Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۳ مرداد ۱۳, دوشنبه

YPG ئامارى شه‌ڕوپێکدادانه‌کانى ره‌بیعه‌ و شه‌نگال راده‌گه‌یه‌نێت


YPG ئامارى شه‌ڕوپێکدادانه‌کانى ره‌بیعه‌ و شه‌نگال راده‌گه‌یه‌نێت

ANF - ناوه‌ندى هه‌واڵه‌کان
فه‌رماندارى گشتى یه‌کینه‌کانى پاراستنى گه‌ل(YPG) ئامارى شه‌ڕ و پێکدادانه‌کانى دوو رۆژى رابردووى له‌ ناوچه‌ى ره‌بیعه‌ و شه‌نگال بۆ راى گشتى راگه‌یاند. 

له‌لێدوانێکى فه‌رمیدا فه‌رماندارى گشتى یه‌کینه‌کانى پاراستنى گه‌ل YPG رایگه‌یاند:'' له‌ دواى ئه‌وه‌ى گروپه‌ چه‌ته‌کانى داعش هێرشیان کرده‌ سه‌ر شارۆچکه‌ى ره‌بیعه‌ و شه‌نگال، شه‌ڕڤانانى YPG و YPJ بۆ پاراستنى هاوڵاتیان چوونه‌ نێوخاکى باشوورى کوردستان و به‌ تایبه‌تیش له‌ دواى ئه‌وه‌ى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌ له‌ ره‌بیعه‌ پاشه‌کشه‌یان کردبوو. شه‌ڕڤانانى YPG ئه‌و شوێنه‌ى له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه‌کانه‌وه‌ چۆڵ کرابوو، له‌وێ جێگربوون، بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن هاوڵاتیان له‌ هێرشه‌کانى گروپه‌ چه‌ته‌کانى داعش بپارێزن. له‌ دوێنێوه‌ شه‌ڕڤانانى YPG به‌ هه‌موو هیزى خۆیانه‌وه‌ له‌ دژى هێرشى چه‌ته‌کان له‌ سێ قۆڵى ''سنون، مه‌حمودیه‌ و ره‌بیعه‌'' به‌رخۆدان ده‌که‌ن و به‌رپه‌رچى توندى چه‌ته‌کانى داعش ده‌ده‌نه‌وه‌."
له‌ لێدوانه‌که‌دا فه‌رماندارى YPG ئامارى شه‌ڕ و پێکدادانه‌کانى  له‌ دژى چه‌ته‌کانى داعش به‌و شێوه‌یه‌ راگه‌یاند:
1- گروپه‌ چه‌ته‌کانى داعش له‌ دوا نیوه‌ڕۆى رۆژى 3 ى ئاب هه‌وڵیاندا به‌ره‌و شارۆچکه‌ى سنونه‌وه‌ پێشره‌وى بکه‌ن. به‌ڵام شه‌ڕڤانانى YPG به‌رپه‌رچێکى توندى چه‌ته‌کانیان داوه‌ته‌وه‌ و گورزێکى کوشه‌نده‌یان له‌ چه‌ته‌کان داوه‌ و رێگریان لێ کردوون. چه‌ته‌کانى داعش له‌ کاتژمێر 16:00ى هه‌مان رۆژ جارێکى دیکه‌ له‌ هه‌مان هه‌رێم هێرشیان کرد، به‌ڵام جارێکى تر له‌لایه‌ن شه‌ڕڤانانى YPG وه‌ به‌ توندى به‌رپه‌رچیان درایه‌وه‌ و له‌ ئه‌نجامدا (2) ئۆتۆمبیلى سه‌ربازى چه‌ته‌کان تێکشکێندرا و سێ ئۆتۆمبیلى دیکه‌شیان ده‌ستی  به‌سه‌ردا گیرا .
هه‌ر له‌و شه‌ڕ و پێکدادانه‌دا شه‌ڕڤانێکى YPG گیانى له‌ده‌ست دا و سێ شه‌ڕڤانى دیکه‌ش بریندار بوون. هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ شه‌ڕڤانێکى تریش پچڕاوه‌ .
2- شه‌ڕڤانانى YPG رۆژى 3 ى ئاب له‌ دواى پاشه‌کشه‌ى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌ به‌ ئامانجى پاراستنى هاوڵاتیان ده‌ستێوه‌ردانى گونده‌کانى مه‌حمودیه‌ و قه‌ڵاى خه‌دانیان کرد. له‌وێ چه‌ته‌کان هێرشیان کرد و شه‌ڕ و پێکدادان هاته‌ ئاراوه‌. شه‌ڕڤانانى YPG به‌رپه‌رچێکى توندى هێرشه‌که‌یان دایه‌وه‌ و له‌ ئه‌نجامدا (2) ئۆتۆمبیلى سه‌ربازى چه‌ته‌کان تێکشکێندران. هه‌روه‌ها (6) ئه‌ندامى چه‌ته‌کان کوژران و ئه‌وانه‌ى دیکه‌ش چه‌ک و که‌ره‌سته‌ى سه‌ربازییان به‌جێهێشت و هه‌ڵاتن ، هه‌روه‌ها لاشه‌کانیشیان له‌سه‌ر زه‌وى له‌ شوێنى شه‌ڕو پێکدادانه‌کان جێهێشت. (5) شه‌ڕڤانى YPGش بریندار بوون .
3- له‌ نیوه‌ شه‌وى 2 ى ئابدا و رۆژى 3 ى ئاب له‌ شارۆچکه‌ى ره‌بیعه‌ چه‌ته‌کانى داعش به‌ ئامانجى داگیرکردنى شارۆچکه‌که‌ هێرشیان کرد. به‌ڵام رووبه‌روى به‌رخۆدانێکى بێ وێنه‌ى شه‌ڕڤانانى YPG بوونه‌وه‌ و زیاتر له‌ (60) ئه‌ندامى چه‌ته‌کان کوژران و زرێپۆشێکیش تێکشکێندرا .
له‌ شه‌ڕ و پێکدادانه‌کاندا (5) شه‌ڕڤانى YPG ش گیانیان له‌ده‌ستدا .
4-له‌ دواى ئه‌وه‌ى چه‌ند گروپێکى چه‌ته‌کانى داعش به‌ ئامانجى پاڵپشتى له‌ چه‌ته‌کان هێرشیان کرده‌ سه‌ر هه‌رێمه‌کانى ره‌بیعه‌، سنون و چیاى شه‌نگال، شه‌ڕڤانانى YPG ده‌ستبه‌جێ وه‌ڵامى هێرشه‌که‌یان دایه‌وه‌ و له‌ ئه‌نجامدا ده‌یان ئه‌ندامى چه‌ته‌کانى داعش کوژران. له‌ هه‌مان شه‌ڕ و پێکداداندا شه‌ڕڤانیکى YPG گیانى له‌ده‌ست دا .
5- چه‌ته‌کانى داعش هه‌وڵیاندا هێرش بکه‌نه‌ سه‌ر ده‌ڤه‌رى سنوورى باشورى کوردستان، چه‌ند گروپێکى دیکه‌ى چه‌ته‌کان له‌ گونده‌کانى سه‌خیرا، هه‌ریلکا، کۆبیا، ره‌بیلاى بچووک و مه‌زن هێرشیان کرد، به‌ڵام له‌وێش رووبه‌روى شه‌ڕڤانانى YPG بوونه‌و و به‌ ناچارى پاشه‌کشه‌یان کرده‌وه‌. هاوکات شه‌ڕڤانیکى YPG ش له‌وێ گیانى له‌ده‌ست دا و شه‌ڕڤانیکى دیکه‌ش برینداربوو.
6- شه‌ڕ و پێکدادانه‌کان له‌شارۆچکه‌ى ره‌بیعه‌ له‌ دوێنێ شه‌وه‌وه‌ تا سه‌رله‌به‌یانى ئه‌مڕۆ به‌رده‌وامى کردوه‌ و تائێستاش شه‌ڕ و پێکدادانه‌کان له‌ نێوان شه‌ڕڤانانى YPG و چه‌ته‌کانى داعشدا به‌رده‌وامه‌ .

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر