Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۸ تیر ۳۰, یکشنبه

دانپێدانانی دەزگایەكی نزیك لە ئاكەپە: دەبێت سوپای توركیا لەهەرێم جێگیرببێت...



دانپێدانانی دەزگایەكی نزیك لە ئاكەپە: دەبێت سوپای توركیا لەهەرێم جێگیرببێت...
🔻

وەقفی لێكۆڵینەوەی سیاسەت، ئابووریی و كۆمەڵایەتی كە بە (سەتا) ناسراوە، كە دەزگایەكی نزیك لە ئاكەپەیە،
بە ئامادەكردنی ڕاپۆرتێك لەبارەی ئامانجی "ئۆپەراسیۆنی چنگ"ی سەربازانی توركیا لە باكورو ڕۆژهەڵاتی سوریا و جێگیربوونی لە هەرێمی كوردستان، دان بە كۆمەڵێك ڕاستیدا دەنێت لە بارەی خواستی داگیركارییەكانی دەوڵەتی تورك لەسەر هەرێمی كوردستان

(سەتا) كە چەند ڕۆژێك بەر لە ئێستا بەشی "شیكاریی میدیا" بابەتەكەی بڵاوكردوەتەوە و ڕۆژنامەنووسانی نێونەتەوەیی لە توركیا بە ئامانج گرتبوو دەربارەی "ئۆپەراسیۆنی چنگ" لەلایەن سەربازانی سوپای توركیا وە كە لە ٢٧ی ئایار لە خواكورك دەستیپێكردبوو بە واژۆی موراد ئاسلان، ڕاپۆرتێكی شیكاریی بڵاوكردەوە

شیكارییەكە كە لە لایەن موراد ئاسلان، كە یەكێكە لە نوسەرەكانی ڕۆژنامەی (ئایدینلیك) و سەربازێكی خانەنشینە، لە بارەی ئامانجی ئۆپەراسیۆنەكەوە دەڵێت: لە بەشی ئەنجامدا لە ڕووی ئابووری، كۆمەڵایەتی و سەربازیی گرەنتی سەربازانی توركیا لە هەرێمەكە وەك جێگرەوە و مانەوە دیاری دەكات. 

لە ڕاپۆرتە شیكارییەكەدا هێزەكانی گەلانی باكور و ڕۆژهەڵاتی سوریا یەپەگە و هێزەكانی سوریای دیموكرات (قەسەدە) وەكو شاخی پەكەكە ناودەبات و دەستنیشانی كردووە كە بە لە ناوچوونی داعش دەستكەوتی ئەو گەلانەی بە ئاگاداریی ڕای گشتیی و نێونەتەوەیی دروستكراون لە ناو دەچن.

ڕاپۆرتە شیكارییەكە كە لە ٢٨ لاپەڕە پێكدێت و وێنە و گرافیكی تێدایە، دەستنیشان كراوە كە ئۆپەراسیۆن بە "پیشەسازیی میللی و پاراستنیی ناوخۆیی" سەركەوتنی بە دەست هێناوە، ئەو چەكانە هی  زاوای سەرۆك كۆمار و سەرۆكی گشتی ئاكەپە ڕەجەب تەیب ئەردۆغانە.
بەپێی ڕاپۆرتەكە ئەم چەكانە لەڕووی سەربازی و ئابوورییەوە بۆ توركیا سودیان هەیە.

لە سەرەتای شیكاریەكەدا دەڵێت "كەسایەتی و وتەی تابۆیی پەكەكە بە ئامانج دەگیرێت" بە جۆرێك نیشان دەدرێت كە سەركەوتنی سەربازیی ئۆپەراسیۆن زیاتر فكری پەیام بەخشین بە ڕای گشتی دەكرێت.

لە لاپەڕە ١٤ و ١٦ی ڕاپۆرتە شیكارییەكەدا فكرە بنچینەییەكانی دەسەڵاتداری ئاكەپە، مەهەپە-ش دەستنیشان دەكات و لە سەركەوتنی كوردان نیگەران بووە ، نوسیویەتی "لەبارەی ئەو بابەتە، لە قۆناغی ستراتیژی و ئەنجامدار ئەگەر پێویست بە پشتیوانی وڵاتانی ڕۆژئاوا بێ لە بەرچاو بگیرێت، لە دوایی بوونی هێزەكانیی پەكەكە لە عێراق و سوریا دەبێت گەرەنتی كردن بە شێوەیەكی كۆنترۆڵكراو هەوڵە بنچینەییەكانی چالاكی توركیا پێك بهێنێت". 

 لە شیكارییەكەدا سەرنج خراوەتە سەر ئەوەی كە پەكەكە، لە هەر چوار پارچەكەی كوردی لێ دەژی بە سیاسەتی ژیرانە دەستكەوتییان بە دەستهێناوە "لە دژی ژیری بە ژیریی خەبات بكرێت" وەك تاكتیك و ستراتیژ پێشنیار دەكرێت، لە ڕاپۆرتەكەدا، دەستنیشانكراوە لە ڕووبەڕووبوونەوەی داعشدا یەپەگە/ قەسەدە وەك پەكەكە پێناسە دەكرێت و بە پێشەنگایەتییەكەی لای هەموو جیهان وەك هێزێكی پیرۆز دەناسرێت، ئەوەش بەرپرسانی ئاكەپە و مەهەپەی وەڕس كردووە، هەروەها لە شیكارییەكەدا فكرەی ڕێككەوتنی كاتیی لەگەڵ هێزە نێودەوڵەتییەكان خراوەتە ڕوو، لە شیكارییەكەدا نوسراوە، بۆ ئەوەی بەر لەو كیانەی كە كە لە ڕۆژئاوا هەیە و ڕێ لە دروستكردنی خۆبەڕێوەبەری بگیرێت، دەستنیشانكراوە كە پێویستە دەوڵەتانی ناوچەكە لە دژی كورد هاوكاریی یەكتر بكەن، لە دژی ئەو پێشكەوتنەش كە ڕەنگە لە باكور و ڕۆژهەڵاتی سوریا هەبێت، دەبێت لە ناوەندی عێراق ئامادەبن و بوەستێنرێت و ئەگەر پێویست بكات دەست وەردان بكرێت، هەبوونی گەلانی باكور و ڕۆژهەڵاتی سوریا وەك ئامانجی سەرەكیی "ئۆپەراسیۆنی چنگ" لە شیكارییەكەدایە. 
    
لە ڕاپۆرتە شیكارییەكەدا ئەوەش نوسراوە: "لەبەرئەوەیە دەوڵەتانی ڕۆژئاوای وەكو فەرەنسا پەكەكە بە ناوی جودا خواز ناوببەن، دۆخی سیاسی – سەربازی كە لە سوریا چووەتە ئاستی هەرە بەرز بە هاتنی هالێ زیاتر دەتوانێت بە ئاسانی بەڕێوەببات، ڕێكخستنی تیرۆر لە ناوچەكانی دیكەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەكارهێنانیان گونجاوە، لەو چوارچێوەیەدا پەكەكە لە نزیك سنوریی توركیا جێگیربووە و هەر كات چەك و پێداوستییەكان لەلایەن عەرەبستانی سعودییە و ئیمارات هاوكاریی مادیی وەر دەگرێت، وەك چۆن لە نێوان ساڵانی ١٩٩٠-٢٠٠٠ وەك هەڕەشەیەكی گەورە بۆ سەر توركیا دەركەوت.

پارتی و عێراق

 لە ڕاپۆرتە شیكارییەكەدا هاوكاریی بازرگانی و سەربازیی بۆ هێزەكانی هەرێمی كوردستان و پارتی وەك كارێكی گرنگ بەبیر دەهێنرێتەوە و لە شیكارییەكەدا سەرنج خراوەتە سەر ئەوە كە پێویستە لەگەڵ حكومەتی عێراقیش لە دژیی پەكەكە ڕێككەوتن بكرێت و ئاماژە بۆ ئەوە كراوە كە "بەڕێوەبەرایەتی هەرێمی كوردستانی عێراق و حكومەتی ناوەندی عێراق بەشێوەیەكی وەك یەك هاوكار و هەماهەنگی یەك بكەن و پێكەوە بجوڵێن". لە شیكارییەكەدا سەرنج خراوەتە سەر
ئەوەی بۆ تێكدانی نێوانی كورد، پێویستە ئابووری هەرێمی كوردستان كە بە توركیاوە گرێدراوە بە كار بهێنرێت، بۆ ئەوەش بە هاوكاری بەرپرسانی هەرێم و حكومەتی ناوەندی عێراق مسۆگەر كردن لە هەرێمدا دەپێكرێت،  دەڵێت "توركیا لەم ساڵانەی دواییدا بە حكومەتی عێراق و بەرپرسان ڕێككەوتنی كردووە و لە باكوری عێراق جێگیر بووە، لە كاتێكدا جێگیربوونی سەربازانی سوپای توركیا لە ساڵی ٢٠١٨ لە جوڵانەوە و بریارەكانی لە هەرێمەكانی ڕۆژئاوا و باشوری ڕۆژهەڵاتی ڕوباری (دەرەجك) لە شەمزینان لە نزیك خواكورك كە بە ئۆپەراسیۆنی چنگ خستیانە ژێر كۆنترۆڵی خۆیان پێویستە ڕێوشوێن بگیرێتەبەر  بۆ ئەوەی تیرۆرستان جێگیر نەبنەوە، لەو چوارچێوەیەدا ڕێوشوێن بۆ پاراستنی سنوری توركیا بگیرێتەبەر و دەبێت ڕێبازێكی پراكتیكی وەك ستراتیجی پەیڕەو بكرێت و ئامانجی تیرۆر جێگیر بكرێت لە هەمانكاتدا بێ كاریگەركردنی بەردەوامبێت" 

لە شیكارییەكەدا بۆ هێزەكانی كوردستان سەرنج خراوەتە سەر ئەوەی "بە توركی جوڵانەوە گونجاوە" لەو ڕوەوە دەڵێت "بە ئامانجی ئاسایش بۆ باكوری عێراق و ڕێگریكردن لە بەكارهێنانی ئەو ناوچەیە لە لایەن تیرۆرەوە، پێویستە لە ڕووی ئابووری و سەربازیی و كارگێڕیییەوە ڕێوشوێن بگیرێتە بەر و كلتور و ئابووری خۆی بسەپێێت، لەو چوارچێوەیەشدا كلتوریی توركیی لە باكوری عێراق پەرەی پێبدرێت و ڕێوشوێنە ئابووریی و كارگێڕییەكان زیاتر بكرێن و وەك ستراتیژ بگیرێتە دەست".  

لە شیكارییەكەدا كە بەردەوام سەرنج خراوەتە سەر ناوی "چنگ"، بە تایبەتیش سەرنج دەخاتە سەر ئۆپراسیۆنی هاوبەش كە لەگەڵ پارتی و بەرپرسانی هەرێم بەڕێوە دەبرێن، لە بەشی كۆتایی شیكارییەكەدا بەمجۆرە گوزارشت لە ڕۆڵی حكومەتی هەرێم دەكات"ئابووریی باكوری عێراق كە بە توركیاوە بەستراوەتەوە و ئاسایشی خۆشی لەسەر هەمان بنچینە بنیاد ناوە دەبێت خەبات دژی تیرۆر لە لایەنی سەربازیی دەبێت ڕێوشوێنی ئابووریی و كۆمەڵایەتی و كارگێڕی تەواو بكرێت".

بەشی ئەنجام كە وەكو كورتەی شیكارییەكە لە سایتەكەدا دانراوە، ڕستە بەڕستەی بەمشێوەیەیە، "تێكۆشانی توركیا بۆ ڕێكخستنە تیرۆرستەكان ڕێكبخات و سەرەتاش كونسوڵخانە لە سوریا و باكوری عێراق بكاتەوە ڕێوشوینەكان بەشێوازیی كردەیی بەردەوام بێت، بەشێوەیەكی دیكە كاریگەری هەیە ئەگەر جوڵە سەربازییەكان بەردەوامییان هەبێت، لە لایەكی دیكەوە لە ماوەیەكی نزیكدا بە تایبەتی ئۆپەراسیۆن لە عێراق ئەنجام بدرێت جموجوڵەكان بێ‌ كاریگەر دەبن، ئەوە بەدیكرا كە ناوچەكانی ئۆپەراسیۆن چۆڵكراوە، بەڵام لە دوای ئەو جموجوڵانە ڕێكخستنی تیرۆر لە ناوچە سنورییەكانی سنوری توركیا خۆیان ڕێكخستوەتەوە و هەڕەشە لە ئاسایشی وڵات دەكەن، لەبەر ئەو هۆكارەش توركیا لەم ساڵانەی دواییدا لەگەڵ حكومەتی ناوەندی عێراق و پارتی ڕێككەوتنیان كردووە و لە باكوری عێراق جێگیربوونیان بە بنەما گرتووە، كاتێكیش ئەم جێگیربوونەی سوپای توركیا كە لە ساڵی ٢٠١٨دا لە هەرێمەكانی ڕۆژئاوا و باشوری ڕۆژهەڵاتی ناوچەی ڕووباری (دەرەجك) لە شەمزینان لە نزیك خوا كورك كە ئۆپەراسیۆنی چنگ خستوویەتییە ژێر كۆنترۆڵی خۆی پێویستە ڕێوشوێن بگیرێتەبەر بۆ ئەوەی تیرۆرستان دووبارە جێگیر نەبنەوە، هەروەها ئۆپەراسیۆنی چنگ تایبەتمەندی خواكورك و بوونی پەكەكە لەبەرچاو بگرێت.

لەو چوارچێوەیەدا ڕێوشوێنی ئەمنی لە سنوری توركیا بگیرێتەبەر و دەبێت ڕێوشوێنی خێرا بگیرێتە بەر و ستراتیژی كاتی ئامانجی تیرۆر جێگیر بكرێت و بەكاریگەر و بەردەوام بێت، لەو ستراتیژەدا دەوترێت كاریگەری گۆڕین نییە، بەڵام لە لایەكی دیكەوە بێ كاریگەر كردنی تیرۆرستان ئاسانتر بكات پێویستە لە دەرەوەی سنور دەسەڵاتی زیاتر دروست بكرێت،  كاتێك دەسەڵاتی زیاتر لە حكومەتی ناوەندی عێراق و بەرپرسانی هەرێم وەر نەگرتووە لەبەرچاو بگیرێت، لەو چوارچێوەیەشدا بە دەستپێشخەری توركیا هەوڵی ڕێككەوتن وەك بژاردەیەك لەبەردەممان بێت.


رۆژ نیوز
میدیای تورک لە هەواڵی ڕووداوەکەی هەولێردا ئاڵای هەرێمی کوردستان لادەبات


پێچەوانەی نەریت و ئەخلاقی ڕۆژنامەوانی دونیا، میدیاکانی تورک لە کاتی بڵاوکردنەوەی هەواڵی دەستگیرکردنی تۆمەتبارانی ڕووداوی ڕێستورانتەکەی هەولێر، کە لۆگۆ و ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان و ئاڵای کوردستانیان لە پشتە، لەبری تەڵخ کردنی دەموچاوی تۆماتبارەکان ئاڵای کوردستانیان تەڵخ کردووە یان لایان بردووە.

دوێنێ وێنەی دوو تۆمەتباری ڕووداوی ڕێستورانتی هۆقەباز لە شاری هەولێر، لە لایەن دەزگا ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستانەوە بڵاوکرایەوە.

دوای بڵاوبونەوەی ئەو وێنانە بەشێک لە میدیاکانی تورک بە ئامانجی سڕینەوە و دەرنەکەوتنی ئاڵای هەرێمی کوردستان، لە کاتی بڵاوکردنەوەی هەواڵەکەداکە تۆماتبارەکان لۆگۆی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان کە (ئاڵای هەرێمی کوردستانە) و ئاڵای هەرێمیان لە پشتە، فلتەریان کردوون و بەشێکیشیان هەر لۆگۆ و ئاڵاکەیان لابردووە ئەوەش لە کاتێکدایە بەپێی یاسا و ئەخلاقی ڕۆژنامەوانی نابێت دەزگاکانی ڕاگەیاندن دەموچاوی هیچ کەسێک وەک تۆمەتبار پیشان بدەن، بەڵام ئەو میدیایانەی تورک بێگوێدانە هیچ بەهایەک وێنەی تۆمەتبارەکە نیشان دەدەن و ئاڵاکە فلتەر دەکەن.


لە چەند ڕۆژی ڕابردووشدا كۆمەڵێك گەشتیاری باشوری كوردستان كە بۆ گەشتكردن چووبوونە شاری ترابزۆن-ی تورکیا، لە کاتێکدا یەكێك لە گەشتیارەكان ویستبووی بە ئاڵای هەرێمی كوردستانەوە وێنە بگرێت، لەلایەن توركە ڕەگەزپەرستەكانەوە هێرشیان کرایەسەر.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر