سەددام حسێن لەتۆمارەنهێنییە دەنگیە بڵاونەکراوەکەیدا سەبارەت بە دروستکردنی دەوڵەتی کوردی بەشی دووەم
سەر چاوە پینۆسەکان
وەرگێڕانی لەعەرەبیەوە: لوقمانی حاجی کەریم: تایبەت بە پێنوسەکان/ بەشی دووەم...
سەددام حسێن: مەسعود بارزانی تەنها سەرۆك خێڵێکە و هیچی تر. بەڵام، تاڵەبانی بەتەواوی جوداخوازە.
سەددام حسێن: بۆچی ئەترسن و چپەچپ دەکەن؟ ئایا کورد، پرس نییە؟ کورد لەعێراقدا ناژی؟
تاهە یاسین ڕەمەزان: ئەگەر ئێمە ئێستا رایبگەیەونین. هەندێك لایەنی تریش دەردەکەون وەکو ئیسرائیلیەکان کە لەبیری ئێمەدا نین.
سەددام حسێن: هیچ ناترسین و ئامادەین پرسی کورد بجوڵێنین و دەوڵەتیان بۆ دروست بکەین.
عەدنان خەیروڵڵا: تاڵەبانی بەئێرانیەکانی ووتبوو: ، ئەمە تاکە هەلی سەرکەوتنتانە، ئەگینا، عێراق، بەقامچی دەرتان دەپەڕێنێت و بۆ مێژوو نایەنەوە هۆش خۆتان.
سەددام حسێن: با ئەو دەوڵەتانە بێن و پرسی کورد لەگەڵ یەکتریدا یەکلایی بکەینەوە و دەوڵەتیان بۆ دروست بکەین.
عیزەت ئیبراهیم ئەلدووری: ئەگەر ئەوە بیرکردنەوەت بێت بەڕاستی کارەساتە. چونکە دەبێت عێراق ببێتە سێ دەوڵەتی شیعە و کورد و سوننە
.
لە کۆبوونەوە نهێنیەکەی سەددام حسێندا، لەگەڵ تەواوی ئەنجومەنی سەرکردایەتی عێراق و لەهاوینی ساڵی ١٩٨٨دا، سەبارەت بەدروستکردنی دەوڵەتێکی سەربەخۆ بۆ کورد، تەها یاسین ڕەمەزان، زۆر بەڕاشکاوانە باسی لێدانی شاری هەڵەبجە، بەکیمیاوی و لەلایەن عێراقەوە دەکات و دەڵێت:
تەها یاسین ڕەمەزان: لەبارەی پرسی بەکارهێنانی کیمیاویەوە، حکومەتی تورکیا، زیاتر لەهەر کاتێك، هەڵوێستی لەسەر دەکەن. ئێمە، داوامان کردووە و دەڵێین، هەرڕۆژە و یەکێیان لێدوان دەدەن. بۆیە دەڵێین، قبوڵی ناکەین و نابێت هیچ کەسێك بێت و بەدوواداچوونی لەسەر بکات. بەڵام، ئایا، ئەمە لەگەڵ تورکیادا بەوە کۆتایی دێت؟ کەڕەنگە، بارێکی وا بۆ تورکیا بێتە کایەوە کە پەستانی زۆرترمان لەسەر بکەن.
سەددام حسێن: من بە سەرۆکی ئەرکانی سوپام ووتووە کە بە وەزیرەکەی تورکیا بڵێت. کە ئەوە بوو بە ڕابردوو و هەرگیز شتێکی وا دووبارە ناکەینەوە. ئێوەش هیچ شتێکتان نەکردووە تەنها ڕێککەوتنەکە نەبێت. ئەوەش هەر بوو بەڕابردوو. ئەمەش مانای وایە، هیچ خەمتان نەبێت.
تاهە یاسین ڕەمەزان: هەرگیز، سەرۆکی بەڕێز. هەرگیز دووبارەی ناکەینەوە. بەڵام، پێویستە هەردوو لایەن، هاوکاریەکانیان لەگەڵماندا چڕ بکەنەوە. بیرکردنەوەکەی بەڕێزتان، لەگەڵ دوولایەنیاندا گرنگ و زۆر باشە. بەڵام، کۆکردنەوەیان سەختە. هەروەکو، د. سەعدون حەمادی ووتی، یەکەم ئەوەیە ئایا بۆ سێ لایەنەکەی تری بانگەواز بکەین؟ یان، سێ لایەنەکەی تر بە یاداشتنامەیەك ئاگادار بکەینەوە؟ تەنانەت، لەکاتێکدا ئێمە لەگەڵ ئێراندا کەهەنوکە، لەجەنگدابین. بەڵام، لەگەڵ تورکیادا پەیوەندیەکی تەندروستمان هەیە. یان بە چاوپێکەوتن، کە پێیان بڵێین ئێمە، باکمان نیە لە یەکتربینین و ڕوبەڕوبوونەوە. لەو لایەنێکی ترەوە، ڕەنگە ناحاڵی بوونێكیش لەبڵاوبوونەوەی هەواڵێکی لەو شێوەیەدا ڕووبدات. لەوکاتەشدا، دەتوانرێت شیکردنەوە و هەندێك تێبینیان بدەینێ، بێگومان، ئەوە چاوبەست و فێڵێکی بەهێزە لەو دوو لایەنە دەکرێت( مەبەستی هەردوو لایەنی تورکیا و ئێرانە... پێنوسەکان) کە فێڵێك بێت بتوانێت زیاتر بیانشکێنێت. بەڵام، بە چ ڕێگایەك بتوانین فێڵ و چاوبەستیان لێبکەین؟ ئەمەش کاریگەریەکی دەوڵەتیە. بەڵام چۆن بتوانین فێڵیان لێبکەین؟ هەڵبەتە، تورکیا ئاسانە. دەتوانین لەسەر ئاستی هاوڕێ( پلەی حیزبیە لەناو حیزبی بەعسدا) چاومان پێیان بکەوێت و بەپێی هەمان هۆکار، پێیان بڵێین، ئێمە، تێبینیەکانمان بەو شێوانە هەیە لەسەری. ئێمە، پێشنیاری دانیشتن و ڕوبەڕویەکی سێقۆڵی دەکەین. ئەزمونێکی باشیشمان لەمەڕ ئۆتۆنۆمیەوە هەیە. بزانین ئێوە چی دەڵێن؟ پاش ئەوەش لەسەر شێوەیەك لەشێوەکان ڕێك دەکەوین. یان هەر تێڕوانینێکتان بۆی هەبێت.
سەددام حسێن: ئێمە، بیرۆکەیەکمان هەیە ( مەبەستی ئەوەیە کە پرۆژەیەکی خۆمان هەیە). پێیان دەڵێین، ئەمە بیرۆکەکەمانە. بەمە ڕازی نین یان بەسیاسەتاندا ناچنەوە. ئەوا، بیرۆکەکەی خۆمان بڵاودەکەینەوە و جێبەجێ ی دەکەین. هەرکاتێکیش بیرۆکەکەمان بڵاوکردەوە، بیرۆکەی پرسی کورد بەگشتی، دەبێتە پرسێکی نێودەوڵەتی.
تاهە یاسین ڕەمەزان: ئەوە مەبەستەکەم بوو. پرسەکە لەگەڵ تورکیادبێت. لەگەڵ ئێراندا نەبێت. ئەوان، تەنانەت بەرەو ئێرانیش دەجوڵێن و دەڵێت، پرسی کوردتان لەسەر زیاد کردووین. ئەگەر ئێمە ئێستا رایبگەیەونین. هەندێك لایەنی تریش دەردەکەون وەکو ئیسرائیلیەکان کە لەبیری ئێمەدا نین و ئەوەیان ناوێت. نەخێر، ئەوانیش دەیانەوێت سودمەند بن و لەدژی عێراق بەکاری دەهێنن.
عیزەت ئیبراهیم دووری، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی: من لەگەڵ بیرۆکەکەدام، لەگەڵ تێبینیەکەی ئەو بابەتەی د. سوعدون ووروژاندی. لەدیدگایەکی دیکەوە ئەوەی کەووترا. بۆ ئایندە. هەرچەندە ئێمە ناترسین وەکو تۆ وتت. تەنانەت ئەگەر ببرێتە بەردەم کۆمەڵەی ووڵاتانی جیهان. ئەمڕۆ، ئەوان ڕێککەوتوون لەسەر هەندێك پرس پێش نزیکەی ٤٠ ساڵ لەمەوبەر. پرسی دەوڵەتی فەلەستین، نزیکەی ٤٠ ساڵ لەمەوبەرەوە لەسەری ڕێککەوتوون. لە باشووری ئەفریقیا، ٣٠ ساڵە لەسەری ڕێککەوتوون. چەندین بڕیار لە نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەنجومەنی ئاسایشەوە دەرچووە. چیان بۆ ئەو دەوڵەتانە کردووە بۆ حوکومڕانیکردنی ئەو گەلانە؟ مافی حوکومڕانیکردنیان بەدەست هێناوە؟ هیچیان بۆ نەکردوون. کاتێك کەتوانای خۆیی لەووڵاتێکی نیشتیمانیدا هەبێت، بێگومان بەڵێ. بەڵام، لەگەڵ ئەوەشدا، ئێمە ناتوانین لەسەری ڕێك بین. ئەتوانین، بیرۆکەکەی سەرۆکی فەرماندە، تێپەڕێنین بەو ڕێگایەی کە لەسەری گفتوگۆتان کرد، بەهەمان هۆکاریش جێبەجێی بکەین. بەتایبەت بەو توێشووەی کە هاوڕێ تاهە، ووتی پێیان بڵێین کەئەگەر جارێکی تر لەسەر ئەو پرسە بڕۆن، ئەوا، بەشێوەیەکی فەرمی ڕایدەگەیەنین.چونکە ئەوان ئەوەیان دەوێت کەلەگەڵیاندا بڕۆین. پاش ئەوەش، سەرۆکی وەزیران دێت و داوای لێبوردنمان لێ دەکات( سەرۆکوەزیرانی تورکیای مەبەستە... لێرەدا بەئاشکرا دەردەکەوێت کە تورکۆت ئۆزال، داوای لەحکومەتی عێراق کردووە کە دەوڵەتێکی سەربەخۆ بۆکورد دابمەزرێنرێت... پێنوسەکان). ئەمەش، سودێکی زۆری دەبێت بۆ ئێمە. سەبارەت بە گەلی کوردیش پێم وایە ئەوە کارەساتە. ئەگەر ئەمە بیرکردنەوەت بێت. لەهیچ شوێنێکی دنیادا شتێکی لەو شێوەیە نیە.
سەددام حسێن: ئەوە بیرکردنەوەی منە. من لەگەڵ وەزیری دەرەوەشدا لەو بارەیەوە قسەم کردووە.
عیزەت ئیبراهیم ئەلدووری: ئەمە بەو هۆیەوەیە کە عێراق بەسەر پێنج نەتەوەدا دابەش دەبێت. کەواتە دەبێت عێراق ببێتە پێنج دەوڵەت. یانی ئێمە باوەڕمان وایە کە عێراق ببێتە پێنج دەوڵەت.
سەددام حسێن: نا نەخێر. من هەر لەیەکەم ڕۆژەوە ووتومە کە کورد هەرگیز ناسڕرێتەوە. ئیتر بۆچی من ئەو پرپژەیەتان دەخەمە بەردەم؟ ئەڵێم، کورد ئەهێنین و دایئەنیشێنین و دەڵێین برام تۆ چیت دەوێت؟ یانی تۆ دەتەوێت بەشەکەی ئەوەبێت کورد ببێتە کۆیلەی تورکیا یان ئێران و عێراقیش لێی بگەڕێت؟ ئەگەر وەڵامێکی ڕاست هەبێت، ئەوەیە کە لێی نەگەڕێین. مێژووی ئێراق ئەوە ناڵێت.
عیزەت ئیبراهیم ئەلدووری: بەتێبینی لەمێژوودا و لەسەر ئەرزی واقیع و لەنێوەندی نێودەوڵەتیشدا، ئەوەی کەووتت لەوسەی کۆتاییتدا، تەندروست نیە. داواکاریەکە فراوان دەبێت ئینجا جێبەجێ دەکرێت. ئەوەش هەمانە وەکو تورکمان و شتی تر.
سەددام حسێن: لەسەر ئێمە؟
عیزەت ئیبراهیم ئەلدووری: بەڵی، سەرۆکی فەرماندە.
سەددام حسێن: بەنیسبەت ئێمەوە، ئەوان، ناتوانن هیچ پارچەیەکی عێراق ببەن. عێراق، هەندێك جار گەورەدەبێت و هەندێك جاریش بچوك دەبێتەوە. ئەمەش بەپێی قۆناغە مێژووییەکانە.( مەبەستی نەخشەی عێراقە... پێنوسەکان).
عیزەت ئیبراهیم ئەلدووری: نا سەرۆکی فەرماندە، ئێمە ئێستا نەخۆشین. ئەویش بەهۆی جەنگمان لەگەڵ ئێران و ئەو کردەوە تێکدەرانەی لە باکووری ووڵاتەدا روویانداوە. ئەگەر ئێمە بڵێین، بەڵێ ئێمە باوەڕمان هێنا کە حکومەتی ناوەند، هەر نەتەوەیەك یان نەتەوەی کورد ئەگەر بیەوێت سەربەخۆ بێت با سەربەخۆ بێت. تەنانەت ئێمە، دەتوانین ئێستا کوردەکان بێنین و مافی چارەی خۆنوسیان پێ ببەخشین و تەنانەت هەڵبژاردنیشیان بۆ ئەنجام بدەین. تەنانەت ئەگەر ببنە عەمیلی ئیسرائیلیش. ئەڵێین ئەوە بۆ ئەوە بووە کە تێکدەران بشکێنین و ئەوان وابوون.
سەددام حسێن: بەو مانایە بێت، ئاوا بەگەلی خۆمان بڵێین؟ نا، شتی وا چۆن دەبێت. یانی بڵێین ئەوانە تێکدەر بوون بۆیە ئەمەمان کرد؟ ئەمە، دەورێکی سەرکردایەتیکردنە. لە بەرپرسیارێتیمانە.
عیزەت ئیبراهیم ئەلدووری: لەو لایەنەوە،ئێستا ئێمە، لەعێراقدا، ئەوە ٤٠ ساڵە لەگەڵ کاری یاخیبوونداین. نا، نابێت بڵێین یاخیبوون، پێویستە بڵێین تێکدەر. هەڵەیە ناویان ناوە یاخی بوون. ٤٠ ساڵ تێکدان و گەمەی دەوڵەتان لە پرسە نیشتمانی و عێراقیەکاندا لەلایەن کوردەوە. گەیشتۆتە جێگایەك کەبەکورتی عێراق بخەنە جەنگێکەوە کە نەیانهێشتووە بەهەزار ساڵیش عێراق ببێتە گەلێك یان دەوڵەتێك. .... (دەنگەکە بچڕاوە لەم بەشەدا) تاکو دەگاتە ئەو جێگایەی کەدەڵێت: ئەسپی گەورەی کورد بمرێت. دووایین ئەسپ، ئەسپی گەورە، خوێنڕێژیە، کە دوولایەنی هەیە: ئەشکێ و ئەمرێت، جارێکی تر دەچین سەرلەنوێ لەلای تێکدەران دەیهێنین( مەبەستی پێشمەرگەیە... پێنوسەکان) و دەیدەینە گەلی کورد. کە ئەمەجێگەی باوەڕی گەورەمانە. کەڕەنگە بێن و سەربەخۆیی وەربگرن یان مافی چارەی خۆسین بەدەست بهێنن. سەبارەت بەگەلی کوردمان، دەڵێین، بەهەرشێوەیەك بێت، کە یەکێك تێکدەر بێت، دەڵێین، ئەمە تێکدەرە و دەیهێنین و لێی دەدەین تاکو دەمرێت. یان دەری دەکەین و باهەرگیز نەیەتەوە بۆ عێراق. ئیتر بۆچی بیانگێڕینەوە و جارێکی تر تێکی بدەنەوە و سەرلەنوێ لێی بدەینەوە! بەڵام، سەرۆکی فەرماندە، کورد شتێکی ترە. ڕەنگە، ئەم بیرۆکەیە مێشکیان تێکبدات و دژی حکومەت و عێراقی مەزن ببنەوە. یان دژ بە گەلی عێراق ببنەوە و تاهەتایە لەژێر دەستمان دەربچن. تێکدەرەکان، چیان کرد؟ بەئێرانەوە نوسان و ئێرانیش هەر لەیەکەم ڕۆژەوە پێی ووتوون: ئێمە دێینە باکوور و سەربەخۆتان دەکەین. یانی تێکدەران لەگەڵ ئێراندان.
سەددام حسێن: ئامانجی حکومەتی ئیسلامی، بەشێکی تێکدانە. ئەویش تێکدانی عێراقە.
عیزەت ئیبراهیم ئەلدووری: گەورەم، جەلال و مەسعود، وەك یەك وان.
سەددام حسێن: نانا، وەك یەك نین. مەسعود جوداخواز نییە. ئەو سەرەك خێڵێکە و دەستکەوتێکی دەوێت. بەڵام جەلال، بەتەواوی جوداخوازە.
عیزەت ئیبراهیم ئەلدووری: سەرۆکی فەرماندە، ئەوە هەلێکی مێژووییە بۆ ئێمە. من بەکوردەکانیش دەڵێم کە ئەوە دوواهەلی مێژووییتانە. عێراقیش دەبێتە سێ دەوڵەت، دەوڵەتێکی سونی لەناوەڕاستدا و دەوڵەتێکی شیعە لەباشووردا و دەوڵەتێکی کوردی لەباکووردا. بێجگە لەمەش، لەسەر ئەو بنەمایە لەگەڵ ئێراندا ڕێك دەکەون بەتەواوی تواناکایانەوە.
عەدنان خەیروڵا تلفاح: بروسکەیەکمان لەماوەتەوە بۆ هات و گەیشتە ئەزمڕ. بۆ سبەینێی ڕۆژی دووەم، پێویستە سەرۆکی فەرماندە ئەمەت بیربێت. عەقیدێکمان بینی کە ٢٠ سەربازی لەگەڵدابوو. چاویان بەستبوونەوە و لەسێدارەیان دابوون. دیلێکی ئێرانیشمان بینی، ووتیان نەمانکوشتووە، ئەوە لەگەڵ ئەواندا هاتووە. ووتی، بروسکەیەکمان لە جەلال تاڵەبانیەوە بۆ هاتووە و ووتویەتی: ئەمە تاکە هەلی سەرکەوتنتانە، ئەگینا، عێراق، بەقامچی دەرتان دەپەڕێنێت و بۆ مێژوو نایەنەوە هۆش خۆتان.
سەددام حسێن: ئەوە کەی ئەو بروسکەیە هاتووە و کوانێ؟
عەدنان خەیروڵا تلفاح: سەرۆکی فەرماندە، ئەوە بروسکەیەکە هاتووە لەکاتی خۆیدا و مێژووەکەیم بیر نییە.
سەددام حسێن: هاوڕێیان، من گوێم لەبۆچوونەکانتان گرت. نابێت هیچ کەسێك، لەپرسە نەتەوەیی و نیشتیمانیەکاندا، بەشتێك بمانترسێنێت. ئێمە، لەوانە نیین کە بترسین. سبەینێ پێمان دەڵێن کە ئێوە سۆشیالستین و سەرمایەداری نین. ئێمە، پێشنیازتان بۆ دەکەین کە ببنە سەرمایەداری. ئێمەش دەڵێین، فەرموون وەرن با هەردوو گەلەکەمان گفتوگۆبکەین. ئێمە، دەزانین کە دەیانەوێت دەست بخەنە ناو کاروباری ناوخۆییمانەوە و ڕێگایان پێ نادەین. بەڵام مەبەستم ئەوەیە بەرامبەر بەوانی دیکە، پێویستە ئەو گیانەمان هەبێت. گیانێك کە ئامادەبێت بۆ هەموو شتێك نەك گیانێکی بەرگریکار کە بترسێت لەوەی پرسێکی بۆ پێشنیار بکرێت. وەکو ئەوەی گوناحێکمان کردبێت یان جیاوازبین لەو بیرۆکەیە. پرسی کورد، پرسێکە هەیە. بەمانای ئەوە دێت کە کورد لەعێراقدا هەیە. ئەمانەش بەشێکە لەگەلانی عێراق و هەن. لەتورکیاش هەن و بەشێکە لەو گەلانە و لەئێرانیش هەن و بەشێکن لەو گەلانە و هەروەها لە سۆڤێت و لەسوریاش. ئایا هیچ جێگایەکی تریش هەیە کە کوردی لێبێت؟ پێویستە ئێمە، هەموو ئەمانە لەبەرچاو بگرین. ئەوەتا لە سۆڤێت مافی تەواوی داوەپێیان لەلایەن حیزبی شیوعیەوە. هەڵبەتە بە بیرکردنەوەی عیزبی شیوعی. بەڕێگایەك مافی داوەپێێان کە لەئاستی ئێمەشدا نین. با شتێکتان پێ بڵێم: ئەگەر تێکدەران نەبوونایە، ئەزمونەکەی ئێمە لەشێوەی نەبوو. ئێمە، بیر و توانا و تاقەتمان هەیە کە پەرەی پێبدەین بەشێوەیەك کە نمونەی نەبێت. ئیتر بۆچی بترسین؟ ئیتر بۆچی دەترسن و چپەچپ دەکەن؟ پێویستە ئێمە بەپرسی کورد، ئابڕووی دراوسێکانمان ببەین. ئەوانەشی کە هەمانە و ئیسرائیل کڕیونی، یان ئێران، دەیان ساڵە یاریان پێدەکات، لەوێش، حاڵەتیان جیاوازە. ئیتر بۆچی ئێمە ناتوانین لەسەر پرسی کورد کار بکەین.؟ ئەتوانین لەسەر پرسی کورد کاربکەین و مافی ئۆتۆنۆمی بۆ کوردەکان، لەهەموو جێگایەکدا( واتا لەهەر چووار ووڵاتەکەدا، ئێران و تورکیا و سوریا و عێراق) پێشنیار بکەین. تەنانەت ئەگەر ئەوان، بیانەوێت مافی ئۆتۆنۆمی بەدەست بهێنن و پاشان سەربەخۆیی، هەر ناترسین. بابێن و قسەی لەبارەوە دەیەن( سێ دەوڵەتەکەی تر مەبەستێتی). کاتێك کەدەڵێین فەرموو با گفتوگۆی لەبارەوە بکەین، مانای ئەوە نییە دەست دەخەینە ناو کاروباریانەوە! ئەمە بەمانای ئەوەیە کە پرسێکە و ناترسین لەبەرەپێدانی. ئێمەش، لەو پرسەدا، دەوری سەرۆکایەتی دەبینین.
بۆ گوێگرتن لە یوتوب، بەزمانی عەرەبی، ئەم لینکەی خوارەوە کلیك بکەن:
http://www.penusakan.com/gshty/babaty-halbzharda/9323-2012-11-09-04-18-24.html
/////////////////////
گەریلاکانی هەپەگە له ئهلکێ زیاتر له (20) سهربازیان کوشت
پێنوسەکان...
له چالاکییهکانی گهریلاکاندا لهنێوان 1 ــ 6ی تشرینی دووهمدا لهناوچهی ئهلکێی سهر به شڕناخ (2) سهرباز کوژراون.
ناوهندی راگهیاندن و چاپهمهنی HPG سهبارهت به چالاکی گهریلاکان لهنێوان رۆژانی 1 ــ 5ی تشرینی دووهمدا، لێدوانێکی نوسراوی بڵاو کردهوه و رایگهیاند:" له رۆژی 1ی تشرینی دووهم سوپای تورکی داگیرکهر به بهشداربوونی (4) ههزار سهرباز لهناوچهی ئهلکێی سهر به شڕناخ دهستی به ئۆپهراسیۆن کرد. ئۆپهراسیۆنهکه لهلایهن فهرمانداری قۆڵی دووهمی سوپا و فهرماندارانی سوپاکانی جولهمێرگ و وانهوه سهرپهرشتی کراوه و له ئهنجامدا شهڕ و پێکادانی سهخت هاتنه ئاراوه. "
لهو بارهیهوه HPG ئهم زانیاریانهی راگهیاند :"له کاتژمێر 03.00ی پاشنیوهڕۆ لهناوچهی ئهلکێ لهدژی ئهو سهربازانهی له کوێستانهکانی لالهش و مهدیان زهنگلێ بوون، لهلایهن گهریلاکانمانهوه چالاکییهک ئهنجامدرا و له چالاکییهکهدا (4) سهرباز کوژران و ژمارهی بریندارهکان روون نهبووهوه. دوابهدوای چالاکییهکه سوپای تورکی داگیرکهر به کۆپتهری کۆبرا ههرێمهکهیان به خهستی بۆردومان کرد و کوژراو و بریندارهکانیان به کۆپتهری سکۆرسکی له ههرێمهکه دوور خستهوه. "
HPG رایگهیاند که له ههمان شهو سوپای تورک لهدژی کوێستانی کهژان و ناوچهکانی پهیانوس، کاتۆ کاوالێ، کاتۆ ئۆرتێ، گردی ئهحمهد، گردی رهش، چهلا جهنگێ و کوێستانی مهزرا ئۆپهراسیۆنهکهی بهرفراوانتر کردووه و وتیشی: " لهنێوان کاتژمێر 04.30 ــ 05.00ی بهرهبهیانی 2ی تشرینی دووهمدا سوپای تورکی داگیرکهر به فڕۆکهی جهنگی ناوچهکانی کاتۆ مارینۆس، ئاستهنگا مارینۆس، ئانیتۆس، سوارا خالێ و مامهدۆکی بۆردومان کردووه و ئۆپهراسیۆن به گواستنهوه و دابهزاندنی سهرباز به کۆپتهری جۆری سکۆرسکی بهرفراوانتر بووه و بهسهرجهم ههرێمهکاندا بڵاو بۆتهوه. دوژمن له ههرێمی پیرا شینێ (8) زرێپۆشی جۆری (پانزێر) و سهربازیشیان لهسهر گرده بهرزهکان جێگیرکرد. له ههمان رۆژدا لهنێوان کاتژمێر 10.00 ــ 11.00ی پێشنیوهڕۆدا به فڕۆکهی جهنگی هێرشکراوهته سهر ههرێمی کاتۆ مارینۆس و پاشان به کۆپتهری جۆری کۆبرا به خهستی بۆردومان کراوه. "
HPG سهبارهت به چالاکی و پێکادانهکانیش رایگهیاند : " له مهزرا (6) سهرباز کوژران".
رۆژی 3ی تشرینی دووهم سوپای دوژمن ههوڵیداوه دابهزێت و بهناوچهکهدا بڵاو بێتهوه و لهلایهن گهریلاکانمانهوه چالاکییان لهسهر ئهنجامدراوه و له ئهنجامی لێدانێکی بهکاریگهری گهریلاکانماندا (6) سهرباز کوژراون.
له 4ی تشرینی دووهمدا لهگهڵ بهردهوامکردنی ئۆپراسیۆن لهناوچهکهدا بهرهو ههرێمهکانی دهریێ شههید بۆتان و دهریێ حرچێ وه بهرفراوان بۆتهوه.
لهکاتژمێر 01.15ی پاشنیوهڕۆی 5ی تشرینی دووهمدا لهنێوان گهریلاکانمان و سهربازانی دوژمندا که ههوڵی دابهزینه سهر کاتۆیان دابوو، شهڕ و پێکادان روویدا و له ئهنجامی ئهو پێکادانهدا که تا 03.30ی پاشنیوهڕۆ بهردهوام بوو، زیاتر له (10) سهرباز کوژران و ژمارهیهکی زۆریش سهرباز برینداربوون که بههۆی بۆردوومانی خهستی ناوچهکهوه، ژمارهی بریندارهکان روون نهبۆتهوه. له کاتژمێر 12.00 نیوهڕۆ تا 08.00ی ئێواره سوپای تورکی داگیرکهر به پاڵپشتی کۆپتهری کۆبرا له ههرێمهکه پاشهکشه دهکهن.
له کاتژمێر 04.30ی پاشنیوهڕۆی رۆژی 6ی تشرینی دووهمدا گهریلاکانمان چالاکییهکی بهکاریگهریان لهدژی سهربازانی جێگیربوو له گردهکانی شکێرێ سپی، له ئهنجامی چالاکییهکهدا ژمارهی کوژراو و بریندارهکانی دوژمن روون نهبۆتهوه. له ههمانکاتدا ئهو کۆپتهرانهی که ههوڵییاندا بههانای سهربازهکانیانهوه بچن لهلایهن گهریلاکانمانهوه بهرگرییهکی بههێز نیشاندراوه و رێگهی پێنهدراوه بکهوێته ههرێمهکهوه و ناچاری پاشهکشه کراوه.
شایانی باسە، له ئهنجامی گورزی گهریلاکانماندا سوپای تورک ناچاربووه له رۆژی 7ی مانگدا پاشهکشه بکات.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر