Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۷ آبان ۲۴, پنجشنبه

شەهید نامرن... نەفرەت لە داگیرکەران و فاشیزمی تورک-ئیخوانی ئەردۆغان





شەهید نامرن... نەفرەت لە داگیرکەران و فاشیزمی تورک-ئیخوانی ئەردۆغان
مەخابن بەرەبەیانی ئەمڕۆ، فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی تورکیای داگیرکەر بۆردومانی گوندێ ئەرەدنای ناوچەی ئامێدی باشوری کوردستانی کردوە و کۆمەڵکوژی ئەنجام داوەتەوە و سێ هاوڵاتی شەهید بوون کە ئەمە ناوەکانیانە:

رەمەزان موحەمەد عبدلڕەحیم ئەرەدنی 
ئیسماعیل حەسەن قەبلان ئەرەدنی
دلۆڤان ساڵح حەسەن ئەرەدنی


گوندی ئەردنا، کە کراوەتەوە ئامانجی بۆردومانەکەی ڕژێمە داگیرکەرەکەی تورکیا، دوور و نزیک و بە هیچ شێوەیەک بارەگاکانی تەڤگەری ئازادی کوردستان و گەریلاکانی تێدا نییە، بەڵام بۆ ڕژێمی کورد جا پەکەکە بێت یان سەر بە هەر پارت و لایەن و پێکهاتەیەکی دیکەی کوردستان بێت دوژمنە و کوشتنی و خوێن ڕشتنی بە پێوەری فاشیزمانە تورک ڕەوایە و بە پێوەری ئیخوانی ئیسلامی ئەردۆغان حەراڵە. هەڵبەتە بێپەروا و بێسڵەمینە کۆمەڵکوژکردنی ڕۆڵەکانی گەلی کورد، هۆکارەکەی و بوێری وەرگرتنەکەی بە پلەی یەکەم بۆ بێدەنگی بەناو حکومەت و پارلەمان و پارت و لایەنە سیاسیەکان و پشتیوانی کوێرانەی ئیخوانی باشور و جیهان و بە پلەی دووەم بۆ بەناو کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی دەگەڕێتەوە. تا ئەو دۆخەش بەردەوام بێت دڵنیا بن ئەم کوشت و بڕی هاوڵاتیان و ژینگەی کوردستان کۆتایی نایەت. ئەی ئەوانەی دوێنێ بۆ بۆردومانەکەی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە شین و شەپۆڕتان بوو و پەلاماری ئیسرائیلتان دەدا، کە جێی دەست خۆشییە، ئادەی بزانم بۆ براکان و کوردستانەکەی خۆشتان هەمان شین و شەپۆڕ دەکەن و بوێری ئەوەتان هەیە سەرکۆنەی خەلیفە خەڵەفاوەکەتان بکەن؟ بێگومان نایکەن! دڵنیا بن هەزار و چوارسەد ساڵی دیکە خزمەتی خەلەیفە ئەردۆغان بکەن، مادام کوردن ڕژاندنی خوێتان ئەرکی لە پێشینەی ئەردۆغان و ئیخوانییەکانە. ئەوەش بزانن دینداری و خوداپەرستی بەر لە هەموو شتێک، ئەخلاق، ویژدان، بەرگری لە ستملێکرا و دادپەروەری، نەچوونە ژێرباری فەرمانی ستەمکاران و چەوس

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر