Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۷ آبان ۴, جمعه

خولی دووەمی گەمارۆ ئابورییەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران دەستپێدەکات



خولی دووەمی گەمارۆ ئابورییەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران دەستپێدەکات

٥ی نۆڤەمەبر خولی دووەمی گەمارۆ ئابورییەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران دەستپێدەکات، ئەوە لە کاتێکدایە کە پێش ئەو کاتەش هەندێک لە وڵاتان مامەڵەی نەوتی و بازرگانییەکانیان لەگەڵ ئێران ڕاگرتووە، یان سنووردار کردووەتەوە.

دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا دوێنێ لە کاتی پێشکەشکردنی وتارێکدا ئاماژەی بەوەدا، کە ڕۆژی ٥ی نۆڤەمبەر لەگەڵ ئەوەی هەموو گەمارۆ ئابورییەکانی ڕابردووی سەر ئێران دەگەڕێندرێنەوە، هەندێک گەمارۆی دیکەش دەخرێتە سەر ئەو حکومەتە.
لەلایەکی دیکەوە دوو ڕۆژ پێش ئێستا دوو کۆمپانیای گەورەی نەوتی چینی بەناوەکانی سی ئێن پی سی و ساینۆپێک، دانوستان وهاوردەی نەوت لە ئێرانیان ڕاگرت و ڕایانگەیاند، کە لە مانگی نۆڤەمبەرەوە مامەڵەی بازرگانی و نەوتی لەگەڵ ئێران ناکەن.
لە مانگی ئەیلولدا، مایک پامپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، کە نیازیان ئەوەیە لە مانگی نۆڤەمبەر بەدواوە هەناردەی نەوتی ئێران بگەیەننە سفر بەرمیل لە ڕۆژدا، ئەوەش هەڕەشەیەکی کوشندەیە بۆ سەر ئابوری حکومەتی ئێران.
هاوکات ئەمریکا لە هەوڵدایە پەیوەندییە بازرگانییەکانی ئێڕان لەگەڵ دراوسێکانیشی بخاتە ژێر کۆنتڕۆڵەوە و گەمارۆیان بخاتە سەر، ئەوەش بەتایبەتی لە سەردانی ڕۆژی چوارشەممەی شاندێکی بازرگانانی ئەمریکا بۆ ژووری بارزگانی سلێمانی خرایە روو.
دەیڤید تافوری سەرۆکی شاندەکە لە کۆنگرەی ڕۆژنامەنووسی پاش کۆبوونەوە لەگەڵ ژووری بازرگانی سلێمانی ڕایگەیاند: بازرگانانی ئەمریکا دەیانەوێت زیاتر برەو بە کاری بازرگانیی و وەبەرهێنان بدەن لە هەرێمی کوردستان، ئەمە بۆ هەرێمی کوردستانیش سوودی هەیە، پێمان باشە لەدوای زیادکردنی گەمارۆ ئابوورییەکانی سەر ئێران، بازرگانانی  هەرێمی کوردستان زیاتر بۆ بازرگانییکردن ڕوو لە ئەمریکا بکەن، کە ئەمەش بۆ بازرگانەکانی هەرێمی کوردستان نوێ نییە.
ئەوە لە کاتێکدایە کە لەو کاتەوەی ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی نێوان ئێران و ئەو وڵاتە چووەتە دەرەوە، هەناردەی نەوتی ئێران لە ڕۆژدا ٧٠٠ هەزار بەرمیل کەمیکردووە.
هاوکات سعودیەش ڕایگەیاندووە، کە جیهان نابێت نیگەرانی گەمارۆی هەناردەکردنی نەوتی ئێران بێت، چونکە بەنیازە هەناردەکردنی نەوتەکەی زیادبکات و بەو شێوەیە نە بوونی ئێران لە بازاڕی جیهانیدا قەرەبوو بکاتەوە.
بەدەر لەوانە، ئەو کۆمپانیایانەی بەتەما بوون لە ڕێگای ناڕاستەوخۆوە بازرگانی لەگەڵ ئێران بکەن، لەلایەن دۆناڵد ترامپەوە دڵنیا کراونەتەوە، کە لە ئەگەری ڕوودانی شتی وا گەمارۆ ئابورییەکان ئەوانیش دەگرێتەوە.
١٠ ڕۆژی ماوە کە قورسترین گەمارۆ ئابورییەکانی مێژووی حکومەتی ئێران بخرێتە سەری، ئەوەش حکومەتی ئێرانی تا ڕادەیەک خستووەتە ناو دڵەڕاوکێ و ترسەوە کە میدیاکانی هەوڵی چەواشەکاری و خەڵەتاندنی ڕایگشتی دەدەن، بە شێوەیەک کە هەندێک لە میدایاکان دوێنێ پاش ئەوەی دوو کۆمپانیای گەورەی چینی ماماڵەیان لەگەڵ ئێران ڕاگرت، ڕایانگەیاند، کە هەناردەی نەوتی ئێران بۆ چین زیاددەکات.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر