خۆرئاوای کوردستان ئێستا پێویستی بە یارمەتی کوردی بەشەکانی تری کوردستانە، وە لە هەمو کاتێک زەروریتر ئەوڕۆیە کە لە هەر سێ لاوە گەمارۆ دراوە، هەم لە لایەن چەکدارە دژبەرەکانی ئەسەد و لە لایەن خۆدی دەوڵەتی سوریەشەوە وە لەو لاوەش تورکیەو حکومەتی هەرێم.
ئێستا لە جەنگەی خەبات و هەستانەوەی گەلی کورد دوا سەدان ساڵ لەو بەشەی کوردستان، وە وەدەست خستنی سەرکەوتنێکی مەزن کە بەڕاستی مایەی شانازیە بۆ هەمو تاکێکی کوردستان و هەر چوار بەشی کوردستان، بەڵام زۆر کەس و پارتێک کە لە بەر کورد بون ڕایانکردوە بۆیان گرنگ نیە کە کورد بگات بە ئامانجەکانیان بەڵکو هەوڵی بێهێز کردنی گەلی کورد لە خۆرئاوای کوردستان دەدەن.
بەڵێ ئێمە بۆمان گرنگە ئەگەر بۆ سانیەیێکیش سنور تەلبەند بکرێت، چۆن تەلبەند کردنی سنور زەرەر دەگەیێنێت بە گەلەکەمان و هیچ لە بەرژەوەندی دا نیە، جیا لەوەش ناکۆکی دروست دەکات لە نێوان گەلی کورددا کە دەبێتە هۆی لێکترازانی نێوان ڕێزەکانی گەلی کورد.سنور بەستن لە ڕۆژێکی وەک ئەوڕۆدا دەکەوێتە خانەی خیانەت، و مێژوێکی چڵکن و پیس بۆ بکەرانی ئەو کارە دێڵێتەوە.
چۆن ئەوڕۆ گەلی ئێمە موحتاجە وە داوای یارمەتی دەکەن. ئەوڕۆ ساتێکی زێڕین و لە مێژودا وا نەبوە کە داگیرکەران بکەونە گیانی یێکتر، کە ئەوڕۆ ئەو ساتە خوڵقاوەو گەلی کوردیش دەتوانن ئامانجەکانی خۆیان بپێکن و دەستکەوتی مێژویی تۆمار بکەن .
ئەوڕۆ ڕۆژی یێکگرتنە و کاتی ئەوەیە سنورە دەست کردەکان یێکبخرێنەو نەک جیا بکرێنەوە.
گەلی کورد لە ڕۆژی تەنگانەدا دەبێ یارمەتی یێکتر بدەن، ئەوڕۆش ڕۆژی تەنگانەیەو گەلی ڕۆژئاوا پێویستی بە هەمو گەلی کوردە وە سنور بەستنیش بە پێچەوانەوە خزمەتی داگیرکەران ئەکات.
ئەوڕۆ گەلی خۆرئاوا پێویستی بە دەرمان و خواردن هەیە، نەک سبەی، چۆن سبەی ئیمکانی ئەوەی هەیە خۆیان بتوانن بەرهەمی بێنن، بەڵام ئەوڕۆ ناتوانن وا بە ساوایی پێویستی ڕۆژانەو ژیانیان بەرهەم بێنن.
بۆ ئەوانەی بەرانبەر ئەو سنور بەستنە خۆشعاڵن و لەو نێوانەدا دەیانهەوێت دژایەتی پ ی د یان گەلی کورد لە خۆرئاوای کوردستان و لەو نێوانەدا دەیانهەوێت داخی خۆیان بڕێژن بەرانبەر ئەو ئیرادە بە هێزەی خۆرئاوا، هیچ پاساو هێنانەوەیێکی ناوێت، وە بۆ ئەو کەسانە هیچ گرینگ نیە کورد بێت یان نەبێت. بەرژەوەندی شەخسی خۆیان، یان حیزبی خۆیان، یان سەرلێشێواوی سیاسیان بۆتە هۆی بێدەنگیو پێیان خۆش نیە کەس سەرکەوتو بێت وە هیوا دەخوازن هەمو پارتەکانی تریش وەک وان توشی قەیران بن، بۆیە گەلی کورد و خاوەن بیرو باوڕ لە خۆرئاوای نیشتیمان پێویستی بە سیاسیە دۆڕاوەکان نیەو، بە هێزی خۆیان هەمو دەستکەوتەکان دەپارێزن.
من دڵنیاشم گەلی کورد لە بەرانبەر ئەو سنور بەستنە بێدەنگ نابێت وە چاوەڕوانی ناڕەزایەتی زیاتر دژی گەندەڵکاران دەبین.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر