Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۱ دی ۱۴, پنجشنبه

کاک مسعود بارزانی سەرۆکی هەتا هەتایی هەرێمی کوردستان و پارتی دیمۆکراتی کوردستان سڵاو چوونی باشی ؟


کاک مسعود بارزانی سەرۆکی هەتا هەتایی هەرێمی کوردستان و پارتی دیمۆکراتی کوردستان  سڵاو  چوونی باشی ؟ نازنام تا چەند رادەیک  جەنابتان میژۆتان خۆیندۆتەوە ئاگاداری میژۆژەن؟  ئەگر ئاگاداری میژۆ بن هەرگیز سنۆرەکانی خۆتان بە رۆەیی براکوردەکانی خۆتاندا داناخەن   هەر ئەو براکوردانی وا جەنابتان ئیستا سنۆرەکانی خۆتان بە رۆیاندا دادەخەن بنەمالەکی جەنابتان قەرزاریانن  زۆر زۆر یارمەتی بنەمالەکی ئیۆیان داوە لە کاتی خۆیدا  هەر لە یارمەتی بۆ مستەفا بارزانی نەمەر بیگرە تا شۆرشکی ئەمدوایی خۆتان ئاگادرێن  جا ئەگر مرۆڤ لە ئە م راستەیانە چاو پۆشی بەکات بەراستی جیگای شەرمەزارییە. با لە ئەمیش بەگرێن  ئەگر جەنابتان فریۆەیی سیاستە کی تورکتان خۆاردوە زۆر زۆر لە هەلەدایی چونک تورک هەرگیز نابێتە دۆستی کورد   رۆژەیک دەبێت چاوەروان بێت چوون هەر ئەو تورکانیی وا خۆیان بە دۆستی ئیۆە دەزانن زەربەتان لی بەدەن   جا ئەو کاتە چی تر ناتوانێت گەلەکت ئاگدار بەکیتەوە کە هەلەتان کردوە چونکە فریا ناکەوێت دۆژمن دەزانێت لە چی جیگایەکەوە رەخنە بەکات بۆ گۆرەز وەشاندەن/
//////////////////////////////// 
ڕەحمەت قەڵاڕەشی

‌ سنور داخستن لە پێناو چی دا؟
سنور داخستن لە لایەن پارتی دێموکڕاتی کوردستانەوە بە سەر کۆمەڵانی خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستاندا تۆڵە کردنەوەیە لە خەڵکی ئەو بەشەی کوردستان کە پێشوازیان لەو پارتە نەکرد، یان جێبەجێ کردنی پلانەکەی چەند لایەنی ئەمریکاو ئیسرائیل و حکومەتت هەرێم و تورکیەیە کە لە کۆنگرەی هەوڵێر بێ بەشداری پارتی یەکیێتی دێموکرات گیرابو؟



‌بە پێی ئەو هەواڵانەی لەو چەند ڕۆژەی ڕابردودا لە میدیا فەرمیەکانی پارتی دێموکراتی کورستان و ئازادەکاندا، وە بەشێک لەو میدیایانەی سەر بە پارتی یەکێتی دێموکراتین (پ ی د) هاتوە کە پارتی دێموکراتی کوردستان لە بەر ناڕێکی حیزبەکانی ڕۆژئاوای کوردستان و یێکنەگرتنیان، سنوری ڕۆژئاوای کوردستانیان داخستوە.
‌ئەوەی لێرەدا جێگای دڵتەنگیەو خەڵکی کوردستانی نگەران کردوە ئەوەیە، بۆچی لە سەر پێکنەهاتنی چەند حیزبێک مەترسی دەخەیتە سەر هەمو دانیشتوانی ڕۆژئاوای کوردستان بە ژن و منداڵەوە، کە لەو کاتەدا لە هەمو کاتێک زیاتر پێویستیان بە نان و ئاو دەرمانە؟
‌یان ئەگەر بەڕاستی غەمغۆری یێکنەگرتنی حیزبەکانی ڕۆژئاوای کوردستانن، ڕێگەچارەی تر لە بەر دەمدا نەبون کە بە جێگای قڕ کردن بیگرنە بەر، کە لە ئێستادا لە هەمو سنورەکانی ترەوە، لە لایێک تورکیە، وە لە لایەکەی تریش سپای ئازادی سوریە و لە هەمان کاتدا، حکومەتی هەرێم، وەک لە پێشدا و بە هاوئاهەنگی ئەو پلانەیان داڕشتبێت جێبەجێی دەکەن.
‌دیارە نارەزایەتیێکی زۆرلە لایەن کۆمەڵانی خەڵکی هەر چوار پارچەی کوردستان دژی ئەو سنور داخستنە بەڕێوەچو وە بەردەوامە.
‌وەک دیارە کێشەکە زۆر لەوە قوڵترە کە بڵێین لە بەر یێکنەگرتنی پارتەکانی ڕۆژئاوا، بەڕێز بارزانی سنوری لە کوردەکانی ڕۆژئاوا بەستوە. ئەو کۆبونەوانەی لە هەولێر گیران و بێ بەشداری پارتی یەکێتی دێموکرات(پ ی د) و چەندان نوێنەری دەوڵەتان وەک ئەمریکا و ئیسرائیل و دەوڵەتی تورکیە وە چەند پارتێکی ڕۆژئاوای کوردستان کە زیاتر کێشەکان لەوێوە سەرچاوە دەگرێت وە ئەو سنور بەستنەش پیوەندیدارە بەو کۆبونەوانە، وە پلانەکان لەوێوە داڕێژراون.
‌ئەوەی لێرەدا جێگای باسکردنە، ئەوەیە کە تورکیە هەوڵ ئەدات ناکۆکی لە ناو حیزبەکانی ڕۆژئاوا دروست بکات، لە بەرژەوەندی خۆیدا ئەو حیزبانە بە کار بێنێت، بەڵام وەک دیارە بەشێک لەو حیزبانەش نایانهەوێت دژایەتی گەلی خۆیان بکەن و هەوڵی یێکگرتن ئەدەن کە مایەی خۆشعاڵیە، بەڵام بۆ نمونە پارتی ئازادی سەر بە تورکیایەو چەندان جار هەوڵی ئاژاوە نانەوەی داوە بەڵام بەڕاستی گەلی کوردیش باوەڕی بە پارتی ئازادی نیەو بە نۆکەری تورکیەی دەزانن.
‌ئەو پارتانەی لە ژێر چەتری دەستەی باڵادا جێیان گرتوە بۆ بنیادنانی یەکێتی و برایەتی کوردان هەوڵ ئەدەن، بۆیێش ئەوان تاکە نوێنەری ڕاستەقینەی گەلی کوردن، وە دەبێ لەو سەرچاوەشەوە هەوڵی یێک دەنگی بدرێت و گەلی کورد یێکگرتو بێت.
‌ئەو پلانانەش هەر لە سەرەتاوە لە لایەن پ ی د وە بۆ ڕای خەڵکی کوردستان ئاشکرا کران، بەڵام دوای ئەوە کە کۆبونەوەکان ئاشکرا کران و پلانەکان خرانە بەر باس، تورکیەو حکومەتی هەرێم بە هێندێک ئاڵ و گۆڕەوە وەک بەستنی سنور بەو خاڵانەی لە کۆبونەوەکاندا باس کرابون زیاد کراو ئەوا دیتمان کەوتە بواری جێ بە جێ کردنەوە.
‌لە ناو بردنی پارتی یەکێتی گەل، پلانی بەشێک لە هێزە بەشدار بوەکانی کۆنگرە بو، ئەویش بە شێوەیێکی نەهێنی کە بتوانن پ ی د لە بەر چاوی کۆمەڵانی خەڵکی ڕۆژئاوا ڕەش بکەن، لە هەمان کاتیشدا خەڵکە ئاوارەکان سوری کە ڕایان کردوە بۆ تورکیەو هەرێمی کوردستان هەرچۆنێک بێت چەکدار بکەن و لە دژی پ ی د بە کاریان بێنن. بە کار هێنانیشیان بەو شێوەیە کە ئەمن و ئاسایشی شارو دێهاتەکانی ڕۆژئاوای کوردستان بشێوێنن، هەتا بۆیان بکرێت چەتەگەری و کوشت و کوشتاری خەڵکی بێگوناح بکەن. هێنانی چەکدارەکانی ئەلقاعیدەش ڕەوانەی ڕۆژئاوای کوردستان بکەن. هەروەک دیتیشمان ڕێک ئەوە دەرچو، بەڵام بە هەوڵێکی شۆڕەشگێرانەو وشیارانە کە چەندان کەسیش شەهید کران ئەو هێرشانە تێک شکێندران و ئەو چەکدارانەش بە هەلاکەت گەیشتن.
‌بەڵام دوای ئەوەی کە تورکیەو لایەنی دژە پ ی د لەو پلانەدا شکەستیان خوارد، ئەوجار داخستنی سنوریان لە هەر سێ لاوە کە بە پلانی دوو دەژمێردرێ خستە بواری کاری خۆیانەوە، 
‌کە بە پلانی دوو دەیانهەوێت چەند ئامانجێک بپێکن. بەو پێیەی ئەوان تەخمینیان بۆ کردوە کە بە هۆی نەچونی خواردن و دەرمان خەڵکانێکی زۆر لە برسان و لە بەر نەبونی پێداویستیەکانی ژیان و فشار هاتنە سەریان، کوردستانی ڕۆژئاوا جێدێڵن و ڕو لە هەرێمی کوردستان وە تورکیە دەکەن، کاتێک ڕویان لەو دوو وەڵاتەش کرد ، ئەوا تورکیە و پارتی لە ئامانجەکانیان نزیک دەبنەوە کە ئەوجار بە کەیف و هەوەسی خۆیان ئەو ئاوارانە، جا بە زۆر بێت یان بە خۆشی چەکدار دەکەن، وە بەشێکیشیان هەر بە شێوەیێکی سیاسی پەروەردە دەکەن بە پێی بەرژەوەندیەکانی خۆیان دروستیان دەکەن، دیارە خەرجیێکی زۆر لە لایەن ئەمریکاو ئیسرائیلەوە بۆ وان تەرخان کراوە وە لە سەر حیسابی ئەو سندوقە چەکدارو سیاسەتمەداری دەستەمۆ ساز دەکرێن و لە دژی کوردەکانی ڕۆژئاوا بە کاریان دێنن.لە سەرەتاوە تورکیەو پارتی دێموکڕاتی کوردستان مەسەلەکەیان وەک خۆی نەدەدیت، چۆن پارتی دێموکڕاتی کوردستان بە بونی پوڵ و سەرمایەی دەنازیو وای بیر دەکردەوە کە لە ڕۆژئاوای کوردستانیش وەک باشوری کوردستان پوڵ و سەرمایە دەوری ئەوەڵ دەگێڕێت، بەڵام بە پێچەوانەوە پارتی دەستەوەستان مایەوە قودرەتی ئەوەڵ پوڵ نەبو، بەڵکو حەقیقەت پ ی د یێکەم هێز وە زیاتر لە ٨٠% خەڵکەکەی لە گەڵ بو، بۆیێش ئێستا پارتی دیهەوێت تۆڵەی خۆی لە خەڵکی ڕۆژئاوا بکاتەوە کە دیتمان سنوری بە سەردا داخستن.
‌هەم پارتی یەکێتی دێموکراتی بە فەرمی و چەندان جار داوایان لە بەڕێز مەسعود بارزانی و حکومەتی هەرێم کرد، بەڵام زۆر بەداخەوە دەسەڵاتدارانی هەرێم نەک لەو بارەوە هیچ جوابێکیان نەداوەتەو، بەڵکو گوێشیان نەداونەتێ.
‌دیارە بەڕێز مەسعود بارزانی هەمیشە خۆی بە سەرۆکی هەمو کورد زانیوە وە هەمیشە باسی لە نەتەوەبون کردوەو دەکات، دیارە ئەگەر بەو پێیە کە خۆی دەڵێ گەلی کورد یان نەتەوەی کورد بێگۆمان کوردی بەشەکانی تری کوردستانیش دەگرێتەوە، ئەی کەوا بێت چۆن دەبێ بەشێک لە خەڵکی کوردستان لە برسان قڕ بکات و بکوژێت، کە خۆی سەرۆکیەتی. هیوادارم بەڕێزی لەوە پەشیمان نەبوبێتەوە کە خۆی بە سەرۆکی هەمو کورد دەزانی. 
‌ئەگەر وەک مرۆڤێک بۆی بچین و دور لە نەتەوایەتی یان بە پێی مەنتق، لە ڕاپەڕینی ١٩٩١ لە باشوری کوردستان کاتێک ئاوارە بون، کوردەکانی ڕۆژئاوای کوردستان، بە هەمو توانایانەوە هاوکاری ئەوانیان کردو سفرەی ماڵەکانیان بۆ ڕاخستن و هەرچی لە توانایان دابو بۆیان کردن، ئەی کەواتە چاکە دانەوە لە فەرهەنگی مرۆڤایەتی دا بونی هەبوە، ئەی باشە ئەوڕو تۆ کە ناتهەوێت چاکەیان بدیتەوە، قڕیشیان دەکەیت.
‌ئامانجی سیاسی; ئەگەر ئامانجی سیاسی یان بەرژەوەندی حیزبی بگاتە ئەو ڕادەیە کە گەلی خۆت بکیتە قوربانی، کە لە ڕابردوشدا نمونەی هەبوە، ئەوە مەترسیێکی ترەو دەبێ هەمو گەلی کورد بە کۆمەڵ ڕوبەڕوی بنەوە وە بە هەر شێوەیێک بێت چارەسەری بۆ وەدۆزن. 
‌گەلی ڕۆژئاوای کوردستان توشی نەهامەتی بونەوەو سەدان ساڵە بێناسنامەن، ئەو جار هەلێکی مێژویی ڕەخساوە بۆ ئەو بەشەی کوردستان کە ڕاستەوخۆ لە بەرژەوەندی هەمو پارچەکانی تری کوردستان دایە. من بەو هەلە دەڵێم، هەلی زێڕین، بۆیە دەبێ ئەو هەلانە لە دەست نەدەین و ئامانجە لەمێژینەکانمان بێنینە دی. وشیار بین کە دوژمنان بە لاڕێماندا نەبن و ڕێگامان لێون نەکەن. ئەگەر بگەڕێینەوە بۆ ساڵی ١٩٩١، لە سەرەتاوە دەوڵەتی داگیرکەری تورکیە لە دژی باشوری کوردستانیش کەوتە پلاندانان و چاوی بە ئازادی کوردستان هەڵنەدەهات، بەڵام کە زانی هیچی بۆ ناکرێت، خۆی ڕاهێنا لە گەڵ باشوری کوردستان، ئێستاش بۆ سەرکوت کردنی بەشەکانی تری کوردستان بە کاریان دێنێت، ئەگەر سەرکەوتو بێت.تورکیە هەمو هێزو توانای خۆی دەخاتە کار تا گەلی کورد لەو بەهارە زێڕینەدا بێبەش بێت،. هەر لە سەرەتای دروستبونی ڕاپەڕینەکانەوە لە سوریە، تورکیە دیهەوێت ئامانجی ڕاستقینەی خەڵک بگۆڕێت و حکومەتێکی کە خۆی ئامانجیەتی بێنێتە کایەو گەلی کوردی پێ سەرکوت بکات،دەوڵەتی تورکیە هەر لە ئەوەڵەوە کەوتۆتە دژایەتی کوردەکانی ڕۆژئاوای کوردستان، وە پلانی هێرش کردن بۆ سەر کوردان پێکدێنیت. لە سەرێ کانی کە شوێنێکی ستراتیژی بۆ کوردەکانە، ڕۆژ نەبوە کە چەتەکانی کە تورکیە بۆ ئاژاوە نانەوە وە شێواندنی ئاسایشی ڕۆژئاوای کوردستان دروستی کردوون هێرش نەبەنە سەر ماڵ و ژیانی هاوڵاتیان و بریندارو شەهیدیان نەکەن. تورکیە، پارتی ئازادی کە پارتێکی چوکی کوردیە خستۆتە ناو ئەو شەڕەوە وە دژی کوردەکان بە کاریان دێنێت کە زیاتر هێرش کردنە سەر ماڵی خەڵک و کوشتنی خەڵکی بێتاوانە، کە زۆر جار دەیانهەوێت ئەمن و ئاسایشی سەرێ کانی تێکبدەن تا شارو گوندەکان بەرەو چۆڵ کردن ببەن و سەروەت و سامانی خەڵک ببەن و بیکەنە بنکە بۆ چەکدارەکانی ئەلقاعیدە. جا خۆتان وەکیل بن سەرکردەکانی باشوری کوردستان و ویژدانی خۆتان بە کار بێنن وە دەرحەق بە گەلی خۆتان بریاری تەک لایەنانە مەدەن و مێژوێکی زێرین بۆ خۆتان تۆمار بکەن کە ئەوڕۆ هێزو تواناتان هەیەو دەتوانن دەوری باش بگێڕن. 
‌تا ئەمڕۆ سەرکەوتن وەدیهاتوە لە ڕۆژئاوای کوردستان، زۆر کێشەش لە بەردەم دا بون چارەسەر کراون، گەلیش ئێستا خۆی خۆی بەڕێوە دەبات. ئەگەر لە گەڵ باشوری کوردستانیش بەراوردی بکەین زۆر باشتر وە بە بەرنامەتر حیزبەکان بەرەو پێش چوون. کوردەکانی ڕۆژئاوای کوردستان بەس یارمەتی خواردن و دەرمان و دارایان پێویستە، بۆیێش سنور داخستن زیانی گەورەیان پێدەگەیێنێت، وە داگیرکەرانی کوردستان لە بۆشایانە کەڵک وەردەگرن بۆ بێهێز کردنی گەلی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر