Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۷ مهر ۲۹, یکشنبه

لە بەشێکی دیکەی کتێبی "خیانەتەکانی قیادە موەقەتە" شەهید قاسملو و عەبدوڵای حەسەنزادە سکرتێری پێشووی حزبی دیموکرات لەسەر مەسەلەی دزرانی تەرمی مەلا مستەفا بارزانی وەها دەنوسن.


لە بەشێکی دیکەی کتێبی "خیانەتەکانی قیادە موەقەتە" شەهید قاسملو و عەبدوڵای حەسەنزادە سکرتێری پێشووی حزبی دیموکرات لەسەر مەسەلەی دزرانی تەرمی مەلا مستەفا بارزانی وەها دەنوسن.

(( مەسەلەی دزرانی تەرمی مەلا مستەفا بارزانی پێش ئەوەی بێنە سەر ئەو باسە پێویستە بگوترێ دووساڵ و نیو پێش ئێستا کاتێک مەلا مستەفا بارزانی لەئەمریکا و لە ماڵی دۆستە خۆ شەویستەکانی مرد. لەگەڵ ئەوەی لە ئێران و بە تایبەتی کوردستان دا بیروباوەڕی دژی قیادە زۆر بەهێز بوو حیزبی ئێمە موافەقەتی کرد کە جەنازەی بارزانی بێتەوە شنویە بەخاک بسپێردرێ .
لە ڕۆژی ناشتنی تەرمی بارزانیش دا خەڵکی بەشەڕەفی شنۆیە زۆر پیاوانە میوانداری دەیان هەزار کوردی عێراقی و ئێرانی یان کرد، ئەندامانی حیزبی ئێمەش هەمو جۆرە خزمەت و هاوکارییەکیان بۆ ناشتنی تەرمی بارزانی بەکارهێنا.
دیارە بۆ ئێمە تا ئێستاش ڕوون نەبوو کاتێک بارزانی کە لە ئەمریکا مردووە و حکوومەتی عێراقیش بەڕەسمی ڕێگای داوە بیبەنەوە لە عێراق بینێژن چۆنە کەلەنێو ئەو جێگایەی لێ مردووە و ئەو جێگایەی لە دایک بووە جێگایەک و دەوڵەتێکی دیکە بۆ ناشتنی تەرمەکەی هەڵدەبژێرن. 
ئەگەر مەبەست ئەوەبێ کە گویا وەختێک بیبەنەوە عێراق خۆ ئەگەر لە ئەمریکاش نێژرابایە ئیمکانی ئەو کارە هەر هەبوو، کێ دەزانێ دارودەستەی بارزانی هەر ئەودەم بۆیە تەرمی بارزانی هێناوەتەوە ئێران کەلە ڕۆژێکی پێویستدا شانۆ سازی یەکی وەک ئەمساڵ بکەن و بیکەنە بیانووی پەلامار بۆ سەر خەڵکی کوردستانی ئێران. 
لەوانەشە ئەو وەخت شتی وایان بەنیازدا نەهاتبێ بەڵام تازە دەستیان لەوە هەڵگرتبێ جارێکی دیکە بچنەوە عێراق و بیانەوەێ گڵکۆی بارزانی لەنزیک خۆیان بێ و هەر وەختیش ویستیان بەهۆی ئەوەوە پەنابەرەکانی کوردی عێراق لەدەوری خۆیان کۆبکەنەوە. 
بەهەرحاڵ رۆژی دەی پووشپەڕی ئەم ساڵ لە شنۆوە خەبەر بە بەڕێوەبەەرایەتی حیزبی ئێمە گەیشت کە تاقمێکی خۆفرۆش و خوانەناش بەشەو گڵکۆی مەلا مستەفا بارزانی یان هەڵداوەتەوە تەرمەکەیان دزیوە.
بەڕێو ەبەرایەتی حیزبی ئێمە زۆر بەو خەبەرە ناڕەحەت بوو و بەڕەسمی لە دەنگی کوردستانی ئێرانەوە ئەو تاوانەی وەک کردەوەیەکی دژی ئینسانی و دژی ئیسالامی مەحکووم کرد. بەخۆشیەوە هەر ئەو ڕۆژە خەبەر گەیشت کە تەرمەکە دۆزراوەتەوە و بەحورمەتەوە تەسلیمی بنەماڵەکەیان کراوەتەوە. دیسانیش کۆمیتەی ناو ەندی بڕیاری دا کەلەو کارەساتەبکۆڵێتەوە و ئەو تاوانبارانە بدۆزێتەوە بەسزای خۆیان بگەیەنێت، بەڵام زۆر بەسەرسوڕمانەوە دیتمان دارودەستەی قیادە و لە سەرووی هەموویانەوە مەسعود بارزانی کە گویا سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانە زۆر بێشەرمانە دەستیان ک

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر