بە بونەی وەستانی سێ دڵی پر لە هیوای کورد لە فەرانسە
شەختە گول ناژاکێنێ !!
حەمەی شاسواری
بە فەرمودەی نەمر ماموستا هێمن ، باغەوانە پیرە . بەلێی باغەوانە پێرە کاتێ غەمخور بێت و لە داهات و ژیان و حەیاتی خۆی بیر بکاتەوە و لە لایەکی دی حەز و ئاواتی جوانی لا مەبەست بێت ، شەختە ناتوانێ گول بژاکێنێ . کوردستانی پیرۆز ، خاک و زێدی کوردان گولی رازاوەی جیهان رۆژ نییە شەختەی دڵ رەق و زالم پەلاماری نەدا و لە ههولی ژاکانی دا نەبێ و لە ههمان کات باغەوانی لە خەو کەوتو وەئاگا نەیت !!
گورانی ههر نەتەوەیەک پێوەندی بە لایەن گەلێکی جیاوازەوە ههیە کە سەرەکی ترینی ، زانست و پێشکەوتنی گەلە ، بەتایبەتی پێوەندی بە رێبەرایەتی یا خۆد لایەنی سیاسی ئەو نەتەوەیەوە ههیە کە تا چ رادەیەک بەرژەوەندی گەل لە سەروی ههمو فکرە و پلانێکەوە دا دەنێن و چەندە بایەخ بە خستنە گەری ههست و داخوازی گشتی گەل بۆ بەشداری و پالپشتی ههمەلایەنەی ئەو نەتەوەیە دەدەن .
گەلو هێشتا برینی شیناوی خوێنی لێی دەتکێ ، هێشتا رولەی کورد بە چیاکانی کوردستان کە گیانیان بەخت کردوە نەنێژراون ، هێشتا چالەقوتەکانی داگیرکەران گەنجانی کوردی تێی ئەخایەنرێت ، هێشتا جینو ساید و ئەنفال و ههزاران مەینەتی دیکە قورسایی لە سەر پەیکەری کورد هاویشتوە و بۆ چەندەمین جار لە ناو دڵی ئوروپای خۆ بە ئالا ههلگری ئازادی و داکوکی کاری ماڤی مرۆڤ . ٣ خاتونی کورد ، ٣ گولی کوردستان ژاکان !!! ئایا دەبێ باغەوانە پیرەی کورد مشوری چارەسەری کورد بێی ؟ یا خۆد بە تەمای دەستی دەرکی و بێگانە ؟ ئایا لاوانەوە و پێدا ههلگوتن و پرسە و سەرەخۆشی ولام دەرەی بەرگری لە قاتوقری کوردە یان وە خۆ هاتنەوە ؟ ئایا خوێنی کە لە باشور دەرژێ ، سەرکردیەک کە لە باکور لە قەفەس دا دەبێت ، کۆمەلکوژێک کە بە دەسی عەرەب دەکرێ یاخۆد لە سێدارەدانی هیوای دوا روژی گەل بە دەس حکومەتی ئێرانی بەردەوامە ، لێک جویە ؟؟
ئەوەی کە بۆ راپەرینی جەماوەری ههر گەلێت پێویستە و دەبێ کاری بۆ بکرێ ، بەشداری ههمەلایەنەیە . ئەم بابەتە لە ناو نەتەوەی کورد بەرچاوە و ههستی نەتەوایەتی و نیشتمانی لە خوێن و لەشی گەل دایە ، ئەوەی کە پێویستە و دەبێ بە ویژدانەوە ئاوری لێی بدرێتەوە و داوای سەرەکی گەلە و تاکە ئەلترناتیڤی رزگاری کوردە ، یەک ریزی و تەبایی نێوان چین و توێژەکانی کوردستانە کە بە داخەوە فکرەی چەوت بەرگری لەو یەک ریزی و یەک مالیە دەکات . لایەنی سیاسی کورد دەبێ ولامدەری ئەم ههمو نەکسە و خوێن رژانە بێت . داکوکی و بەرگری و پاراستن بە هێزی گەل بە ئەنجام ئەگات ، نەک بە تەنی یەک یان دوو لایەن ، نوێنەرایەتی گەل بە سەرجەم لاینەکان کە بونیان ههیە و حاشا یان لێی ناکرێ دەکرێ ، نەک بە یەک یان دوو لایەن . ئایا حاشا لەم واقعە دڵسوزی گەل و نیشتمانە ؟ ئایا رێگەدان بە دەستی دەرەکی و لێک ههل بەزانەوە ، خۆشەویستی خاک و وڵاتە ؟ ئایا بەم شێوازەی کە لە ناوماندا باوە وەک بێی رێزی کردن ، خۆ بە دەسەلاتدار زانین ، پاراستنی بەرژەوەندی حیزبیە یان خاک و نیشتمان و ..... بەم شێوازە نازانستیانە نا راستەو خۆ ئامانجی دوژمنانی کوردمان گەشەدار نەکردوە ؟؟ وە نەبوینتە بەردەئاشەکە بۆ هارینی کودستان ؟؟ تاکەی خوێنی کورد برژێ و لایەنی سیاسی ههست بە بەرپرسیارەتی نەکات ؟؟؟ ههست بە پەرپرسیارەتی پرسە و سەرخوشی و لاوانەوە نییە ، پێیدا ههلگوتن و بلاو کردنەوەی ههوال نییە ، بەلکو خۆ فیدا کردنی گەل و نیشتمانە و لە پێناوی خزمەت و رزگاری گەل ، زوانی زبر و بێی رێزی و لێک ههلپشانەوە وەک نەریت و یاسا بە خەتی سوور زانینە . یەک ریزی مالی کوردە و قەبول کردنی یەکە . رادەستی دەسەلاتە بە یەک و پەروەردە و خستنەگەری چینی نوێیە بۆ ئەم مەبەستە . ئاوردانەوەیە لە داواکاری گەل . کۆکرنەوەی ههمو فکرەیەکی سیاسیە لە ژێر چەتری بەرەی نیشتمانی . دوێنی کۆمەل کوژی کرا ، ئەنفال کرا ، کیمیای کرا ، ئیعدام و راوەدوونان کرا ، تیرور و رەشەکوژی کرا ، دڵسوزانی گەل بە پۆل بەند کرا ، چ ماوە کە نەکرا بێی و نەکرێ ؟؟ ئایا دیسان لەوە تێناگەین گەل وە رێبەرایەتی گەل دەبێ چ بکا و بە کامە چەک بەرانبەری داگیرکەران بێتەوە ؟؟ بە چ چەکێک دەتوانی بەرگری و داکوکی بکا ؟؟
ولامی ئەم پرسیارانە ئاراستەی ویژدانی گشتی ئەکەم و ولامی ههر یەکە لە لایەنی سیاسی پێوەندی بە رادەی دڵسوزیەوەیەتی بە گەل و نیشتمانە . من جیا لە دەربرینی غەم و پەژارەم ، جیا لەوەی لە ناو چونی ئەم سێ ژنە ، ئەم سێ قارەمانە ، ئەم سێ گولەی کوردستانە برینی دی لە جەرگم دا هیچم بۆ نایەت بیلێم و هیوام بە گەنجی کوردە وەخۆ بێن و خۆ لە رێگەی چەوت کە ههمان یەکتر قەبول نەکردنە دوورە پەرێز بن و با ئاوا شەختە گولی وڵات نەژاکێنێ .
یاد و ناوی ئەم سێ ژنە قارەمانە و سەرجەم نەمرانی کورد و کوردستان بەرز و بەرێز بێت
بژی یەک ریزی مالی کورد لە بەرەی نیشتمانی دا
حەمەی شاسواری
12 - 01 - 2013
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر