Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۷ مهر ۲۹, یکشنبه

فەرمانی ئیدریس بارزانی بەتەسلیمکردنەوەی دیموکراتەکان بە ئێران و شەهیدکردنی میرزا ئەحمەد.


فەرمانی ئیدریس بارزانی بەتەسلیمکردنەوەی دیموکراتەکان بە ئێران و شەهیدکردنی میرزا ئەحمەد.
پێویستە ئەندام و لایەنگری دیموکراتەکان لە حزب بپرسن لەسەرچی بنەمایەک بوونەتە پاشکۆی سیاسی پارتی و بارزانی؟.

لە بەشێکی دیکەی کتێبی "خیانەتەکانی قیادە موەقەتە" شەهید قاسملو و عەبدوڵای حەسەنزادە وەها دەنوسن (بەشی سێهەم).
(( بەهاری ساڵی ١١١٩ ئیدریس بارزانی لە رێگای بێسیمەوە دەستوری بە عەلی شەعبان بارزانی فەرماندەی پێشمەرگە لە ناوچەی بیتوین دا کە بچێتەسەر بنکەی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە گوندی دیری و هەموو هاوڕییان بگرێت، بەڵام پێش ئەوەی عەلی شەعبان بتوانێ ئەو فەرمانە جێبەجێ بکا، بەهۆی کوردێکی بەشەرەفەوە خەبەرەکە بەبراکانی ئێمە گەیشت، شەهید کاک سولیمانی موعینی و هاوڕێکانی کاتێک ئەو خەبەرەیان زانی تێگەیشتن کە لە کوردستانی عێراق گیانیان لە مەترسیدایە و جێ پێیەک بۆ خەباتکەرانی کوردی ئێران لەکوردستانی عێراق نەماوە، بۆیە خۆیان گەیاندە کوردستانی ئێران، بەدوای ئەوان دا دەستە دەستە کاد رو ئەندامانی ئاوارەی حیزبی دیموکرات گەڕانەوە ئێران.
کۆمەکی بارزانی بە حکوومەتی حەمەڕەزاشا دووباری هەبوو، یەکیان ئەوە بوو کە ئەفرادی چەکداری خۆی بۆ یارمەتی هێزە سەرکوتکەرەکانی شا ناردە کوردستانی ئێران و ئەوی دیکەش ئەوە کە لەداخلی کوردستانی عێراق دا کەوتە گرتن و راونان و تەحویلدانەوەی تێکۆشەرانی حیزبی دیموکرات بەزیندوویی دەنا بەمردوویی.
خەڵکی ناوچەکانی پیرانشار و سەردەشت و بانە شاهیدن کە چەکدارەکانی بارزانی چۆن لەنێو جەرگی کوردستانی ئێران دا شان بە شانی ئەندام و جاشەکان و بەدوای پێشمەرگەکانی حیزبی دیموکرات دا دەگەڕان.
مام وسوو دزەیی، فەرماندەی بەشێک لەو چەکدارانەی هاتبوونە کوردستانی ئێران پاش چەند رۆژ مانەوە و گەڕان لە کوردستانی ئێران دا گەڕایەوە بۆ عێراق، لەوێ بەئاشکرا گوتبوی، من ئیتر ناتوانم ئەو خیانەتە بکەم، بە تەواوی هەستم کردوە خەڵکی کوردستانی ئێران بە جاشمان دەزانن و لە راستیش دا جاشین. هەر لەسەر ئەوەش حەسۆ میرخانی بارزانی فەرماندەی هێزی کاوە لە ناوچەی قەڵادزێ رقی لێداگرت و هەتا دوای ئاشبەتاڵیش ناکۆکی نێوان ئەو دوو کەسە کۆتایی نەهات.
لە کوردستانی عێراقیش دەزگای دژی گەلی دارودەستەی بارزانی کەوتە گرتن و راونانی ئەو کادر و مەسئولانەی حیزبی ئێمە کەلە کوردستانی گەرمی دا مابوونەوە. یەکەم قوربانی ئەو هێرشە دژی گەلی و ناپیاوانەیە هاوڕێی شەهید مەلا رەحیمی وێردی خەڵکی مەنیجەلانی بانە و ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی حیزبی دیموکرات بوو. کاک رەحیم کە بە میرزا ئەحمەد ناسرا بوو لە گوندی سورە دزە لە ناوچەی ماوەت دەژیا، چه
ناوچەی ماوەت دەژیا، چەکدراەکانی عەبدوالوەهاب ئەترووشی بەکرێگیراوی ساواک و فەرماندەی ئەوکاتی هێزی خەبات چوونە سەری گرتیان و بەرەو سنووری ئێران لەگەڵ خۆیان برد. لەرێگا زۆر بێشەرمانە شەهیدیان کرد و تەرمی بێگیانی ئەو ڕۆڵە تێکۆشەرەیان وەک دیارییەکی بچوک، تەسلیمی ڕژێمی چەپەڵی حەمەڕەزاشا کردەوە.
بێجگە لە میرزا ئەحمەد چوارکەسی دیکەش لە ئەندامان و پێشمەرگەکانی حیزب هەر لەلایەن عەبدوالوەهاب ئەترووشییەوە گیران و بەزیندویی تەسلیمی ئێران کرانەوە، ساڵی١١١٩ یش هەر ئەو جەنابی ئەترووشییە شەهید کاک هاشمی حەق تەلەب مەشهور بە قادر شەریفی لە یەکێک لە مزگەوتەکانی شاری سلێمانی دا تیرۆر کرد زۆر بەشانازییەوە خەبەری ئەو شاکارەی بە بێسیم بەبارەگای بارزانی راگەیاند.
پاش بەیاننامەی ١١مارس عەبدوالوەهاب ئەترووشی کرابوو بە ئوستانداری هەولێر یەکێک لە نوێنەرانی حیزبی ئێمە لەگەڵ چەند کوردێکی دڵسۆزی عێراق چووبوونەلای و ئەو تاوانەیان بەچاودا دابوو. ناوبراو نامەی ڕەسمی بارەگای بارزانی نیشان دابوو کە دەستووری گرتن و تەحویلدانەوەی میرزا ئەحمەدی پێدابوو)).
کاکه گیان ئه ندامی به سته زمان چی ده زانیت له رابردووی حیزب که پرسیاری بو بیته پیش و له حیزبی بکات ، حیزبی دیموکراتیش ئه گه ر سه رکرده یکی تیگه یشتوو هه بوایه که روژگاری ئاوه ها به سه ر نه ئه چوو دوای 70 سال خه بات. بو چلکاویک و دوو سی میتر جی، ئیراده ی خویانیان له ده ست داوه و ناتوانن دان به تاوانه کانی پارتی دا بنین.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر