوریا داناوە.
دواتر ئەندامەکەى ئەنجوومەنى نیشتیمانى کورد لە سوریا ئاماژەى بەوەشدا "ئێمە کە لەکۆنگرەى دەوحە دا بەشداریمان کرد دواتریش (ئیئتیلافى نیشتیمانى سوریا) پێکهێنرا، ئەوکات بەشێوەى نووسراو چەندین داخوازیمان پێشکەش بەلایەنەکانى ئۆپۆزیسیۆنى سوریا کرد کە پەیوەندییان بە بەشى کوردەوە هەبوو بەڵام بەشێکى هەرەزۆرى داخوازیەکانمان ڕەت کرانەوە".
محمود محمد گوتى "لەو نووسراوەدا داوامانکردبوو کە سەرۆک یان جێگرى ئیئتیلافى نیشتیمانى سوربا بۆ کورد بێت، داواى ئەوەشمان کرد کە ڕێژەى کورد لەسەرجەم ئەو لیژنە و کۆمیتە جۆراوجۆرانەى کە لەلایەن ئۆپۆزیسیۆنى سوریاوە بۆمەبەستى جۆراوجۆر درووست دەکرێن، دەبێ ڕێژەى کورد 15% بێت، هەروەها داوامانکرد لیژنەیەکى یاسایى پێک بێت و دەستوورێکى کاتى بۆ سوریا بنووسرێتەوە کە تیایدا بەڕوونى دان بە مافە سیاسى، نەتەوەیى و کولتوریەکانى گەلى کورد لەسوریادا بنێت، بەڵام لایەنەکانى ئۆپۆزیسیۆن بەو داخوازیانە ڕازى نەبوون و داوکاریەکانى کورد ڕەت کرانەوە».
بەرپرسە کوردەکەى ڕۆژئاوا درێژەى بەقسەکانى خۆى دا و گوتى»پاشماوەیەک دواى ئەوە، نامەیەک لەلایەن ئەحمەد موعاز الخطیب "سەرۆکى ئیئتیلافى نیشتیمانى سوریا"وە بۆلایەنى کوردى هات کە تیایدا دەڵێ جێگرى سەرۆکى ئیئتیلاف بۆکورد دانراوە بەڵام سەبارەت بە نووسینەوەى دەستوورى کاتى و داننان بە مافەکانى گەلى کورد لەو دەستوورەدا دەبێ بمێنێتەوە بۆ دواى ڕووخاندنى نیزامى بەشار ئەسەد، پێویستە هەڵبژاردن بکرێت و پاڕلەمانێکى نوێ هەڵبژێردرێت و دواى ئەوە دەستوور بنووسرێتەوە و ئینجا ئەو شتانەى کورد باسیان دەکات لەو دەستوورەدا بنووسرێتەوە".
بەپێى قسەکانى ئەو بەرپرسە کوردە، سەرۆکى ئیئتیلافى نیشتیمانى سوریا لەنامەکەى خۆیدا کە بۆ لایەنى کوردى ناردووە ئەماژەى بەوەشداوە "ئێمە ناتوانین قسە لەسەر ئەو مافانە بکەین کە ئێوە داوایان دەکەن تائەو کاتەى ڕژێمى سوریا دەڕوخێندرێت، چونکە ئەو داخوازیانە داخوازى سیاسى و دەستوورین".
له‌كۆتایى قسه‌كانیشدا محمود محمد گوتى "به‌شدارى كردنى كورد له‌ هه‌رحكومه‌ت یان ده‌سته‌یه‌ك كه‌ ئۆپۆزیسیۆنى سوریا پێكى بێنێت ئه‌وا به‌نده‌ به‌وه‌ى كه‌ تاچه‌ند خواسته‌كانى گه‌لى كورد له‌به‌رچاو ده‌گرن و دانى پێداده‌نێن".
http://nnsroj.com
/////////////////////
پۆلیسی هۆڵەندا ٥٥ کەسی بە تاوانی هاوکاری لە گەڵ پەکەکە قۆڵبەست کرد

 0,,2864195_4,00
NNSROJ: پۆلیسی هۆڵەندا دەڵێ هەڵیکوتاوەتە سەر 'کۆبونەوەیەکی نهێنی ئەندامانی پەکەکە' و ٥٥ کەسی قۆڵبەست کردوە.
بە گوێرەی لێدوانێکی پۆلیسی هۆلەندا، ئەمڕۆ دووشەممە (٣ی دێسامبر/ ١٣ی سەرماوەز) ئۆپەڕاسیۆنێکی گەورە ئەنجام دراوە و ٥٥ کەس لە باشووری رۆژئاوای ئەو وڵاتە بە تاوانی ئەندامێتی لە پەکەکە دا قۆڵبەست کراون.
بە پێی ئەو لێدوانە ١٥٠ پۆلیس بەشداری ئۆپەراسیۆنەکە بوون و هەروەها فڕۆکەیەکیش پشتیوانی ئاسمانی لێکردوون.
پۆلیسی هۆڵەندا دەڵێ ''بە گوێرەی زانیاری دەزگا هەواڵگرییەکان، ئەو ئەندامانەی پەکەکە، رۆژی هەینی (٣٠ی نۆڤامبر) لە گوندێک بە ناوی  Ellemeet کۆبوونەوەیەکی نهێنیان بەڕێوە بردوە و بڕیار وابووە کۆبوونەوەکە هەفتەیەک بخایەنێ.''
بە وتەی هەمان سەرچاوە ''پەکەکە لاوانی کوردی دانیشتووی هۆڵەندا بۆ خەباتی چەکداری دژی تورکیا هان دەدا.''
چالاکیەکانی پەکەکە لە ساڵی ٢٠٠٧ەوە لە هۆڵەندا قەدەغە کراون.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر