Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۳ مرداد ۱۸, شنبه

مه‌خمور: فڕۆكه‌كانی‌ ئه‌مریكا به‌چڕی‌ مۆڵگه‌كانی‌ داعش بۆردومان ده‌كه‌ن


مه‌خمور: فڕۆكه‌كانی‌ ئه‌مریكا به‌چڕی‌ مۆڵگه‌كانی‌ داعش بۆردومان ده‌كه‌ن



KNN
پنتاگۆن به‌ره‌سمی‌ هێرشی‌ فرۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی‌ بۆ سه‌ر مۆڵگاكانی‌ داعش ڕاگه‌یاند و  تائێواره‌ی‌ ئه‌مرۆش چه‌ندین مۆڵگه‌ی‌ داعشیان له‌ده‌وروبه‌ری‌ مه‌خمور و ناحیه‌ی‌ گوێریان بۆردومان كردووه‌و زیانێكی‌ زۆریان به‌و گروپه‌ تیرۆرستیه‌ گه‌یاندووه‌.

جۆن كیربی‌ وته‌بێژی‌ وه‌زاره‌تی‌ به‌رگری‌ ئه‌مریكا پنتاگۆن، ڕایگه‌یاند: ولاَته‌كه‌ی‌ ده‌ستی‌ به‌شه‌ڕی‌ دژی‌ داعش كردوه‌و فرۆكه‌ جه‌نگییه‌كان چه‌ندین مۆڵگه‌ی‌ داعشیان بۆردومانكردوه‌.

هاوكات سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ بالاَ له‌ وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌ به‌KNNی‌ ڕاگه‌یاند: دوای‌ بڕیاره‌كه‌ی‌ باراك ئۆباما سه‌رۆكی‌ ئه‌مریكا، پاشنیوه‌ڕۆی‌ ئه‌مڕۆ فرۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی‌ ئه‌مریكا مۆڵگه‌كانی‌ داعشیان له‌گوندی‌ عه‌لیاوای‌ سه‌ر به‌ قه‌زای‌ مه‌خمور بۆردومان كردوه‌ و چه‌ندین كه‌ره‌سته‌ی‌ سه‌ربازی‌ و چه‌كی‌ قورسی‌ ئه‌و گروپه‌یان تێكشانكاندوه‌و زیانێكی‌ زۆریان پێگه‌یاندوون، ئه‌وه‌ش هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ سه‌ربازییه‌ی‌ به‌رفراوانه‌ی‌  كه‌ هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ بۆ سه‌ر ناوچه‌كه‌ ده‌ستیان پێكردوه‌.

به‌وته‌ی‌ ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ ئێواره‌ی‌ ئه‌مرۆش فرۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی‌ ئه‌مریكا مۆڵگه‌كانی‌ داعشیان له‌ ناحیه‌ی‌ گوێر بۆردومانكردووه‌ و زیانێكی‌ زۆریان به‌و گروپه‌ تیرۆرستیه‌ گه‌یاندووه‌.

به‌پێی‌ زانیارییه‌كانی‌ KNN بۆردومانی‌ فرۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی‌ ئه‌مریكا به‌هه‌ماهه‌نگی‌ له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌و له‌ڕێی‌ ئه‌و ڕاوێژكاره‌ سه‌ربازییه‌ ئه‌مریكیانه‌وه‌ كه‌ ماوه‌یه‌كه‌ له‌هه‌رێمی‌ كوردستان و بڕیاره‌ له‌ئاینده‌یه‌كی‌ نزیكیشدا ژماره‌ی ڕاوێژكاره‌ ئه‌مریكیه‌كان له‌ هه‌رێمی‌  زیاتربن و ئاستی‌ هێرشه‌ ئاسمانییه‌كانیش دژی‌ داعش چڕتربكرێنه‌وه‌.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر