Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۷ آبان ۱۶, چهارشنبه

هۆشیارى منداڵەکانتان بن سمارتیز بە تام و چێژی مادە هۆشبەرەکان لە قوتابخانە ناوەندییەکانی ئێران


هۆشیارى منداڵەکانتان بن

سمارتیز بە تام و چێژی مادە هۆشبەرەکان لە قوتابخانە ناوەندییەکانی ئێران


هۆشیارى منداڵەکانتان بن

سمارتیز بە تام و چێژی مادە هۆشبەرەکان لە قوتابخانە ناوەندییەکانی ئێران



بە وتەی چەند کەس لە مامۆستایانی شاری سنە، لە قوتابخانە ناوەندییەکان شوکولاتەی سمارتیز لە لایەن منداڵانەوە دۆزراوەتەوە کە تێکەڵ بە حەبی هۆشبەر کراوە و لە لایەن تاقمێک لە منداڵانی ئەو قوتابخانانەوە فرۆشراوەتە قوتابیان.

ئەمەش لە کاتێکدایە کە قوتابیان لە ناوەرۆکی ئەو بەستە شوکولاتانە ئاگادار نین، چونکە ڕواڵەتی هەندێ لەو حەبە هۆشبەرانە زۆر لە سمارتیز دەچن بێ ئەوەی بزانرێت، لە لایەن منداڵانەوە دەخورێت و بەم شێوەیەش ئەگەری ئاڵوودەبوون بە مادە هۆشبەرەکان لە قوتابخانە ناوەندییەکانی کچانە و کوڕانێک کە تەمەنیان لە نێوان ۱۲ بۆ ۱٥ ساڵە، زۆر لە سەرەوەیە.

هەروەها ناوەندی فێرکاری و ڕاهێنان کە خۆی تووشی کەمی بوودجە بووەتەوە و تەنانەت توانای پێکهێنانی پێداویستییە سەرەکییەکانی قوتابخانەکانی نییە، لە بارهێنانی قوتابییان و هێزی شارەزاشدا دۆشداماوە.

بە وتەی ئەم مامۆستایانە هەرچی ناوەرۆک و ئاستی چۆنیەتی ڕاهێنان دێتە خوارەوە بەو ڕادەیەش ئاستی هەرزەکاری و گیروودەبوون بە مادە هۆشبەرەکان لەنێو قوتابیاندا دەڕواتە سەرەوە . کەوایە ناوەندێک کە ئەرکی ڕاهێنانی دەروونی و کەسایەتی زانستى قوتابیانی لەسەر شانە، ئەمڕۆ بە پێچەوانەی ئەو ئەرکە پەروەردەییەوە هەنگاو هەڵدەگرێت و کاریگەریی ئەرێنی خۆی لەدەست داوە.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر