Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۷ مهر ۲۹, یکشنبه

هەدایەت عەبدوڵاپوور مەترسی ئێعدامی لەسەرە



هەدایەت عەبدوڵاپوور مەترسی ئێعدامی لەسەرە

۲۴ی ڕەزبەری ۱۳۹۷ی هەتاوی، حوکمی ئێعدامی هەدایەت عەبدوڵاپوور ڕاگەیەندراوە بە بەشی جێبەجێکاری حوکمی ئێعدام وئەگەری ئێعدام کردنی ناوبراو لەئان وساتدایە.هەدایەت عەبدوڵاپوور بە تۆمەتی "بەغی" لەڕێی نان وخۆراک وپەناگە بۆ یەکێک لە حیزبە ئۆپۆزیسیۆنە کوردییەکان ئێعدامی بەسەردا سەپێنرا بوو.

ئەبوبەکری عەبدوڵاپوور، باوکی هەدایەت، لەوتووێژ لەگەڵ ڕێخراوی مافی مرۆڤی ئێران ڕایگەیاندووە کە حوکمی ئێعدامی ئەم زیندانییە سیاسییە نێردراوە بۆ بەشی جێبەجێکاری حوکمی ئێعدام .ناوبراو پێشتر ئاشکرای کردبوو کە پارێزەری حسێن ئەحمەدی نیازی بەرپەرچ داوەتەوە وپارێزەرانی نوێ ،" دوکتۆر ناسر زەڕئەفشان ،مازیار تاتایی و عوسمان مەزین پارێزەری ئەم دۆسیەیان لە ئەستۆ گرتووە.پارێزەران هەنووکە تەرکێزیان کردۆتە سەر داواکاری پێداچوونەوەی دۆسیەکە.

هەدایەت عەبدوڵاپوور، زیندانی سیاسی کوردی مەحکووم بە ئێعدام لە زیندانی ناوەندی ئێران لە ورمێ لەڕێکەوتی ۲۶ی جۆزەردانی ۱۹۵ هاوڕێ لەگەڵ لانیکەم ۶کەسی دیکە لەگوندی "قەرەسقڵ"ی سەربە شاری شنۆ دەسبەسەرکرا.ئەم ۶ کەسە دەسبەسەرکراوە تۆمەتباربوون بەوەی کە لە تێکهەڵچوونی سپای پاسداران لەگەڵ حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران، خۆراک وشوێنی حەسانەوەیان بە ئەندامانی ئەو حیزبە داوە.هەدایەت تەنیا کەسێکە لەم گرووپە کەبە سکاڵای سپای پاسداران و دەنگی لقی یەکی دادگای شۆڕشی ئیسلامی لە ورمێ، بەتۆمەتی "بەغی" ئێعدامی بەسەردا سەپێنرا.

ئەم حوکمە جارێک لە لایەن لقی ٤۷ی دیوانی باڵای وڵات بەرپەرچ درایەوە وبۆ پێداچوونەوەی سەرلەنوێ نێردرابۆ لقی دووی دادگای شۆڕشی ئیسلامی لە ورمێ.هەدایەت عەبدوڵاپوور لەم لقەیش بەئێعدام مەحکووم کرا و لەکۆتاییدا ئەم حوکمە ڕۆژی ۱۷ی ڕەزبەری ۱۳۹۷ لەلقی ٤۷ی دیوانی باڵای وڵات پەسەند وپشتڕاست کرایەوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر