Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۳ مرداد ۳۰, پنجشنبه

یەكێك لە سەیرترین روداوەكانی ژیانی محەمەد كە بە حەدیسی سەحیح ریوایەت كراوە روداوی هەڵگەرانەوەی یەكێك لە وەحینوسەكانێتی بەهۆی ئەوەی درۆزنی محەمەدی بۆ دەرئەكەوێت.




یەكێك لە سەیرترین روداوەكانی ژیانی محەمەد كە بە حەدیسی سەحیح ریوایەت كراوە روداوی هەڵگەرانەوەی یەكێك لە وەحینوسەكانێتی بەهۆی ئەوەی درۆزنی محەمەدی بۆ دەرئەكەوێت.

(عبداللە بن ابی سرح) یەكێك لە وەحینوسەكانی محەمەد بوو، رۆژێك محەمەد چەند ئایەتێكی بۆ دەخوێنێتەوە، (عبداللە) لە كۆتایەكەیدا لەبەرخۆیەوە چەند وشەیەك دەڵێت (محەمەد)یش وشەكانی بەلاوە جوان دەبێت و دەلێت ئەوەش بنوسە ئەوەش وەحی خوایە!
ئەو ئایەتانەی كە محەمەد لەو كاتەدا دەیخوێندەوە ئایەتی 12 بۆ 14ی سورەتی (المومینین) بوو كە بەم شێوەیە بوو:
وَلَقَدْ خَلَقْنَا الْإِنسَانَ مِن سُلَالَةٍ مِّن طِينٍ ﴿١٢﴾ ثُمَّ جَعَلْنَاهُ نُطْفَةً فِي قَرَارٍ مَّكِينٍ ﴿١٣﴾ ثُمَّ خَلَقْنَا النُّطْفَةَ عَلَقَةً فَخَلَقْنَا الْعَلَقَةَ مُضْغَةً فَخَلَقْنَا الْمُضْغَةَ عِظَامًا فَكَسَوْنَا الْعِظَامَ لَحْمًا ثُمَّ أَنشَأْنَاهُ خَلْقًا آخَرَ.

وەك لە حەدیسی سەحیحدا ریوایەت كراوە (عبداللە) بە بیستنی ئەم وشانە زۆر سەرسام دەبێت و كاتێك تەواو دەبێت لەبەرخۆیەوە دەلێت (فَتَبَارَكَ اللَّـهُ أَحْسَنُ الْخَالِقِينَ)، محەدیش دەلێت ئەوەش بنوسە ئەوەش وەحی بوو بۆم هاتەخوار.
ئیدی بەم روداوە (عبداللە) گومانێكی زۆری لەسەر محەمەد بۆ دروست ئەبێت و لێی هەڵدەگەرێتەوە..

دوای ئەوەی محەمەد دەسەڵات پەیدا دەكات و دەگەرێتەوە بۆ مەكە، بریار دەدات (عبداللە) بكوژێت، بەڵام (عوسمانی كوری عەفان) كە لەهەمان هۆزی (عبداللە)یە تەكلیفی بۆ دەكات كە نەیكوژێت و بەمەش لەدەستی محەمەد رزگاری دەبێت.

هیچ دورنیە ئەو راستیانەی (عبداللە) بۆی دەركەوتووە لەلایەن زۆربەی كاتبەكانی تری محەمەدیشەوە تێبینی كرابێت بەڵام وەك ئەم جورئەتی هەڵگەرانەوە و ئاشكراكردنی راستیەكانیان نەبووبێت، بەتایبەت ئەگەر سەرنج بدەین (عبداللە بن ابی سرح) پشتوپه‌نایه‌كی زۆری هه‌بووه‌ و خاوەن كەسایەتیەكی بەهێز بووە و تەنانەت لەسەردەمی خەلافەتی عوسماندا چەندین دەسەڵاتی گەورەی لە ناوچە جیاوەزەكانی ژێر خەلافەتی ئیسلام گرتووەتە دەست!!

بۆ دڵنیایی زیاتر لەبارەی ئەو روداوەوە دەتوانن سەیری تەفسیری تەبەری بۆ ئایەتی 93ی سورەتی الانعام بكەن، كە دوای گرتنە دەستی دەسەڵات محەمەد لەبارەی ئەو روداوەوە لەسەر (عبداللە) دروستی كرد.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر