کوردانی سوید بۆ پشتیوانی لە مانگرتووانی باکووری کوردستان خۆپێشاندان دەکەن
02/11/2012
رووداو- سوید
رەوەندی کوردی وڵاتی سوید بۆ پشتیوانی لە مانگرتووانی باکووری کوردستان خۆپێشاندانێک ئەنجام دەدات.
رەوەندی کوردی لە شاری یۆتۆبۆری وڵاتی سوید سبەی شەممە، رێکەوتی 3/11/2012 کاژێر 13.00 لە سەنتەری شار( برونس پارکن) خۆپیشاندانێک ئەنجام دەدات بۆ پشتیوانی لە داواکارییەکانی مانگرتووانی زیندانی باکووری کوردستان.
رەوەندی کوردی بۆ ئەو مەبەستە داوا لە سەرجەم کوردانی تاراوگەنشین دەکات وەک ئەرکێکی نیشتیمانی و نەتەوایەتی و مرۆیی بەشداری لەم خۆپێشاندانەدا بکەن.
ماوەی 52 رۆژە زیاتر لە 700 زیندانی سیاسی کورد لە 48 گرتووخانە لە سەرانسەری تورکیا مانیان لە خواردن گرتووە.
کۆتایی هێنان بە گۆشەگیری سەر عەبدوڵڵا ئۆجەلان، سەرۆکی بەندکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان PKK، داکۆکی کردن بە زمانی کوردی لە دادگاکانی تورکیا و پەروەردە بە زمانی دایکی لە سەرەکی ترین داواکاریەکانی مانگرتووانە.
لەو ماوەیەدا کوردانی هەر چوارپارچەی کوردستان و رەوەندی کوردی لە ئەوروپا و ئەمریکا بە چالاکی جۆراوجۆر پشتیوانیان لە داواکاری مانگرتووان کردووە.
هەر ئەمڕۆ ژمارەیەک خوێندکار، رۆژنامەڤان و چالاکڤانی سیاسی و مەدەنی رۆژهەڵاتی کوردستان بۆ پشتیوانی لە مانگرتووانی باکووری کوردستان بۆ ماوەی 1 رۆژ مانیان لە خواردن گرتووە
//////////////////
کێ دەلێ جاش نە ماوە ؟ کێ دەلێ هەتا ئیستا دارو دەستەی تورک لە ناو کرد نەماوە ؟ تازە کۆمێنتێکم نوسی بۆ پەیجی بە ناو شەقامی ئیسلامی دارە دەستەی تورک و دژە کورد .. نوسیم ( هەولەکە بە راستی بلاو بکەنە ئەم خۆ پیشاند دەنای ئەمرۆ بۆ رسوا کردنی سوپای ئازد و کارەکەیان بو کە دژی کورد کردیان ) بەلام ئەوان بە ناوی پشتیگیری شۆرشی سوری نوسیوانە ئەوە بۆ پشتگیری شۆرشی کوردیە نەک سوری ؟؟ هەی جآشەکانی ئیخوان موسلمین و تاوان بارانی تورک .... نەعلەتان لێبی هەی کورد فرۆشینە ............. بژی کوردستان بژی کوردستان ... سەیری وینەکە بکەن هیج باسی شۆرشی کوردناکا بەس دەلێ شۆرشی سوری ..... بژی کوردستان بژی کوردستاننننن ......
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر