Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۳ مرداد ۱۳, دوشنبه

حیزبی‌ دێموكراتی‌ كوردستان كه‌وته‌ حاڵه‌تی‌ ئاماده‌ باشییه‌وه‌


حیزبی‌ دێموكراتی‌ كوردستان كه‌وته‌ حاڵه‌تی‌ ئاماده‌ باشییه‌وه‌
دوو شەممە, 04 ئاگوست 2014 09:53 | ئەو بابەتە 120جار بینراوە
رۆژهەڵات تایمز: دوا به‌ دوای‌ هێرشی‌ چه‌كدارانی‌ داعش بۆسه‌ر شه‌نگاڵ‌و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی‌ تر، پێشمه‌رگه‌كانی‌ حیزبی‌ دێموكراتی‌ كوردستان كه‌وتنه‌ حاڵه‌تی‌ ئاماده‌ باشی‌ به‌ مه‌به‌ستی‌ به‌شداری‌ له ‌شه‌ری‌ پاراستنی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان‌و وه‌ك‌ زانراوه‌ رۆژی‌ رابردووش ئه‌م حیزبه‌ ئاماده‌یی‌ خۆی‌ بۆ به‌رپرسانی‌ هه‌رێم بۆ رووبه‌روو بوونه‌وهەی‌ داعش راگه‌یاندوه‌.


هاوكات قادر وریا ئه‌ندامی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ حدك رایگه‌یاندوه‌ شه‌ڕی داعش ده‌بێ به‌ هاوبه‌شیی هه‌موو هێزه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کورد له‌ هه‌موو به‌شه‌کانی کوردستان‌و به‌ یه‌کگرتوویی‌و هاوهه‌نگاوییه‌وه‌ بکرێ.
ئاماده‌باشی‌ هیزه‌كانی‌ پیشمه‌رگه‌ی‌ ئه‌م پارته‌ هاوكاته‌ له‌ گه‌ل هاتنی‌ هیزه‌كانی‌ رۆژئاوای‌ كوردستان بۆ باشور به‌ مه‌به‌ستی‌ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی‌ داعش‌و ئه‌مه‌ش دوای‌ ئه‌وه‌ هات كه‌ هێزه‌ سه‌ربازییه‌كانی‌ هه‌ریم له‌ ناوچه‌ی‌ شه‌نگاڵ پاشه‌كشه‌یان كردوه‌ كه‌ ئاواره‌ بوونی‌ سه‌دان هاوڵاتی‌ كوردی‌ لێكه‌وته‌وه‌.
هاوكات له‌گه‌ڵ‌ سه‌رهه‌ڵدانی‌ داعش له‌ عێراق زۆربه‌ی‌ حیزبه‌كانی‌ رۆژههڵاتی‌ كوردستان ئاماده‌یی‌ خۆیان بۆ پاراستنی‌ هه‌رێم راگه‌یاندوه‌.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر