Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۳ مرداد ۱۶, پنجشنبه

پێشمه‌رگه‌ قه‌زاى مه‌خمووریشى به‌جێ هێشت


firatajans

پێشمه‌رگه‌ قه‌زاى مه‌خمووریشى به‌جێ هێشت

پێشمه‌رگه‌کانى پارتى دیموکراتى کوردستانى ئێراق PDK له‌ناحیه‌ى گوێر و قه‌زاى مه‌خموور و گونده‌کانى ده‌وروبه‌رى پاشه‌کشه‌ده‌که‌ن و ئه‌مه‌ش ئاڵۆزیه‌کى زۆرى له‌ و ناوچه‌یه‌ دروست کردووه‌ و هاوڵاتیانیش ئاواره‌ده‌بن .


به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى له‌سه‌چاوه‌یه‌کى تایبه‌ته‌وه‌ به‌ ده‌ستى ANF که‌وتوون ، له‌ئێواره‌ى ئه‌مرۆوه‌ پێشمه‌رگه‌کانى پارتى دیموکراتى کوردستانى ئێراق PDK  له‌ته‌واوى قه‌زاى مه‌خموور و ناحیه‌ى گوێر و گونده‌کانى ده‌وروبه‌رى پاشه‌کشه‌یان کردووه‌ و ئه‌مه‌ش رێگاى له‌به‌ر ئالۆزیه‌کى مه‌زن کردۆته‌وه‌ و هاوڵاتیان ئاواره‌ى هه‌ولێر و ده‌ڤه‌ره‌کانى ده‌وروبه‌رى ده‌بن .
سه‌چاوه‌که‌ رایگه‌یاند که‌ له‌ئێستادا کاره‌باى مه‌خموور براوه‌ و ته‌له‌فۆنیش به‌ته‌واوى له‌کارکه‌وتوون و ناتوانرێت په‌یوه‌ندى دروست بکرێت . 

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر