Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۷ آبان ۹, چهارشنبه

تورکیا دەڵێت پلانرێژییەکەیان تەواوبووە بۆ هێرشکردنە سەر شەڕڤانانی کورد لە سوریا





تورکیا دەڵێت پلانرێژییەکەیان تەواوبووە بۆ هێرشکردنە سەر شەڕڤانانی کورد لە سوریا

سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی ئامادەکارییەکانی تەواوکردووە بۆ هێرشکردنێکی نوێ بۆ ناوچەکانی باکوری سوریا لەپێناو لەناوبردنی یەکینەکانی پاراستنی گەل کە واشنتۆن پشتیوانیان دەکات و تورکیا بە تیرۆریست دەیانناسێنێت.
یەکینەکانی پاراستنی گەل ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی فوراتیان بەدەستەوەیە لەکاتێکدا چەندینجارە تورکیا هەڕەشەی ئەوەیان لێدەکات کە هێرش دەکەنە سەریان.
هاوکاتی لێدوانەکانی ئەردۆغان بۆ ئەندامانی پەرلەمانی حیزبەکەی لە پەرلەمان وتی "ئێمە پەیکەری تیرۆر لە رۆژهەڵاتی فورات لەناودەبەیەن و ئێمە هەرچی ئامادەکاریی و پلانڕێژیمان هەیە لەوبارەیەوە تەواکردووە." ئەم وتانەی ئەردۆغان لەکاتێکدایە کە راستەوخۆ جەخت لە راپۆرتە فەرمییەی تورکیا دەکاتەوە کە لەشکری تورکیا تۆپبارانی شوێنگەکانی یەکینەکانی پاراستنی گەلیان کردووە لە ناوچەی رۆژهەڵاتی فورات لە کوبانی کە دەکەوێتە باکوری سوریاوە، لەکاتێکدا یەکینەکانی پاراستنی گەل هەر لەساڵی 2015 ەوە پاش ئازادکردنی کوبانی و شکستهێنان بە ملیشیاکانی داعش هێزێکی باڵادەستن لەو ناوچەیەدا.
لەدرێژەی قسەکانیدا ئەردۆغان وتیشی لەڕاستیدا چەند رۆژێکە لەو ناوچە تیرۆریستییەدا دەخالەتمان کردووە و وتیشی "بەمزوانە هێرشێکی بەرفراوان و گشتگیر و کاریگەر دەکەیەنە سەر ئەو ناوچە تیرۆریزمییە، وەکو وتم رەنگە لەشەوێکی ناوەختدا هێرشبکەیەنە سەریان."
هاوکات پێشتریش تورکیا یارمەتی کۆمەڵێک گروپی ئیسلامی و چەکداری سوریای دا بە لەشکرو چەکی قورس و 

بۆردومانی فرۆکە جەنگییەکانی بۆ داگیرکردنی عەفرین؛ ئەو شەڕە ماوەی دوو مانگی خایاند.

تورکیا جارێکی دیکە ناوچەکانی نزیک شاری کۆبانی تۆپـباران دەکات
میدیاکانی حکومەتی تورکیا دەڵێن لەشکری وڵاتەکەیان بۆ جاری سێـیەم یەکینەکانی پاراستنی گەلیان کردووەتە ئامانج لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵات ڕووباری فورات و لە ئاکامدا 4 شەڕڤان کوژراون و 6 ی دیکە برینداربوون.
کەناڵی TRT ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند لەشکری وڵاتەکەی لە ناوچەی شانلی ئورفەوە تۆپبارانی هێزە کوردیـیەکانیان لە ناوچەی کۆبانی کردووە، ئەمەش دووەم جارە لەم ماوەیە ئەو ناوچەیە تۆپـباران بکەن.
هاوکات هێزەکانی سوریای دیموکرات بەیانـنامەیەکیان بڵاوکردەوە و تیایدا دەڵێن لەم کاتەی شەڕێکی بێ وێنە لە دژی داعش ئەنجام دەدەن، لەشکری تورکیا هێرش دەکاتە سەر شوێنەکانیان بە درێژایی سنووری نێوان سوریا و تورکیا. دەشڵێن بە مافی خۆیانی دەزانن وەڵام بدەنەوە، بۆیە لە بەرامبەر ئەو هێرشانە ئۆتۆمبیلێکی زرێپـۆشی لەشکری تورکیایان تێکشکاندووە.
لە لایەکی دیکە کۆمەڵەی سوریا بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ دەڵێت سەرچاوەکانی گوتویانە سەرلەنوێ تورکیا ناوچە گوندیـیەکانی ڕۆژئاوای شاری کۆبانی تۆپـبارانکردووە و ئامانجی تۆپـبارانەکە هەردوو گوندی سەلیم و کور عەلی بووە.
کۆمەڵەکە دەشڵێت ئەم هێرشانەی تورکیا پاش ئەوە دێن کە دەسەڵاتدارانی تورکیا شکستیان هێنا لە دروستکردنی شەڕێکی خێڵەکی لە نێوان دوو خێڵی ڕەققە بە ئامانجی نانەوەی نائارامی لە ناوچەکەدا.

پـێشتر کاربەدەستانی تورکیا گوتویانە کاردەکەن بۆ نەهێشتنی هێزە کوردیـیەکان لە ڕۆژهەڵاتی ڕووباری فورات بە هاوشێوەی ئەوەی لە عەفرین کردوویانە.
https://www.dengiamerika.com/a/4635372.html

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر