Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۳ مرداد ۱۲, یکشنبه

شنگال.. پێشمه‌رگه‌ له‌ چوار قۆڵه‌وه‌ هێرشی بۆ سه‌ر داعش ده‌ستپێكرد


شنگال.. پێشمه‌رگه‌ له‌ چوار قۆڵه‌وه‌ هێرشی بۆ سه‌ر داعش ده‌ستپێكرد
خه‌ندان ـ

هێزه‌كانی پێمه‌رگه‌ی كوردستان له‌ چوار قۆڵه‌وه‌ هێرشیان بۆ سه‌ر داعش له‌ شنگال و ده‌روبه‌ری ده‌ستپێكرد و ئه‌فسه‌رێكی پێشمه‌رگه‌ش رایده‌گه‌یه‌نێت، سێ جۆر چه‌كی قورسیان پێگه‌یشتووه‌.

ئه‌فسه‌رێكی پێشمه‌رگه‌ له‌ناوچه‌كه‌ به‌ خه‌ندانی راگه‌یاند: به‌ فه‌رمانێكی سه‌رو خۆیان له‌ شنگال و ناوچه‌كانی دیكه‌ كشاونه‌ته‌وه‌، ئێستاش فه‌رمانیان بۆ هاتووه‌ ده‌ستیان به‌ هێرش كردن كردووه‌.

ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: سێ جۆر چه‌كی قورسی نوێیان به‌ده‌ست گه‌یشتووه‌، كه‌ پێشتر  پێشمه‌رگه‌ ئه‌و چه‌كانه‌ی نه‌بووه‌.

ناوی چه‌كه‌كان لای خه‌ندان پارێزراون

له‌ لایه‌كی دیكه‌شه‌وه‌، دانیشتوانی قه‌زای شنگال كه‌ زۆرینه‌یان ئێزیدین، ده‌ستیان داوه‌ته‌ چه‌ك دژی داعش و  رایده‌گه‌یه‌نن، تا ناوچه‌كه‌یان له‌و چه‌كدارانه‌ پاك نه‌كه‌نه‌وه‌، ناوه‌ستن.

گەنجێکی‌ شنگا بە خەندانی‌ راگەیاند: خەڵکەکە سەرەرای‌ ئەوەی‌ ئاوارە بوون چەکیان دژی‌ داعش هەڵگرتووە
تا خاکی‌ خۆیان لە دەستی‌ داعش رزگار بکەن.

وتیشی: "تا ناوچه‌كه‌یان له‌ چه‌كدارانی داعش پاك نه‌كه‌نه‌وه‌، چه‌ك دانانێن".

هاوكات عیسمه‌ت ره‌جه‌ب،  به‌رپرسی لقی 14ی پارتی دیموكراتی كوردستان تایبه‌ت به‌ خه‌ندانی راگه‌یاند: گوندنشینانی عه‌ره‌بی ناوچه‌كه‌ له‌ ژێر سێبه‌ری ئه‌منیه‌تی پێشمه‌رگه‌دا ده‌ژیان و هاتووچۆیان ده‌كرد، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ ئێستا هاوكاری چه‌كدارانی داعش ده‌كه‌ن و هێرش ده‌كه‌نه‌ سه‌ر ناوچه‌كه‌ و تاڵان و دزی له‌ ماڵی هاوڵاتیان ده‌كه‌ن".

سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئایا كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كی شنگال له‌به‌رژه‌وه‌ندی پێشمه‌رگه‌دا بووه‌، عیسمه‌ت ره‌جه‌ب وتی: "به‌بۆچوونی من له‌ رووی سه‌ربازیه‌وه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی پێشه‌رگه‌دابووه‌".

سەعید محەمەد و رەڤەند گوهەرزی. بەشداریان لە ئامادەکردنی ئەم هەواڵەدا کردوە

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر