Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۷ آبان ۲۹, سه‌شنبه

دادگایەکی ئەوروپا داوای ئازادکردنی دمیرتاش دەکات


دادگایەکی ئەوروپا داوای ئازادکردنی دمیرتاش دەکات

دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا ڕۆژی سێشەممە داوای لە تورکیا کرد ڕێبەری سەر بە کوردەکان سەلاحەدین دمیرتاش ئازاد بکات، و فەرمانیدا دەستگیرکردنەکەی لە ساڵی 2016وە بە تاوانەکانی تیرۆر هەوڵێک بووە بۆ " کرپکردنی دەنگی جیاواز".
دمیرتاش یەکێکە لە دوو هاوسەرۆکانی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە)، و لە مانگی 11 ی ساڵی 2016 بەهۆی ئەوەی گوایە پەیوەندی بە پەکەکەوە هەبووە دەستگیر کرا.
لە کاتی دەستگیرکردنیدا ئەو ڕێبەرە خاوەن کاریزمایەی کە بە ئۆبامای کورد دەناسرا ئەندامی پەرلەمان بوو.
دادگاکەی شاری ستراسبەرگی فەرەنسا ڕایگەیاند، ئەوە دەزانێت کە دمیرتاش بەهۆی " گومانی گونجاو" ی ئەنجامدانی تاوانێک دەستگیر کرا، بەڵام دەڵێت هۆکارەکانی هێشتنەوەی لە زینداندا لە جێی خۆیدا نین و "دەستێوەردانێکی کە ڕەوایی پێنەدراوە لە ڕاگەیاندنی ئازادی بیروڕای خەڵکدا دروست کردووە".
دادگاکە دەڵێت زیادکردنی ماوەی زیندانیکردنی بە ڕێگای ڕیفراندۆمێک لەسەر فراوانکردنی دەسەڵاتەکانی سەۆرک ڕەجەب تەیب ئەردۆغان و پاشان هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی، بە مەبەستی " کپکردنی دەنگی جیاواز و سنوردارکردنی ئازادی مەشتومڕی سیاسی بوو کە بنچینەی بیرۆکەی کۆمەڵگایەکی دیموکراتیک بوو".
دادگاکە ڕایگەیاند فەرمان دەدات بە تورکیا بڕی 10 هەزار یۆرۆ وەکو قەرەبوو بدات بە دمیرتاش و 15 هەزار یۆرۆش بۆ خەرجییە یاساییەکانی.
دمیرتاشی تەمەن 45 ساڵان چەندین تاوان خراوەتە پاڵی لە ناویاندا تاوانی پروپاگەندە کردن بۆ تیرۆرسم، کە بۆ ئەوە دەشێ ڕووبەڕووی سزای 142 ساڵ زیندنی کردن ببێتەوە.
ئەو نکوڵی لە هەمو تاوانەکان دەکات و دەڵێت دۆسێکانی دژی ئەو تەنها مەبەستی سیاسین.
لە مانگی 6 ی ڕابوردوو لە زیندانەوە خۆی هەڵبژاردن بۆ پۆستی سەرۆکایەتی تورکیا و سێهەمی هێنا لە سەدا 8.4 دەنگی بەدەست هێنا.
ئەو دادگایەی ئەوروپا دانیشتن لەسەر ئەو دۆسێیانە دەکات کە گوایە سەرپێچی ڕێککەوتنی ئەوروپان لەسەر مافەکانی مرۆڤ کە تورکیا خۆشی مۆری کردووە. بڕیارەکانی ئەم دادگایە دەبێت لەلایەن وڵاتانی ئەندامەوە 
جێبەجێ بکرێن. لە ڕابوردوودا ڕوسیای ئەندام تیایدا بڕیارەکانی جێبەجێ کردووە.
///////////////
وەڵامی سەرۆکی تورکیا لەمەڕ بڕیارەکەی دادگای ئەوروپا بۆ ئازادکردنی دمیرتاش









سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ئەمڕۆ سێشەممە داواکەی دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپای ڕەتکردەوە کە ڕێبەری کوردەکان سەلاحەدین دمیرتاش ئازادبکرێت و گوتیشی تورکیا پابەند نابێت بە بڕیارەکانی ئەو دادگایەوە.
دمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی پارتە چەپەکەی تورکیا پارتی دیموکراتی گەلان ناسراو بە هەدەپە، لەمانگی 11 ی 2016وە لە زینداندایە بە تۆمەتی ئەوەی پەیوەندی هەبووە بە ملیتانە کوردەکانەوە.
میدیاکانى تورکیا لەزاری ئەردۆغانەوە ڕادەگەیەنن، تورکیا پابەند نابێت بە بڕیاری دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا بۆ ئازادکرنى سەڵاحەدین دمیرتاش.
عەبدولحەمید گول وەزیری دادی تورکیا، سەبارەت بە بڕیارەکەی دادگای مافی مرۆڤ لە ئەوروپا لەبارەی سەڵاحەدین دمیرتاشەوە، ڕایگەیاند "با بڕیارەکە ببینین و مەرجەعی دادوەریی کە لەو بارەیەوە دادگایی کردنەکە بەڕێوەدەبات، بڕیاردەدات".
ئەمەش لە دوای ئەوە هات، دادگای‌ مافه‌كانی‌ مرۆڤی‌ ئه‌وروپا بڕیاریدا سه‌ڵاحه‌دین د‌میرتاش هاوسه‌رۆكی‌ پێشووی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ گه‌لان "هه‌ده‌په‌" ئازادبکرێت .
ئەگەر ئەو تومەتانەی کە ئاڕاستەیکراون بەسەریدا ساخببنەوە کە پەیوەندی هەبووە بە پەکەکەوە ئەوا دمیرتاش ڕووبەڕووی 142 ساڵ زیندانی دەبێتەوە.
هاوکات دمیرتاش و هەدەپە تێکرای ئەو تومەت و تاوانانەیانڕەتکردۆتەوە کە دژی ئەوان ئاڕاستەکراون، دەڵێن بۆیە کراون بە ئامانج چونکە ڕکابەرایەتی و ئۆپۆزسیۆنی ئەردۆغان دەکات.
دوای ئەوەی لە ماوەی ڕابردوودا لەلایەن مەحسونی کارامانی پارێزەری دمیرتاش، لە بارەی نایاسایبوونی گرتنی ناوبراو دۆسیەیەکی لە ١٨ مادە ئامادە کردبوو، پێشکەشی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپای کرد و سکاڵای لە دژی دەوڵەتی تورکیا تۆمارکرد و ڕۆژی سێشەممە ئەو دادگایە بڕیاریدا سەڵاحەدین دمیرتاش ئازاد بکرێت.
دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا لەبارەی ئازادکردنی دمیرتاشەوە ڕایگەیاندووە، مافی ئازادی و ئەمنی دەمیرتاش پێشێلکراوە و دەبێت لە دەرەوەی زیندانەوە دادگایی بکرێت. بەڵام ئەردۆغان دەڵێت پابەند نابین بە بڕیارەکانی ئەوانەوە.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر